Skip to Content

Tuesday, May 24th, 2022

هه‌رگیز سۆز ئه‌سرین وشك ناكاته‌وه‌ لێت

Closed
by May 19, 2012 هۆنراوە

كاتێ‌
هه‌واڵی سته‌م و زه‌رده‌خه‌نه‌ی نشێووی دڵ پیس و
بیر ڕه‌شه‌كانم بیست..!
ئه‌سریین
گۆنای كردمه‌ ئاوه‌ڕۆی
خوێنه‌ پڕ ئه‌ندێشه‌كان و
مێژینه‌ی ساته‌ شاده‌كان
كه‌ سه‌رده‌مێكه‌..
ئه‌ویین بۆ ڕۆژی نوێ‌ و ئاینده‌ی ڕوون
وه‌ك نه‌مامێكی نه‌شمیل
له‌سه‌ر خاكێكی زمار
پێكه‌وه‌ وه‌ك عاشقه‌و ماشقه‌
بچێنین..!
به‌ڵام نازانم..نا..بۆ..
بیری قه‌قنازی دۆزه‌خ..
بووه‌ ڕه‌شمارو وێنه‌ی زیندانیه‌ك
له‌ملت پێچراو
ئه‌و دنیایان پێ نمایش كردیت..!
وه‌ك ده‌سكه‌لا له‌خشته‌یان بردییت
نموی سۆزانیه‌ مێشك پڕ كاكان..
تاووتلیان پێ كردیت
هه‌ستی ژین و مافیان
كرده‌ قوربانیه‌كی بێ لان
بۆ به‌نده‌ی دێوانه‌
كردییانه‌ تنۆك تنۆك
فرمێسكی سه‌رگۆنا
دڵنیا به‌
من هه‌رگیز ناگرییم و..
فرمێسكم قه‌تیس دانامێنێ‌..!
به‌ڵام ئه‌ترسم !
غه‌مم ببێته‌ ئه‌ندێشه‌و
شه‌وان شه‌ونخونی
پێوه‌ ببه‌یته‌سه‌ر
كاشكا
هه‌ر په‌یمانمان به‌یه‌ك نه‌دایه‌
ئه‌وینی عه‌شقمان
بریندار نه‌كردایه‌
به‌دڵنیایی من لێت ده‌بوورم
به‌ڵام هه‌رگیز
سۆز ئه‌سرین وشك ناكاته‌وه‌ لێت..!!

یوسف خه‌لیل
Yousif_kazh@yahoo.com

Previous
Next