کورد، پێویستیی به‌یه‌ک زمانی نووسینی نیشتمانیی هه‌یه… به‌شی دووه‌م
نووسینی:
1. هه‌ندرێن
2. کامیار سابیر( خه‌تاب سابیر)
له‌و روانگه‌یه‌وه ئه‌وه‌تا هه‌ندێک رووناک‌بیر و نووسه‌رو مامۆستای بادینانییش، له ده‌ڤه‌ری بادیناندا، پێیانخۆشه ئینگلیزیی، تورکیی، عه‌ره‌بیی بخوێنن، به‌س کوردیی نه‌خوێنن. ئه‌وه مێژوو پێمان ده‌ڵێ که عه‌ره‌بییان پێ باشتر بوو له کوردیی، له‌سه‌رده‌ستی جاش و نۆکه‌رو کوردفرۆشێکی وه‌ک هاشم عه‌قراویی، خوێندنیان به‌عه‌ره‌بیی په‌ژراند و شه‌قێکیان له زمانی کوردیی هه‌ڵدا……..
به‌شی دووه‌م……
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی هه‌ندێ نووسه‌رو رووناکبیری بادینان، وه‌ک هه‌ڵوێستی به‌ره‌ی تورکمانیی و هه‌ندێ تورکمانی پانتۆرانیی دێنه به‌رچاو، به‌س زمانی ستانده‌ردی کوردیی نه‌خوێنرێ، هه‌رچییه‌کی تر بخوێنرێ مه‌سه‌له‌ی ئه‌وان نییه‌و مێشێک میوانیان نییه. هه‌ندێ له تورکمانه‌کانیش، که‌رکوک ببێته هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ، سه‌ر به‌عێراق، سعودییه، دوورگه‌ی گوانتانامۆ، وڵاتی پاپوانیگینی، دڵیان ئاو ده‌خواته‌وه به‌س نه‌بێته شارێک سه‌ر به‌هه‌رێمی کوردستان بێت.
له ئاکامی خنکانی هه‌ندێ له‌و برا نووسه‌ره بادینانیینووس و به‌پرسه سیاسیی و رووناکبیرییانه‌ی ده‌ڤه‌ری بادینان به گشتیی و دهۆکیش به تایبه‌تیی له سۆز و نه‌ریتی ده‌ڤه‌رپه‌رستییدا، ئه‌و کێشه‌یه هه‌ر له ئاسته‌نگێکدا که ده‌کرێ گفتوگۆی له‌سه‌ر بکرێ نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵکوو له کن ئه‌و نووسه‌ر و به‌رپرسیارانه خولیای خوێندن و نووسین به دایه‌لێکتی بادینانیی بووه‌ته ئایدیۆلۆژیا، به ته‌رزه عه‌قیده و سێکتێک خه‌مڵیوه. بۆیه ده‌خوازن له‌و رێگایه‌وه خۆیان وه‌ک تایه‌فه‌یه‌کی جیاواز له به‌رامبه‌ر ئه‌و زمانه یه‌کگرتووه سه‌قامگیره بناسێنن. ئه‌و نووسه‌ر و به‌رپرسه هونه‌ریی و سیاسییانه‌ی واده‌زانن ئه‌گه‌ر زمانی ستانده‌رد ببێته زمانی ئینگلیزیی، ئه‌وکات هه‌ستده‌که‌ن به‌و په‌نابردنه بۆ زمانێکی ده‌سه‌ڵاتداری وه‌ک ئینگلیزیی، له‌و نه‌خۆشیی و گرێکوێره‌یه‌ی که له به‌رامبه‌ر ئه‌و زمانه ستانده‌رده تووشی بوونه، رزگار ده‌بن. لێره‌وه پێشنیارکردنی زمانی ئینگلیزیی وه‌ک زمانی ستانده‌ردی کوردیی له لایه‌ن ئه‌و ئایدیۆلۆژیستانه‌وه کاردانه‌وه‌ی گیانێکی به‌له‌نگاز و کڵۆڵه له هه‌مبه‌ر ئه‌و زمانه ستانده‌رده‌دا.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و رۆحه پاشکۆییه‌ی ئه‌و نووسه‌ر، سیاسیی و هونه‌رییانه‌ی بادینان به بادینانیی و سکریپتی لاتینییه‌وه، وه‌ک دیارده‌یه‌کی نه‌خۆش و بیژۆک، ریشه‌ی خۆی هه‌یه. ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه بزانین، له حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی رابردوودا، له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا کاتێک بڕیاردرا ئه‌و زمانه کوردییه‌ی ئێستا بکرێته زمانی خوێندن، زۆرێک له‌و نووسه‌ر و سیاسییانه‌ی که مامۆستا و به‌رپرس بوون له خوێندگا و دامه‌زراوه‌کانی ده‌ڤه‌ری بادیناندا، که ئه‌وکات ئه‌وانه پیاوی رژێمی سه‌دام بوون، له جیاتی خوێندن به زمانی کوردیی، زمانی عه‌ره‌بییان هه‌ڵبژارد. به‌مجۆره ده‌کرێ بێژین که ده‌ستپێکی ره‌گی ئه‌و لێکترازانه رۆحیی و ئاوه‌زییه له نێوان بادینانیی و ئه‌و زمانه ستانده‌رده‌ی که به مه‌به‌ست یان هه‌ڵه پێی ده‌گوترێ "سۆرانیی" له کولتووری به‌عسیزمه‌وه ده‌ستپێده‌کا.
پاشان دوای ئه‌وه‌ی که ویستی راپه‌ڕینی گه‌لی کورد له به‌هاری 1991دا، به‌و شه‌ڕه دزێوه‌ی نێوان ئه‌و زلحیزبانه ئیفلیجکرا، دواجاریش یه‌کێک له ده‌ر‌هاویشته‌کانی ئه‌و شه‌ڕه دابه‌شکردنی کوردستان بوو به‌سه‌ر دوو میرنشیندا. له ئاکامی ئه‌مه‌شدا هه‌ر ته‌نیا له ئاستی جیۆگرافییدا دووله‌تبوونی ده‌ڤه‌ری به‌شێک له‌کوردستان و بادینان نه‌بوو، به‌ڵکوو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئاکار خێڵه‌کییه، زمانی کوردییشیان دووله‌تکرد. به‌مجۆره ئه‌و ره‌وشه دیارده‌گه‌لێکی وه‌ک: بوغزی نێوان گه‌ڕه‌ک، خێڵ، شار، دایه‌لێکته‌کان و … تاد قووڵکرده‌وه. له‌وه‌ش بترازێت، له ئاکامی ئه‌و داڕمانه نه‌ته‌وایه‌تیی و کولتوورییه‌دا، ئه‌و نووسه‌ر و به‌رپرسانه‌ی سه‌ر به‌و دوو ده‌سه‌ڵاته میرنشینه‌ی کوردستان، هه‌ر ته‌نیا گیانی بوغزاو‌یی نێوان بادینانیی و ئه‌و زمانه یه‌کگرتووه‌ی کوردیان گه‌شه پێنه‌دا، به‌ڵکوو له‌رێگه‌ی میدیایه‌کانیانه‌وه خودی زمانی یه‌کگرتووشیان دووله‌تکرد و شێواند.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ جه‌ختده‌کاته‌وه که ناسیۆنالیزمی کوردیی، ناسیۆنالیزمێکی زۆر عه‌شایه‌ریی، ته‌ریقه‌تیی، ناوچه‌گه‌ریی، بنه‌ماڵه‌یی و به‌ره‌بابییه. وه‌ک حیزب ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه نه‌کات ئه‌مه شه‌ڕێکی ساردی سیاسیی نێوان پارتیی و یه‌کێتییه و لێی تێنه‌گات مۆتیڤه‌کانی پشت ئه‌م شه‌ڕی زمانی ستانده‌رد‌و دایه‌لێكتانه چیین؟ به‌ئه‌ندازه‌ی گه‌مژه‌یی ناسیۆنالیزمی کوردیی گه‌مژه‌یه. یه‌کێتیی نیشتمانیی زۆر شه‌رمنانه، زۆر ناڕاستۆگۆیانه، ره‌تکردنه‌وه‌ی خوێندن به بنزاراوه‌ی بادینانیی بۆ نه‌بوونی مامۆستا و خۆئاماده‌نه‌کردن و هۆکاری ته‌کنیکیی ده‌گێڕێته‌وه. به‌ڵام له‌ڕاستییدا وا نییه. کێشه‌که زۆر له‌وه گه‌وره‌تره خه‌ڵک وا تێبگه‌یه‌ندرێ. یه‌کێتیی نیشتمانیی شه‌ڕ بۆ زمانی ستانده‌رد ناکات، شه‌ڕ بۆ جێگه و ڕێگه‌ی سیاسیی و هونه‌ریی و کو‌لتووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی خۆی ده‌کات، به گشتیی شه‌ڕی هێجه‌مۆنیی خۆی ده‌کات . پارتی‌یش به‌هه‌مان شێوه شه‌ڕی هێجه‌مۆنیی خۆی ده‌کات. ئه‌م شه‌ڕه‌ش له رێگه‌ی گه‌مه‌ی خوێندنه‌وه به بادینانیی ده‌کات . له‌م نێوه‌نده‌شدا، منداڵان، خوێندکاران و قوتابیان ( تێرمی هه‌ردوو حیزب ) ی کوردستان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌م ده‌بن.
هه‌ر بۆیه ئێستاش، وێڕای یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو حکومه‌ته حیزبییه‌ش، بۆشایی نێوان وشه‌گه‌لێکی وه‌ک: ئافره‌ت/ژن، خوێندکار/قوتابی، … تاد، له دوورایی نێوان بادینانیی و ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌ناحه‌زیی پێی ده‌ڵێن سۆرانیی دژوارتره. به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستاون، رێنووسی ئه‌و زمانه یه‌کگرتووه‌ی کوردییشان به‌سه‌ر میزاجیی حیزبیی و ئایدیۆلۆژیی ده‌ڤه‌رییدا دابه‌شکردووه. لێره‌وه چه‌ندین نووسه‌ر و خه‌مخۆری زمان‌زان ده‌یان ساڵ هه‌وڵیاندا رێنووسێکی یه‌کگرتوو چێبکه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کوردییه و نووسه‌ره‌کانیان له بری ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی کارا گه‌شه به‌و رێنووسه بده‌ن، که‌چی نابوودیان کرد.
وه‌ک چۆن پێوه‌ندیی نێوان شیعه و سوونه‌کان، لێوانڕێژ بوو له رۆحێکی سیخناخ به بوغز، وه‌ک چۆن رقی تورکمانه‌کان له کورد گه‌یشتووه‌ته ئاستێک که حه‌زبکه‌ن که‌رکوک بگوازرێته‌وه بۆ تورکیا، یان بخرێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌لقاعیده‌وه، ته‌نیا سه‌ر به کوردستان نه‌بێت. به هه‌مان شێوه‌ش، قسه و پلانه‌کانی به‌شێک له‌و نووسه‌ر و به‌رپرسه رووناکبیریی و هونه‌رییانه‌ی بادینان، ئه‌تککردنی زمانی کوردییه، چونکه بڕیاریانداوه هۆش و ئاوه‌زی سیخانخبوویان به ئاکاری حیزبیی، ده‌ڤه‌رپه‌ستیی و به پاشکۆیی نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌کانه‌وه بمێنێته‌وه‌و کورد وه‌ک نه‌ته‌وه نه‌بێته خاوه‌ن یه‌ک زمانی نووسین.
راستییه‌که‌ی ئه‌و جۆره بۆچوون و هه‌وڵانه‌ی ئه‌و نووسه‌ر و به‌پرسانه چ له بادینان یان شوێنه‌کانی تر بێت، ده‌رهاوێشته‌ی دۆخێکی ناساغه. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌ی کوردستان هه‌رچی زووه بیر له رێگا چاره‌یه‌ک نه‌که‌نه‌وه، ئیتر دوای ماوه‌یه‌ک ئه‌و ره‌فتاره نه‌خۆشانه له ئاستی بۆچوون و خولیاوه ده‌ترازێن و ده‌بنه ته‌نگژه‌یه‌کی سیاسیی، جڤاکیی ،کو‌لتووریی و رۆشنیریی له نێوان ده‌ڤه‌ری بادینان و زۆرینه‌ی کوردستانی خاوه‌ن زمانی ستانده‌ردا.
له‌و روانگه‌یه‌وه ئه‌وه‌تا هه‌ندێک رووناک‌بیر و نووسه‌رو مامۆستای بادینانییش، له ده‌ڤه‌ری بادیناندا، پێیانخۆشه ئینگلیزیی، تورکیی، عه‌ره‌بیی بخوێنن، به‌س کوردیی نه‌خوێنن. ئه‌وه مێژوو پێمان ده‌ڵێ که عه‌ره‌بییان پێ باشتر بوو له کوردیی، له‌سه‌رده‌ستی جاش و نۆکه‌رو کوردفرۆشێکی وه‌ک هاشم عه‌قراویی، خوێندنیان به‌عه‌ره‌بیی په‌ژراند و شه‌قێکیان له زمانی کوردیی هه‌ڵدا. داوای خوێندن به‌زمانی ئینگلیزیی و ره‌تکردنه‌وه‌ی زمانی کوردیی، نه‌ک ئایدیایه‌کی خراپه، به‌ڵکوو لۆژیکێکی قۆڕیشه، چونکه ئه‌م مێنتاڵه نازانێ وعه‌قڵی پێی ناشکێ که جیاوازیی چییه؟ له نێوان زمانی نیشتمانیی National Language و زمانی ئۆفیشه‌ڵ( فه‌رمیی- Official Language) دا، دنیایه‌ک رق و بوغزی ناوچه‌گه‌ریی تێیداحه‌شارداوه، دنیایه‌ک له‌و مێنتاڵه‌ی له‌خۆیدا مه‌ڵاس داوه که‌ئه‌گه‌ر خۆم نه‌بم ناهێڵم که‌سی تریش ببێ، ئه‌وه‌ی خۆم نه‌بێ نابێ هی که‌سی تر ببێ، رێم پێ نه‌ده‌ن، لێتان تێک ده‌ده‌م و …………تاد.
بۆ روونکردنه‌وه‌ی ئه‌و لۆژیکه فشۆڵه، پێویسته به‌دۆکیومێنت و فاکته‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته شیکاریی بکرێ. هه‌رسێ ئه‌و وڵاته‌ی ئه‌و باسی ده‌کات، به ریز باس ده‌که‌ین.
١- هیندستان:
وڵاتی هیندستان، به‌ده‌ست گرفتی زمانه‌وه، تووشی ده‌یان گرفتی سیاسیی بووه. به‌پێی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته، 18 زمانی ئۆفیشه‌ڵ له ئاستی هه‌رێمه‌کاندا هه‌یه و زمانی "هیندیی-Hindi " لینگوا فرانکا و زمانی ئوفیشه‌ڵ و نیشتمانیی سه‌رجه‌م هیندستانه. ئه‌و 18 زمانه ئۆفیشه‌ڵه، زاراوه‌ی دابڕاو و بێ تێکست و هه‌ڵکڕووزاو نین، هه‌موویان زمانی سه‌ربه‌خۆن و ره‌گوڕیشه‌یان جیاوازه. چۆن ده‌کرێ زمانی ستانده‌ردی کوردیی هه‌رێمی کوردستان و بنزاراوه‌ی ناوچه‌یه‌ک به‌و دۆخه‌ی هیندستان به‌راورد بکرێ؟ جڤاکی هیندیی، جڤاکێکه کارێکته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی فره‌زمانیی، فره‌کولتووریی و فره ئێسنیکییه. به‌سه‌دان زمان و زاراوه‌و بنزاراوه‌ی جیاواز له‌و وڵاته‌دا هه‌یه، ئه‌وه‌نده وڵاتێکی ئاڵۆز‌و به‌سه‌ریه‌کدا چرژاوه، سه‌ری هارو ماری ئه‌م دنیایه هه‌ر له زۆر زمانیی و زۆر دایه‌لێکتییدا ده‌دۆزرێنه‌وه. له سێ ئاماری گشتیی کۆتایی نه‌وه‌ته‌کانی سه‌ده‌ی بیستدا، ده‌یان بنزاراوه‌ی نوێ دۆزراونه‌ته‌وه و هه‌ر یه‌که‌و سه‌ر به‌لق و پۆپی زمانێکی جیاوازن (5) .
ئه‌م دۆستانه‌ی بادینان، نایانه‌وێ له‌وه بگه‌ن، که جیاوازییه‌کانی نێوان زمانی نیشتمانیی ( National Language ) و زمانی فه‌رمیی(Official Language) چیین؟ یاخود به ئه‌نقه‌ست ده‌یانه‌وێ چه‌واشه‌کاریی بکه‌ن. ئه‌گینا هیندستانێک به‌و فره زمان و دایه‌لێکت و ده‌یان و سه‌دان ( نه‌ته‌وه، ئێسنیک ،مه‌زهه‌ب و باکگراوندی جیاواز جیاواز ) ه‌وه له‌کوێ و هه‌رێمی کوردستانێک که کوردی لێ ده‌ژی و هه‌ندێ عه‌ره‌ب و تورکمان و ئه‌رمه‌نیی و ئاشووریی…..تاد له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژین له‌کوێ. کوردستانێک زۆربه‌ی ره‌های دانیشتوانه‌که‌ی کورده‌و زمانی کوردیی زمانی سه‌ره‌کییه‌تی، چ پێویست ده‌کات به هیندستان و پرۆژه‌ی زمانه‌وانیی ئه‌و وڵاته‌ی بچوێنین.
راستییه‌که‌ی جێگه‌ی سه‌رسووڕمانه، کورد له‌سه‌روبه‌ندی دۆڕاندنی چاره‌نووسی که‌رکوکدایه به‌هۆی سیاسییه ته‌وه‌زه‌له‌کانی کورده‌وه، چۆن که‌سێکی وه‌ک سادق حامد که به‌رپرسی په‌روه‌رده‌یی بێت له دهۆک، رێگا به خۆی ده‌دا به شێواندنی راستییه‌کان خوێنه‌ر چه‌واشه بکا؟ له‌وه‌ش سه‌یرتر، ئه‌مڕۆ کوردستان پێویستی به که‌سانێکی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ره که هه‌وڵبده‌ن ئه‌و ده‌رده رووناکبیریی و زمانه‌وانییه‌ی، که چ داگیرکه‌ره‌کان و چ شه‌ڕی ناوخۆش له نێوان ده‌ڤه‌ره لێکترازه‌وه‌کانی کوردستاندا دروستیان کردووه، چاره‌سه‌ر بکه‌ن، که‌چیی به هۆی ئه‌و سیاسه‌ته گه‌نده‌ڵه‌ی حیزبی کوردییه‌وه، نووسه‌ر و به‌رپرسی وه‌ک سادق حامد ئه‌و ده‌ردانه قووڵتر ده‌که‌نه‌وه. ئه‌گینا ئه‌و چه‌شنه پێشنیار و خولیایه له نموونه‌کانی سادق حامد، هیچ جیاوازییه‌کی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خشانه‌ی که کاتی خۆی رژێمی به‌عس بۆ کو‌لتوور و زمانی کوردیی کێشابووی.
ئاخر نووسه‌ر و به‌رپرسێکی هونه‌ریی له ته‌واوی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌و جیهانه‌دا هه‌یه که دژایه‌تیکردنی زمانی پرێستیژ و ستانده‌ردی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی تووشی ئه‌و وڕێنه‌یه‌ی بکا، داوا بکا هه‌ر ده‌ڤه‌ره و دایه‌لێکتی خۆی بخوێنێ و زمانی ئینگلیزییش بکرێته زمانی فه‌رمیی خوێندن؟ که‌سێک له وڕێنه‌دا عاسێ نه‌بووبێت، زمانی نه‌ته‌وه جیاوازه‌کانی هیندستان له‌گه‌ڵ دایه‌لێکتی بادینانیی و لینگوا فرانکای کوردییدا تێکه‌ڵ ناکا! له‌کوردستاندا زمانی کوردیی زمانی نیشتمانیی و ئۆفیشه‌ڵیشه، زمانی نیشتمانیی ده‌کرێ به‌و زمانه بگوترێ، که نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێک یان چه‌ند دانه‌یه‌ک له( ئایدێنتیتی) یه نه‌ته‌وه‌یی، نیشتمانیی، ئێسنیکیی یان کولتوورییه‌کانی تێدایه و لای که‌م زمانی ره‌چه‌ڵه‌ک یان زمانێکی گشتگیر و خاوه‌ن فۆرمێکی به‌هێزه (6) . زمانی فه‌رمییش ئه‌و زمانه‌یه له‌لایه‌ن داموده‌زگا حکومیی، میدیا، دادگای باڵا‌و لای که‌م زمانێک بێت له زمانه‌کان ( ئه‌گه‌ر له‌یه‌ک دانه زێتر بن ) ی په‌روه‌رده له ئاستی خوێندنی ئاماده‌یی و به‌ره‌و ژوورتر ( زانکۆکان و ئینستیتیوته‌کان) به‌کار ده‌هێنرێت(ibid )