دوو شیعری عه‌لی ره‌زا نوری
1
پێتوایه
هه‌ر كه‌سێك برۆی پڕبوو
هه‌ر كه‌سێك رۆژ به رۆژ جوانتر بوو
ده‌توانێ هه‌ر كاتێ حه‌زی كرد
بێ و بچێ
نا گوڵه‌كه‌م
ت ۆته‌نانه‌ت له ئه‌نگۆلایش
یا غینیای بیساویش بڕۆیت
كه‌س حسابیشت بۆ ناكات
خه‌تای مناڵانی پۆل بوو
كه به كۆمه‌ڵ عاشقت بوون
به‌ینی خۆمان بێت
له لیسته‌كه‌دا ناوه‌كه‌تم نیشانه كرد
سه‌ره‌ت هات
له باره‌ی چاوه‌كانت و
هه‌ندێ بابه‌تی تره‌وه
ئێواره داوه‌تی خۆمی.
2
له بیركردنت كاری من نییه
ته‌نانه‌ت گه‌ر ئه‌م رۆژانه عاشقیش نه‌بم و
دڵم
له جێیه‌كی تر بێت
تۆ یادگاری پاسه‌كانی هه‌مه‌دان- ئه‌سفه‌هانی
له ستوونه‌كانی نێو رێ بپرسه
چه‌ندم ژماردوون
له ماچه‌كانی ئه‌و شه‌وه بپرسه
چه‌ند گه‌رم بوو
بۆ ئێمه كه جێگه‌یه‌ك بۆ رۆیشتن نه‌بوو
چه‌نده
ده‌بوو چه‌نده سوپاسی سینه‌ما بكه‌ین
كوچه‌كاین ئه‌سفه‌هان چه‌نده بۆنی عه‌ره‌قیان لێدێ
ئه‌م رۆژانه
ناوی ژیان له هه‌ر كه‌سێك ده‌پرسم
یه‌ك دوو مه‌تر گوریسم ده‌داتێ
خه‌ریكه جیهان رۆژ به رۆژ بچووك ده‌بێته‌وه
هێنده بچكۆله
كه ده‌توانم هه‌ر لێره‌وه
تف له رووخساری رووباری زایه‌ند بكه‌م.
سه‌رچاوه:
علی رزا نوری
دلقك ها گریه می كنند
موسسه انتشارات اهنگ دیگر
چاپ اول، 1390