
باڵ لێك ده‌دا بۆ شوێنێك و بۆشوێنێكی تر ده‌فڕێ
بۆ مه‌رگی قادر دیلان
لهههورێكدا به‌جێمام، بۆنی خاكم گرت
لێم نه‌بووه‌وه.
ئێستا هه‌ر ئه‌وه ده‌مباته‌وه وڵات.
لهخهوێكدا خلیسكام، ئاوی چاو گرتمییهوه
كه ناكه‌وم هی ئه‌وه‌یه.
به‌بیرم دێته‌وه، چڕنووكی داڵێك بردمی
له‌په‌نجه‌ره‌ی ماڵێكه‌وه فڕاندمی
دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه، به‌سه‌ر باڵی ئه‌و داڵه‌وه دێمه‌وه
كوا په‌نجه‌ره‌و كواماڵهكه؟
ئه‌و قه‌فه‌سه‌ی منداڵیمی تێدا به‌خێو ده‌كرا
كه مه‌لی ته‌مه‌ن هه‌ڵفڕی
فڕێ درا.
هه‌رجاره‌و ده‌ستێكم گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و په‌نجه‌كانی ون كردووه
هه‌رجاره‌و چاوێكم گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و بینینی بزركردووه
هه‌رجاره‌و پارچه‌یه‌كی له‌شم گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌هه‌موو ئازارهكانییهوه
به‌هه‌موو ئاوازه وتراو و نهوتراوهكانییهوه، قورگم گه‌ڕاوه‌ته‌وه
كه‌چی چریكهیان كوشتوه.
هه‌رچی ده‌كۆشم روح ناگه‌ڕێته‌وه
له شوێنێكدا كهدهركرا
له‌خه‌ونیشدا ناگه‌ڕێته‌وه ئه‌و شوێنه!
شهویلاكم شل بوو هێنده‌ی ڕابردوو كاوێژ بكاته‌وه
ئه‌گه‌ر شه‌هید لێم ببوورێ :
تامی كای گرتووه وڵات!
گۆره‌ویه‌كه كون بووه سه‌ر په‌نجه‌كانی!
ئه‌فسانه‌كه به‌م چه‌شنه ته‌واو ده‌بێ :
پاڵه‌وانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌میشه پاڵه‌وانه‌كان له‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌دا ده‌كوژرێن.
دره‌خت له‌دارستان جیا بێته‌وه شه‌پۆل ده‌یبا بۆ كه‌ندڕ وبنكهندان
چه‌ند نزیكن له‌یه‌كتری چاره‌نووسی من و دره‌خت!
تازه به‌ده‌م بای سه‌ڕسه‌ڕی پڕ خۆڵه‌مێش بگه‌ڕێمه‌وه، كێ ده‌مناسێته‌وه؟
تازه به‌به‌رگی نزیك له‌ڕه‌نگی كفنه‌وه بگه‌ڕێمه‌وه، كێ ده‌رگام لێ ده‌كاته‌وه؟
تازه ئاوازیش فریا ناكه‌وێ په‌پووله‌كانی بۆ باخچه‌ی ئه‌وێ!
لێره له‌ناو گوڵزاری غه‌ریبیدا خه‌ویان لێ ده‌كه‌وێ
بنوو( دیلان).
شه‌وی 4ـ5/كانوونی یه‌كه‌م/ 2011
به‌یرووت
دڵشاد عەبدوڵڵآ