
دیمانە لەگەڵ عومەر جەلال
عومه‌ر جه‌لال: ئه‌وه‌نده‌ی ئاسووده‌م به ڕه‌شبینیی و غه‌مگینیی، ئه‌وه‌نده به خۆشبه‌ختی ئاسووده نابم
شاعیری ناوداری قه‌زای (چه‌مچه‌ماڵ)، (عومه‌ر جه‌لال) كه هه‌میشه ئه‌زموونوكانی خۆی سفر ده‌كاته‌وه. له‌م دیمانه تایبه‌ته‌یدا رایگه‌یاند:” سفربوونه‌وه‌ی ئه‌زموون به‌لای منه‌وه جۆرێكه له بازدان بۆ قۆناغێكی تر و ڕووه‌و ئه‌زموونێكی دی، ئه‌گینا نامه‌وێت، یان نه‌مویستووه هه‌موو ژیان بێ به‌ها بكه‌مه‌وه ئه‌وه نه‌بێ ده‌مه‌وێت ته‌نیا وێناكردنی ژیان و ئه‌زموونی خۆم نوێ بكه‌مه‌وه و ڕووه‌و ئاینده‌ی نووسینی خۆم بڕۆم، له هه‌مانكاتیشدا ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌وه خه‌ونه‌كانمه وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت نایه‌ته دی.
هونه‌ر: له به‌شێكی زۆری شیعره‌كانت هه‌ست به نامۆییه‌كی قووڵ ده‌كرێت، ئایا ئه‌مه په‌یوه‌ندی به ئه‌زموونی تاڵی ژیانی خۆته‌وه هه‌یه، یان هه‌روا بێ بیركردنه‌وه و قووڵبوونه‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه‌ت ئه‌نجام داوه؟
– له‌و بڕوایه‌دام هیچ نووسه‌رێك، ئه‌گه‌ر تاڵیی له ئه‌زموونی ژیانیدا نه‌بێت، ئه‌سته‌مه بتوانێت ئه‌و دۆخه بنووسێته‌وه، وه‌ك ده‌بینین كه‌م نووسه‌ری جیهانیی هه‌یه دۆخی وێرانه‌یی و شكست دروستی نه‌كردبێت، یان به مانایه‌كی تر نووسینه‌وه‌ی ئازار به لای منه‌وه به‌شێكی گه‌وره‌ی خۆمه و ده‌مه‌وێت له ڕێگای نووسینه‌وه ئه‌و ئازارانه به‌تاڵ بكه‌مه‌وه و نه‌هێڵم ناشیرینییه‌كانی ژیان بمكوژێَت، من ئه‌گه‌ر كه‌سێكی خۆشبه‌ختبام، یان له خێزانێكی ته‌نانه‌ت مامناوه‌ندیش بهاتمابایه‌ته دونیاوه ڕه‌نگه نه‌متوانیبا به‌م شێوه تاریكه گوزارشت له شێوه ژیانی خۆم بكه‌م، ته‌نانه‌ت بوونی شارێكی وه‌ك ئه‌م شاره‌ی من، كه چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك تێیدا ژیام، ڕه‌نگه زۆرجار ئه‌گه‌ر نووسین نه‌بایه و گوزارشتكردنی ئه‌و شكستانه‌ی ئێره نه‌بایه به‌و شێوه غه‌مگینه ده‌رنه‌كه‌وتبام.
جگه له‌وه‌ش ئه‌و نووسه‌رانه‌ی كه ده‌یانخوێنمه‌وه ئه‌گه‌ر بزانم ئازاراویی نین، ڕه‌نگه چێژی لێ نه‌بینم، ئازار به‌و مانایه‌ی كه ده‌بێته هۆی خۆشبه‌ختی بۆ من، هه‌میشه له پشت ئازاره‌وه یان نامۆییه‌وه هه‌ست به جۆرێك له جوانیی و خۆدۆزینه‌وه ده‌كه‌م، ناتوانم ئه‌و نووسینانه بخوێنمه‌وه كه له كۆمیدیایه‌وه هه‌ڵقووڵاوه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌زموونی نووسینی من، كه به‌و شێوه نامۆییه ده‌ركه‌وم و بنووسم، به‌ڵام نامۆیی من تایبه‌ته به خۆم.
هونه‌ر: ته‌نیایی و بێزاریی و نائومێدیی و ڕه‌شبینی هێڵێكی تۆخیان له ئه‌زموونی شیعری تۆدا كێشاوه، ئه‌مه بۆ؟
– له‌وه‌ته‌ی هه‌ست به بوونی خۆم ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌سته‌دا ته‌نیاییه‌ك له‌گه‌ڵمایه و ده‌چمه هه‌ر كوێ به دوامه‌وه‌یه و بووه‌ته به‌شێك له ژیانی ڕۆژانه‌م، ڕه‌شبینیش له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌نیاییه‌وه‌یه دروست بووه و زۆرجاریش له‌و بڕوایه‌دام مرۆڤ له‌م ژیانه‌دا ئه‌سته‌مه بتوانێت به ته‌نیا بژێت وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت، ئیدی ناشیرینییه‌كانی كۆمه‌ڵگا بێت یان تاڵییه‌كانی ژیان ده‌بێته دۆخی ڕه‌شبینی بۆ من، ئه‌گینا كه من حه‌ز له ڕه‌شبینیی و بێزاریی ده‌كه‌م ناكاته ئه‌وه‌ی كه نه‌مه‌وێت تێكه‌ڵی خه‌ڵك نه‌بم یان بڕوام به خۆشبه‌ختی نه‌بێت، ئه‌وه‌ی من كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و پیتانه‌ی خۆشبه‌ختییه له نێو بێزاریی و غه‌مگینییدا، (ڤۆڵتێر) ڕسته‌یه‌كی جوانی هه‌یه كه ده‌ڵێت:(( خۆشبه‌ختیی جگه له خه‌یاڵ هیچ نییه، به‌ڵام ئازار ڕاسته‌قینه‌یه.)) منیش تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌وه‌نده‌ی ئاسووده‌م به ڕه‌شبینیی و غه‌مگینیی، ئه‌وه‌نده به خۆشبه‌ختی ئاسووده نابم.
كه ته‌نیایی و غه‌مگینیی خۆم ده‌نووسمه‌وه وا هه‌سته‌كه‌م زۆری ئه‌و تاریكییانه‌ی ناوه‌وه‌م نامێنێت، ئه‌مه ڕێك ده‌كاته ئه‌وه‌ی، كه من زۆرتر كارم له‌سه‌ر خۆنووسینه‌وه كردووه، وه‌ك له‌وه‌ی بۆ ئه‌وی دی بنووسم.
هونه‌ر: له شیعره‌كانتدا زۆر ده‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ منداڵی، ئایا بێزاربوونه له گه‌وره‌یی؟ یان ده‌ته‌وێت له چاوی منداڵێكه‌وه شته‌كان ببینیت و وه‌كو منداڵ گوزارشت له خۆت بكه‌یت؟ یاخود ئه‌مه له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
– گه‌ڕانه‌وه بۆ منداڵیی خه‌ونی زۆربه‌مانه، ئیدی مرۆڤ، كه توانیی بنووسێت زیاتر ده‌توانێت گوزارشتی لێبكات، ئه‌گینا منداڵیی من ئه‌وه‌نده خۆش نه‌بووه، تا هه‌ست به‌وه بكه‌م بگه‌ڕێمه‌وه منداڵیی و له نێو منداڵی‌دا بژیم، ئیدی لێره‌وه من زۆرجار ویستوومه له دیدگای منداڵێكه‌وه ته‌ماشای ژیان و نیشتمان و عه‌شق بكه‌م، ته‌نانه‌ت له شیعری ( هه‌ناسه‌كانی منداڵیی) ش ئاماژه‌م به‌وه كردووه، كه نووسیومه ؛چه‌ند جوانبوون كوفره‌كانی منداڵیی، جوانتر له عیباده‌تیی گه‌وره‌بوون؛.
ئه‌وه نووسینه جاروبار ده‌مان گه‌ڕێنێته‌وه منداڵیی، من بۆ خۆم هه‌ست به بوونی منداڵییه‌ك ده‌كه‌م هه‌میشه وه‌ك تارمایی له‌گه‌ڵما بێت و له زۆر دۆخی ژیانی تایبه‌تیمدا منداڵانه ڕه‌فتارم كردووه، به بڕوای من منداڵیی تارماییه‌كه هه‌میشه له‌گه‌ڵ مرۆڤدا ده‌ژێت، به تایبه‌ت نووسه‌ران.
هونه‌ر: ده‌وترێت (عومه‌ر جه‌لال) هه‌میشه ئه‌زموونه‌كانی خۆی سفر ده‌كاته‌وه، ئه‌مه كارێكی له خۆوه‌یه؟ یان مه‌به‌ست له‌م كاره گه‌ڕانی به‌رده‌وامه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ژیانی نوێ و مانای نوێ؟
– سفر، یان سفربوونه‌وه‌ی ژیان بۆ من له نووسینه‌كانماد هێمایه بۆ ئه‌وه‌ی، كه هیچكات له خۆم ڕازی نییم و ده‌مه‌وێت سه‌رله‌نوێ له نووسینێكدا له شته‌كانمدا سه‌رله‌نوێ ده‌ست به گه‌مه‌كه بكه‌مه‌وه، یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی له زۆربه‌ی تێكسته‌كانم ناڕازیم، به‌ڵام ناكرێت ئه‌و سه‌رده‌م و قۆناغه‌ی كه تێیدا ژیاوم و نووسیومه له‌به‌ر چاو نه‌گرین، له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ندا و گۆڕانی دیدگاكانمدا به‌رانبه‌ر به ژیان و نووسین، هه‌سته‌كه‌م هێشتا من هیچم نه‌كردووه، به‌ڵام هه‌میشه‌ش به‌و خه‌ونه‌وه ده‌ژیم كه ڕۆژێك بێت دڵنیا بم له تێكستێك كه ده‌ینووسم، به مانای تێكست جوانترینی نووسینه‌كانم بێت.
سفربوونه‌وه‌ی ئه‌زموون به‌لای منه‌وه جۆرێكه له بازدان به قۆناغێكی تر و ڕووه‌و ئه‌زموونێكی دی، ئه‌گینا نامه‌وێت، یان نه‌مویستووه هه‌موو ژیان بێ به‌ها بكه‌مه‌وه ئه‌وه نه‌بێ ده‌مه‌وێت ته‌نیا وێناكردنی ژیان و ئه‌زموونی خۆم نوێ بكه‌مه‌وه و ڕووه‌و ئاینده‌ی نووسینی خۆم بڕۆم، له هه‌مانكاتیشدا ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌وه خه‌ونه‌كانمه وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت ناهێته دی.
هونه‌ر: به باوه‌ڕی تۆ ژیان له سفره‌وه ده‌ست پێده‌كات، یان سفر كۆتاییه‌كه‌یه‌تی؟
– له‌و بڕوایه‌دام سفر له سه‌ره‌تای ژیانه‌وه‌یه، كه مرۆڤ دێته ژیانه‌وه خۆی سه‌رقاڵ ده‌كات به كارێكه‌وه، به‌تایبه‌ت مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیم نووسینه، دواتر هه‌ست ده‌كات له نێو نووسیندا به‌دوای خه‌ونه‌كانیدا ده‌ڕوات و ده‌گه‌ڕێت تا هه‌م خۆی و هه‌م مانایه‌ك بۆ ژیانی بدۆزێته‌وه، ئیدی ئه‌وكات كه‌سی نووسه‌ر دڵنیا ده‌بێت ژیانی كۆتایی سفره یان نا، هه‌موو كه‌س ده‌توانێت بنووسێت، به‌ڵام له كۆتاییدا تێكسته‌كانی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات ژیانی سفر بووه یان داهێنانی گه‌وره‌ی كردووه، به بڕوای من نووسه‌ر ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی داهێنان بكات له‌و ژانه‌ره‌ی كه ده‌ینووسێته‌وه وه‌ك ده‌نگێكی جودا، ئه‌وه به لای منه‌وه سفره.
هونه‌ر: تۆ شاعیرێكی یاخیت و به‌رده‌وام هه‌ڵدێیت له‌و زه‌وییه‌ی كه له‌سه‌ری ده‌ژی، وه‌ك له زۆربه‌ی شیعره‌كانتدا دیاره. ئه‌ی ئه‌و زه‌وییه نوێیه‌ی، كه بۆی ده‌چیت كۆتایی به یاخیبوونت دێنێت و ده‌توانیت ئاسووده تیایدا بژی؟
-به دڵنیاییه‌وه مه‌به‌ستی من له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه ژیانی تایبه‌تیم بووه بۆ گه‌ڕان به دوای هه‌ندێ له خه‌ونه له‌ده‌ستچووه‌كانی ژیانم و دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كانی ئه‌و پرسیاره ئاڵۆزانه‌ی به‌دوایه‌وه‌یم، زیاتر به لای منه‌وه به‌دیهێنانی به‌شێكی زۆری خه‌ونه‌كانم له زه‌وییه‌كی خه‌یاڵیتردا ده‌دۆزمه‌وه، زه‌وی به لای منه‌وه هه‌ر یه‌كه له هه‌ر كوێی دونیا بێت، هه‌ر له‌سه‌ر زه‌ویت، نابێت ئه‌مه مان له یاد چێت، یاخیی بوونی من له نووسیندا مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیم بووه، هه‌میشه به‌دوای زه‌وییه‌كی دییه‌وه‌م، كه ته‌نیا خه‌یاڵ پێی ده‌گات، ئه‌و زه‌وییه‌ی من وێنام كردووه له شیعری ( به‌ره‌و زه‌وییه‌كی دی ) له‌و جۆره ڕاكردنه‌یه له هه‌موو ئه‌و ناشیرینیانه‌ی كه مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه دروستی كردووه. هه‌ر له ناشرینكردنی ژینگه‌وه تا ده‌گاته ناشرینكردنی نیشتمان به ده‌ستی سیاسییه‌كان و ته‌نانه‌ت به‌شێكی تری به‌ناو ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌شه‌وه، ئه‌و زه‌وییه‌ی كه من خه‌ونی پێوه ده‌بینم ته‌نیا خه‌یاڵه و ده‌زانم له مردن‌دا ده‌توانم به‌ده‌ستی بێنم.
هونه‌ر: له چه‌ند دیڕه شیعرێكدا خۆت چوواندووه به( ته‌رم ) و خۆت به مردوو ده‌زانیت، له كاتێكدا كه ئێستا ده‌ژییت، ئه‌م كاره بۆ ده‌كه‌یت؟ یان به مانایه‌كی تر دوالیزمی ژیان و مردن لای تۆ چ مانایه‌كیان هه‌یه؟
-وێناكرنی خۆم وه‌ك ته‌رم له‌و كاته‌وه ده‌ستپێده‌كات هه‌ست ده‌كه‌م له نووسیندا و ته‌نانه‌ت له ژیانی ڕۆژانه‌شدا داهێنانێكی وام نه‌كردووه، كه خۆم به مردوو دانه‌نێم، مرۆڤ ئه‌و كاته ده‌مرێت كه شتێكی وای نه‌كردووه له‌و بواره‌ی كاری تێدا كردووه، ئه‌گینا ڕاسته وه‌ك جه‌سته هه‌م و وه‌ك مرۆڤێكی ئاسایی ده‌ژیم و ده‌خۆم، ئه‌وه‌ی كه من ته‌رمم له شوێنێكدا به خۆم وێناكردووه، قوورسایی ژیانی تایبه‌تیی ڕۆحیمه و هه‌ست ده‌كه‌م ته‌رمه‌كه‌م هه‌میشه له‌گه‌ڵمدا بۆ زۆربه‌ی شوێنه‌كان دێت و ئاماده‌یی ده‌بێت.
پرۆفایل:
عومه‌ر جه‌لال
ساڵی له دایكبوون/ 1981
شوێنی له‌دایكبوونی: قه‌زای (چه‌مچه‌ماڵ)
پله‌ی خوێندن/ به‌كالۆریۆس له زانستیی كشتوكاڵیی
خاوه‌نی یه‌ك دیوانه به ناوی (سفری ئه‌زموون)
ئێستایش كۆمه‌لێك شیعری بڵاوكراوه‌ی هه‌ن، كه ئاماده‌ن بۆ چاپكردن.