دوو شیعر له عه‌لی ره‌زا نوری
1
تۆ حۆری و غیلمان نی
ئاره‌زووی دوورودرێژیشت نییه
كه‌واته هاتووی
چاویلكه زهڕهبینهكهت پیشان بده‌ی
بڵێی:
جوانی جیهان
له پشت شووشه‌وه
ئازاراویتره
یان نا
هاتووی
قه‌له‌ڕه‌شێك ببینی
كه هه‌موو رۆژێ
له‌سه‌ر داره‌كه‌ی حه‌وشه ده‌نیشێته‌وه‌و
به ناوی چكۆله‌وه بانگی باپیرانمان ده‌كات
ده‌ڵێم قه‌له‌ڕه‌ش گیان
ئه‌ی قاڕه قاڕِت كوا
ده‌ڵێ:
قا
قا
قابیل و
به‌رده‌بێته‌وه.
ده‌بێ بیرێك له حاڵی جوانیت بكه‌یته‌وه
گه‌رنا قاڵاوه‌كان
یه‌ك
یه‌ك
ده‌كه‌ون و
تۆیش بیرت ده‌چێته‌وه
ره‌نگی باڵه‌كانیان
له چاو و رووخسارت بسڕییه‌وه.
2
له دایكبوونی من
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ساڵانی په‌نجاو به‌فر
بۆ رۆژانێك كه خودا ته‌داره‌كی تۆی ساز ده‌كرد
چه‌ندین جار چرپاندیان به گوێی چه‌پمدا بڵێ:
بڵێ
بڵێ
به‌ڵام من په‌سا په‌سا تۆم ده‌وته‌وه‌و
ده‌مزانی
رۆژێ له رۆژان
له یه‌كێك له پاسه‌كانی ئه‌سفه‌هاندا ماچت ده‌كه‌م
شه‌وێك كه هاتمه دنیاوه
رهبابی مامان وتی:
ئه‌م كوڕه دڵی جێهێشتووه
ته‌شتی مناڵبوونهكه گه‌ڕان
دایه گه‌ڕان
دواتر تۆ له باشوور هاتییه دنیاوه
به دڵێكی چكۆله له مشتدا
په‌رستاره‌كه ده‌یوت:
دڵێك به‌سه بۆ ژیان
به‌ڵام تۆ ده‌گریای و
ده‌تزانی
به دڵێكه‌وه
ته‌نها ده‌كرێ تا سیله‌ی كۆڵان بڕۆی
رۆژی هاتنه دنیات
یه‌كێك له بیلبیلهكانم ده‌ردێنم و
له جێی خاڵه‌كه‌ی سه‌ر گۆنات ده‌یڕوێنم
تۆ له هه‌وه‌ڵه‌وه ناوت مه‌ریه‌م نه‌بوو
دواتر كاتێ چاوه‌كانت درشتتر بوون
كاتێ ئه‌و دڵه‌ت گوشی كه
له مشتت دابوو
كاتێ رهبابی مامان وتی:
ئه‌م كوڕه له ده‌ست ده‌چێت
كاتێ دایه
به هه‌موو خڕۆكه‌كانی خوێنییه‌وه ده‌یقیژاند
یا قازیل حاجات
من خه‌ریكبووم بیرم له ناوه چكۆله‌كه‌ی تۆ ده‌كرده‌وه
بیرم له‌مه ده‌كرده‌وه رۆژێك رووباری زایه‌ند وشكده‌بێت و
هه‌موو ده‌بینین
ئه‌و به‌رده‌ی فڕێتدایه ئاوه‌كه‌وه
به‌رد نه‌بوو
ده‌بینین جۆگه‌له‌یه‌كی ناسكی خوێن دامێنی گرتووی
ناكرێ كارێك بۆ له‌دایكبوونت بكرێ
جگه له‌مه‌ی كه ئه‌م رۆژانه
به خاتری تۆ
جارێكی‌تر له دایك ببمه‌وه.
سه‌رچاوه:
علی رزا نوری
دلقك ها گریه می كنند
موسسه انتشارات اهنگ دیگر
چاپ اول، 1390
له فارسییه‌وه: جه‌بار سابیر