Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
ڕاستیەکان ئاشکراتر و بەڵگەدارترن  بە سیناریۆکانی پارتی و لێژنەکەی بارزانی بشاردرێتەوە!

ڕاستیەکان ئاشکراتر و بەڵگەدارترن بە سیناریۆکانی پارتی و لێژنەکەی بارزانی بشاردرێتەوە!

Closed

 

 

لە هەواڵێکی رۆژنامەی هاوڵاتی ٢٠١٢-٥-٧ لەسەر ماڵپەرەکەی بڵاوبۆتەوە. عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی وتهبێژو ئه‌ندامی سهركردایهتیپارتی له‌پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکدا دەڵێ: “سه‌رده‌شت له‌سه‌ر نووسینه‌كانی نه‌كوژراوه”.
لێدوانی وتهبێژەکەی پارتی ئەمرۆ دوای دوو ساڵ بەئاشکرا ئامانجی پێکهێنانی لیژنەکەی بارزانی ڕادەگەیەنێ. هەر لەیەکەم رۆژی پێکهێنانی لیژنەکەی بارزانی، خەڵکی وشیار و رۆژنامەنوسان گوتیان، ئەو لێژنەیە بۆ شاردنەوەی ڕاستیەکان و تاوانبارانە. بەکردەوەش ئەو لێژنەیە لەسەرەتاوە زانیاری ناراست و درۆی لەسەر چۆنیەتی تیرۆری سەردەشت بڵاوکردەوە. دواتریش بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵکی کوردستان هەڵسا بە داڕشتنی چێرۆکێکی هەڵبەستراو لە سەر تاوانەکە. درۆکان زۆر لەوە ئاشکراترن مناڵێکیش بخەڵەتێنن، ڕاستیەکانیش بەڵگەدارترن  و بە سیناریۆکانی پارتی و لێژنەکەی بارزانی ناشاردرێنەوە!
سەرەتا پێویستە زانیاریەک بۆ وتەبێژی پارتی ڕاست بکەینەوە. ئەو لێژنەیەی دوو ساڵ پێشتر لە دۆسیەی فراندن و تیرۆری سەردەشت عوسمان پێکهێنرا لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی پێکهێنرا نەک پەرلەمان و وەزارەتی ناوەخۆ. هەرچەندە پێکهێنانی لێژنەکە بەو پێکهاتەی پێکهاتووە هەر کەس و دەزگایەک پێکیبهێنێت یەک شتە و هەمان ئامانجە.
خەڵک بۆچی گومانی لەپارتیە و پارتی تۆمەتبارە بە تیرۆری رۆژنامەوان سەردەشت عوسمان؟ بۆچی گومانەکانی ئێستا زیاتر و گەورەترن لە دوو ساڵ پێشتر؟ بۆچی ئەوەی سەرەتا گومانی هەبوو ئێستا بە یەقینەوە پارتی تۆمەتبار دەکات؟
ئەگەر سەردەشت عوسمانی ڕۆژنامەوان یەک ڕستەشی نەنوسیایە. بە هەڵسەنگاندنی هەڵوێستگیری و ڕەفتارەکانی پارتی و بەرپرسان و دامودەزگاکانی پارتی لە سەرەتای ڕووداوەکە تاکو ئەمرۆ نواندوویانە و کاریان لەسەر کردووە و کاری لەسەر دەکەن. تۆزقاڵێک لەو گومان و تۆمەتبارکردنە کەمناکاتەوە. لەکاتێکدا ئێوە بەرەوڕووی گومان و تۆمەتبار و پرسیاری خەڵک ڕاوەستاون. لێدوانەکانی ئەمرۆکەتان پرسیار و گومانی زیاتر ئەوروژێنی.
لەکاتێکدا دوو ساڵ پێشتر خەڵک خۆپیشاندانیان لە دژی تیرۆری سەردەشت کرد و داوای دادگایکردنی بکوژەکانیان کرد، بۆ پارتی بە بەیانی رەسمی مەکتەبی سیاسی هەڕەشەی لەخەڵک کرد و مەترسی ئەگەری شەڕی ناوەخۆی هێنایە پێش؟ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خەڵکی کوردستان لە دژی تیرۆر و کوشتنی رۆژنامەنوسان بۆچی مەترسی بۆ سەر پارتی هەیە؟ بۆ تەنها پارتی و دەزگاکانی پارتی ئینکاری ڕۆژنامەنووس بوونی سەردەشت دەکەن؟ بۆچی تەنها پارتی ئەڵی تیرۆری سەردەشت عوسمان لەسەر نوسین و کاری رۆژنامەوانی نییە؟ بۆچی ئەندامانی لێژنەی لێکۆڵینەوە هەمووی پارتی بوون؟ بۆچی تەنها پارتی پشتیوانی لە سیناریۆی لێژنەی لێکۆڵینەوەکە دەکەن؟ بۆچی دوو ساڵە ڕۆژنامەنوسان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و کەسوکاری سەردەشت عوسمان و چەندان رێکخراوی جیهانی و زۆربەی خەڵکی کوردستان داوای پێکهێنانی لێژنەی بێلایەن دەکەن وەڵام نادەنەوە؟ بۆ قەبولی لێژنەی بێلایەن ناکەن؟ بۆچی تەواوی ڕۆژنامەنوسان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی کوردستان، پشتیوانی و بەرگری لە دۆسیەی سەردەشت عوسمان دەکەن، تەنها رۆژنامەنوسانی پارتی و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی پارتی دژی سەردەشت و دۆسیەکەی کار دەکەن؟ بۆچی مۆڵەتی دانانی پەیکەری سەردەشت عوسمان نەدرا و پارتی ڕێگری لە دانانی ئەو پەیکەرە لە شاری هەولێر کرد؟ بۆچی ئێوە ئەوەندە دژایەتی پەیامەکەی سەردەشت عوسمانی رۆژنامەوانن ئێستاکەش لەدوایین لێدوانتاندا ئەو دژایەتیە ڕادەگەیەنن؟ بۆچی…؟ بۆچی…؟ دەیان و سەدان بۆچی تر….؟
لێدوانی وتەبێژی پارتی و دووپاتی  نارەحەتی خۆی بۆ وتارەکەی سەردەشت عوسمان ڕادەگەیەنێ و هەوڵ دەدات لە نرخی پەیامەکەی دابەزێنێ. ئەوەشیان هەوڵێکی ئاشکرا و بەڵگەیەکی ترە کە پارتی بە ئاشکرا لە دژی سەردەشت عوسمانی رۆژنامەوان بەردەوامە.  لەکاتێکدا زۆربەی زۆری نوسەران و رۆژنامەوانانی کوردستان و جیهانی وەک شاکارێکی ئەدەبی و بوێری باسی لێ دەکەن و بۆ سەر زۆربەی زمانە جیهانییەکان وەرگێردراوە.
ئێمە لە ڕێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆداکۆکی لە ئازادی، بەم وتەبێژەی پارتی و ئەوانی تر ڕادەگەیەنین، بۆ خۆتان باشترە بێدەنگ بن، لەوە زیاتر خۆتان ریسوا مەکەن… تا ئەو کاتەی بکوژانی راستەقینەی سەردەشت تەسلیمی لێژنەیەکی بێلایەن و دادگایەکی عادلانە نەکەن واز ناهێنین، دۆسیەی سەردەشت عوسمان هەموو هەموو ساتێک خاڵ و مێژوویەکی ڕەشن بە تەوێڵی پارتی و دەزگای تیرۆرستی پاراستنی پارتییەوە.
ئەمرۆ بەدوای دووساڵ لە کوشتنی سەردەشت عوسماندا. زۆربەی خەڵکی کوردستان لە یادی ئەو و دۆسیەکەی، وەک دۆسیەی ئازادی کوردستان بەرز و زیندوو ڕادەگرن. بەڵێن ئەدەن تاکو دادگایی بکوژەکانی دەستبەرداری دۆسیەی ئازادی نابن.  ئیتر سەردەشت عوسمان سیمبولی ئازادی و رۆژنامەنووسی ئازا‌و بوێرە. زۆربەی خەڵکی کوردستان و رۆژنامەنوسانی کوردستان شانازی بە سەردەشت و نوسین و بەرهەمەکانی ئەکەن.
بژی سەردەشت عوسمان و پەیامەکەی
مەرگ و ڕیسوایی بۆ تیرۆرستان و سەرکوتکەرانی ئازادی
ڕێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆداکۆکی لە ئازادی
٢٠١٢-٥-٧

serdasht.osman@gmail.com
http://www.serdasht-osman.org
پاشکۆ، دەقی هەواڵەکەی ماڵپەری هاوڵاتی:
پارتی: سه‌رده‌شت له‌سه‌ر نووسینهكانینهكوژراوه
هه وال, هه والی سیاسی, هاوالی سه ره کی(وێنه کانی نا وه راست) | 7. ئایار 2012 11:42
________________________________________
هاوڵاتی
دوو ساڵبهسهر مهرگیرۆژنامهنووسو خوێندكار سه‌رده‌شت عوسماندا تێپهردهبێتو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش بهبێگهیشتن به‌هیچ ئه‌نجامێك له‌و كه‌یسه‌دا بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه.
تا ئێستا ته‌نیا كه‌سێك بهتۆمهتیكوشتنیسهردهشت ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام خانهوادهیئهو رۆژنامهنووسهرهتیدهكهنهوهئهو كهسهتۆمهتباربێتو داوایئازادكردنیدهكهن، هه‌ر بۆیهئامادهش نین بهشداریدانیشتنهكانیدادگاییئهو دهستگیركراوهبكهن.
سه‌ركه‌وت عوسمان برایسهردهشت، ده‌ڵێت «ئێمهلهسهرهتاوهئهنجامهكانیلیژنهكهو سیناریۆكانمان ره‌تكردووه‌ته‌وه«، سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌و كهسهنییهكهتۆمهتباركراوهو داوایئازادكردنیدهكهن.لهبارهیدادگاوه، وتی«كارهكانیدادگا درێژكراوهیكارهكانیلیژنهكهیهو بهشتێكیگاڵتهجارانهیدهزانین«.
سه‌رده‌شت عوسمان دوایرفاندنیلهبهردهم كۆلێژیسهڵاحهدین له‌هه‌ولێر، 5/5/2010 تهرمهكهیلهشاریموسڵَ دۆزرایه‌وه‌و بهپێیپشكنینهپزیشكییهكان دوو گولهبهدهمیهوهنرابوو.
پارتیتۆمهتباركردنیلهو كه‌یسه‌دا بهپلانیدهرهكیناودهباتو پێیانوایه سه‌رده‌شت عوسمان له‌سه‌ر نوسینهكانینهكوژراوه
عه‌بدولوه‌هاب عهلیوتهبێژو ئهندامیسهركردایهتیپارتیلهپارێزگایسلێمانی، پرسیاریئهو كهسانهههیهكهحیزبهكهیتۆمهتباردهكهن، چونكهپێیوایهئهو لیژنهیوهزارهتی ناوخۆ‌و په‌رله‌مان هه‌بووه، گهیشتووهتهئهنجامێكو ناكرێت پارتی تۆمه‌تبار بكه‌ن، ده‌ڵێت «تۆمه‌تبار كردنیپارتیبهو كهیسهپلانیدهرهكیلهپشتهوهیهو بۆ شكاندنیپارتییهو ئێمه‌زۆر پێینارهحهتین«.
له‌وباره‌یه‌وه، بهرپرسهكهیپارتیلهسلێمانی، وتی«سه‌رده‌شت عوسمان له‌سه‌ر ئه‌و وتارهنهكوژراوه، ئێمهوتارهكهیمان بهشتێكیناشیرن دهزانیو لهئاستێكینزمدا نوسرابوو، به‌ڵام خه‌ڵك ههبووهشتیزۆر ناشیرینترو خراپتریلهسهر پارتینوسیووهو نه‌كوژراوه«.
عه‌بدولخاڵق ته‌لعه‌ت بهرێوهبهریگشتیپۆلیسیههولێر، بۆ هاوڵاتیوتی«ئه‌و كهیسهپهیوهندیبهئێمهنییهو لایئێمهنییه«.
http://www.hawlati.co/babetekan/17059

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.