ژیان بۆ هه‌مووان … داستان به‌رزان
قه‌ت وامنه‌زانیوه ژیان هی منه
به‌وه‌دا هه‌رگیز عه‌سرانی ماڵه‌وه‌م نه‌دیوه
شه‌وانیش ناتوانم زوو بڕۆمه‌وه
به‌یانیانیش به‌ر له هه‌موو كه‌س
به پرتاو ده‌چمه ده‌رێ
له‌سه‌ر شه‌قام وه‌ك سه‌گی پێسوتاو
دێم و ده‌چم و له‌كه‌س ناپرسم
وه‌كچۆن كه‌سیش لێم ناپرسێت.
له گه‌رمه‌ی پیاسه‌دا
له‌ناكاو تووشی ژانه سه‌رێكی ناخۆش ده‌بم
ده‌بێت خۆم بگه‌ێنمه ماڵه‌وه
ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر ژیانم ده‌ژمێردرێت
ئه‌وكاتانه‌ی له ته‌والێتین
ئه‌وانه‌ی خه‌وتووین
ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشین
ئه‌وانه‌ی بێتاقه‌تین
ئه‌وانه‌ی له شه‌ڕداین
هه‌مووی له‌سه‌ر ژیانمان ده‌ژمێرێت
ئه‌م قسانه كۆنن
لێره‌دا ده‌یانوسمه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی ژیان هی تۆ بێت
ده‌بێت په‌یوه‌ندیت پێوه‌ی هه‌بێت
من جه‌سته‌یه‌كم له سه‌هۆڵ
له ئازاری _با_
له خه‌ونی كۆتر
له په‌ڕی شكاوی تاوس
له به تاڵایی
دێم و ده‌چم
په‌یوه‌ندیم به‌هیچه‌وه نییه.
زۆرجارانیش ئه‌ڵێم: ژیان ده‌بێت بۆت بلوێ.
ژیان بۆ ئه‌وانه‌یه كه حه‌زیان به‌خواردنه‌وه‌ی _چا_و
یاری تۆپی پێ و
زوو نووستن و
نانی گه‌رمه.
حه‌زم له‌وه‌یه له به‌ر باران بنوم و
خه‌ون به هه‌تاوه‌وه ببینم
حه‌زه‌كه‌م جنگم پڕبێت له سێ‌و و
تامه‌زرۆییم بۆ گێلاس ده‌ربڕم.
تاقه‌تم نییه ژه‌مه خواردنه‌كان له كاتی خۆیدا بخۆم
تاقه‌تم نییه له كاتی خۆیدا بنووم
تاقه‌تم نییه له كاتی خۆیدا شت بكه‌م.
حه‌زه‌كه‌م ئێواران كاتژمێر 6 بتڵێك عاره‌ق
به لیمۆ و زه‌یتوون و میترۆوه بخۆمه‌وه
كاتژمێر 7 گوێ له گۆرانی (تۆرانج)* بگرم
كاتژمێر 8 بڕشێمه‌وه به ده‌موچاوی خۆمدا
كاتژمێر 9 پۆلیسێك به‌شه‌ق بمباته به‌ندیخانه
كاژمێر 10و 11و 12نه‌زانم له كوێم.
كاتژمێر1 ئاو به ته‌نیایمدا بكه‌ن
كاتژمێر2 له‌به‌رده‌م ماڵه‌وه
له ته‌نیشت عه‌لاگه‌یه‌ك خاشاكدا فڕێمبده‌ن
كاتژمێر 3 ده‌رگام لێ نه‌كه‌نه‌وه و له داخان هاوار بكه‌م:
بێتاقه‌تـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــم.
كاتژمێر4له‌سه‌ر شۆسته‌یه‌كی پۆخڵ خه‌وم لێ بكه‌وێت
كاتژمێر5 كچێك به پێڵاوی قوڕاوییه‌وه
خۆی به خه‌یاڵمدا بكات
كاتژمێر6سه‌گێك ده‌موچاوم بلێسێته‌وه
جرجێك برژانگه‌كانم بكرتێنێت
كۆترێكی سوتاو بكه‌وێته قاپه‌كه‌ی به‌رده‌ممه‌وه
شه‌مشمه كوێره‌یه‌ك خۆی چاومدا بكات.
به سه‌ردا به‌ر ببمه‌وه بۆ ناو چاڵێكی بچوكی باراناو
كاتژمێر 7 له ده‌نگی ڕووخانی دڵم خه‌به‌رم بێته‌وه
كاتژمێر 8 شه‌و له خۆم بته‌كێنم و
كاته‌كانم لێ تێكه‌ڵ بێت و
نه‌زانم چیم كردووه.
له نووسینێكی دی‌دا نووسیوومه
ژیان هی ئه‌وه نییه پرسیاری گه‌وره‌ی تێدا بكه‌یت
به ڕاستی وایه
ئه‌م خێراییه‌ی ژیان ناخۆشه
بوارت نادات له‌سه‌ر شته‌كان بوه‌ستیت.
ژیان تێده‌په‌ڕێت و
له خه‌وشی خۆیدا ده‌مانخنكێنێت.
تاقه‌تم نییه بچمه قوتابخانه
كه باسی سیستمم بۆ ده‌كه‌ن گیانم دایه‌زرێت
ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی حه‌زیان لێیه
.ڕه‌قم لێیه‌تی و قێزم لێی دێته‌وه
ڕه‌قم له ژووری به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانه
مێز و كورسییه‌كانیان بێزارم ده‌كه‌ن
ڕقم له كۆبوونه‌وه‌یه ده‌رباره‌ی هه‌ر شتێك
باشترین شوێن بۆ قسه‌كردن سه‌ر شۆسته‌یه
حه‌زم له چاكه‌ت و پانتۆڵ نییه
ڕقم له بیجامه‌ی خه‌ت خه‌ته
به پێڵاو بۆیاخكردن په‌ست ده‌بم
قژ چاككردن هیلاكم ده‌كات
حه‌زم له نینۆك قرتاندنه
كاتێك خه‌مۆكی زۆرم بۆ دێنێت.
ڕقم له هاوڕێیه‌تی گه‌نجه شیك و به ویقاره‌كانه
ئه‌وانه‌ی له به‌رده‌م كۆمپیوته‌ره‌كانیاندا ئه‌خلاق دائه‌كه‌نن
هاوسۆزیم بۆ گه‌نجه په‌راوێز و به‌دبه‌خته‌كانه
ئه‌وان به‌دڵ گۆرانی ده‌ڵێن و
به ڕۆح ته‌نیایی ده‌لاوێننه‌وه.
نامه‌وێت به پێیه‌كانی باوكم بڕۆم
نامه‌وێت سه‌روه‌رییه‌كانی باپیرم بكه‌مه گوتار
ده‌مه‌وێت خۆمبم، خۆم به هیچ و پووچییه‌كانمه‌وه
به ناڕێكی و قۆڕیی و گه‌وجییه‌كانمه‌وه
خۆمبم و خۆمبم و خۆمبم
له ئێستا‌و ڕابردوومدا كه‌س نه‌بێت
جگه له خۆم.
نامه‌وێت خه‌ڵكی تازه و درۆزنی تازه بناسم
ده‌مه‌وێت هیچ له ژیانمدا ڕوونه‌دات
ئه‌وه‌ی هه‌یه و بووه زۆره
زۆر زۆره…..
خودا‌ش ده‌زانێ زۆری زیاده.
تاقه‌تی قه‌له‌قی تاقیكردنه‌وه‌م نییه
ئایین ده‌ڵێت ژیان تاقیكردنه‌وه‌یه
شۆفێریم پێ خراپترین ئیشه
له‌سه‌ر پلیكانه كاره‌باییه‌كان سه‌رم گێژ ده‌خوات
ئه‌نده‌رپاس و پرده‌كان كارێكن بۆ كوشتنی ڕێگه
ته‌له‌فریك و قیتاره‌كان به هۆكارێكن بۆ خۆكوشتن
سه‌یرانگا و هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگ شوێنێكن بۆ غه‌مگینی
سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و مامۆستاكان گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ كۆیلایه‌تی
جامی جیهانی و شه‌ڕی جیهانی و خه‌ڵاتی جیهانی
هه‌وڵێكن بۆ له ناوبردنی میلله‌ته كه‌مه‌كانی دونیا
به‌خشینی په‌ناهه‌نده‌یی سڕینه‌وه‌ی شوناسی مرۆیه له‌وه‌ی كه هه‌یه.
مه‌به‌ست له دروستكردنی بازاڕه گه‌وره‌كان
به سێوكردنی زه‌وییه به كه‌ڵبه‌ی سه‌رمایه‌دارییه‌وه.
ئامانج له گه‌وره كردنی ئه‌ستێره‌كانی سینه‌ماو
پڕوپاگه‌نده كردن بۆ مۆدێله‌كانی جل و به‌رگ
سڕینه‌وه‌ی چێژی خودیی و
به یه‌ك بینین كردنی مرۆڤایه‌تییه.
پێم ناخۆش نییه كه ژیانم نییه
پێویستم به ته‌نیاییه‌كی قووڵه
حه‌ز ناكه‌م شه‌وێك بچمه‌وه ماڵه‌وه و میوانمان هه‌بێت
میوانداری واته په‌یوه‌ستبوون.
تاقه‌تی دڵداریم نه‌ماوه
سه‌رم به قسه‌ی ڕۆمانیسییه‌وه قاڵ ناكه‌م
ئه‌مه‌وێت خۆم له‌گه‌ڵ خۆم په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵاتییه‌كان ببه‌ستم
حه‌زم زۆر له یاپراخ و گۆرانی (نامجوو)ه**
به بارانبارینیشدا كێزه‌ر و شه‌رابم بیردێته‌وه
كه شیعریش ده‌خوێنمه‌وه حه‌زم له خورمایه
جاری واش هه‌یه تۆڵه‌كه‌و ته‌رخون ده‌خۆم
به‌ده‌م گوێگرتن له خشه‌شی ته‌له‌فزیۆنه‌وه.
خه‌ڵكی شانازی به سه‌ركه‌وتنه‌كانیانه‌وه ده‌كه‌ن
من به شكسته‌كانمه‌وه
ئه‌مه بۆته كێشه بۆم
هاوڕێیه‌ك پێم ده‌ڵێت: تۆ ناتوانی ببیته مرۆڤێكی چاك
هیچ پێم ناخۆش نییه
ئه‌و نازانی مرۆڤ واته شكستێكی گه‌وره.
خوایه تۆ گه‌وره‌یت
به گه‌وره‌یی خۆت بمبوره كه به‌م جۆره‌م
خوایه نه‌مكه‌یته كوڕێكی ده‌مدرێژ.
ژیان هه‌رچییه‌كه بۆ خۆی
منیش بۆ خۆم.
خوایه له خواری ئه‌م ڕسته‌یه‌وه پێت ده‌ڵَێم:
( ژیان به ده‌ردم ناخوات)
تۆ و گه‌وره‌یی خۆت به هه‌ڵه لێم وه‌رمه‌گره
له ناخی دڵمه‌وه ئه‌ڵێم:
ژیان بۆ ئه‌وانه‌یه كه ده‌توانن به‌رامبه‌ر جیهاندا چاو بنوقێنن
من ناتوانم تراژیدای ژیان نه‌بینم
خودایه ژیان بۆ ئه‌وانه‌ی سوێیان بۆته‌وه بۆی
بۆ ئه‌وانه‌ی حه‌زیان لێیه‌تی و
له خۆشی ژیان جێگه به خۆیان ناگرن
نه من به كه‌ڵكی ژیان دێم
نه ژیانیش به كه‌ڵكی من.
*ناوی گۆرانییه‌كی نامجووه.
**گۆرانیبێژێكی هاوچه‌رخی ئێرانییه.
ئه‌م تێكسته له ژماره(5)ی گۆڤاری (كۆنسێپت)دا بڵاوبۆته‌وه.