درنه‌واییم به‌چبێ ؟
دارا ئه‌حمه‌د…..
له‌هه‌ر بزرستانهک ده‌ژیم
سواری شه‌پۆله خێرایه‌کانی ئارامیی ده‌بم و
خۆم په‌یدا ده‌که‌م،
شه‌قاوه‌ک دوورتر له‌و نێزیکاییه
له که‌ناره‌کانی نێزیک رۆشنایی داده‌به‌زم
تهمومژهکی چڕ
به‌ژنی ته‌مه‌شاکردنه نهینۆکهییهکانم ده‌ته‌نی..
شتاقه ئه‌ستێره‌ش ناجریوێنن
عاسمان به په‌راسووه‌کانی شه‌و ته‌ندرایه،
درنه‌واییم به‌چبێ
تازه ئه‌وشۆ رۆژههرنایێ؛
گورهبهڕۆژهکان سووڕبخۆن..
جیهان له سه‌ره‌مه‌رگه و
چاوه‌روانی منه گیانی بهبهربهینمهوه !
ئه‌منیش بمرم هۆنراوه زندیمدهکاتهوه،
له هه‌ر ده‌رکه‌کی ده‌چمه ژۆرێ
خۆم ده‌بینمه‌وه..
له هه‌ر جه‌نگه‌ک بهسهردهکهوم
به قه‌دی ئاشتیدا دێمهخوارێ،
دیسان دهرکهک دهیێخمه سه‌رپشت
به‌سه‌ر سینگی شهوهکیدیدا ده‌که‌وم؛
له باغهکی چۆل و پڕ جێپێ
جێپێی ئا‌ڤێستا، ته‌ورات، ئنجیل،
قورعان، تێکڕای ئه‌ندێشه ژه‌هراوییه‌کان..
بۆنی ههروهشانهوهی خۆشه‌ویستیی و
دامه‌زراندنی رک ده‌که‌م،
درنه‌واییم به‌چبێ و به‌چ درمبدهمهوه؟!
درنه‌واییم به‌چبێ .. تازه ئه‌وشۆ مانگههرنایێ؛
ئه‌ڤینداران له رۆشنایی بگری.
ئاداری ولیان – ئێران ١٩٩٦