گوێم له ته‌په‌ی پێی پيرييه… سمکۆ ئه‌حمه‌د ره‌شيد
خودايه بستێک بخه‌ره سه‌ر ىاڵام و
هاوشانی ته‌نهایی خۆممکه
***
تۆ به ئاگر مهمترسێنه
ته‌مه‌نێکه من له‌ناو ته‌نهایی خۆما
نوێژی سوتان ئه‌دا ده‌که‌م ، ئه‌ی خودا
***
گوێم له ته‌په‌ی پێی پيرييه
تازه فريای نوێژێکی تر ناکه‌وم
له مه‌عبه‌دی چاوه‌کانتا
***
ده‌ست به پشتی که‌روێشکه‌کاندا ده‌هێنم
ژيان گه‌مه‌یه‌کی خۆشه
***
تۆ نه‌بای ، وه‌ک غهريبهیهکی بێکه‌س
ته‌نهایی و ته‌نهایی ده‌چووم
***
سوپاس بۆ تۆ
نه‌تهێشت له‌م ئاقاری غهرييبيه مرۆڤ بمخوات
***
رۆژێک خۆم ژههرکوژ ناکه‌م
ئه‌م وانه‌یه له سوکراته‌وه فێر بووم
***
خۆشه‌ويستي له رسته‌یه‌کی به سووددا جێکهرهوه
وای مامۆستا
ئه‌و پرسياره قورسه چی بوو هێناته‌وه !
***
رۆحم شل بوو هێنده‌ی له ئاسمان بڕوانم
***
رۆژانه سه‌ر له‌و قه‌برانه ده‌ده‌م
که خاوه‌نه‌کانيان هێشتاوازیان له جگه‌ره نه‌هێناوه
***
فیلمه‌که ترسناک بوو به‌س به راده‌ی ته‌نهایی نا
***
کوێر بوومایه تا ده‌مردم به ته‌مای چاوێک نه‌ده‌بووم
***
ئافهرين – زيره‌ک ميره –
***
به قاچاخه‌ڕێدا ده‌ڕۆم
ده‌چمه ناو دار سێوه‌کان و زهمبيلهکهم پڕ ده‌که‌م له هه‌نار
***
وه‌ک مامزێکی تۆقيو له براده‌ره‌کانم هه‌ڵدێم
***
نيوه‌ڕۆ کرێچييهکه مرد
عه‌سرێکی زوو خانووه‌که چووه‌وه کرێ
***
بۆ ئه‌وه‌ی به دووريت رابێم
ده‌بێ مردن ئه‌زموون بکه‌م
***
له سه‌ر ميرات کێشه‌یان بۆ دروست نابێت
وه‌ک سێ خوشکی عاقڵ و ژير
ئه‌وه‌ی له دوای جێنامێنێ به یه‌کسانی به‌شی ده‌که‌ن
کچه‌کانم
***
تا ئێره شه‌ڕم له‌گه‌ڵ که‌س نه‌بووه خۆم نه‌بێ
***
له‌م مارکێتی تهنهاييه
هه‌موو شتێک ده‌ست ناکه‌وێ
پێکه‌نين به سانتيمه‌تر
سه‌فه‌ر به غرام
زه‌رده‌خه‌نه به پياڵه
دڵنيایی به په‌ره‌گراف…. هتد
بۆ زانياری زیاتر
تکايه په‌يوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژماره مۆبايلهی که ژماره‌که‌ی
له‌سه‌ر شاشه ده‌رناکه‌وێ
***
2012