
فاروق ره‌فیق له‌نێوان فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی و رۆژئاوایی
له سه‌رده‌مه به‌رایی و كۆنه‌كانه‌وه ، گرفتی دانپیانه‌نان بۆ مرۆڤ گرفتێكی سه‌نته‌ری بووه . هه‌ر ئه‌م گرفته‌ش رێگر بووه له به‌رده‌م بوونی مرۆڤ به سه‌نته‌ر . زۆر جار مرۆڤه‌كان له جیاتی داننان به حه‌قیقه‌ته‌كان ، هه‌وڵیان داوه لێی هه‌ڵبێن . مرۆڤی ئه‌م چه‌رخه‌ش له‌م گرفته بێبه‌ش نییه . سیسته‌می كلتووری و میزاج و مۆتیڤهكان و كلتووره سوننه‌تیه‌كان و شێوازه كلاسیكییه‌كان و لێدانه‌وه‌ی قه‌وانه كۆنه‌كان ، كێشه‌ن له به‌رده‌م نیشاندانی رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌و كائینه‌ی ناوی (واقیع)ه .
بۆی هه‌یه مرۆڤێك كه خاوه‌نی تێڕوانینی جوانه و تێگه‌یشتنی درووستی بۆ زۆر شت هه‌یه ، له له‌حزه‌یه‌كدا ئایدیاكانی بگۆڕێته‌وه به ئستووره ، ئه‌م كرده‌یه‌ش رووده‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤه هێزی دانپیانانی لاواز و كزه .
كارل مانهایم سۆسیۆلۆگی مه‌عریفه ، به به‌رده‌وامی قه‌ناعه‌ته‌كانی گۆڕیون و به چه‌قبه‌ستوویی نهیهێشتوونهتهوه ، ئه‌گه‌رچی كه‌م تا زۆر ئاگاداری تڕادسیۆنی ئیسلامی نه‌بووه و گرفتی لاوازی به‌شێكی زۆری كۆنسێپته‌كانی هه‌بووه . له سه‌ره‌تادا وه‌كو سۆسیۆلۆگێكی ماركسیست ده‌ستی پێكرد ، به‌ڵام دوواتر له ماكس فیبه‌ر و مێژووگه‌رایی ئه‌ڵمانی نزیك ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر ئاستی میتۆدۆلۆژیا . دواتر به‌ره‌و رێژه‌گه‌رایی مێژوویی ده‌چێ و هه‌وڵی به‌رده‌وامیشی ده‌بێ بۆ تێپه‌ڕاندنی .
ئاشكرایه ئه‌ریك فڕۆم كاریگه‌ری فڕۆیدی به سه‌ره‌وه‌یه ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له زۆر بوار لهبوارهكان بۆچوونی جیاواز و تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بووه ، به تایبه‌تی له مه‌سه‌له‌ی مرۆڤی فڕۆیدی ، چونكه فڕۆید سێكسی به هۆكاری به‌یه‌كگه‌یشتنی ژن و مێرد داده‌نا .
ئه‌نگلیزی ره‌خنه‌گری سیاسی و فه‌لسه‌فی ئه‌نتی ئاین ، كه به منداڵی له‌ژێركاریگه‌ری ته‌قوا و خواناسی پڕۆتستانتدا بووه ( ره‌نگه ئه‌مه‌ش له‌به‌ر شێوازی په‌روه‌رده‌كردنی و دووهاوڕێكه‌ی كه قوتابی تیۆلۆژیای پڕۆتستانت بوون بووبێن ) ، به‌ڵام دوواتر هه‌موو شتێك له‌ودا گۆڕا .
له‌لای راست : ئه‌نگلیز . له‌لای چه‌پ : ماركس
ره‌نگه ئه‌مه بۆ سه‌ره‌تاكانی ماركسیش درووستبووبێت ، دواتر ماركس ئاین به ئه‌فیونی گه‌ل ده‌چوێنێ (هه‌ڵبه‌ته له‌پێشترا وشه‌ی ئه‌فیون به كار هاتبوو ).
به‌شێك له كلاسیكیاتی فه‌یله‌سووف و دیندار ، ئه‌و كاته خۆی مانیفێست ده‌كا كه ئیش له‌سه‌ر عاتیفه ده‌كرێ . نزیكبوونه‌وه له عاتیفه به مانای دووركه‌وتنه‌وه‌یه له شووناس (مه‌به‌ست له عاتیفه‌یه‌كی نائه‌قڵانیه ، چونكه زۆربه‌ی عاتیفه‌كان له بۆشایدا درووست نابن و ده‌به‌سترێنه‌وه به فكر ). لێره‌وه مینبه‌ری حزبی و به‌رنامه دیماگۆگییهكان و ئایدۆلۆژیا دهستهمۆكراوهكان ، ده‌بنه چه‌كی فكر و ئه‌ویش چۆنی بیه‌وێ به ئاره‌زووی خۆی به كاریان ده‌هێنێ . شته چهسپاوهكانیش سوود له عاتیفه وه‌رده‌گرن .
مه‌رج نییه قووڵبوونه‌وه له هه‌موو بابه‌ته هزرییه‌كان ، مانای فه‌لسه‌فه بگه‌یه‌نێ . گه‌ڕانه‌وه بۆ لقه ئاڵۆزه‌كانی فه‌لسه‌فه و گه‌ڕان به دووای یاساكان به‌بێ ره‌چاوكردنی پره‌نسیپی یاسایی بایه‌خی نابێ (لێرانه‌دا باسی یاسا ده‌كه‌م و باسی فكر ناكه‌م ، چونكه یاساكان به‌رهه‌می عاتیفه و فكرن و عاتیفه‌ش وه‌كو به‌شێكی دانهبڕاوله فكر باسیكراوه ) .
فه‌لسه‌فه گریمانه‌یه‌كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌و جیهانبینیه‌یه كه فه‌یله‌سووف و بیرمه‌ند هه‌یانه . فه‌لسه‌فه دوور كه‌وتنه‌وه‌یه له فكر به مه‌به‌ستی تێگه‌یشتن و جوانتر بینین و دیراسه كردنی بیر . ئه‌گه‌ر ئه‌ركی فه‌لسه‌فه شیكردنه‌وه‌ی چه‌مك و واتاكان بێت ، ئه‌وا وه‌زیفه‌ی چه‌مك و واتا و رسته و بابهتهكان، دیاریكردنی پێگه‌ی فه‌لسه‌فه و ئاشنا كردنیه‌تی به مرۆڤ .
هیوم پێیوایه ئه‌و كاته‌ی مرۆ له فه‌لسه‌فه‌دا به هه‌ڵه داده‌چێ ، ده‌بێته كه‌سێكی پێكه‌نیناوی ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و به هه‌ڵه داچوونه له دیندا بێت ، كه‌سێكی مه‌ترسیدار درووست ده‌بێ .
ئه‌م بۆچونه‌ی هیوم جێگه‌ی پێكه‌نینه . ئێمه به ئاشكرا بینیومانه و ده‌یبینین كه به هه‌ڵه‌داچوون هه‌ر به هه‌ڵه‌داچوونه و مه‌ترسی رژانی خوێنی لێده‌كرێ ، بینیومانه چۆن فه‌لسه‌فه ده‌بێته وه‌سیله‌ی رژانی خوێنی ئینسان .
یه‌كێك له‌و به‌رێزانه‌ی له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا به به‌رده‌وامی قسه له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه ده‌كا ، كاك فاروق ره‌فیقه كه به ده‌ست چه‌ند كێشه‌یه‌كه‌وه ده‌ناڵێنێ ، له هه‌موو ئه‌و كێشانه گرنگتر جیانه‌كردنه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیایه له فه‌لسه‌فه . فاروق فه‌لسه‌فه و ئایدۆلۆژیا وه‌كو مورادیف به‌كارده‌هێنێ ، ئه‌مه‌ش له نووسینه‌كانی ره‌نگی داوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر خۆشی هه‌ستی پێ نه‌كردبێ.
ئایدۆلۆژیا و فه‌لسه‌فه وه‌كو دوو سیسته‌می فیكری ، جیاوازیان هه‌یه . فه‌لسه‌فه نابه‌سترێته‌وه به كۆمه‌ڵه كه‌س یان حیزب ، به پێچه‌وانه‌ی ئایدۆلۆژیا كه حیزب یان كۆمه‌ڵه كه‌س به بیر و باوهرهكانیان ناسنامه‌ی پێده‌ده‌ن . ده‌كرێ فه‌لسه‌فه بگۆڕێ بۆ ئایدۆلۆژیا ، به‌ڵام ئایدۆلۆژیا قه‌ت ناگۆڕێ بۆ فه‌لسه‌فه . ماركسیزم له كتێبی ( سه‌رمایه ) وه‌كو فه‌لسه‌فه‌یه‌كی مه‌تریالیستی دیالیكتیكی خۆی ده‌رده‌خا ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و مهتریالیزمه مێژووییه بێ كه له به‌یاننامه‌ی حزبی شیوعی هاتووه ، ئایدۆلۆژیایه .
له‌فه‌لسه‌فه و ژیاندا ، فاروق ره‌فیق واپێناسه‌ی فه‌لسه‌فه ده‌كا كه بریتیه له‌وه‌ی له‌خۆت بپرسی : بۆچی ده‌بێ باوه‌ڕ بهێنم له‌بڕی باوه‌ڕ نه‌هێنان ؟ . به‌بۆچوونی من ئهوپێناسهیهی فاروق مانایه‌ك بۆ فه‌لسه‌فه ناهێڵێته‌وه ، مه‌رجه به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و پێناسه‌یه‌ی فاڕوق له‌سه‌ر شێوه‌ی پرسیارێك له‌خۆمان بكه‌ین ، له‌خۆمان بپرسین بۆچی ده‌بێ باوه‌ر نه‌هێنین ؟ ، ئه‌گینا ئه‌و شته‌ی پێی ده‌ڵێن ( فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی ) وجودی لێده‌سێنرێته‌وه و پهراوێزخستنێكی نامه‌نتیقی په‌راوێز ده‌خرێ . ئاشكرایه فه‌لسه‌فه له رۆژئاوا به به‌رده‌وامی له مه‌سه‌له‌ی بوون و نه‌بوونی خودا دوواوه ، به‌ڵام فه‌یله‌سووفه ئیسلامیه‌كان قسیان له باره‌ی وه‌سفه‌كانی خودا كردووه ، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێ كه گومانیان له بوونی خوداوه‌ند نه‌بووه ، خۆ ناكرێ وه‌سفی كه‌سێك بكه‌ی كه گومانت له بوونی هه‌بێ . ئه‌وان پێیان وابووه قورئان وه‌ڵامی هه‌موو مه‌سه‌له تیۆریه‌كانی تیایه و له ژێر رۆشنایی و كاریگه‌ری قورئاندا باسی فه‌لسه‌فه‌یان كردووه ، ئه‌م كاریگه‌ریه‌ش ناره‌وا نییه ، (ئه‌فڵاتوون ) كه زۆر جار به باوكی فه‌لسه‌فه داده‌نرێ له سه‌ره‌تادا له ژێر كاریگه‌ریی (هیراكلیتس / 544- 483 پ ز ) و (فیساگۆرس / 580 – 500 پ .ز) و سوقراتدا بوو . له‌م نۆرینگه‌وه فه‌یله‌سووفه ئیسلامیه‌كان له عه‌شقی( به‌هه‌شت و حه‌وزی كه‌وسه‌ر و حۆری و سامان و خواردنی بێ‌سنوور و عه‌شقی بینینی خودا و پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان ….هتد) و له ترسی( دۆزه‌خ و قه‌بر و پردی سیرات و رۆژی حه‌شر و….هتد ) .بووه بیریان له شێوه‌ی ژیان له نادیار كردۆته‌وه .
ده‌كرێ له خۆیان پرسیبێ : ( ئه‌گه‌ر پیاوێك چاره‌نووسی دۆزه‌خ و ژنه‌كه‌ی چاره‌نووسی به‌هه‌شت بێ ، ژنه‌كه ده‌بێته هاوسه‌ری پیاوێكی تر ؟ )
ده‌كرێ له خۆیان پرسیبێ : ( گیانه‌وه‌رانیش وه‌كو مرۆڤ مێیه‌كان له نێره‌كان درووست بوونه)
فاروق ره‌فیق
له كۆتایی سه‌رده‌می خه‌لیفه راشیدینهكان و سه‌ره‌تای سه‌رده‌می خه‌لیفه ئه‌مه‌ویه‌كان ، (هۆكاری سیاسی ) پرسیاری ئه‌وه‌ی هێنا پێشه‌وه كه ئایا كووژرانی خه‌لیفه راشیدینهكان قهزاوقدهر بوو ؟ ، ئه‌م پرسیارانه له دووایدا كاریگه‌ریان هه‌بوو بۆ درووستبوونی ( شیعه ) و ( خه‌واریجه‌كان ) و ( مهرجیئه ) . له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا فه‌لسه‌فه بوونی نه‌بوو ، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی و پرسیاری فه‌لسه‌فی بوونیان نه‌بووبێ ، ئه‌وكاته‌ی سه‌حابه و یه‌هودی و كافره‌كان پرسیاریان له پێغه‌مبه‌ر ده‌كرد ، له رێگه‌ی وه‌حیه‌وه وه‌ڵامی ده‌دانه‌وه و گومانه‌كه‌ی دهڕهواندنهوه .
بۆچوونێكی سوودگهرایش پێیوایه مرۆڤ كائینێكی ئه‌قڵانییه و به ئاڕاسته‌یه‌كی ڕاست هه‌نگاو ده‌نێ .
بناغه‌ی درووستبوونی گه‌ردوون چییه ؟
ئه‌م پرسیاره گرفتێكی جه‌وهه‌ری بووه له به‌رده‌می فه‌لسه‌فه و فه‌لسه‌فه‌كار و فه‌زای فه‌لسه‌فی له رۆژئاوا و راڤه‌ی كۆسمۆلۆژی بۆ كراوه ، ئه‌مه له كاتێكدا فهلسهفهكاره ئیسلامیه‌كان یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گه‌ردوون له نه‌بوونه‌وه هاتۆته بوون ، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئایه‌ته‌كانی قورئان .
ئه‌م پرسیاره كێشه‌یه‌كی جه‌وهه‌ری هه‌رسێ قۆناغه‌كه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی بوو كه هۆكاری راسته‌قینه‌ی بوونیان بۆ هۆكاری ماددی ده‌گه‌ڕانده‌وه ، مه‌به‌ستم له :
1- قۆناغی فه‌لسه‌فه‌ی به‌ر له سوكرات
2- قۆناغی سوكرات تاوه‌كو ئه‌رستۆ
3- قۆناغی دووای ئه‌فلاتوون ( ئه‌م قۆناغه تاوكو سه‌ره‌تای چه‌رخه‌كانی ناوه‌راست درێژه‌ی كێشا) .
– تاڵین ( 560-548پ.ز)بناغه‌ی درووستبوونی بوونی بۆ ئاو ده‌گه‌ڕانده‌وه
– ئهنكسمندریس (610 – 545پ.ز) بۆ هه‌وای گه‌ڕاندۆته‌وه
-هیراكلیس بۆ ئاگر و
-پارمه‌ندیس بۆ هه‌بوونی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
-ئهنبادوكلیس گهڕاندوتیهوه بۆ پێنج توخمی (ئاگر،هه‌وا،ئاو،خۆڵ، كاریگه‌ری) . ئه‌و توخمانه‌ش وه‌كو خودای ئه‌فسانه‌یی باسیان لێوه كراوه .
سپیونزا باوه‌ڕی به موعجیزه نه‌بووه و پێیوابووه سیسته‌مێكی رێك و پێك له سرووشتدا هه‌یه كه كه‌س نه‌جات نادا . له هۆڵه‌ندا له دیارترین مه‌یدانی ئه‌و وڵاته و له نزیك ئه‌و خانووه‌ی له دووا ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی له ناویدا ژیاوه ، په‌یكه‌رێك بۆ سپیونزا درووست كراوه . به‌ڵام ئه‌م تێڕوانینه‌ی سپیونزا بۆ موعجیزه تێڕوانینی هه‌موو خه‌ڵكی هۆڵاند نه‌بووه ، به تایبه‌تی ئه‌و موسولمانه زۆره‌ی له‌و وڵاته ده‌ژین و به تایبه‌تی تریش ئه‌و موسڵمانانه‌ی خاوه‌نی فیكر و ئاكار و رۆحانیهتێكی په‌یوه‌ست به قورئانن . پێیانوایه له ئێستادا به به‌رده‌وامی موعجیزه‌كان دووباره ده‌بنه‌وه و باوه‌ڕیان به موعجیزه هه‌یه كه له رابردوودا روویانداوه و له داهاتووشدا رووده‌ده‌ن ( گه‌ڕانه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر عیسا و هاتنی موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدوڵا ( ئیمامی مه‌هدی ) و ده‌جال و سه‌ركه‌وتن و بڵاو بوونه‌وه‌ی ئیسلام له هه‌موو دوونیا ……هتد)
ناكرێ له‌ڕێگه‌ی فه‌لسه‌فه‌وه كوده‌تا به‌سه‌ر عهقڵێكدا بكرێ كه دین كۆنتڕۆڵی كردووه یان عه‌قڵێك كۆنتڕۆڵی دینی كردووه .ئه‌وانه‌ی حه‌زیان له راگه‌یاندنی مه‌رگی دینه ، ده‌یانه‌وێ عیشق له‌نێو ئینجانه‌ی عیشق بنێژن و ئه‌خلاق بكه‌ن به‌جه‌سته‌یه‌كی سۆزانی و بێئه‌خلاق .
خنكاندنی دین به مانای خنكاندنی جڤات دێت . ئاین جه‌سته‌یه‌ك نییه ببینرێ و گوێی لێبگیرێ . وه‌زیفه‌ی ئاین و ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی پێیه‌وه په‌یوه‌ستن ئه‌وه‌یه راده‌ستی خۆمانمان بكه‌نه‌وه ، له كاتێكدا خۆمانمان ونكردووه .
ئه‌وانه‌ی ئیش بۆ خنكاندنی دین ده‌كه‌ن خنكاوهكانیان ناوه ، ده‌نا خێره تۆ بانگه‌شه‌ی عه‌قڵی لیبڕاڵ بكه‌یت و بشته‌وێ عه‌قڵ دابماڵی له موقه‌ده‌سه‌كان .ئه‌وانه ئیش له‌سه‌ر یۆتۆپیا ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ هه‌موومان خه‌یاڵاوی بكه‌ن و توانای خهونبینینمان لێبسه‌نن ، به‌ڵام نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی حهقیقهتهكانمان لێدهركهون ، بۆ ئه‌وه‌ی رقیان له خه‌ون بینینه ، به تایبه‌تی ئه‌و خه‌ونانه‌ی ، شێتێك ..كرێكارێك .. دیندارێك .. سه‌رۆكێكی نه‌فره‌تلێكراو له پهرستگایهكدا ده‌یبینن . ئه‌وان نایانه‌وێ خه‌ڵك خه‌ون به په‌رستگاكانه‌وه ببینن ، ده‌یانه‌وێ په‌رستگا خه‌ون به ئه‌وانه‌وه ببینێ له كاتێكدا خه‌ریكن مانگ ده‌كه‌نه كێكی به كونجی .
له كۆمه‌ڵگه‌ی مهتریاكی و باوكسالاری و حیزبسالاری ، هه‌میشه پێگه‌ی دین لاوازه و میتۆده‌كانی دین وه‌كو خۆیان كه‌ڵكیان لێوهرناگیرێ و ده‌شێوێنرێن . له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی مۆدێرنه تیایاندا خراپ به‌كارده‌هێنرێ و له هه‌موو كایه ئه‌قڵانی و ئه‌خلاقییه‌كانی داده‌ماڵدرێ ، دین خاڵی ده‌كرێته‌وه له میكانیزمه‌كانی كاركردنی و سانسۆری ده‌خرێته سه‌ر . ئه‌ركی له مه‌نهه‌جه‌وه ده‌كرێته فاكته‌ر . توانای فۆڕمهڵهكردنی لێده‌ستێندرێته‌وه و بگره فۆڕمهڵهش ده‌كرێ له‌سه‌ر بچمێكی ناشیرین . ستڕاكتۆرهكهی به جه‌سته‌یه‌كی ستاتیك ده‌شوبهێنرێ . له سیمبوڵه‌وه بۆ وێنه‌یه‌كی سڕاوه ده‌چێ .
وێناكردنی فه‌یله‌سوف وه‌ك فریشته‌یه‌ك بۆ قانعكردنی به‌رامبه‌ر ، دیسانه‌وه درووست نییه و جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه له ته‌واوی مه‌وداكان . به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كاری ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و ته‌وژمی فه‌لسه‌فی له نرخیان بهێنرێته خواره‌وه ، به‌ڵكه پێویستیان به رێكخستنه .
له سه‌رده‌می ئێستاماندا ئه‌گه‌ر ئه‌فسانه‌كان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌ربكه‌ونه‌وه ، ئه‌مجاره‌یان وه‌كو زاتێكی بێ كه‌م و كوڕی باسی خودا ده‌كه‌ن . راسته‌وخۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی ئه‌و دیكارتهی له سه‌رده‌می جه‌نگی ئاینیان ده‌یگووت (من بیرده‌كه‌مه‌وه كه‌واته هه‌م . ) ده‌ده‌نه‌وه :
نه‌خێر خودا رۆحێكی شه‌ڕانگێز و شه‌یتانی نییه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناكامڵ نییه ..كۆتادار نییه … خالقه و مه‌خلووق نییه .
چه‌مكی باوه‌ڕ ، ئامانجێكه له كاتی هاتنی ناوی خوداوه‌ند و ئه‌فسانه و فه‌لسه‌فه و بیروباوه‌ڕه هه‌مه‌جۆره‌كان باسی لێوه ده‌كرێ و قسه‌ی له باره‌وه ده‌كرێ . ئاڵۆزییه‌ك هه‌یه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ چه‌مكی باوه‌ڕدا .
به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستا له دیدی هه‌ندێ بیرمه‌ند ، خودا وێنه‌یه‌كی جێگیری نییه . هیگل له (فینۆمینۆلۆژیای رۆح)دا هه‌وڵده‌دا جیاوازی بیروڕاكانی له‌گه‌ڵ فیخته و شڵینگ ده‌ربخا ، به‌ڵام له هه‌ندێ باردا قسه‌كردنی له‌سه‌ر رۆح قسه‌كردنه له‌سه‌ر خودا .
گه‌شه‌كردنی هێزی میتافیزیكی به جۆرێكه له‌لای نیتشه ،ده‌ڵێ :خودا مردووه.
نیتشه باسی به‌یانیه‌ك ده‌كا كه زه‌رده‌شت رووبه‌رووی خوداناسێك ده‌بێته‌وه و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له گفتووگۆ له یه‌كتری جیاده‌بنه‌وه وه‌كو دوو كوڕیژگه . دوواتر زه‌رده‌شت له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌ڵێ : چه‌ند سه‌یره ؟!، ئه‌م خواناسه پیره له جه‌نگه‌ڵی خۆیدا نه‌یبیستووه كه خودا مردووه .
وشه‌ی ره‌خنه له وشه‌ی كریتیكهوه هاتووه ، كه له بنه‌ره‌تدا وشه‌یه‌كی یۆنانیه ، كریتیك له‌لای شكسپیر به واتای تێپه‌ڕاندنی سنووره ئه‌خلاقیه‌كانه . كانتی فه‌یله‌سووفی مۆدێرنه ره‌خنه لای واته فۆڕمێك له دادوه‌ری و هیگلیش ره‌خنه‌ی به‌و واتایه‌ی كانت قبووڵ كردووه و دواتریش له (ئۆدیسه‌ی رۆح) به‌كاری هێنا .
ئێمه رهخنهدهگرین وه‌كو ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ند ، چونكه ئه‌وه بیری رۆشن نییه كه زه‌مینه بۆ گووتاری نائه‌قلانی خۆش ده‌كا ، به‌ڵكو خراپ به‌كارهێنانی ئه‌خلاقه له مانا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یدا ، قسه كردن له‌سه‌ر چه‌مكی گه‌شه‌كردن و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له دووای جه‌نگی جیهانی دووه‌م لای رۆشنبیران سه‌ری هه‌ڵداوه ، بۆیه نابێ نوخبه‌ی رۆشنبیران به‌هۆی رهخنهكانیانهوه له‌دیدی هانیشتمانیان سیمای سته‌مكاریان پێبدرێ . شیلێر ده‌ڵێ ” هونه‌ر ئاماژه‌یه بۆ ره‌خنه‌گرتنه له كۆمه‌ڵگه و ره‌خنه‌ش ئاماژه‌یه بۆ كاری عه‌قڵانی “
ئامانجی مه‌سیحییه‌كانی ئه‌وروپا و جوله‌كه‌كان له ره‌خنه‌گرتن له دین و فه‌نده‌مێنتالیزمی ئاینه‌كان ، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌هایه بۆ دین .
تهسلیمبوونێكی ناجاهیلانه به خودا ، به مانای له‌ده‌ستدانی خود و ته‌جاوزكردنی حه‌قیقه‌ت نایه‌ت . له‌و نموونه‌یه‌ی هیگل له باسی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم له كتێبی ( ژیانی یه‌سوع) دا ده‌یهێنێته‌وه ، تووشی ئیشكالیه‌تێك دێین كه بریتییه له‌وه‌ی هیگل ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ری به كه‌سێكی یه‌هوودی رۆژهه‌ڵاتی داناوه ، كه‌چی له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر به كه‌سێكی موسڵمان دانراوه .لێره‌دا ئه‌و حه‌قیقه‌ته به ئاشكرا خۆی به‌یان ده‌كا كه هیگل گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ته‌ورات و كتێبی پیرۆزی جیاواز له قورئان .نازانم چۆن ده‌كرێ قسه له‌سه‌ر ته‌سلیمبوون و ته‌سلیمنه‌بوون بكرێ ، بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێكمان دیاری كردبێ بیكه‌ینه نموونه؟ . ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر ناكرێته نموونه ، چونكه بۆچوونه‌كان له باره‌ی ناسنامه‌ی دینیی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ،جیاواز و دژ به یه‌كن .
عاشقبوون به خودا ، ئه‌قڵانییه یان نائه‌قڵانی ؟
عاشق بوون به شێوه‌یه‌كی ههستپێنهكرا و خۆڕسك ، واته به گوێره‌ی چه‌ند رێسایه‌ك كه خۆرسكانه درووستبوونه ، خۆی ئاشكرا ده‌كا . عاشقبوون به پێی كه‌ش و هه‌وا ده‌گۆڕێ و به پێی ره‌هه‌نده‌كانی ناخی مرۆڤ و ره‌هه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پۆلێن ده‌كرێ . بۆیه به ئاسایی ده‌زانم ئه‌گه‌ر مرۆڤ عه‌شقی خودا و دینه‌كه‌ی هه‌ڵبژێرێ ، ئه‌و عه‌شقه‌ی خودا خۆی له ناخی مرۆڤدا درووستی ده‌كا ، واته عه‌شقێك كه هی خودابووه ئاساییه بۆ خودا بگه‌ڕێنرێته‌وه.
.بڵند باجه‌لان
سه‌رچاوه‌كان :
فه‌لسه‌فه و ژیان ، فاروق ره‌فیق ، سلێمانی ، 2009
ژیانی یه‌سوع ، هیگل ، وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بیه‌وه : رێبین ره‌سوول ئیسماعیل .
رامانی هیگلی ، رامین جهانبگلو ، و: ئیدریس شێخ شه‌ره‌فی ، هه‌ولێر 2007
جمهوریه افلاگون ، نقلها الی العربیه : حنا خباز ، بیروت ، 1980
التقلیدیه والحداپه فی التجربه الیابانیه ، د. عبدالغفار رشاد ، بیروت ، 1984
درباره مسئله یهود ..گامی در نقد فلسفه هگل ..كارل ماركس .. ترجمه : مرتچی محیگ .. تهران ..1381.
هایدگر و پرسش بنیادین .. بابك احمدی .. چاپ سوم . . تهران .. 1385.
8- siete void dal medio o dal vicino oriente ? .. maria corto.. Roma..1999.
9- grazie.. mariacorto..Roma…2000