
تۆ قه‌د نابی به هه‌نگ … عه‌بدولستار جه‌باری
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌لبۆمی وێنه‌كان‌و
بیره‌وه‌ریه گوڵره‌نگه‌كانت
ورد‌و خاش نه‌بن‌و
نه‌كه‌ونه به‌ر زریانی قه‌ده‌ر
باپه‌پوله‌كان
به‌ره‌و ئه‌وجی ته‌نیاییت ببه‌نه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ردی میحنه‌ت
له‌وه زیاتر روخسارت ته‌ڵختر نه‌كه‌ن
روو له ئاوێنه‌كه‌ت وه‌رچه‌رخێنه
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی داڵ‌و قاقووم هه‌یه
رۆحت نه‌كه‌نه هێلانه‌و
پڕی نه‌كه‌ن له ئێسقانی
باڵنده‌ی قوربانی
خۆت له‌قه‌فه‌ز بنێ
تۆ‌و هه‌نگ پێنج دڵتان هه‌یه
ئه‌و رۆحی پڕه له هه‌ڵاله‌و هه‌نگوین
تۆش سه‌راپات كاسه‌یه‌كه له ژه‌هر
ئه‌گه‌ر نا .. ئه‌ی بۆ ؟!
به‌نیازی كوشتنی عاشقانت
هه‌ر دڵێكت نایه كاسه‌یه‌كه‌وه‌و
ئینجا.. ئۆخژنێكت به هه‌ناسه‌یه‌كی
قووڵ سپاردو
ده‌ست‌و په‌لت بۆ خه‌نه‌به‌ندانێك
له خوێنی قوربانیانت سو‌و.
تۆ قه‌د نابی به هه‌نگ
عه‌بدولستار جه‌باری
پێشكه‌شه به سواره نه‌جمه‌دین
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌لبۆمی وێنه‌كان‌و
بیره‌وه‌ریه گوڵره‌نگه‌كانت
ورد‌و خاش نه‌بن‌و
نه‌كه‌ونه به‌ر زریانی قه‌ده‌ر
باپه‌پوله‌كان
به‌ره‌و ئه‌وجی ته‌نیاییت ببه‌نه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ردی میحنه‌ت
له‌وه زیاتر روخسارت ته‌ڵختر نه‌كه‌ن
روو له ئاوێنه‌كه‌ت وه‌رچه‌رخێنه
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی داڵ‌و قاقووم هه‌یه
رۆحت نه‌كه‌نه هێلانه‌و
پڕی نه‌كه‌ن له ئێسقانی
باڵنده‌ی قوربانی
خۆت له‌قه‌فه‌ز بنێ
تۆ‌و هه‌نگ پێنج دڵتان هه‌یه
ئه‌و رۆحی پڕه له هه‌ڵاله‌و هه‌نگوین
تۆش سه‌راپات كاسه‌یه‌كه له ژه‌هر
ئه‌گه‌ر نا .. ئه‌ی بۆ ؟!
به‌نیازی كوشتنی عاشقانت
هه‌ر دڵێكت نایه كاسه‌یه‌كه‌وه‌و
ئینجا.. ئۆخژنێكت به هه‌ناسه‌یه‌كی
قووڵ سپاردو
ده‌ست‌و په‌لت بۆ خه‌نه‌به‌ندانێك
له خوێنی قوربانیانت سو‌و.