مردنی عادل ئیمام … سیروان ره‌حیم
ئه‌گه‌ر له ئیمڕۆی ژیان و دنیای عه‌ره‌بدا دوو “شت” ته‌نها دوو شتی جوان هه‌بن، بێگومانم یه‌كێكیان هونه‌ره‌كه‌ی عادیل ئیمامه.
به‌ڵام مایه‌ی حاڵی نه‌بوونه بۆچ به‌شێك له عه‌ره‌ب دژی ئه‌و به‌هره گه‌وره‌ییه و ئه‌و چاوگه ره‌نگینه‌ی پێكه‌نینن. به‌هره‌یه‌ك له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا له هاژه و له خوڕه‌ی به‌رده‌وامدا بووه.
“كۆمیدیكاران پارێزه‌ری ژینگه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی ببن به هۆكاری دروستبوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه”.
ئه‌وه قسه‌ی نووسه‌ر و كۆمیدیكاری ئه‌مه‌ریكایی ستێفه‌ن مارتین-ه (1945).
بێگومان له ژینگه‌ی عه‌ره‌بیدا چه‌ند جارێك هونه‌رمه‌ندێكی وه‌كو ئیمام ژینگه‌پارێز و ههستپارێز و روحپارێزه. له ژینگه ناخاوێنهكاندا ئه‌ركی كۆمیدیكاران یه‌كجار سه‌خته. سه‌ختی هیچ كارێكی سیاسی ناگات به سه‌ختی كاری ئه‌وان. ئه‌وان بوێرێكی روحپارێز و ژینگه‌پارێزن. كه‌مێكی زۆر كه‌م له سیاسه‌تبازان ئه‌وه‌نده‌ی چارلی چاپلن بوێر بوون. ئاخر ئه‌و هێشتا دیكتاتۆرێكی ترسناكی وه‌كو هیتله‌ر له ترۆپكی ده‌سه‌ڵاتدا بوو كه كردی به كه‌ره‌سته‌ی گه‌مه و هه‌وێنی شۆخی پێكردن. چاپلن له چوارچێوه‌ی هونه‌رێكی ئه‌وه‌نده نایابدا هیتله‌ری كرد به كه‌ره‌سته‌ی گاڵته‌جاڕی كه دیرۆكی هونه‌ر له بیری نه‌كات.
عادل ئیمام بۆ دنیای عه‌ره‌ب ده‌نگ و ره‌نگێكی له‌و چه‌شنه‌یه. هه‌ر ئه‌وه ده‌توانێت له كاره‌كانی خۆیدا پیاوانی ده‌سه‌ڵاتداری عه‌ره‌ب، حكومه‌ت و ئیسلامی سیاسی بكات به كه‌ره‌سته‌ی گاڵته‌پێكردن. ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه ده‌توانێت جلی ره‌نگاوڕه‌نگیان له‌به‌ر داماڵێت، ئیتر چ ده‌سه‌ڵاتداران بن یان ئیسلامبازهكانی سیاسه‌ت، و خۆیان له راستیدا چۆنن وه‌ها پێشانی هه‌مووانیان بدات.
دیاره بۆیه ئه‌وانیش بانگه‌شه‌ی مردنی ده‌كه‌ن. له‌و سۆنگهیهدایه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ساتێك زوتر ئه‌و خوڕه‌ی خه‌نده‌یه، ئه‌و شه‌پۆلی پێكه‌نین به‌خشه بمرێت.
دراماتیكار و نووسه‌ری ئه‌ڵه‌مانی، گێرهارت هاوپتمان (1862-1946) گوتوویه‌تی:
هیچ كۆمیدیایهك نییه، كه تراژی-كۆمێدیا نه‌بێت.
قسه‌كه‌ی هاوپتمان ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامیش نه‌یپێكێت، ئه‌وا له ره‌وشی ژیان و دژایه‌تی كردنی عادیل ئیمامدا زۆر راسته.
له ره‌وشی دژایه‌تیكردنی ئیمامدا هێزی پێكانی ئه‌و قسه‌یه‌مان روونتر بۆ ئاشكرا ده‌بێت، ئاخر ده‌بینین كۆمیدیا-تراژیدیاكانی ئه‌وه بوون به هۆكار تا پیاوانی بێ ئاوه‌ز، نه‌یاری جوانی و ناحه‌ز به پێكه‌نین سه‌رسه‌ختانه دژایه‌تی بكه‌ن، دژایه‌تییه‌ك بیانه‌وێت هه‌رچی زوتره بمرێت.
له نێو دنیایه‌كدا پڕه له سیمای مۆن و لێوانلێوه له ناحه‌زی، پێكه‌نین و هونه‌ری داهێنانی پێكه‌نینی پڕ له ئامانج روناكی تایبه‌ت و پێویسته و ده‌بێت نه‌كوژێته‌وه.
له رووبهرێكدا روخساره‌كان به‌رده‌وام پڕ بن له رق و چاوگی به‌خشینه‌وه ترس بن، روخساری پڕ پێكه‌نین و هه‌میشه گه‌شی نێو بزه و خه‌نده پێویستییه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌یه بۆ روح و بۆ دنیابینی له‌باری مرۆڤه‌كان.
هونه‌ری ئیمام هونه‌رێكی له‌و جۆره‌یه. جۆره هونه‌رێكه له رووبه‌ره دزێوهكاندا جوانی و پێكه‌نین ده‌به‌خشێته‌وه.
كێ هه‌یه ئاوه‌زێكی كارای هه‌بێت و بشێت دوژمنایه‌تی ئه‌و سه‌رچاوه‌ی خه‌نده و پێكه‌نینه بكات؟
ئه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی هونه‌رێكی پڕ له پێكه‌نین و پێكه‌نینێكی پڕ هونه‌ر بكات، ئاوه‌زی جگه له “هیچ” هیچی تری تێدا نییه.