دوو چه‌مکی باش و خراپ له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا
دارا مه‌حمود….
جارێکی تر جیهان له‌چاوه‌ڕوانییه‌کی بێسهبرانهدا، به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌سه‌رده‌بات. گه‌یاندنی ڕۆژانه‌ی هه‌واڵه‌کانی په‌یوه‌ندار، لێکدانه‌وه، پێشبینی، هه‌ڵسه‌نگاندن… ده‌بنه‌وه مانشێتی سه‌ره‌کی بابه‌ته‌کانی ڕاگه‌یاندن و بڕیاری سیاسی وڵاتان و بازاڕی ئابووری ده‌که‌ونه‌وه ژێر کاریگه‌ریی.
له‌ناو کۆمه‌ڵه پرسیارێکدا کهلهپهیوهندی به‌م هه‌ڵبژاردنانه‌وه ده‌کرێت دووپرسیار له‌هه‌مووان زێده‌تر ده‌بنه جێی سه‌رنج و گرنگی پێدان: یه‌که‌میان ئه‌وه‌ی پاڵێوراوی کێهه پارته، واته دیموکراتخواز یان کۆمارگهر له‌ئاکامدا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌خات. دووه‌میان سه‌رکه‌وتنی کێهه پاڵێوراوه، باشتره..؟
لێره‌دا و بۆ ئه‌م بابه‌ته وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌م گرنگ نییه. بۆیه یه‌کسه‌ر ده‌چینه سه‌ر پرسیاری دووه‌م که‌ئه‌ویش به‌ڕۆڵی خۆی چه‌ندان پرسیاری تر ده‌هێنێته ئاراوه‌و یانیش ده‌کرێ هه‌مان پرسیار به‌چه‌ندان شێوازی تر ئاراسته بکرێت. وه‌ک: لهدووپارتی ناوبراو کێهه‌یان باشره..؟ جیاوازیی سه‌ره‌کی نێوانیان چییه؟ به‌رژه‌وه‌ندی جیهان له‌سه‌رکه‌وتنی کامه‌یان، و به‌رژه‌وه‌ندی (من) لهکامیاندایه..؟
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی و وه‌ک نه‌ریتێکی هه‌ڵه، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری جاره‌کان، له‌به‌راوردکردن و ته‌وه‌ربه‌ندی له‌نێوان دوو پارتی کۆمارگهرو دیموکراتخوازدا، یه‌که‌میان به کۆنسیرڤاتیڤ و دووه‌میان لیبرال، ئه‌میان به مه‌زهه‌بی و ئه‌وی تریان به سکولار، توندڕه‌و له‌به‌رانبه‌ر میانه‌ڕه‌ودا. یان دیموکراتخوازه‌کان ڕاستڕه‌و و کۆمارگهرهکان ڕاستڕهوتر. و ته‌نانه‌ت جارهه‌یه ده‌گاته ئه‌وه‌ی دیموکراتخوازه‌کان به چه‌پ ناوزه‌د بکه‌ن. له‌حاڵێکدا ئه‌م دوو پارته دووانه‌یه‌کن له‌منداڵدانی یه‌ک دایکه‌وه، که‌سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییه، هاتوونه‌ته دنیاوه. و بهئاوڕدانهوهیهک بۆ دیرۆکی نزیک و دووری ئه‌م دووپارته به‌ئاسانی ده‌بینین که‌له‌م خه‌سڵه‌تانه‌ی سهرهوهداچهندان جار جێگهگۆڕکێ ده‌که‌ن. و به‌جۆرێک که‌ئیتر جیاوازی نێوانیان ده‌گاته ئاستی جیاوازیی نێوان ته‌نیا دوو پاڵێوراوی یه‌ک پارت.
کۆمه‌ڵگای ئه‌مه‌ریکایی گه‌رچی فره‌نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌ب و کولتووره. به‌ڵام هه‌ستی ناسیۆنالیستی هه‌میشه ئه‌و ژێێه هه‌ستیاره بووه که پاڵێوراوه‌کانی هه‌ردووپارت له‌سه‌ر بزواندنی پێشبڕکێیان کردووه: نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست، پاراستنی هێزی زاڵبوونی نیزامی، سه‌رکردایه‌تی جیهان، پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، و… چه‌ندانی تر ئه‌و چه‌مک و ده‌سته‌واژانه‌ن له‌کاتی پروپاگه‌نده بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌زاری پاڵێوراوانه‌وه ده‌رده‌چێت. به‌ڵام وادیاره ئاستی ناسینی ئه‌م سیسته‌مه هێشتا بۆ جیهان، بهدامودهزگاکانیشهوه له‌پله‌ی ههرهخوارهوهدایهو یانیش کارێکی ئه‌نقه‌ست و به‌زانا بوونه.
مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌م (ئالگۆر)ه به‌ناو ئاشتی خواز‌و پاێزهریی ژینگه‌یه نه‌بوو کاتێک جێگری سه‌رکۆماری ئه‌وکات، واتا بیل کلینتۆن بوو که په‌یمانی کیۆتۆو ته‌واوی ئهوههوڵانهی تێک شکاند که به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ژینگه‌و چاره‌سه‌رکردنی گه‌رمبوونی زه‌وی و چینی ئۆزۆن چه‌ندان ده‌هه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێ. که‌چی له‌بیر هه‌مووان چۆوه‌و ده‌بینین کاتێک ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ست چوو، چۆن له‌پاداشتی هه‌وڵ و کۆششی مرۆڤدۆستانه‌ی!! له‌م باره‌یه‌وه خه‌ڵات له‌دوای خه‌ڵاتی به‌سه‌ردا ده‌بارێ..!؟
ئه‌مڕۆ جۆرج بوشی کۆمارگهر که له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ئامهریکادا، بۆته ئه‌و شه‌یتانه چارهگرانهی هه‌مووان نه‌فره‌تی بۆ ده‌نێرن و بێسهبرانه له‌چاوه‌ڕوانی فریشته‌ی ڕزگاریی دیموکراتخوازدان. له‌بیریان چۆته‌وه که له ته‌واوی دیرۆکی مرۆڤایه‌تیدا ته‌نیا دوو بۆمبی ئه‌تۆمی له‌جه‌نگدا به‌کارهاتووه ئه‌ویش به‌فه‌رمانی یه‌ک له‌و فریشته دیموکراتخوازانه واتا هاری ترومان بوو. هه‌روا ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ جۆرج بوش بهشهڕخوازو خوێنڕێژ‌و سه‌ربه‌گێچه‌ڵ … ناوده‌به‌ن، نازانن یان له‌بیرخۆیانی ده‌به‌نه‌وه که ئه‌وه‌ی فه‌رمانی جه‌نگی دژی گه‌لی ڤێتنامی ده‌رکرد سه‌رکرده‌ی ههرهخۆشهویست و دیموکراتخواز، واتا جۆن که‌نێدی بوو.
له‌سیسته‌می سیاسی ئه‌مه‌ریکادا جێگای هیچ سه‌رکرده‌و بڕیاربه‌ده‌ستێکی ئاشتیخواز‌و مرۆڤدۆست و لایه‌نگری مافی گه‌لان نابێته‌وه. خۆئه‌گه‌ر شتێکی وا ڕۆژگارێک به‌دیاربکه‌وێت ئه‌وه له‌به‌ر خه‌سڵه‌تی باشی ئه‌و سیسته‌مه‌و ناڕاستنهبوونی ئه‌م قسه‌یه‌ی ئێمه نییه. به‌ڵکو کوته‌کی ڕۆژگاره.
ڕیچاردنێکسۆنی کۆمارگهر که‌له ڤێتنام پاشه‌کشه‌ی کرد. له‌به‌ر ئه‌وه‌نه‌بوو کهلهسهرۆکهکانی پێش خۆی ئاشتیخوازتربوو، به‌ڵکو قاره‌مانێتی و خۆڕاگری گه‌لی ڤێتنام بوو کهتاڵاوی شکه‌ستی پێ نۆشی.
سالێ 1972 جۆرج ماک گاورنی دیموکراتخواز کهپاڵێوراوی دژ به‌جه‌نگ به‌رانبه‌ر نیکسۆن بوو له‌لایه‌ن حزبه‌که‌ی خۆیه‌وه ده‌رکراو تێکشکێنرا.1
دیموکراتخوازه‌کان بابه‌تی جه‌نگی ئه‌مه‌ریکا- عیراق وه‌ک چه‌کێک لهپروپاگهندهی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا دژی پارتی کۆمارگهر به‌کارده‌هێنن. و ده‌خوازن له‌و خه‌ڵکه‌ی بگه‌یه‌نن که‌ئه‌و جه‌نگه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره بووه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بوونایه هه‌رگیز ڕووی نهدهداو ئێستاش ده‌خوازن ئه‌م هه‌ڵه‌یه ڕاست که‌نه‌وه. که‌چی (لیۆن فۆرت) ی گه‌وره ڕاوێژکاری ئالگۆر کاتێک له‌به‌رانبه‌ر جۆرج بوش‌دا پاڵێوراوی دیموکراتخوازه‌کان بوو ده‌یگوت: (ئه‌مه‌ریکا ده‌بێ ڕژێمی عیراق له‌ناوببات و کلک و گوێێ بکات)2
جگهلهههموو ئه‌مانه، ئه‌مه‌ریکا پتر له750 پایه‌گای نیزامی له‌جیهاندا هه‌یه‌و هیچکام له‌و پاڵیوراوانه، نه شه‌یتانه‌کان و نه فریشته‌کان، نه بازه‌کان و نه کۆتره‌کان.. به‌لای ئه‌وه‌دا ناچن که چاره‌نووسی ئه‌م پایهگانه چی ده‌بێت. به‌ڵکو وه‌ک پێده‌چێت ژماره‌ی ئه‌و پایه‌گایانه ههرلهزۆربووندابن.
ئه‌مه‌ریکا به هه‌موو پێوه‌رێک وڵاتێکی شه‌ڕخوازو شهڕههڵگیرسێنهره. به‌تایبه‌تی کێهه پاڵێوراوه پتر هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه بۆ جیهان بنێرێت و باس له هێزوتوانای نیزامی ئه‌مه‌ریکا بکات شانسی سه‌رکه‌وتنی پتر به‌ده‌ست ده‌خات. جیاوازیی نێوان ئه‌م دوو پارته ته‌نیا له شێوازدایه نه‌ک پرێنسیپ.
ساڵی 2001 واتا ساڵێک دوای سه‌رکه‌وتنی بوش له خولی یه‌که‌میدا (ئێنستیتووی سیاسه‌تی پێشڕه‌و) که سه‌ر به ئه‌نجومونی ڕێبه‌رایه‌تی حزبی دیموکراته، به‌یاننامه‌کی 19 لاپه‌ڕه‌یی بڵاوکرده‌وه. له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌و ده‌ڵێت: ( ئێمهدهمانهوێ بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌کانی ڕێبه‌رایه‌تی جیهانیی ئه‌مه‌ریکا سه‌رله‌نوێ بنیات بنێینه‌وه)3 ئه‌مه‌ش به‌واتای په‌یڕه‌وی هه‌مان سیسته‌می نوێی جیهانی، و پێداگرتن له‌سه‌ر سیاسه‌تی یه‌ک جه‌مسه‌ری، و به‌واتای هه‌رچی زۆرتری که‌ڵه‌گایی.
ئه‌مه‌ریکا به‌رپرسی سه‌ره‌کی زۆرترینی شه‌ڕو کێشه‌کانی جیهان و گرفتهجۆربهجۆرهکانی مرۆڤایه‌تییه.
واڕێک ده‌که‌وێ که ئه‌مه‌ریکا دژی ملهوڕان بکه‌وێته سه‌نگه‌ره‌وه. به‌ڵام بۆله‌ناوبردنی ههرملهوڕێک په‌ناده‌باته به‌ر قووتکردنه‌وه‌ی ملهوڕێکی تر.
ئێمه ناتوانین دژی ڕووخاندنی سه‌دام حوسێن و له‌سه‌رکارلابردنی تالیبان و جه‌نگه‌کانی دژی ئه‌لقاعیده بین. به‌ڵام ههرئهمهریکا خۆی به‌رپرسیاریی ئه‌م هه‌موو زیانه گیانی و ماڵیانه‌ی په‌یوه‌ندار به‌و کێشانه‌وه‌یه.
گوناهی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌نه‌بوو کهسهدامی ڕووخاند به‌ڵکو ئه‌وه‌بوو که‌دروستی کرد، بواری تاوانکاریی پێداو له‌چه‌ندان قۆناغدا پشتیگرت و یانیش چاوی خۆی له‌تاوانه‌کانی گرت. ئه‌مه سه‌باره‌ت به‌ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده‌و تالیبانیش هه‌ر به‌هه‌مان شێوه.
سیاسه‌تی ئیداره یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی ئه‌مه‌ریکا به کۆمارگهرو دیموکراتخوازهوه، دژی گه‌لان بووه، و وادیاره هه‌ربه‌رده‌وامیش ده‌بێت. هه‌رئه‌م سیاسه‌ته‌شه له‌بری له‌ناوبردن، په‌ره به ترۆرو توندڕه‌ویی مه‌زهه‌بی و ناسیۆنالیزم ده‌دات.
ئه‌مه‌ریکا له‌حاڵێکدا باس له تونڕه‌وی ئیسلامی ده‌کات، خۆی په‌ره به ده‌مارگیریی مه‌زهه‌بی له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌دات و ئه‌مڕۆ ڕێژه‌ی خاوه‌ن باوه‌ڕانی مه‌سیحی و ئه‌وانه‌ی هاتوچۆی کلێسا ده‌که‌ن نزیکه‌ی P یه. و مه‌ترسییه‌که له‌خودی زۆربوونی ئه‌و ڕێژه‌یه‌دا نییه به‌ڵکو له‌به‌کارهێنانی مه‌زهه‌ب بۆمه‌رامی سیاسییه. ئه‌مه‌ش کرۆکی سیاسه‌تی جۆرج بوش بووه له‌ماوه‌ی ساڵانی حوکمڕانی خۆیدا. به‌ڵام شتێکی باشه بزانین که به‌ر له جۆرج بوش‌یش لهدهههی حه‌فتاکاندا جیمی کارته‌ری دیموکراتخواز له کاتی پروپاگه‌نده‌ی خۆه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی و وه‌ک ئاماژه به ڕیسوایی ناوبراو به (واته‌رگێت)، له‌دیدێکی مه‌زهه‌بییه‌وه ده‌یگوت: (من هیچ کاتێک درۆ ناکه‌م).4
به‌م پێێه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌رچییه‌ک بێت، پرێنسیپه‌کانی سیاسه‌تی جیهانی ئه‌مه‌ریکا ههرئهمهدهبێت که هه‌بووه. ئه‌مه واتای ئه‌وه نییه که به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌ها گؤڕانکاریی ڕه‌تکه‌ینه‌وه. بێگومان ده‌کرێ گۆڕانکاریی له‌سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکادا ڕووبدات. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌مه بزانین له به‌ر جیاوازی باشی و خراپی ئه‌م پارته یان ئه‌و سه‌رکۆماره نییه. به‌ڵکو له به‌ر خۆگونجاندنه له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رج و بارودۆخه نوێیه‌کان. و ئه‌گه‌ر جگه له‌مه چاوه‌ڕوانییه‌کمان له ئه‌مه‌ریکا هه‌بێت، به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چین.
سه‌رچاوه‌کان:
1- جۆن پیلجر- وه‌رگێڕ: ز. مهابان. له‌ماڵپه‌ڕی )ڕۆشنگری- (roshangari یه‌وه 14-3-2004
2- هه‌مان سه‌رچاوه.
3- هه‌مان سه‌رچاوه.
4- له ماڵپه‌ڕی (آفتاب)ه‌وه 4-1-2008