گووگان…. فەرهاد کەریم
جاری پێشووش گۆتبووم دەک داڕزێی پیاو، نەبڕایەوە گان گوو (گووگان)، ماوەیەکە تەنگەم زۆر دەهێشێ و ژانەکەشم دەمدەمییە.. هەروەکو دەبدەبە فووی تێکەی و فسیکەیەوە.. دە فەرموو ئەوەش وەسفە فسیکەیەوە، هەر بۆ ئەوەی لە تڕ و گووەکە نزیک ببمەوە و لە خۆم و ئەو هەسارەیە ریم.. خۆ منیش بێتامم کردیە و لە تامم بردیتەدەرێ، ببوورن گان گوو، گوو گان، وەرە شێت مەبە چوار ئاودەستم هەیە نازانم لە کامیان بڕیم.. دکتۆرەکەشم زوو زوو هەواڵی رەنگی گووم دەپرسێ، منیش لە وەڵام دەڵێم جارێ بیابانە و جارێ رووبار، دەشڵێ نابێ گۆشتی ئاژەڵ بخۆی، لەوەتەی گۆشتیش ناخۆم، گووم بۆنی لێنایێ و بێ فایبەر بۆتە کاستەر…
ئای کە گوناه بوو (گۆگان) – هاورێ نزیکەکەی ڤان کۆخ بوو – ئەو هاورێ شێتوشوورەی بە لێکدانەوەی ئیمرۆ بۆ گان بوو گووی لە ژیان کرد و گێیەکی خۆی بری، شاعیرێکیش هەبوو خۆی رووت دەکردەوە و قژی خۆی دەڕنی، منیش بە دەم ئازارەوە خەریکی نووسینی گوو و گانم، جوانترە بلێم (گووگان)م.
دەڵێن ”برسیەتیی رێیەکی لە هارییە” منیش دەڵێم هونەریش شێتییە، ئافرەتێکی شێتۆکە هەبوو لە هەولێر کە یارمەتیت دەدا لە بری ئەوەی کە وەک هەموو دەرۆزەکەرێک ئەو دێرە سواوە دەڵێنەوە (خوا خێرت بنوسێ).. ئەو دەیگۆت (گەر جێت هەبا لۆخۆت دەتکرد).. ئاسان نەبوو بە خێرایی لەو دێرە بگەی چونکە هێندە بە کتوپڕیی و لە هیکڕا بوو، هۆشی ئێمەش خاوە، ئەوەشم بیستبوو ئەوانەی هۆشیان گوواویی و گانیی یان گووگانیی بوون سواری ببوون.. هەر شتێک خۆت بۆ ئامادە نەکردبێ و بیرت بۆ نەچووبێ ئاسان نییە، ئەوسا و ئێستاش جوانپەرستم، خۆ ویژدانیشم رێگای نەدەدام شێتۆکەکی لە تەمەنی داکم بگێم، ئاسان نییە خۆ زۆل و سۆزانیی و هۆش گووگانیی نیم، بەڵام بە راستیی دەرۆزەکەرێکی نوێخواز بوو و بەو گۆتەیەشیان سەرسام بووم…
هەشتاکان شارەکەم لە گڕکانی شیعردابوو، تژی بوو لە شاعیر و شێت، زێتر شێتەکان هاورێم بوون، لە بیرمە بە (جومعە شێت)م گۆت:
– وەرە دانیشە با چایەکەت لۆ بکرم.. (ئەویش لە وەڵامدا گۆتی):
– برۆ لۆ خۆت قووندە خوشکی خۆت و چایەکەت بگێم. (جومعە زۆربەی کات جووندەر بوو.. جارجارەش هاورێ بوو.. ئیتر جومعە بوو، قسەی خۆشمان بێ قوونم دەخورا بۆ جوونەکانی، بە واتای حەزم لە جوونەکانی بوووو..
ئەو کات کۆمەلێک شیعری سەیروسەمەرەی جومعەییانەم نووسی:
(کە دایکمیان گا هێشتا دەرپێی خاڵم زەرد نەببوو)
(خوشکمیان لە بەرچاوم ماچکرد، زەوی شەق بوو)
(کیری بابم لە کیری کەر دەچێ)
(دایکم ژنێکی بەختەوەرە هەمیشە پێدەکەنێ)
(بە زستانیش لە ژوورەکەی دایە و بابە نەدەنووستم
خەو نەبوو
یان دلۆپەی باران، یان ئاخ و ئۆفی گان)*… هتد.
هونەرمەندێکیش دەیگۆت ئاخ نەرمە نەرمە.. گشت گیانت نەرمە، لە گۆرانییەکی دیکە ئاخ ئۆف بۆ کچێکی چواردە ساڵیی، ئیتر هونەرە ئێرۆتیکایە، ئاخ و ئۆف و (نەرمەگان)یشە، رەخنەگرتنیش گووخواردنە، لە هەمووی سەیرتر ئەوانەی فیلمی رووتیش دێننەبەرهەم.. تەنانەت بەشدارانی فیلمەکەش لێرە پێیاندەگۆترێ (پۆرنۆ ستار)، گووخواردنە شتێکی تر بڵێی و گۆتنان بێژی، ناخت نووتەکە و ماڵت ئەشکەوت…
ئەو کات هاورێیەکی هونەرمەندی خەلکی نەینەوام هەبوو فێرە کوردییەکی چاک ببوو.. هەرجارێک گوێی لەو گۆرانییە دەبوو بە تایبەت ئەو دێرەی ئاخ ئۆف بۆ کچێکی چواردە ساڵیی، دەیگۆت:
– ئەو مامۆستایە شەرمی بە خۆ نییە.. ئەوە چیە ئەو هەموو ئاخ و ئۆفە دەرێی لە سەر گانە، پۆڵێک نێرەکەریش بۆی دەژەنن.. ئەوە تەریق نابنەوە و شەرم نایانگرێ و تەڕنابن، هونەر چاک سووک بووە برادەر، شەرمیش ناکا ئەو گۆتنانە لە تەمەن و لە چاویلکە و چاکەت و پانتۆلی ناوەشێتەوە، دەلێ ئاخ ئۆف بۆ ژنێکیش نا بۆ مندالێکی چواردە ساڵیی دەک دارزێی لەگەڵ خۆت و گووخواردنت هەی نەخۆشی کیر رەپپپپپ.** (ئەو برادەرەم لەو جۆرە کەسانەش نەبوو ناخ لە رق و قینە بێ و پێی بڵێ هەڕە سەگباب لە سەر خۆ گۆتنان نەبێژی).
رەنگە بەلاتانەوە سەیر بێت هاوڕێیەکی تورکم لە نیویۆرک باسی هەر شتێکی تورکیای بۆ بکەی دەڵێ (شێت) بە واتا گوو.
باوکی تورک، ئازادیی و داد و گەشەپێدان، نوێژکردن و تڕلێدان، هونەر و سولتانییە هۆمۆکان و عوسمانییە دوودەرکییەکان و مێژوو و ئێستایان… هتد.
شێت.. شێت.. شێت…..
خۆ منیش خەریکە وەک ئەو هاوڕێیەم لێبێ.. باسی هەر شتێکی رۆژهەڵاتیی ناوینم بۆ بکەی بە تایبەتییش ئەو کوێخوایەتییەی کوردی وەک توتی بڵێم:
– شێت گوو شێت گوو شێت گوو شێت گوو شێت گوو شێت گوو شێت گوو.. گوو شێت شێت گوو گوو شێت گوو شێتتتتت گووووو.
ئەرێ نازانم دەموچاوم لە گوو دەچێ یان گوو لە من دەچێ هەرچی من ناسیوومە و دەیدوێنم دەڵێ:
– گگگگگووووو، شششششێێێێێتتتتت..
– شششششێێێێێتتتتت، گگگگگووووو..
_______________________________
* چەندە دێرە شیعرێکی بەندە لە هەشتاکان.
** تا ئەوپەڕی رێز رێزم بۆ هونەرمەندی گەورە.