
له كۆكردنه‌وه‌م گه‌ڕێ… به‌ناز فاتح
سەدای دەنگێک ئامادەیە
ناخم بێدەنگتر دەکات
پرسیارەکان مات و مەلول
بە دیار شێتی ئەمجارەمەوە ڕاماون!!!
هەناسەی بزەیەکی حوزنبار
لە ناخی دڵمەوە هەڵدەکات ،
هەموو بوونم لێوڕێژ دەکات
بۆ لە دایک بوونەوەی تەنهاییەکی دیکەی ئەم ڕۆحەم !
******
هه‌نووكه به هاوارێكهوه سه‌رقاڵم …
ونبوونه … گه‌ڕانه …مهستییهكه له گه‌ڕیده‌یی بوونێك ده‌گه‌ڕێ…
*******
سه‌ربوورده‌ی خه‌مه‌كانی من
فرمێسكێكه خۆی ده‌ئاخنێته قووڵای ڕۆحی تۆ،
من وه‌ك ته‌نیایی ده‌مه‌كانی باران
خۆم له به‌رگی حوزنێك ئاڵاندووه
تا ده‌گه‌مه په‌نهانییه‌كانی ئاسمان و دروه‌شانه‌وه‌ی ئه‌ستیره ته‌نهاكانی شه‌وێكی سپی سپی ،
له نێو دره‌وشانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كاندا بۆت ده‌گه‌ڕێم….
************
لە نێو کۆنووسی هزرمدا
یادەکانم خۆیان دەخوێننەوە،خۆیان دەنووسنەوە ،خۆیان
لە ژێر تەڕایی بارانێکدا ڕەها دەکەن..
من لێرە و ئەوان لە کونجی ئەستێرەکاندا ماڵێک لە خەون باڵا دەکەن..
*******
له كۆكردنه‌وه‌م گه‌ڕێ ….
له پشتی دێرهكانهوه سه‌رقاڵی ونبوونی من مه‌به
ئه‌مێستاكه،
یاڵێك له شه‌و ،
به دره‌وشانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌ك
بست به بستی قووڵایی ڕۆحم تهی ده‌كات و له‌گه‌ڵ تیشكهكانیدا ڕاده‌ستی ئاسمانێكی باراناوییم ده‌كات
*******