
بڕۆ بنوو …. حیات مجید په‌رخی
Closed
برۆ بنوو له دووتوێێ کتێبیکدا
ئارامتره له باوه‌شم
له‌ناو ئینجانه‌یه‌کدا بنوو
له بۆنی خاک بیبه‌ش نابی
له ناو له‌پی گه‌ڵایه‌کدا بنوو
ئاورنگهکهی ته‌ڕت ئه‌کا
له‌ناو پیالهیهک مه‌ی دا بنوو
به هێمنی مه‌ستت ئه‌کا
له‌سه‌ر دڵی شه‌پۆل بنوو
به که‌یفی خۆت ئهتلاوێنێ
له ژێر تریفه‌ی مانگدا بنوو
به نوری خۆی ئهتشواتهوه
له ناو مهڵۆیهکدا بنوو
له به‌ره‌که‌تی گوڵه‌گه‌نم
بیبه‌ش نابی
له‌سه‌ر باڵی نهوڕسێک بنوو
به ئه‌سپایی له‌سه‌ر ده‌نوکی
ئه‌نوسم خۆشمئهوی
له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م دونیایه‌دا
بنوویی له باوه‌شی من گه‌رمتره
باوه‌شم یه‌کپارچه شه‌خته‌یه
له توانه‌وه‌ی په‌شیمان نیم
له خنکانی تۆ ئه‌ترسم