ڕاوه نه‌هه‌نگ … دڵشاد عەبدوڵڵا
بۆكهلیموڵڵای ته‌وه‌حودی
كه ئه‌و هه‌موو پشتێنی جه‌وره‌م دی
به‌كه‌مه‌ری گۆی زه‌وییه‌وه گرێدراوه
وتم، ئه‌ی پاشای بێخه‌و!
ئه‌م به‌نده بێوانهیهی خۆت روو له‌كوێ كا ؟
ئه‌م داوایه كۆتایی دیرۆكه له‌شێوه‌ی پرسیار!
جێی ده‌رزییه‌ك نییه نهئاژهنرابێ
جێی ئاهێك نییه نهسمرابێ
خه‌یاڵم بۆلای ئاوبردمی:
ئاخاب ـ م به‌بیر هاته‌وه
قاچێكی دوور ده‌كه‌وته‌وه
به‌ده‌می نهههنگێكهوه!
ئه‌و چاره‌نووسه چاوه‌ڕێی منیش ده‌كا
له‌خه‌ونیشدا دیومه:
لایه‌كی خوێنینم به‌ده‌ست ،
دێوجامه لهبهرێكهوه.
زه‌ریا پڕبوو له‌شاری بێ ئاسه‌وار
شه‌قامی بێ شۆسته
خانووی بێ بناغه‌و ساپیته
ده‌تووت خۆراسانهو كه‌لیموڵڵا!
پاپۆڕه‌كان كه‌وتنه غه‌ڵبه غه‌ڵب
نه‌هه‌نگه‌كان ،
مه‌مكیان نوسابوو بهقهبرغهیانهوه مه‌جازه‌ن وه‌كی ژنه‌كانی (قووچان)
ده‌نگه‌كان به‌رزبوونه‌وه:
ئه‌های! ئه‌های!
له‌ناوه‌ڕاستی ( مه‌شهه‌د)ه‌وه تا قه‌راخ
تانجی دوام كه‌وتوون
لمووزیان بستێك پێش خۆیان كه‌وتووه
ئێستا نا تاوێكی تر
له خرتۆڵ وهردهدرێم .
لهكوچهی تاریكدا چه‌قۆیه‌ك ،
له‌كونی دیواره‌وه ده‌رده‌په‌ڕێ
له سه‌ر دڵم ده‌چه‌قێ
ئاخووندێك فتوا ده‌دا:
سزای ئیلاهی بوو…له‌غه‌یبه‌وه…
كێ هانی ئامان ؟
ئاخاب بهقاچێك جه‌نگه‌كه‌ی برده‌وه
له‌پێش چاومه، منیش
ده‌یبه‌مه‌وه
بهونیوهیهی ماومه .
دایكی نه‌هه‌نگه‌كان ئاوه
دایكی من رابیعهخاتوون
دایكی ئه‌و دزه كێیه كه‌ده‌ست ده‌گێڕێ لهناوگهنجینهدا؟
زه‌ریا پڕه له‌روحی ماندوو
به‌سه‌ر په‌لكی ورده‌وه ئاورینگی ساردن
ئه‌و رۆژههڵاتهش ئه‌وهایه
بن پنچكی هه‌رچی گیایه
ئاوازێكی پڕ ئاهه‌نگی كوژراوی ئێمه‌ی تێدایه.
سه‌ره‌تای 2012