
ریشه سه‌ره‌تایه‌كان‌و بنه‌مای دێموكراسی
پێشه‌كی:
Melvin i. Urofskv
((…تاوه‌كوو ده‌وڵه‌تی خه‌ڵك، له رێگه‌ی خه‌ڵكه‌وه، و بۆ خه‌ڵك، له پانتایی رۆژگاردا نه‌سردرێته‌وه))
-پرێزیدێنت ئاباهام لینكۆڵن
لێدوانی گتیسبۆرگ، 1863
وه‌رگێران بۆ كوردی: ئازاد شێخی
پرێزیدێنت ئاباهام لینكۆڵن، له كاتی یه‌كێك له شه‌ره ترسناكانی ناوخۆ كه بۆ پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا له ئارادا بوو، له كۆتایی قسه‌كردنه به‌ناو بانگه‌كه‌ی له دامه‌زراندنی گۆرستانێكی نه‌ته‌وه‌یی له Gettysburg، شایه‌ت نایراوترین پێناسه له دێموكراسی له مێژووی ئه‌مریكا دابێته ده‌ستمان. مه‌به‌ستی ئه‌و له ((ده‌وڵه‌تی خه‌ڵك، له رێگه‌ی خه‌ڵكه‌وه، و بۆ خه‌ڵك،)) ئه‌وه بوو كه توخمه بنه‌ره‌تیه‌كانی حكومه‌تێكی دێموكرات له ئه‌و به‌و شێوه جوانه باسی كرد بۆ هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وه‌انه‌ی كه تامه‌زرۆین بگونجێت.
دێمۆكراسی سه‌خته‌و شایه‌ت ده‌وڵه‌تی دێموكرات ئاڵۆزترین‌و سه‌ختترین فۆرمی ده‌وڵه‌ته‌كان بێت. كار‌و باری ئه‌م ده‌وڵه‌ته پره له قهیرانو پارادۆكسو به‌ستراوه به‌وه‌یه كه ئه‌ندامه‌كانی به جدیهتهو توانایه‌وه به‌ره‌و پێشێ به‌رن. دێموكراسی بۆ بهرههمدانهوه نه‌هاتوه‌ته به‌رباس به‌ڵوو بۆ وڵام دانه‌وه‌یه: دهوڵتێكی ئازاد مومكینه نه‌توانێ به‌راده‌ی حكومه‌تێكی سه‌ره‌رۆ به خێرایی كار بكا، به‌ڵام كاتێكه له كاتی به‌رێوه‌بردنی كاره‌دا خۆی ده‌روه‌ست كرد، ده‌توانێ له كانیاوی خورۆشانی پشتیوانی خه‌ڵك كه‌ڵك وه‌ربگرێ. به دڵنیایه‌وه دێموكراسی له فۆرمه ئهمریكایهكهیدا، هیچكات به‌رهه‌مێكی ته‌واو نیه، به‌ڵوو به‌رده‌وام له‌حاڵی گهشهسهندنو كامڵبووندایه. روخساری ده‌ره‌كی ده‌وڵه‌ت له وڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له ماوه‌ی دوو سوده‌ی رابردوودا هێندێك گۆرانكاری به‌سه‌ردا هاتوه به‌ڵام گه‌ر له چاولێكردنی ئاسۆیی گهرێینو به‌ره‌و قووڵایی برۆین، كۆمه‌ڵێك گۆرانكاری قووڵا ده‌بینین. به گشتی زۆربه‌ی ئه‌مریكایه‌كان له‌و بروایه‌دان – كه دروستیشه – كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پرنسیپی بنه‌ره‌تی كه ژێرخانی ده‌وڵتی ئه‌وان پێك دیێنی راسته‌وخۆ له‌و چه‌مكانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه له سه‌ره‌تادا به هۆی دارێژه‌رانی یاسای بنه‌ره‌تی له ساڵی 1787 روونكرایه‌وه.
له‌م لاپه‌رانه‌دا ههوڵامانداوه هێندێك له بنه‌مایانه روون بكه‌ینه‌وه، و كورتهێكله پێگه‌ی مێژوویی سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌ی بده‌ینه دهستو روونیكهینهوه كه بۆچی ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ وڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئهمریكاو بۆ دێموكراسی به‌شێوه‌ێكی گشتی جێگه‌ی بایه‌خن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دێموكراسی هه‌ر سیستمێك له حاڵی گه‌شه‌و گۆراندایه، هه‌روه‌ها ئه‌م لاپه‌رانه هێندێك له لاوازیه‌كانی سیستمی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا ده‌سنیشان دهكاو روونی ده‌كاته‌وه كه نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مریكا چۆن هه‌وڵیان داوه له‌گه‌ڵا ئه‌م مه‌سه‌لانه رووبه‌روو بێته‌وه. هیچكه‌س ئیدعای ئه‌وه ناكا كه مۆدێلی دێموكراسی ئه‌مریكا، به‌وشێوه‌یه‌ی كه بۆ ئه‌مریكا به‌و شێوه‌یه سه‌ركه‌وتوو بوه، هه‌ر ئه‌و مۆدێله‌یه كه ده‌بێ هه‌موو دێموكراسهكان چاولێكه‌ری بن. هه‌ر نه‌ته‌وه‌ێك ده‌بێ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به‌پێ ویسته فهرههنگیو مێژوویه‌كانی رێك بخات، به‌ڵام مه‌به‌ست له‌م زنجیره بابه‌تانه، ناساندنی ئه‌و بنه‌ما بنچینهییو بنهرهتیانهیه كه ده‌بێ به شێوه‌ی جۆراوجۆر له دێموكراسیهكاندا هه‌بن. بۆ نموونه، میًتۆده ده‌قیقه‌كانی دارشتنی یاساكان ده‌توانن به شێوه‌ێكی به‌ربڵاو جیاواز بن، به‌ڵام به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی فۆرم‌و شكڵه‌كانی، هه‌موو ده‌بی پابه‌ندی ئه‌و بنه‌ما بنچینه‌یه بن كه هاوڵاتیان ده‌بێ له كاتی كاردا به‌شداربن‌و هه‌ست بكه‌ن كه خاوه‌نی ئه‌م یاسایانه‌ن.
ئه‌م بنه‌ما بنچینه‌یانه كامانه‌ن؟ ئێمه یازده بنه‌مامان به‌ده‌ست هێناوه كه به باوه‌ری ئێمه خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌ن كه له ئه‌مریكادا دێموكراسی چۆن گه‌شه‌ده‌كاو كار ده‌كا.
په‌یره‌وی كردن له یاسای بنه‌ره‌تی: یاسا دانان ده‌بێ له چوارچێوهداو به چاولێكردن له پارامێترێكی دیار به‌رێوه بچێ، ده‌بێ مێتۆدیكی په‌سه‌ندكراو بۆ دارشتن‌و گۆرینی یاسا هه‌بێ، و له هێندێك بیاڤ دا – یانی له‌و وێنانه‌ی كه مافی تاك دێته ئاراوه – ده‌بێ دوور له هه‌واو هه‌وه‌سه‌كانی یاسای زۆرایه‌تی بێت. یاسای بنه‌ره‌تی، خۆی یاساێكه، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا زیاد له‌وه‌شه. سه‌نه‌دی مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ر بنه‌مای هێز، لقه جیاوازهكانیو هه‌روه‌ها پانتایی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی داناوه. یه‌كێكه له لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی بوونی یاسا بنهرهتیهكهیهتی كه ئه‌م چوارچێوه سهرهكییو بنچینه‌یه ناتوانێ به هۆی كار‌و هه‌وه‌سه‌كانی زۆرایهتێكه زوو دێن‌و ده‌روا به سانایی بگۆرین. ئه‌م كاره به‌ستراوه‌یه به ره‌زامه‌ندی كه‌سانێكه به شێوه‌ێكی روون‌و شه‌فاف باس بكرێ. له ساڵی 1787 له ئه‌مریكادا یاسای بنه‌ره‌تی 27 كه‌ره‌ت چاكسازی تێدا كراوه. نووسه‌رانی یاسای بنه‌ره‌تی ره‌وتی په‌یوه‌ست بوونی ئه‌م چاكسازیانه‌ی سه‌خت كرد به‌ڵام بێهیوایان نه‌كرد. زۆرتر چاكسازیه‌كانی دێموكراسی له رێگه‌ی په‌ره‌پێدانی ئازادیه‌كانی تاكو سرینه‌وه‌ی جیاوازیه‌كان له سه‌ر بنه‌مای نژاد یا ره‌گه‌ز په‌ره‌ی پێدراوه. هیچكام له‌م چاكسازیانه به ئاسانی وه‌رنه‌گیراوه به‌ڵام كاتێكه په‌سه‌ند كرا پاڵپشتی زۆرایهتێكی گه‌وره‌ی له خه‌لك وه‌ده‌ست هێنا.
هه‌ڵبژاردنی ئازاد: به بێ سه‌رنجدان به‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تێك تا چ راده‌ێك باش دارێژراوه ناتوانین به ده‌وڵه‌تێكی ئازادی بناسین، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ده‌سه‌ڵاتدان له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌و به ئازادی له رێگهێكهوه بتوانرێ بۆ هه‌موان به عادڵانهو عه‌له‌نی ناو بنێین هه‌ڵبژێردرابێتن. شێوازی كار‌و میكانیزمی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك مومكینه له‌وی دیكه جیاواز بێت، به‌ڵام بنه‌مای بنچینه‌یی بۆ هه‌موو كۆمهڵگاێكی ئازاد وه‌ك یه‌كه: ده‌سپێراگه‌یشتنی هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه ده‌توانن له هه‌ڵبژاردندا به‌شداریی بكه‌ن بۆ سندوقه‌كانی ده‌نگدان، پاراستنی تاكه‌كان له به‌رامبه‌ر ده‌ست تێوه‌ردان له كاتی ده‌نگدان، وژوماردنی ئاشكرا‌و سادقانه‌ی ده‌نگه‌كان له به‌ر ئه‌وه‌ی كه دانی ده‌نگ له ئاستێكی به‌ربڵاودا به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م هه‌ڵه‌و گزهدایه، تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه ده‌كرێ ب ۆرێزدانان لێ به وریایه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵا بكرێ، تاوه‌كو گه‌ر شتێك هه‌یه یا ئه‌وه‌ی كه ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كه زۆر گرینگ‌و نزیكه – هه‌روه‌ك له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2000 ئا‌مریكا روویدا – خه‌ڵك بزانن كه سه‌ره‌رای ئه‌م كێشانه، هێشتا ئاكامه‌كه‌ی وه‌رگیراوه‌و بۆ ئه‌وان بوه به شتێكی پێویست.
حكومه‌تی فێدراڵا، ده‌وڵه‌ته ئیالهتیو ناوچهیهكان: وڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له سیسته‌می فێدراڵی دهوڵتهكهیدا تاقانه‌یه، له‌م سیسته‌مه‌دا، هێزو ده‌سه‌ڵات له نێوان ده‌وڵتی نهتهوهییو ده‌وڵه‌ته ئیالهتیو ناوچهیهكان دابه‌شكراوه‌و جێبه‌جێ ده‌كرێ. به‌ڵام گه‌ر ئه‌م نموونه‌یه گونجاو نیه له‌گه‌ڵا نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌دا، هێشتا زۆر ده‌رسی دیكه ماوه كه لێ فێربێ. هه‌رچێ ده‌وڵه‌ت له خه‌ڵك دوورتر بێت. كاریگه‌ریه‌كه‌ی كه‌متره‌و كه‌متر جێگه‌ی باوه‌ره. به بونی ده‌وڵه‌تی ئیالهتیو ناوچه‌یی، ئه‌مریكایه‌كان ده‌توانن هێندێك له ده‌سه‌ڵاتداره هه‌ڵبژێردراوه‌كانی خۆیان له نزیكه‌وه ببینن. ئه‌وان ده‌توانن سیاسهتو به‌رنامه‌كانی خۆیان راسته‌وخۆ به‌و ژن‌و پیاوانه‌ی كه ئه‌وانه‌یان داناوه و به‌وانه‌ی كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن پێوه‌ندی بده‌ن. سه‌ره‌رای ئه‌وه به نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی ناوه‌ندی، به ده‌ستگرتنه‌وه‌ی غه‌یره یاسایی كونترۆڵا كردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت سه‌ختتر ده‌كا. ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه به پێ ئه‌و دێموكراسیهكان ده‌بێ دهسهڵاتو بهرپرسایهتیهكان بكاته ناناوه‌ندی شایه‌ت له مه‌مله‌كه‌تێكی چووكه تارادهێك یه‌ك ده‌ست، زۆر جێگه‌ی بایه‌خ نه‌بێ، به‌ڵام له وڵاتێكی پان‌و به‌ریندا به گروپ‌و نه‌ته‌وه‌ی جۆراوجۆره‌وه، كهرهستهێكی پارێزه‌ری باش به حهسێب دێت.
نووسینی مێژوو: مێژوو نیشان ده‌دا كه مرۆڤ له ماوه‌ی پێنج هه‌زار ساڵا یاسای فه‌رمی نووسیوه، به‌ڵام ئه‌و مێتۆدانه‌ی كه له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه كۆمه‌ڵكای جۆراوجۆر ئه‌و یاسایانه‌یان به‌رهه‌مهێناوه جیاوازی قووڵیان له‌گه‌ڵا یه‌كدی هه‌یه‌و له ئهحكامدا ((خودا – پاشا))كان دانراون تاوه‌كوو ده‌نگی زۆرایه‌تی له میتینگه‌كانی دێهاته‌كان بگرێته‌وه. له وڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، یاسا له ئاستگه‌لی به‌ربڵاودا ده‌نووسرێته‌وه: له شۆرای گه‌ره‌كی شاره‌كانه‌وه بگره تاوه‌كوو یاسادانه‌ره ئیالهتیهكان، تاوه‌كوو كۆنگره‌ی وڵاتهیهكگرتهكانی ئه‌مریكا. به‌ڵام له هه‌موو ئه‌م ئاستانه‌دا، هاووڵاتیان چ به شێوه‌ی راسته‌وخۆ یا ناراسته‌وخۆ، مایهێكی زۆر له خۆیان داده‌نێن كه به شێوه‌ێكی به‌ربڵاو له پێكهاتنی دا به‌شدار ده‌بن، به‌رێوه‌به‌رانی ناوه‌نده‌كانی یاسا دانه‌ر هه‌ڵیده‌سه‌نگێنن كه ئه‌وان له به‌رانبه‌ر هاووڵاتیانی خۆیاندا به‌رپرس بوون‌و كاتێكه هیچ یاساێكیان له راستای باشترین‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك به‌رهه‌م نه‌هێناوه، له هه‌ڵبژاردنی دوارۆژدا شكست ده‌خۆن. خاڵی سه‌ره‌كیی له نووسینی یاسا له چوارچێوه‌ی دێموكراسی‌دا، شێوه‌ی كار یا ته‌نانه‌ت شوێنی بهرێوهبردنهكهی نیه، به‌ڵكوو ئه‌و هه‌ستی وڵامدانه‌وه به هاووڵاتیانو پێویستی به ناسینی كار‌و پێویستی خه‌ڵكه كه جێگه‌ی بایه‌خه.
ده‌سه‌ڵاتێكی قه‌زایی سه‌ربه‌خۆ: ئهلهكساندر هاملتۆن له ((فێدرالیست)) له ساڵه‌كانی 1789-1788 وه‌بیر دێنێته‌وه كه دادگاكانی بێبه‌ری له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رچاوه‌گرتوو له شمشێرو ساكی پووڵا، ((كه‌م مه‌ترسیترین به‌شن)) له ده‌وڵه‌ت دا. به‌ڵام دادگاكان ده‌توانن له حكومه‌تێكی ئازاد دا زۆر به‌هێز بێت، له زۆر لایه‌نه‌وه دادگا ئه‌و سێ كوچكه‌ی بهرێوهبهریهیه كه له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه خاڵه ناروونهكانی یاسای بنه‌ره‌تی شرۆڤه ده‌كرێ‌و به‌رێوه ده‌چی. له ئه‌مریكادا ده‌توانرێ یاساكانی كونگره له گه‌ڵا نه‌زمه ئیالهتیهكان به‌و بۆنه‌یه‌وه كه له گه‌ڵا یاسای بنه‌ره‌تیدا لهدژایهتیدایه، باتڵا رادهگهێندرێ وته‌نانه‌ت كرده‌وه‌كانی سه‌رۆك كۆماریش هه‌ر به‌م هۆكاره وه‌ك یه‌كانه له ئه‌م چارنووسه به‌ره‌و روو ده‌بێته‌وه. گه‌وره‌ترین پشتیوانی مافی تاك له ئه‌مریكادا سیستمی دادگایه، ئه‌مه له‌و روانگه‌یه‌وه ده‌توانرێ به‌رێوه بچێ كه زۆربه‌ی قازیه‌كان بۆ هه‌تا هه‌تایه له سه‌ر كاره‌كانی خۆیان بوون‌و ده‌توانن له ده‌ره‌وه‌ی كێشمه‌كێشمه سیاسیه‌كان سه‌رنجی خۆیان چڕ بكه‌نه‌وه سه‌ر بابه‌ته سیاسیه‌كان. له حاڵێكدا هه‌موو دادگاكانی یاسای بنه‌ره‌تی وه‌ك یه‌ك نین، ده‌بێ هێندێك دامه‌زراوه هه‌بن كه دیاری بكه‌ن كه یاسای بنه‌ره‌تی چ ده‌ڵێ، له چ كاتێك دا لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی ده‌وڵه‌ت له ده‌سه‌ڵاتی یاسایی‌ی خۆیان چوونه‌ته سه‌رتر.
ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆماری: هه‌موو كۆمهڵگاێكی مۆدێرن ده‌بێ رهئیسێكی به‌رێوه‌به‌ری هه‌بێ كه بتوانێت بهرپرسایهتیهكانی ده‌وڵه‌ت له به‌رێوه‌به‌رێكی ساده‌وه تاوه‌كوو به‌ره‌و پێش بردنی هێزێكی نیزامی بۆ پاراستنی وڵات له كاتی شه‌ردا به‌رێوه‌به‌رێ، به‌ڵام ده‌بێ هێڵێكی ناسك له نێوان ده‌سه‌ڵاتی پێویست بۆ به‌رێوه‌به‌ر بۆ به‌رێوه‌بردنی كار له هه‌مانكات دا به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی بۆ پێشگیری له دیكتاتۆری بكێشرێ. له ئه‌مریكادا یاسای بنه‌ره‌تی، هێڵێكی روونی له سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆمار كێشاوه، له هه‌مانكاتدا كه ده‌فته‌ره‌كه‌ی ئه‌و یه‌كێك له به‌ده‌سه‌ڵاترین ناوه‌نده‌كانی دونیای سیاسه‌ته، هێزه ئه‌و له ره‌زامه‌ندی خه‌ڵك‌و توانایی تاكه‌وه راوه‌ستاوه له كۆشكی سپی‌دا واته سه‌رۆك كۆمار به باشترین شێوه كاركردن له گه‌ڵا لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت سه‌رچاوه ده‌گرێ. هه‌روه‌ها لێره‌دا، رێكخراو چواچێوه‌ی واقعی ده‌فته‌ری ره‌ئیسی ده‌سه‌ڵاتی بهۆێوهبهری جێگه‌ی باس نیه، به‌ڵكوو فشار‌و بهرتهسكیهكان كه به هۆی بنه‌مایی وه‌كوو ((لێك جیایی هێزه‌كان)) به‌سه‌ر ئه‌و ده‌فته‌ره‌دا سه‌پاوه،جێگه‌ی باسه. له دێموكراسی‌دا سه‌رۆك كۆمار ده‌بێ له رێگه‌ی به‌كارهێنانی تواتایه سیاسیه‌كانی خۆی چوارچێوهێك بۆ هاوكاری ده‌سه‌ڵاتی قهزاییو سه‌روتر له هه‌موان لهگوڵا خه‌ڵك پێك بێنێ. له هه‌مانكاتدا هه‌موو هاووڵاتیان ده‌بێ دڵنیابن كه بهرتهسكیهكانی یاسای بنه‌ره‌تی گه‌ره‌نتی ئه‌وه ده‌كا كه سه‌رۆك كۆمار یا سه‌رۆك وه‌زیران به‌رده‌وام خزمه‌تكاری خه‌ڵكیه نه‌ك ئهربابیان.
رۆڵی بڵاوكراوه‌ی ئازاد: مافی خه‌ڵك بۆ ئاگاداربوون له كاروبار، پێوه‌ندێكی زۆر نزیكی له‌گه‌ڵا ئامرازه‌كانی پێوه‌ندی گشتی ئازاد – رۆژنامه‌كان، كه‌ناڵه‌كانی رادیۆیی‌و ته‌له‌فزیۆنی – هه‌یه كه بتوانێ كار‌و كرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بخاته ژێر لێكۆلینه‌وه‌و ئاكامه‌كه‌ی به‌بێ ترس لهوهدواكهوتن بكاته‌وه به راپۆرت. یاسای عورفی بریتانیا هه‌رجۆره رهخنهێك له‌پاشا (به په‌ره‌پێدانی ئه‌و یاسای ته‌واوی ده‌وڵه‌ت) وه‌ك بێحورمهتێكی ئاژاوه‌گێرانه به تاوان داده‌نێ. له ئاكامدا ئه‌مریكا ئه‌م تاوانه‌ی راگرت‌و به جێگای ئه‌و تێۆرێكی بۆ بڵاوكراوه‌كان دیاری كرد كه ده‌یتوانی به بای خزمه‌ت به دێموكراسی بكا، له هه‌لومه‌رجێكی ئاڵۆزدا، مومكینه تاكه هاووڵاتێك نه‌توانێ كاره‌كه‌ی خۆی بۆ چاولێكردنی دادگایی، دانیشتن له كۆبونه‌وه‌كانی یاسادانان یان باس‌و دیالۆگه‌كان ، یان یان لێكۆلینه‌وه‌و پێراگه‌یشتن به كاروباری ده‌وڵه‌ت به جێ بێڵێ، به‌ڵام بڵاوكراوه‌كان ئهركیی جێگره‌وه‌ی هاووڵاتیان وه‌ئه‌ستۆ دهگرنو له رێگه‌ی ئامرازه‌كانی پێوه‌ندی گشتی نووسینه‌كان هه‌روه‌ها رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن ئه‌و شتانه‌ی ده‌سیتان ده‌كه‌وێ بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، كه‌وابوو هاووڵاتی ده‌توانێ له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیاریانه هه‌ڵسوكه‌وت بكا. له حكومه‌تێكی خه‌ڵكیدا بۆ كڕوكاش به‌دوای گه‌نده‌ڵیدا، ونیاندانی جێبه‌جێ نه‌كردنی عه‌داڵه‌ت له كار‌و كردهوهكانیو نا پێویست‌و ناكاریگهری دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت، خه‌ڵك هانا ۆ بڵاوكراوه‌كان ده‌به‌ن. هیچ وڵاتێك ناتوانێ بێ بڵاوكراوه‌ی ئازاد له ناوه‌رۆكی ئازادی كه‌ڵك وه‌رگرێ، یه‌كێك له هێڵكاریهكانی هه‌ر حكومه‌تێكی سه‌ره‌رۆ بێده‌نگ كردنی ئامرازی راگه‌یه‌نه گشتیه‌كانه.
ئه‌ركی گورووپهكانی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت: له سه‌ده‌ی ههژدهههمداو له‌راستیدا زۆرتر سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م، یاسادانان زۆرتر ناسێنه‌ری دیالۆگ یا قسه‌وباسی نێوان ده‌نگده‌رو نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌وان یان ده‌وڵه‌ت ئیالهتیو ناوچهیهكان بوو. به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه حه‌شیمه‌ت كه‌متره، بهرناگهكانی ده‌وڵه‌ت به‌رته‌سكتره، پێوه‌ندیه‌كان ئاسانتر بوون، هیچ پێویست نه‌بوو به‌وه‌ی كه هاووڵاتیان بۆ هاوكاری بو ناساندنی روانگه‌كانی خۆیان به‌رده‌وام پێوه‌ندی بكا به رێكخراوه پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه. به‌ڵام له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا كۆمه‌ڵگا ئاڵۆزتر بوو رۆڵی ده‌وڵه‌تیش په‌ره‌ی ئه‌ستاند. ئێسته نمونه‌گه‌لی زۆر هه‌یه كه ده‌نگده‌ران ده‌یانهه‌وێ بیر‌و بۆچونه‌كانی خۆیانی له‌سه‌ر دهرببرنو بۆ ئه‌وه‌ی كه بۆچوونه‌كانیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له جۆراوجۆره‌كان بگاته كه‌سانی دیكه، هاووڵاتیان گرووپی پروپاگه‌نده‌یی پارڵمانی پێك دێنن كه پشتیوانی له به‌رژه‌وه‌ندیه گشتی‌و تاكه‌كه‌سیه‌كان بكا، ههروههارێكخراوه غه‌یره ده‌وڵه‌تیه‌كان (NGO) كه خۆیان ته‌رخان كردوه بۆ مه‌سه‌لێكی تایبه‌ت. له‌م لایه‌نه‌ی دێموكراسی ئامریكایهكانهوه ئامانجی ره‌خنه‌گرتنه ناوخۆیه‌كان زۆره، هێندێك له خه‌ڵك ئیدعا ده‌كه‌ن كه ئه‌م سه‌رچاوانه به ده‌ست پێراگه‌یشتن به سه‌رچاوه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كانی پووڵا ده‌توانن ده‌نگی خۆیان باشتر به‌رز بكه‌نه‌وه له‌وانه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی دارایی بهرتهسكتریان هه‌یه. له‌م ره‌خنه‌یه‌دا حهقێقهتێك شاراوه‌یه، به‌ڵام حه‌قێقه‌تی بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه سه‌دان گروپ له‌نێوان وان‌دا هه‌یه كه هاوكاری كردوه بۆ په‌روه‌رده‌ی زانست‌و یاسادانان له سه‌ر بابه‌ته تایبهتیهكانو به‌م شێوه‌یه له‌م سه‌رده‌مه ئالۆزه‌دا هاوكاری زۆرێك له هاووڵاتیه ساده‌كان ده‌كا كه زانیاریه‌كانی خۆیان بگه‌ێننه یاسادانه‌ران. ته‌نانه‌ت به گه‌یشتن به سه‌رده‌می ئێنترنێت، رێژه‌ی ئه‌م ده‌نگانه زیاتر بوه‌و ئه‌م دامه‌زراوه غه‌یره ده‌وڵه‌تیه به له هێڵهكدانو چڕبوونه‌وه له‌سه‌ر خولیاكانی هاووڵاتیان به شێوه‌ێكی كاریگه‌ر هاوكاری ده‌كا.
پارێزگاری له مافی خه‌ڵك بۆ زانیاری: تاوه‌كو پێش ئه‌م سه‌ده‌یه، گه‌ر خه‌ڵك ده‌یانهه‌ویست بزانن شێوه‌ی كاری دهزڵهتهكهیان چۆنه، به گشتی ته‌نیا كارێك كه ده‌یانتوانی بیكه‌ن رۆیشتن بۆ باڵه‌خانه‌ی شاره‌وانی یا ئه‌نجومه‌نی شار‌و بیستنی باس‌و رێكه‌وتنه‌كان بوو. به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئێمه له‌گه‌ڵا دیوانسالاریهكانو ههلومهرجو یاسا‌و رێنماێكی به‌ربڵاو ئاڵۆز به‌ره‌و رووین كه نزیك به سه‌دان لاپه‌ره ده‌بێ، ره‌وتێكی یاسا دانه‌ر ته‌نانه‌ت ئه‌و كاتێكهی كه بۆ خه‌ڵك جێگه‌ی سهرنجو روونكردنه‌وه‌یه، هێشتا مومكینه بۆ هێندێك له خه‌ڵك ئه‌وه‌نده ناروون بێت كه تێنه‌گه‌ن هه‌لومه‌رجه‌كه چۆنه. له دێموكراسی‌دا، ده‌وڵه‌ت ده‌بێ تاوه‌كوو ئه‌و شوێنه‌ی كه ده‌كرێ ده‌بێ شه‌فاف بێت – به‌و واتایه‌ی كه لێكدانه‌وه‌كان بریاراتهكانی ده‌بێ بۆ لێكدانه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی گشتی بكه‌وێته به‌ر ده‌ستی خه‌ڵك. روونه كه هه‌موو بریاراتهكانی ده‌وڵه‌ت نابێ رابگهێندرێ، به‌ڵام هاووڵاتیان مافی خۆیانه كه بزانن دۆلاره‌كانی ماڵیاتی ئه‌وان چۆن خه‌رج ده‌كرێ، ئایا جێبه‌جێ كردنی عه‌داڵه‌ت ته‌واو كاریگه‌ره، یان نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌وان به به‌رپرسایه‌تیه‌وه كار ده‌كه‌ن یان نه. ئه‌وه‌ی كه ئه‌م زانیاریانه چۆن رێگه‌ی ده‌ست پێراگه‌یشتنی هه‌یه، له ده‌وڵه‌تێك تاوه‌كو ده‌وڵه‌تێكی دیكه جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام هیچ ده‌وڵه‌تێكی دێموكرات ناتوانێ به شێوه‌ێكی ته‌واو شاراوه كار بكا.
پارێزگاری له مافی مه‌ده‌نی كه‌مایه‌تیه‌كان: گه‌ر مه‌به‌ستی ئێمه له (دێموكراسی) حكومه‌تی زۆرایه‌تیی بێت، به‌م پێیه یه‌كێك له مه‌سه‌له گرینگه‌كانی دێموكراسی ئه‌و ههڵسوكهوتهیه كه له‌گه‌ڵا كه‌مایه‌تیه‌كان ده‌كرێ. مه‌به‌ستی ئێمه له (كه‌مایه‌تی)ئه‌و كه‌سانه‌نین كه به دژی حیزبی براوه ده‌نگیان داوه، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ن كه به بۆنه‌ی نژاد، دین یا قه‌ومیه‌ت به شێوه‌ێكی جێكیر له گه‌ڵا زۆرایه‌تی جیاوازی هه‌یه. له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، مه‌سه‌له‌ی نژاد كێشهێكی گه‌وره‌بوه. رزگاری كۆیله ره‌ش پێسته‌كان پاش شه‌رێكی ناوخۆیی خۆێناوی توانرا به ئامانج بگهێندرێو سه‌دێكی دیكه‌ش درێژه‌ی كێشا كه تاوه‌كوو ره‌ش پێسته‌كان بتوانن له‌و مافانه‌ی كه یاسای بنه‌ره‌تی پێ به‌خشیی بوون به‌هره‌مه‌ند بن. مه‌سه‌له‌ی به‌رانبه‌ری نژادی شتێكه كه تاوه‌كوو ئێسته‌ش ئه‌مریكا پێوه‌ی گیرۆده‌یه. به‌ڵام ئه‌مه به‌شێك له سروشتی گه‌شه‌و سه‌رهه‌ڵدانی دێموكراسیه، بیر كردنه‌وه له هه‌رچی زیاتر په‌ره‌سه‌ندوتر بوون‌و قازانجێكه بۆ ئه‌وانه‌ی جیاوازن له زۆرایه‌تی و نه‌ته‌نیا له چاوه‌دێری كردن پارێزراوبن به‌ڵوو وه‌كوو هاووڵاتێكی ته‌واوو مافی وه‌ك یه‌ك ده‌رفه‌تیان بۆ به‌شداریكردن له كۆمه‌ڵگادا هه‌بێ. ئه‌و نموونانه‌ی له‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵا كه‌مایه‌تیه‌كانی خۆیان به شێوه‌ێكی مه‌ترسیدارو خویێنین هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن زۆرن، قه‌تڵوعامی نازیه‌كان دژی یه‌هوودیه‌كان یه‌كێك له روونترین نموونهكانه. به‌ڵام هیچ كۆمهڵكاێك به‌و مه‌رجه‌ی كه به شێوه‌ێكی به‌رنامه بۆدارێژراو گرووپ گه‌لێكی تابیه‌ت له خه‌ڵك له پاراستنی به‌ته‌واوه‌تی یاسا بێبه‌ش بكا ناتوانێ ئه‌و بهرزهفریهی هه‌بێ كه خۆی بی دێموكرات بزانێ
ده‌سه‌ڵاتی غه‌یره نیزامیه‌كان به سه‌ر ئه‌رته‌شدا: له سه‌رده‌مانی كۆن دا به‌رپرسایه‌تی سه‌ره‌كی رێبه‌رێك به‌ریوه‌بردنی هێزێكی نیزامیی بوو بۆ پارێزگاری له نه‌ته‌وه یا داگیركردنی نیشتمانێكی دیكه بوو، كه زۆراران خۆشه‌ویستی ژێنراڵێكی سه‌ركه‌وتوو به كه‌ڵك وه‌رگرتن له زۆر ده‌گات به رێبه‌ری ده‌وڵه‌تێك. كه‌سێكه ئه‌رته‌شی له كۆنترۆڵدا بوو، زۆر به ئاسانی ده‌یتوانی هه‌موو كه‌سێكی دیكه بێبه‌ش بكا له ده‌سه‌ڵات. له‌م سه‌رده‌مه نوێ یه‌شدا ئێمه له گه‌ڵا نموونه‌گه‌لێكی له راده‌به‌ده‌ر به‌ره‌و روو بوین كه سهرههنگێك یا ژێنراڵێك به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هێزی ئه‌رته‌ش، له رێگه‌ی كودتاوه دهوڵتێكی غه‌یره نیزامی رووخاندبێت. له دێموكراسی‌دا نه‌ك ئه‌رته‌ش ده‌بێ له ژێر كونترۆڵی كه‌سانی غه‌یره نیزامی‌دا بێت، به‌ڵكوو ده‌بێ خاوه‌نی فه‌رهه‌نگێك بێت كه به پێ ئه‌و ئه‌ركی نیزامیان وه‌ك خزمه‌تكارێكی بێ چاوه‌روانیی، نه‌وه‌ك حاكمی كۆمه‌ڵگا پێ داگیردرێت. وون به‌ره‌و ئه‌م ئامانجه كاتێك ئاسانه كه ئه‌رته‌شێكی خه‌ڵكی ههبێو ئه‌فسه‌ره‌كانی له هه‌موو چینه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه دێن تاوه‌كوو پاش قۆناغێك خزمه‌تكردن ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ ژیانی غه‌یره نیزامی. به‌ڵام پرنسیپه‌كان وه‌ك یه‌كن: ئه‌رته‌ش ده‌بێ به‌رده‌وام گۆیڕایهڵا بمێنێته‌وه، پیشه‌ی ئه‌و پارێزگاری كردنه له دێموكراسی نه‌وه‌ك فه‌رمانره‌وایی.
له‌م بابه‌تانه‌دا ئێمه ده‌توانین زۆر واتای قووڵی لێ وه‌ده‌ست بێنین. یه‌كه‌مین‌و گرینگتر له هه‌موان ئه‌وه‌یه كه له دێكوكراسیدا سه‌رچاوه‌ی كۆتایی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان خه‌ڵكه. یاسای بنه‌ره‌تی ئه‌مریكا ئه‌م خاڵه‌ی له یه‌كه‌مین وشه‌كانی خۆی به روونی باسكردوه: ((ئێمه، خه‌ڵكی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌م یاسا بنهرهتیهمان داناوه‌و جێبه‌جیێ ده‌كه‌ین)). هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌بێ سه‌رچاوه‌گرتوو له خه‌ڵكه‌وه بێ‌و ده‌بێ له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه وه‌ك كارێكی جێگه‌ی په‌سه‌ند ناسێندرابێت. ئه‌م په‌سه‌ند كردنه ده‌بێ به شێوه‌ی جۆراوجۆر وه‌كوو له ره‌وتی نووسینی یاسا‌و هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و عادڵانه مسۆگه‌ر ده‌بێ.
دوهه‌مین بنچینه‌ی بنه‌ره‌تی ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ جیایی له نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كاندا هه‌بێ تاوه‌كوو هیچ یه‌ك له به‌شه‌كانی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌نده به‌هێز نه‌بن كه ئیراده‌ی خه‌ڵك كونترۆڵا بكه‌ن. هه‌رچه‌ن سه‌رۆك كومار له سیسته‌می ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا وه‌ك به‌ده‌سه‌ڵاتترین كه چاوی لێده‌كری، یاسای بنه‌ره‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به‌رته‌سك كردوه‌ته‌وه‌و ده‌ست نیشانی ده‌كا كه سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی به‌رێوه‌به‌ری به هاوكاری له‌گه‌ڵا لقه‌كانی دیكه‌ی دهوڵهتو هه‌روه‌ها ده‌نگده‌ران خه‌ریكی كار بێت. هه‌رچه‌ن وادێته پێش چاو كه كونترۆڵی غه‌یره نیزامیان به سه‌ر ئه‌رته‌شدا ده‌سه‌ڵاتێكی زۆری له ده‌ستی سه‌رۆك كۆماردا هێشتوه‌ته‌وه. فه‌رهه‌نگی سه‌پاو به‌سه‌ر ئه‌رته‌ش له كۆمهڵگاێكی ئازاد دا به دژی به‌كارهێنانی خراپی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كار ده‌كا. دادگاكانیش نه‌ته‌نیا كاریان به‌ر ته‌سككردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌به‌ری ده‌گرێته‌وه به‌ڵكو له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی یاسا دانانیش ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه. له دێموكراسی‌دا ده‌وڵه‌ت ده‌بێ خاوه‌نی هاوسه‌نگی بێت‌و هه‌موو به‌شه‌كانی جۆراوجۆره‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌بێ فه‌لسه‌فه‌و پێویستی ئه‌م هاوسه‌نگیه تێبگه‌ن.
سێهه‌م، ده‌بێ رێز له مافی تاكو كه‌مایه‌تیه‌كان بگیردرێ‌و زۆرایه‌تی نابێ له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بۆ بێبه‌شكردنی هیچكه‌س له ئازادیه بنه‌ره‌تیه‌كانی كه‌ڵك وه‌ربگرێ. له دێموكراسی‌دا مومكینه ئه‌م كاره زۆربه‌ی كاته‌كان سه‌خت بێت به‌تایبه‌ت گه‌ر حه‌شیمه‌ت گه‌لی جۆراوجۆر هه‌ن كه له‌سه‌ر مه‌سه‌له بنه‌ره‌تیه‌كان خاوه‌نی بۆچوون‌و رای جۆراوجۆرن. به‌ڵام كاتێك ده‌وڵه‌تێك تاقمێك له مافی خۆی بێبه‌ری ده‌كرد، مافی گشتی ده‌كه‌وێته به‌ر هه‌ره‌شه‌ی مه‌ترسی.
ئه‌م بنه‌مایانه له ته‌واوه‌تی ((به‌رنامه‌كانی دێموكراسی))دا هاتوه‌و هه‌ركام له سهردێرهكانیشی پشتیوانی ده‌كه‌ن له‌م بنه‌ما بنچینه‌یانه. ویست‌و ئیراده‌ی خه‌ڵك له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و عادڵانه‌وه، له رێگه‌ی نووسینه‌وه‌ی یاساكان، له رێگه‌ی راگه‌یه‌نه ئازاده‌كانه‌وه كه كاروباری ده‌وڵت ده‌خه‌نه ژێر چاوه‌دێری ورده‌وه، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی ئه‌و مافه‌ی كه بزانن كه ده‌وڵه‌ت خه‌ریكی چیه گه‌ره‌نتی ده‌كرێ. ویستی خه‌ڵك له رێگه‌ی گروپه هاو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان، خۆ ده‌نوێنن، ته‌نانه‌ت گه‌ر ئه‌وانیش نه‌ختێك له‌گه‌ڵا یه‌كدی نارێك بن. له ئه‌مریكادا، لێك جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له رێگه‌ی یاسای بنه‌ره‌تیه‌وه ئیجباریه، به‌ڵگه‌ێكی سهرهكییو بنچینه‌یه كه تا رادێك خه‌ڵكی ئا‌مریكا به پیرۆزی داده‌نێن. هه‌روه‌ها ئه‌م به‌ڵگه‌یه وه‌كوو بهرتهسككردنهوهێكی سهپیو به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت دا داده‌نرێ كه به شێوه‌ی كۆنترۆڵی غه‌یره نیزامیه‌كان به‌سه‌ر ئهرتهشو به شێوه‌ی بوونی سیسته‌مێكی فێدراڵا خۆی ده‌نوێنێ. مافی كه‌مایه‌تیه‌كان له رێهی جۆراوجرهوه گه‌ره‌نتی ده‌كرێ، كه گرینگ‌ترینیان بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی قه‌زایی سه‌ربه‌خۆیه.
ئایا ده‌توانین ئه‌م بنه‌مایانه بۆ فه‌رهه‌نگه‌كانی دیكه‌ش دابنێین؟ وڵامێكی ئاسانمان بۆ ئه‌م پرسیاره نیه، له به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر سیسته‌مێكی ده‌وڵتی به‌ستراوه‌یه به هۆكاری ناوخۆیی جۆراوجۆر، له كاتی ده‌ورانی كۆلۆنیالیستی مێژووی ئه‌مریكا، ده‌وڵه‌تی پاشایه‌تی له له‌ندن نه‌یده‌توانی كۆنترۆڵێكی نزیكی به‌سه‌ر كۆلۆنیالیستی دوره ده‌ستی ئه‌مریكایی خۆیدا به‌رێوه به‌رێ. له‌به‌ر ئه‌وه هێزو ده‌سه‌ڵات ئه‌سپێردرا به یاسا دانانی ناوچه‌یی. ئه‌مه‌ش به نۆبه‌ی خۆی بوو به سیسته‌مێكی فێدراڵا كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی له یاسای بنه‌ره‌تیدا باسی لێوه‌كراوه كه نیشانه‌ی ده‌رفه‌تێكی مێژوویی خه‌ڵكی وڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكایه. ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی له راده‌به‌ده‌ری پاشای بریتانیا سنووره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی به‌رته‌سك كرده‌وه، له حالێكدائهزموونی هێزێكی میلیشیایی له هاووڵاتیان پایه‌كانی كۆنترۆڵی ئه‌رته‌شی به هوی غه‌یره نیزامیهكانهوه دارشتوه.
دابینكردنی مافی تاكه‌كان سه‌خت بوو، به‌ڵام هاوكات له گه‌ڵا گه‌شه‌و په‌ره‌سه‌ندنی دێموكراسی له ئه‌مریكا، مافی خه‌ڵك له ئاستی پیاوانی شپیی پێستی خاوه‌ن مڵكو ماڵا، بۆ پیاوان‌و ژنانی هه‌موو نژادهكان، رهنگهكانو دینهكانو مه‌زهه‌به‌كان په‌ره‌ی سه‌ندوه. جۆراوجۆری خه‌ڵكی، كه له سه‌ره‌تادا بۆ ده‌وڵه‌ت وه‌ك كێشه‌ێك ده‌هاته به‌ر چاو، بوو به یه‌كێك له كۆڵه‌كه گه‌وره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دێموكراسی. به هه‌موو ئه‌و خه‌ڵو مهزههبو فه‌رهه‌نگه جۆراوجۆرانه له نه‌ته‌وه گه‌وره‌و ئازاده‌كان، هه‌ر هه‌وڵێك بۆ خۆراگری مێتۆدێكی وه‌ك یهكو هاوئاهه‌نگ ژیان ده‌بێ بی تراژیدیاێك. به جێگای خه‌بات دژی جیاوازیهكانو نانۆرمیهكان، خه‌ڵكی ئه‌مریكا ئه‌م جیا بیریانهیان كردوه‌ته به‌ردی بناغه‌ی ئیمانی خۆیان به دێوكراسی.نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش سه‌ره‌رای لا ئه‌زموونی دێموكراسی – به‌رده‌وام ئه‌مه ئه‌زمونێكه – پێویسته تاقی بكاتهوهوئهو تایبه‌تمه‌ندیانه ببینێت كه له بهڕگهكاندا له پێدا ههڵكوتنیدا هاتوه‌و چۆن ده‌كرێ له چوارچێوه‌ی فه‌رهه‌نگی خۆیدا به باشترین شێوه سه‌رهه‌ڵبداو پشتیوانیی لێ بكرێ. لێره‌دا ته‌نیا تاكه رێگاێك هه‌یه. به قه‌ولی واڵت ویتمه‌ن Walt Whitman شاعێری گه‌وره‌ی ئه‌مریكایی، دێموكراسی زۆرێك له خهڵكنو ئه‌م دامه‌زراوه‌یه زۆربه‌ی كات له‌گه‌ڵا خۆی له دژایه‌تیدایه. به‌ڵام گه‌ر ئێمه سه‌رنجی خۆمان له سه‌ر بنه‌ما بنه‌ره‌تی‌و راوهستاوهكانی چركهینهوه – كه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌كیی ده‌بێ هی خه‌ڵك بێت، كه ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت به‌رته‌سك بكرێته‌وه، پارێزگاری له مافی خه‌ڵك بكرێ – به‌م شێوه‌یه رێگه‌ی زۆر هه‌یه كه به‌و ئامانجانه بگه‌ین.
وه‌رگێران بۆ كوردی: ئازاد شێخی