پڕوشه‌ی مانا له سێبه‌ری مه‌رگ و ژیان
ڕامانێك له ده‌قی (هه‌رێمێكی تر)ی غه‌مگین بۆڵی….
شیعر له گۆڕان و نوێبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه، شیعری جیهانی چه‌ندان وێستگه‌ی جیاوازی بڕیوه..ئێمه‌ی كوردیش وه‌ك به‌شێك له‌جیهان بێبه‌ش نین له‌و گۆڕانانه. له‌م قۆناغه‌ی شیعری كوردیدا گۆڕانێكی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه هه‌ستی پێده‌كه‌ین گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ مانای ڕه‌سه‌نی بوون و پرسیار و وه‌ڵامه‌كانی ئاده‌م له‌خۆی… قسه‌كردن له سه‌ر دیوی دووه‌می مرۆڤ و ئاخاوتن له‌باره‌ی ئه‌همیه‌تی بوون و پرسیاره‌كانی ژیان و مه‌رگ ، بناغه‌ی ئه‌و شۆڕه‌شه گه‌وره‌یه‌یه كه ده‌رگاكان ده‌شكێنیت و په‌نجه‌ره‌كانی پرسیار ده‌كاته‌وه. شه‌پۆلی ماناخوازی له شیعری نه‌وه‌ی نوێ‌دا زۆر جێگه‌ی ڕامان و قسه‌كردنه. له‌م قۆناغه‌دا نه‌وه‌ی نوێ له‌به‌رده‌م خۆناسینێكی ڕهسهندایه…ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌رگه ناره‌سه‌نه كه وه‌ك ماسكێك ڕووی پرسیار و گومانی ئێمه‌ی داپۆشیووه لاببه‌ین. قسه‌كردن له باره‌ی بێهوده‌یی و خود و گرینگی بوونی ئه‌وی دیكه پێویستیان به ڕامانی قووڵ و شڕۆڤه‌ی جیاواز هه‌یه.. له‌م عه‌یامه‌دا كه نووسین ئه‌و هێزه‌ی جارانی نه‌ماوه ده‌بێت به‌دوای پرسیار‌و گومانی تازه‌دا بگه‌ڕێن…شیعر وه‌ك ژانرێكی ڕه‌سه‌نی نووسین هه‌میشه خاوه‌نی قسه‌ی خۆی بووه له‌و كاتانه‌ی كه نووسین به‌ره‌و لاوازی چووه..له‌م بارودۆخه‌شدا نووسه‌ری كورد قسه‌ی خۆی ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌و زه‌مه‌نه‌ی كه هاتۆته پێشه‌وه..
ده‌قی (ههرێمكێكی تر) یه‌كێكه له‌و شیعرانه‌ی كه وه‌ك نموونه‌یه‌ك من قسه‌ی له‌سه‌رده‌كه‌م، له‌م ده‌قه‌دا شاعیر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ بنه‌مای پرسیاره سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان…قسه‌كردن له‌سه‌ر پوچی ژیان، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌موو كردار‌و گوفتاره‌كانمان جگه له‌دووباره بوونه‌وه هیچی تر نین(پۆرترێتی دووباره‌بوونه‌وه‌ی خۆم)… ئه‌م كۆپله شیعره ته‌واو قسه‌كردنه له‌سه‌ر ژیانێك كه ئێمه به‌بێ گۆڕان و بیركردنه‌وه‌ی به‌ڕێی ده‌كه‌ین..له درێژه‌ی كۆپله‌كانی دیكه‌ی شیعره‌كه‌دا هه‌ست به‌دوو ئاراسته ده‌كه‌ین یه‌كێكیان قسه‌كردنه له‌سه‌ر بابه‌تی بوونگه‌رایی مرۆڤ، ئه‌وی دیكه‌ش قسه‌كردنه له‌سه‌ر ته‌لیسمی مه‌رگ و ژیان. فه‌لسه‌فه‌ی بوونگه‌رایی كه به‌ڕابه‌رایه‌تی هایدگه‌ر چووه لووتكه وه‌ڵامی هه‌موو پرسیارانه ده‌داته‌وه كه وابه‌سته‌ن به‌بوونی مرۆڤه‌وه كه ئه‌و به (دازاین) ناوی ده‌بات. هه‌روه‌ها دوای ئه‌و سارته‌ریش به‌درێژی له‌ناو بواری ئه‌ده‌بدا ئه‌و بابه‌ته‌ی فۆرمه‌ڵه كردووه. شاعیر كاتێك قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كات خۆی ده‌كاته چه‌قی بابه‌ته‌كه و دواتریش ده‌بێته نموونه بۆ هه‌موومان…(من منم) لێره‌دا به‌ها بۆ پێكهاته‌ی دازاین داده‌نرێت..ئه‌م قووڵبوونه‌وه هزرییه له شیعردا جێگه‌ی دڵخۆشییه، چونكه هه‌ست به‌وه ده‌كرێت نه‌وه‌ی نوێ له ئیرۆتیك و غه‌زه‌ل دابڕاوه ئێستا كه‌وتۆته سۆراخی بیركردنه‌وه و پرسیاركردن له‌خۆێ…گه‌شبینیشم كه دوای ئه‌و شێوه ئیشكردنه ئێمه ده‌گه‌ینه كۆمه‌ڵه خاڵێكی جه‌وهه‌ری بۆ گفتوگۆ، بۆئه‌وه‌ی شوێنی خۆمان له گێتی دیاری بكه‌ین. ئه‌م بابه‌ته زۆر دیرێژه ده‌كێشیت وه‌لی مه‌به‌ستی ئێمه ته‌نها خستنه‌ڕووی سه‌ردێری ئه‌و بابه‌ته‌یه..بابه‌تێكی دیكه ئه‌م ده‌قه كه هه‌ر وابه‌سته و تێكهه‌ڵكێشه به‌و بابه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌ویش پرسیاركردنه له‌باره‌ی مه‌رگ و ژیانه‌وه..قسه‌كردن له‌باره‌ی مه‌رگ و ژیان، واتا: قسه‌كردن له‌باره‌ی كۆی هه‌یمه‌نه و ئه‌همیه‌تی بازنه‌ی بوون. به‌شی زۆری ئه‌م ده‌قه قسه‌كردنه له‌سه‌ر سنووره‌كانی ژیان و مردن و وێنه به‌خشین به‌سه‌ره‌تاو كۆتایی چیڕۆكی ژیان.. ژیان و مردن وه‌ك ڕۆژ هه‌ڵاتن و ڕۆژ ئاوابوونه، وه‌ك سه‌ردێڕ و بن دێڕه…ئه‌م سنووردانانه‌ی شاعیر ئامانجی له‌پشته‌وه‌یه ئه‌ویش راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به بابه‌تی بێهووده‌یی و پووچی ژیانه‌وه هه‌یه…هه‌روه‌ها دروستكردنی هاوكێشه‌یه‌كی تێكه‌ڵ و وابه‌سته به‌ئامانجی مانا به‌خشین به مه‌رگ و ژین یه‌كێكی دیكه‌یه له مه‌به‌سته شاراوه‌كانی پشت ئه‌و ده‌قه.
كه‌واته له‌كۆی ئه‌و ده‌قه هه‌ست به ڕه‌وتێكی ئیشكردن ده‌كه‌ین كه پشت به‌گه‌ڕانه‌وه دهبهسیتێت بۆ ناو مرۆڤ، پشت ده‌به‌ستێت به پرسیاره ساده‌كانی ژیان و وه‌ڵامه بزرو گرانه‌كانی ژیان و مه‌رگ…ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵیم كه تهكنێكی شیعری له‌م ده‌قه‌دا شتێكی ئامانجدارو داهێنه‌رانه‌یه، چونكه شاعیر له‌ناو هه‌ر شیعرێكدا دوو مانشێتی داناوه كه خوێنه‌ر له‌سه‌ره‌تاو كۆتاییدا كه‌مه‌ندكێش ده‌كات..
هه‌رێمێكی تر
پۆرترێتێكی دووباره‌ی خۆم
نان خواردن ،
خوێندنه‌وه ،
سێكس ،
نووسین ،
نووستن ،
سبه‌یش به‌هان شێوه !،
( بیست وچواركاتژمێری ته‌واو ! ) .
ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌رگ
كه هێنده به‌وردی ده‌گه‌ڕێم له ژیان
ده‌رزی مه‌رگم لێ ون نه‌بووه
ژیانم، ڕه‌دووی تراویلكهكانی مه‌رگ كه‌وتووه!
مه‌رگم، بۆته ئاورینگ بهسهرگهڵا سهرمابردووهكانی ژیان !
( ڕۆژئاوای ژیان ) .
مننامه
كه‌س بهكهسم نهجوێنێ…!
( من منم ) .
باران بارانه؟
با قیچێك له‌یه‌كه‌وه نزیكتر بینه‌وه…
( چه‌تره‌كه‌ت هه‌ڵده ؟) .
كه‌سێك له‌م وشانه‌ی خواره‌وه
سێبه‌ری كه‌سێك ڕاكشاوه له‌سه‌ر زه‌وی
كه‌سێكی تر ده‌یه‌وێت له‌سه‌ری بخه‌وێت!
ئه‌و كه‌سه سێبه‌ری خۆی ون كردووه!
ونبوونی ژیان سێبه‌ری سێبهریهتی
دوو كه‌سی یه‌ك سێبه‌رن!
دووسێبهری یه‌ك ونن !
( كه‌سێك له‌م وشانه‌ی سه‌ره‌وه ) .
سه‌ردێر
ژیان خه‌ونی مردنه !
( بن دێر ).
كه‌واته ده‌مرم !
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له ژیان تێبگه‌م
ئه‌وه‌نده‌م به‌سه…
هه‌میشه بیر له بوونم بكه‌مه‌وه.
(كه‌واته ده‌ژیم ! )
چیرۆكی تۆ
ژیان :
چیرۆكی شه‌وی ڕۆژێكی هیلاك و
رۆژی شه‌وێكی بێتاقه‌ته !
چیرۆك :
ڕێبواری ڕێگه‌ی خوار و خێچییهكانی گه‌ردوونه!
ڕێبوار:
من وتۆ و
تۆ ومنین !
تۆ :
تۆی رێبوار و
منی تۆی رێبوارین !
(چیرۆكی من ) .
ئارام شێخ وه‌سانی…