
خه‌نده‌ی ئه‌تۆ…. لاوین ئه‌مانی
نان بڕاوم كه ، گه‌ر ده‌تهه‌وێ
ته‌نانه‌ت له هه‌ڵمژینی هه‌واش بێ مافم كه، به‌ڵام
نا، له خه‌نده‌كانت بێ به‌ریم مه‌كه.
له جوانی سووره گوڵ بێبه‌شم مه‌كه،
له‌و سوێسنه‌یه‌ی كه ده‌یچێنیت،
یان ئه‌و ئاوه‌ی له ناكاوێك
له شادی تۆدا سه‌ر ڕێژ ده‌كات
و ئه‌و شه‌پۆله زیوینه به پڕتاوه‌ی
كه له تۆدا له‌دایك ده‌بێت.
له شه‌ڕێكی قورس دێمه‌وه
به چاوانی ماندوو و شه‌كه‌ت
كه دنیایان به‌دی كردووه
به بێ هیچ گۆڕانكاریه‌ك،
به‌ڵام كاتێ بزه‌ی لێوت، ده‌فرێ و باڵ لێكده دا
و له پانتایی ئاسمان دا بۆم ده‌گه‌ڕێت
ته‌واوی ده‌رگاكانی ژیان
به‌ڕووی مندا ده‌كاته‌وه.
ئازیزه‌كه‌م، خه‌نده‌كانت
له تاریكهسهلاتترین ساته‌كاندا ده‌پشكوێت
بۆیه گه‌ر هاتوو رۆژێك بینیت
كه سه‌نگفه‌رشی شه‌قامه‌كان به خوێنی من سوور هه‌ڵگه‌ڕا،
بزه‌ت بێتێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌نده‌ی ئه‌تۆ
بۆ ده‌سته‌كانم
شمشێرێكی به بڕشته.
خه‌نده‌كانت، له پاییز دا
له كه‌ناری ده‌ریا
شه‌پۆلی كهفچهرێنی ده‌بێ هه‌ڵكا
به‌هارانیش، خۆشه‌ویستم،
خه‌نده‌كانی تۆم ده‌وێت
وه‌ك ئه‌و گوڵه‌ی كه چاوه‌ڕوانی بووم،
گوڵی شین، گوڵی سوور،
چه‌شنی وڵاته‌كه‌م كه منی ده‌وێت.
پێبكه‌نه به رووی شه‌ودا ،
به‌رووی رۆژ و به رووی مانگدا،
به رووی شه‌قامه پێچاوپێچه‌كانی دوورگه‌كه‌دا، به رووی ئه‌م منداڵه شه‌رمنه‌ی
كه تۆی خۆش ده‌وێت،
به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی كه چاو هه‌ڵدێنم و لێكی ده‌نێم ،
ئه‌و كاته‌ی پێیه‌كانم به‌ره‌و پێش ده‌رۆن و جارێكی تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه،
له نان و هه‌وا،
له رووناكی و به‌هار
بێَبهشم كه
به‌ڵام نا، له خه‌نده‌كانت هه‌رگیز،
تا چاوانم به رووی ژیاندا لێك نه‌نێم.