Skip to Content

لەكوردستان رێكخراو نییە بەناوى منداڵەوە كاربكات

لەكوردستان رێكخراو نییە بەناوى منداڵەوە كاربكات

Closed
by April 10, 2008 گشتی

 شوان عەزیز ………
 
 لەكوردستان لەخوابەزیادبێت ئەوەندەى رێكخراو سەنتەرى ناچاڵاك و هەریەكە بەناوێك كاردەكات و یەكێك لەورێكخراوانەى كەئەمڕۆكە لەكوردستان بەناو بوونى هەیەو كەجێگاى داخە ئەو رێكخراوانە تەنها بەناو هەن و كەس نازانێت كاروە پڕۆژەیان چییەو مانگانەش پارەیەكى خەیاڵى لەسامانى وڵات بەفیرۆ ئەچێت و ئەچێتە بەڕكى برا و خوشكە بەرێزەكانى بەناورێكخراوى منداڵان ئەچیتە هەر رێكخراوێكى منداڵان دوو كورسى و مێزێك و یاخوود جارنا جارێك مناڵێك چارەسەر ئەكەن ئەویش هاوڵاتى یارمەتى مناڵەكە دەكات نەك رێكخراوى منداڵانمان سامانى وڵات زۆرە و پیرۆزتان بێت و نۆشى جینتان بێت لەژێر ناوى منداڵى سەر شەقام و منداڵى بىَ سەرپەرشتیارو هەژار 
 ڕۆژانە لەسەنتەرى شارو بازاڕدا چەندان منداڵى خێر لەخۆ نەدیو بەر چاومان ئەكەوێت و خەریكى كڕین و فرۆشتنن و جاربەجاریش برایانى پۆلیس دەستگیریان دەكەن و نابێت منداڵ كار بكات ئەى براى بەرێزئەو منداڵانەچى بكەن بۆرێكخراوەكانى منداڵان شەرم نایان گرێت كەبەناوى منداڵانە كاردەكەن وكەسیش لێپیچینەوەیان ڵەگەڵدا ناكات و مناڵى سەرشەقەمەكانیش ڕۆژ لەدواى ڕۆژ ڕوویان لەزیاد بوونە و رێكخراوەكانیشمان جگە لەگەندەڵبوونیان چیتریان پێنییە و پێویستە حكومەت چاوێك بەو رێكخراو سەنتەرانەدا بخشێنێتەوە و چیتر بازرگانى بەمناڵى كوردەوە مەكەن و ئێوەش ئەبێت لەمێژوودا ناوتان تۆماربكرێت كەبازرگانیتان بەمناڵى كوردەوە كردووە و باشە پێمان بڵێن رێكخراوەكانى منداڵان ئێوە ڕۆژەك لەڕۆژان هاتوون بۆ گەڕەكە میللیەكان و بەسەر منداڵى هەژارو منداڵى سەرپەرشتیار دابهێنن و ڕۆژەك لەڕۆژان خولێكتان لەگەرەكە میللیەكانتان كردووەەتەوە و ئێوە تەنها ئەوە ئەزانن مانگانە بوودجەكە وەرگرن بەسەر چواركەسى رێكخراوەكە دابەش بكەن و دەك نۆشى جیانتان بێت و پیرۆزتان بێت لەسایەى خوێنى شەهیدان و نانى ئەوان دەخۆن وەفاشتان بۆمنداڵانى شەهیدان نییە و تەنانەت ڕۆژەك لەڕۆژەك منداڵێكى شەهیدیشتان بەسەرنەكردووە تەوەو لەو وڵاتەش زۆر سەیرە هەریەكە و بەناوێك دەخوا و بائەوەش بچێتە سەر ئەوان .
 
 
Soran_barz@yahoo.com
 
 

Previous
Next