
ئارام شێخ وه‌سانی (سه‌مای سڕبوون) چاپ ده‌كات
نووسه‌ری لاو ئارام شێخ وه‌سانی له‌یه‌كه‌مین به‌رهه‌می چاپكراویدا ڕۆمانێك به‌ناوی (سه‌مای سڕبوون چاپ ده‌كات) و ئێستا له كتیبخانه‌كاندایه…
نووسه‌ر له‌لیدوانێكدا بۆ ره‌خنه‌ی چاو‌دێر سه‌باره‌ت به‌رۆمانه‌كه‌ی وتی” ئه‌م ده‌قه قسه له‌سه‌ر بارودۆخی ڕۆحی تاك ده‌كات كه گیرۆده‌ی چه‌ندان په‌تای جۆراوجۆره…له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ده‌قه‌وه زۆر مه‌به‌ستم بووه ئه‌وه بخه‌مه ڕوو كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا مرۆڤ له‌ناو نائاسووده‌ییه‌كی ترسناكدایه…ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی گه‌مارۆی ڕۆحی مرۆڤی ئه‌م زه‌مه‌نه‌ی داوه ته‌واو جیاوازه له‌ڕابردوو…ئێستا مرۆڤ به‌ره‌و به‌ربه‌ستی كۆتایی هه‌نگاو ده‌نێت…كه گه‌یشتن به‌ربه‌ستیش مه‌ترسی گه‌وره دروست ده‌كات..پێش ئه‌وه‌ی ئێمه بگه‌ینه ئه‌و به‌ربه‌سته كۆتاییه، باشتره بۆ ناوه‌وه‌ی خۆمان بگه‌ڕینه‌وه و جاریكی دیكه پرسه ئاڵۆزه‌كانی ژیان بخه‌ینه ژێر ڕێژنه‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست و گه‌شاوه”.
وتیشی “ئه‌و رۆمانه ئه‌زموونێكی تایبه‌تییه و ده‌مه‌وێت ئیش به‌و ئاراسته‌یه‌دا بكه‌م…ئیشكردنێك كه له ئێستادا ته‌واو كه‌مه …ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دنیایی عیرفان و دونیابینی تایبه‌تی مرۆڤ له‌ڕێگه‌ی بیركردنه‌وه له به‌رامبه‌ر خودی خۆیدا…هه‌روه‌ها كۆی كاره‌كته‌ر و ڕووداوه‌كان له‌خزمه‌ت ئه‌وه‌ن سه‌مایه‌ك بكه‌ن له‌ته‌ك ڕۆح‌دا ، وه‌لی ئه‌و سه‌مایه به ئاسانی فه‌راهه‌م نابێت، تاوه‌كو كلیلی گه‌وهه‌ری ونبووی ناوه‌وه‌وه‌ی خۆمان نه‌دۆزینه‌وه… هه‌روه‌ها ده‌مه‌ویت سوپاسی زۆری هه‌موو ئه‌و هاوڕێ به‌ڕیزو خۆشه‌ویستانه‌م بكه‌م كه هاوكارو هانده‌ر بوون له به‌چاپگه‌یاندنی ئه‌م ڕۆمانه‌دا”…
ئا: ڕه‌خنه‌ی چاو‌دێر