Skip to Content

Sunday, December 8th, 2024
ڕۆڵه‌ به‌هێزه‌كانی توندو تیژی

ڕۆڵه‌ به‌هێزه‌كانی توندو تیژی

Closed
by May 7, 2012 گشتی

 

به‌ درێژایی دروست بوونی مرۆڤایه‌تی ئاده‌میزاد پێناسه‌ی جۆر به‌ جۆری بۆ چه‌مكی توند و تیژی كردوه‌ به‌ پێی سروشت و شۆینی جوگرافی و ئاین و كلتوور ی كۆمه‌ڵگاكان پێناسه‌ی چه‌مكی توندوتیژی جیاواز كراوه‌ لێكدانه‌وه‌ تێڕوانینی هه‌مه‌جۆری بۆ كراوه‌ كه‌ له‌ راستیدا توندو تیژی وه‌ك چه‌مك( ڕه‌ها)یه‌  مرۆڤه‌ ژیرخوازه‌كان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك  ڕه‌وایه‌تی پێ‌ ناده‌ن له‌ ژێر هیچ ناوێكدا به‌ هیچ به‌ها‌‌نه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت ,به‌ كردنه‌ ژێر پرسیاری توندو تیژی و راڤه‌ كردنی به‌ قوڵی ووردتر له‌ تێڕوانی ئه‌وانه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی ساده‌ ده‌ڕووانه‌ ئه‌و چه‌مكه‌ هه‌ر جاره‌وه‌ به‌ شۆین و لایه‌نێكه‌وه‌ گرێ‌ ده‌ده‌ن  تێ‌ ده‌گه‌ین سروشت مرۆڤه‌كان به‌شێكی پێك هاتووه‌ له‌ توندو تیژی شه‌رانگێزی و بۆ خۆ گونجاندن و هه‌ڵ كردن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رو یاسا و ڕێساكان كۆنتڕۆلی ڕوحی شه‌ڕانگێز‌ی خۆی كردوه‌ ئه‌و توندو تیژه‌یه‌ له‌  سروشتی مرۆڤه‌كان خۆیانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ دواتر گوستراوه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌سته‌و كۆمه‌ڵه‌ مرۆڤ كه‌ به‌ كۆده‌نگی توندو تیژیان ئه‌نجام داوه‌ وه‌ به‌هانه‌و ڕه‌وایه‌تیان پێ‌ داوه‌  هۆكاریان بۆ ساز كردوه‌, ڕۆله‌ سه‌ره‌كیه‌كان و هۆكاره‌كان هۆكار گه‌لێكن كه‌ لێره‌دا ده‌مه‌وێت ده‌ست بۆسه‌ره‌كترینیان یا كاریگه‌رتریان راكێشم و دیاری بكه‌ین به‌ هیوای بتوانین دیوه‌ نادیاره‌كانی توندو تیژی نیشان بده‌ین له‌وێ‌ وه‌ ده‌رگای زیاتر تڕامان بكه‌ینه‌وه‌ بۆ زیاتر تێ‌ گه‌یشتن و ئاشكرا كردنی نیهینه‌كانی توندو تیژی, وه‌ پێش ئه‌وه‌ی درێژه‌ به‌ بابه‌ته‌كه‌ بده‌ین پێم باشه‌ خۆینه‌ر له‌وه‌ تێ‌ بگات مه‌به‌ستمان له‌ سروشت و ئاكاری توندو تیژه‌یه‌ نه‌ك لێكدانه‌وه‌ی هێرش و په‌لاماری هیچ به‌رنامه‌یه‌كی بۆ بكرێت وه‌ك ووتم به‌ ته‌نها سروشتی ئه‌و چه‌مكه‌ ده‌خه‌ینه‌ به‌ر باس لێكۆڵینه‌وه‌ ,یه‌كێك له‌ فاكته‌ره‌كان ڕۆڵی ئاینه‌ له‌ توندو تیژیدا ئاشكرایه‌ له‌ پێش هه‌بوونی هه‌ر ئاینێكدا مرۆڤ ئاینی هه‌ر هه‌بووه‌ دواتر خه‌ڵكانێك یان په‌یامبه‌رانێك هاتوون و په‌یامی تازه‌یان راگه‌یاندووه‌ به‌ هزر ی ئه‌و  مرۆڤانه‌ نامۆ بوون پێداگری مرۆڤه‌كان له‌ خوو ئاینی پێشوویان وه‌ سه‌پاندن و  میكانیزمی تایبه‌تی ئاینه‌ تازه‌كه‌ له‌ ڕووی جۆرایه‌تی پلانی په‌خش كردنی ئاینه‌ تازه‌كه‌وه‌ وای كردووه‌ كاردانه‌وه‌‌ی نێگه‌تیف و كاول كاری بێ‌ مه‌به‌ستی بۆ كۆمه‌ڵگاكان به‌رهه‌م بێنێت توندوتیژی درێژه‌ی هه‌بێت  به‌رده‌وام و قۆناغ به‌ قۆناغ بگوازرێته‌وه‌ بۆ نه‌وه‌ی دوای خۆیان ووڵات به‌ وڵات له‌ توندوتیژی یه‌ك مرۆڤه‌وه‌ ببێته‌ توندو تیژی جڤات و دواتر بۆ ته‌واوی خه‌ڵك ,  سوور بوون و كردنه‌ سه‌ر ئاینی تازه‌ وای كردووه‌ نه‌یاران و  نامۆبووانی ئه‌و ئاینه‌ تازه‌یه‌ به‌ره‌نگارو دژی بوه‌ستنه‌وه‌ كاره‌ساتی گه‌وه‌ری مرۆی لێبكه‌وێته‌وه‌ وه‌ك نمونه‌ی دژایه‌تی سه‌ره‌تای هاتنی مه‌سیح و دژایه‌تی كردنی ئه‌و ئاینه‌ و ئاینه‌كان  وه‌ به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ دژایه‌تی كلێساكان بۆ فه‌یلسوفه‌كانی سه‌ده‌ی ناوه‌راست له‌ ئه‌وروپا په‌یامی تازه‌ی فه‌یلسووفه‌كان رۆشنبیرانی ئه‌و كاته‌ی ئه‌ورپا بۆ ئاینیه‌كان وای كردوه‌ ئاینه‌كانیش ڕووبه‌رو فه‌له‌سوفه‌كان بیبنه‌وه‌   كه‌ له‌ پێشدا  خۆیان ڕووبه‌رووی هه‌مان دژایه‌تی  بوو بوونه‌وه‌ ,  نمونه‌ی ئاینه‌كانی چین و كۆریا كه‌ له‌ پێناو پیرۆزی مرۆڤیان كردۆته‌ قوربانی خوداوه‌ند له‌ زۆریكیش له‌ خێله‌كانی تایله‌ند جوانترین كچ ملی لێ‌ كراوه‌ته‌وه‌ هه‌ر به‌ مه‌ستی قوربانی دان بۆ ئاسمان   ,ئیسلام سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی دژایه‌تی كراوه‌ و به‌هۆی تازه‌ی دروست بوونی ئاینه‌كه‌وه‌ هۆی جه‌نگه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی موسڵمان و بێ‌ باوه‌ر  ئه‌وه‌ش كۆڵه‌كه‌ی توند وتیژی زیاتری ڕۆچواندۆته‌ ناو نیوه‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌ب و تائیستاش شۆینه‌واری له‌ عێراق و فه‌ڵه‌ستین و افغانستان و ئیران  دا ماوه‌ و به‌رده‌وامه‌ , به‌گشتی ئاین ڕۆلی زۆری هه‌بووه‌ له‌ گێڕانی درێژه‌دان به‌ توندو تیژی له‌ جیهاندا .
ڕۆله‌كانی تری توندو تیژی زاده‌ی لێك نه‌چوونی ئایدۆلۆژیاو قه‌یرانی سایكۆلۆژی و ئه‌خلاقی هزری لێك دژ  به‌یه‌ك كه‌ كاری له‌سه‌ر تۆخ كردنه‌وه‌ ئه‌و كرداره‌ كردوه‌ به‌ جۆرێك كۆمه‌ڵگایی  به‌ عه‌قاریدا بردووه‌ كه‌ ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی  له‌سه‌ر لێك ترازی په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵاتیه‌كان هه‌بووه‌ كه‌ زۆرجار به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان كۆتایی هاتووه‌ بۆته‌ لێك ترازانی په‌یوه‌ندی تاكه‌كان كۆمه‌ڵ , نمونه‌ی ڕۆڵی تری ئه‌و چه‌مكه‌ به‌ كۆمه‌نیست كردنی یه‌كێتی سۆفیه‌تی جاران كه‌ قوربانی زۆر لێ‌ كه‌وه‌ته‌وه‌ مێژوو شاهیده‌ به‌ كۆتایی خۆی ته‌واو بوو چه‌نده‌ها نمونه‌ی تر كه‌ له‌به‌ر كورتكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ نایان خه‌ینه‌ پێش چاو ,ڕۆڵێكی تری توندو تیژی لێك نه‌چوونی ره‌گه‌زو پله‌ به‌ندی مرۆڤه‌كان له‌ ئێستاشدا له‌ هه‌ندێكی كه‌می ووڵاته‌ دوواكه‌ووتوه‌كان پله‌ به‌ندی هه‌یه‌ له‌ نێوان مرۆڤه‌كان به‌شێوه‌ی مرۆڤی كۆیله‌ و مرۆڤی ئازاد له‌به‌ر هۆكاره‌ی ده‌ست كورت و قه‌یرانی برسیه‌تی كه‌ وای كردوه‌ مرۆڤ توندو تیژی بنوێنت له‌ پێناو به‌ده‌ست هێنانی خوراكی ڕۆژانه‌  نمونه‌ی سۆمال سودان هتد, لێك نه‌چوونی ڕه‌گه‌زه‌كان به‌رده‌وامی ئه‌داته‌ توندو تیژی كه‌ ئێمه‌ی كورد خۆمان ئه‌زموونمان هه‌یه‌ له‌ سه‌رده‌ستی ووڵاتانی دراوسێ‌ و هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان وه‌ك دڕنده‌ترینیان حكومه‌تی یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی عێراق له‌ ناویشاندا حیزبی به‌عس ڕووخاو  كه‌ زۆرترین په‌ره‌ی به‌و چه‌مكه‌ داوه‌ قبوڵی ره‌گه‌زه‌ی كوردی نه‌كرد به‌ هۆی لێك نه‌چووی ڕه‌گه‌ز و ناوچه‌ی جوگرافی جیاواز زۆرترین درێژه‌ی دا به‌ توندو تیژی به‌ هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ نمونه‌ی حیزبی به‌عس تا ئێره‌ به‌سه‌ تاك به‌تاكی كۆمه‌ڵگای كوردی خۆی حه‌قیقه‌تی پیاده‌كردنی ئه‌و چه‌مكه‌ی بینیوه‌ به‌ پراكتیزه‌ كردنی له‌لایه‌ن ڕیژێمه‌كه‌ی صه‌دامه‌وه‌ وه‌ تا ئیستاش درێژه‌ی هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان له‌ لایه‌ن شۆفینیه‌كان و پاشماوه‌ی به‌عسیه‌كان  ئه‌و ده‌مارگیره‌یه‌ وه‌ك میرات بۆ عێراقیه‌كان به‌جێ‌ ماوه‌ ,هۆكاره‌ی ڕه‌گه‌ز زۆرترین به‌ریه‌كه‌وتنی كۆمه‌ڵاتی دروست كردوه‌ هه‌ندێك جار ئاین هه‌وڵی داوه‌ چاره‌سه‌ری  كێشه‌ی ڕه‌گه‌ز له‌ ڕێگه‌ی وه‌ بیر هێنانه‌وه‌ خوداوه‌ كه‌ ئێمه‌ هه‌مووی به‌نده‌ی خوداین خودا به‌ یه‌ك چاو ده‌ڕوانیته‌ به‌نده‌كانی وه‌ نمونه‌ی تر كه‌ به‌ شێوازی ئاینه‌كان خۆیان قسه‌ی لێوه‌ كردوه‌  به‌ڵام وه‌ك له‌ پێشدا ووتمان ئه‌و ئاینه‌ به‌شێكی گرنگی باردۆخه‌كه‌ خۆی خوڵقاندوه‌یه‌تی كه‌واته‌ نه‌ی توانیه‌وه‌ بگاته‌ چاره‌سه‌ری ڕیشه‌ی یان سه‌ره‌داوی چاره‌سه‌ری وه‌ ده‌ست بێنت, ڕۆڵی تری توندو تیژی به‌ هۆی جه‌نگه‌ هه‌رێمایه‌تی و  ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتارو ململانێی له‌ مێژینه‌ی مرۆڤایه‌تی كه‌ هه‌میشه‌ خه‌ڵك و حكومه‌ته‌كان ئه‌نجامیان داوه‌ به‌رامبه‌ر یه‌كتر ئه‌و بابه‌تانه‌ نووسینی چه‌نده‌ها ووتارو لێكۆڵینه‌وه‌ و كتێب له‌ خۆ ده‌گرێت كه‌ من به‌ كوورتی باس له‌ هه‌ندێكیان ده‌كه‌م , زۆرێك له‌ ووڵاتان له‌ ناوچه‌ جوگرافیا  جیاوازه‌كان رێژه‌ی توندو تیژی دابه‌زاندۆته‌ خواروه‌  له‌ڕێگه‌ی ڕێكخستنی ژیان به‌ یاساو ده‌ستووری مرۆڤ دۆستانه‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی شۆڕشی عه‌قڵی و ئاستی هۆشیاری تاك له‌ كۆمه‌ڵگاكان به‌ر به‌شاڵاوی توندو تیژی بگرن هاوئامێزی له‌ نێوان چین و جێنده‌رو ئاین و ئایدۆلۆژیاكان دروست بكه‌ن له‌ پێناوی بنه‌بڕكردنی ئه‌و دیارده‌ له‌ مێژینه‌ی مرۆڤایه‌تی ژینگه‌یه‌ك دروست بكه‌ن كه‌ تێدا مرۆڤ دوور له‌و چه‌مكه‌ ژیانی بكات , له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌و هێرشه‌ بۆ به‌رنگاری  ڕزگار بوون له‌و  دیارده‌ دزێوه‌   به‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ توندو تیژی كۆتایی هاتووه‌ و ڕۆڵه‌كانی بێ‌ هێز بوون ,ده‌ست بردن بۆ گه‌وره‌ترین كۆڵه‌كه‌ی ئه‌و چه‌مكه‌ زۆر به‌ سانایی  كه‌شفی ڕۆڵه‌ لاوازه‌كان و لاوه‌كیه‌كانی ترمان بۆ ده‌كات كه‌ له‌ ژیانی ڕۆژانه‌دا ده‌ست و په‌نجه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌رم ده‌كه‌ین .

دیلمان عبدالله‌
.
26\2\2012

Previous
Next