دیمانە لەگەڵ ئیسماعیل ساڵح عه‌بدوڵا
ئیسماعیل ساڵح عه‌بدوڵا
ده‌شێت شاعیر به ته‌نها شیعرێك ناوبانگ په‌یدا بكات
دیمانه‌ی :ته‌ها ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ
ئه‌و شیعرانه‌ی زیاتر ده‌كرێن به گۆرانی ده‌بێت ساده بن له وشه‌دا و قووڵ بن له مانادا
به ئاوازێكی جوان شیعرێك له‌دایك ده‌بێ و شیعرێكی جوان ده‌بێته هۆی هه‌ژانی ئاوازدانه‌رێك و ئاوازێكی نه‌مر ده‌خاته‌وه
پێویست ناكات گۆرانیبێژ یاخود ئاوازدانه‌ر پرس بكات به‌و شاعیره كه شیعرێكی بڵاوكراوه‌ی بكات به كارێكی هونه‌ریی، له كۆتایدا گرنگ ئه‌وه‌یه كارێكی جوان دروست بكرێ
له‌گه‌ڵ كاك عه‌تا ئه‌حمه‌د وه‌ك گۆرانیبێژ و برای ئازیزم كاك كه‌مال محه‌مه‌د ده‌ركه‌وتووم و كارم كردووه
ئه‌وه‌ی ناو و ناوبانگ ده‌رده‌كات، ره‌نگه شیعرێك بێ له هزری گوێگردا بمێنێ و ده‌ستاوده‌ست بڕواته ناو ناخ و بیری نه‌وه‌كانه‌وه
نێوه‌ند: به‌پێی شاره‌زایی و ئه‌زموونی تایبه‌تیتان چۆن ده‌ڕواننه شیعر وه‌ك ژانرێكی ئه‌ده‌بیی؟ ئایا ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێ شیعر و شیعری گۆرانی، هیچ جیاوازییه‌كیان هه‌یه؟
ئیسماعیل ساڵح: شیعر ده‌ربڕینی ناخه و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئێش و ئازاره‌كانی مرۆڤه، زمانی سروشته و ده‌نگ و ره‌نگی وهرزهكانه، شیعر زمانی خه‌م و ئازاره، شایه‌تحاڵی ئه‌و جوانیه‌یه ناخ هه‌ستی پێ ده‌كات، دواتر داده‌ڕێژرێ، ئه‌و شیعرانه‌ی زیاتر ده‌كرێن به گۆرانی ده‌بێت بڕگه‌كانی یاخود كێشی په‌نجه‌ی (الوزن و القافیه) ته‌واو بێت، ساده بن له وشه‌دا و قووڵ بن له مانادا، كاتێ ده‌خوێنرێته‌وه هه‌ست به بوونی مۆسیقایه‌ك بكه‌یت .
نێوه‌ند: تێكستی شیعریی كاتێك ده‌كرێته گۆرانی، تا چ ئاستێك وه‌ك ڕه‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی موزیك و گۆرانی، یان وه‌ك به‌ردی بناغه‌ی گۆرانی ئه‌ژمار ده‌كرێ؟
ئیسماعیل ساڵح: شیعرێكی جوان له‌گه‌ڵ ئاوازێكی كاریگه‌ر، ده‌نگێكی خۆش، ده‌بێته كارێكی باش، به‌ڕای من هه‌ریه‌ك له شیعر و ئاواز و ده‌نگ، ڕه‌گه‌زی سه‌ره‌كین و ده‌كرێ شیعرێكی جوان ئاوازی جوان دروست بكات، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌كرێ ئاوازێكی كاریگه‌ر ببێته هۆی نووسین و له‌دایكبوونی شیعرێك، كه به‌دڵنیاییش ده‌نگ رۆڵی خۆی هه‌یه و فه‌رامۆش ناكرێ.
.
نێوه‌ند: پێتان وایه هاوكێشه‌ی نێوان شیع رو ئاواز، ئاواز و ده‌قی شیعریی، چۆن هاوسه‌نگ ده‌بێ و كامیان ده‌بنه ده‌ستپێكی له‌دایكبوونی گۆرانی؟
ئیسماعیل ساڵح: وه‌ك باسم كرد، ته‌واوكه‌ری یه‌كن و به ئاوازێكی جوان شیعرێك له‌دایك ده‌بێ و شیعرێكی جوان ده‌بێته هۆی هه‌ژانی ئاوازدانه‌رێك و ئاوازێكی نه‌مر ده‌خاته‌وه.
نێوه‌ند: وه‌ك حه‌سانه و پاراستنی پێگه‌ی شاعیران، به‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌قێكی شیعریی بۆ گۆرانییه‌كی دیاریكراو، مه‌رجه شاعیره‌كه پێشتر ئاگادار كرابێته‌وه له‌لایه‌ن ئاوازدانه‌ر، یاخود گۆرانیبێژه‌وه؟
ئیسماعیل ساڵح: ئه‌وه‌نده خۆم به خاوه‌نی شیعرێك ده‌زانم كه له‌دڵمایه و نه‌چۆته سه‌ر پهڕاوێ، له‌به‌رئه‌وه به‌ڕای من پێویست ناكات گۆرانیبێژ یاخود ئاوازدانه‌ر پرس بكات به‌و شاعیره كه شیعرێكی بڵاوكراوه‌ی بكات به كارێكی هونه‌ریی، له كۆتایدا گرنگ ئه‌وه‌یه كارێكی جوان دروست بكرێ.
نێوه‌ند: هه‌میشه باس له ماف و ماندووبونی ستافی هونه‌ریی ده‌كرێت، مافی ئاوازدانه‌ر و موزیكژه‌ن و گۆرانیبێژان، تۆماركردنی ده‌نگ و دابه‌شكردن و كلیپ سازان، ئه‌ی چی ده‌رباره‌ی مافی ره‌وای شاعیران له‌و رووبه‌ره‌دا، واته پێویسته پاداشتی شاعیرانیش له‌به‌ر چاو بگیرێت؟
ئیسماعیل ساڵح: گه‌ر باسی پاداشتی مادی بكه‌ی، پێم وانییه زۆربه‌ی ئه‌و به‌رێزانه‌ی ده‌نوسن، زۆر پاداشتی مادییان به‌لاوه گرنگ بێ، وه‌ك لایه‌نی مه‌عنه‌وی ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادار بم هونه‌رمه‌ندان له گۆرانیبێ ژو ئاوازدانه‌ره‌كان له هه‌موو چاوپێكه‌وتن و كلیپه‌كاندا ئاماژه‌یان داوه به ناو و ماندوبونی شاعیری گۆرانییه‌كه، هه‌قی خۆیه‌تی له‌كاتی چاوپێكه‌وتنه‌كانی هونه‌رمه‌ندان كه كاری هاوبه‌شیان هه‌یه، ماندووبوون و هیلاكی ئه‌وانیتر به‌حورمه‌ته‌وه باس بكه‌ن.
نێوه‌ند: چه‌ند رازیت له‌و گۆرانیانه‌ی شیعری ئێوه‌یان هه‌ڵگرتووه، وه‌ك ئاواز و ئه‌دا و ده‌نگی گۆرانیبێژان؟
ئیسماعیل ساڵح: ئه‌و شیعرانه‌ی ناوی منی هه‌ڵگرتووه و كراونه‌ته گۆرانی به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن، وه‌ك ( بڕۆ ونبه، ئه‌ی یاران، یاد، سێبه‌ر…تاد ) تا ئێستا وه‌ك ئاوازدانه‌ر له‌گه‌ڵ كاك (عه‌تا ئه‌حمه‌د) و وه‌ك گۆرانیبێژ برای ئازیزم كاك (كه‌مال محه‌مه‌د) و كاك (عه‌تا ئه‌حمه‌د) ده‌ركه‌وتووم و كارم كردووه، به‌دڵنیاییه‌وه كارم له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هاورێم جێی شانازیمه و من خۆم به كاره‌كانی ئه‌وان دڵخۆش و سه‌رسام بووم له هه‌شتاكانه‌وه، هیوادارم كاری ترمان هه‌بێت له داهاتوودا، بۆئه‌وه‌ی تا چه‌ند رازیم یان نا جوانتره گوێگر و بینه‌ری به‌رێز ئه‌و هه‌ڵسه‌نگانده بكه‌ن، هیوادارم توانیبێتم خزمه‌تێك بكه‌م، گه‌ر كه‌میش بێ، به هاوكاری هاورێكانم.
نێوه‌ند: ره‌نگه ناوبانگی شاعیرێك به هۆی گۆرانییه‌كه‌وه زیاتر به‌ربڵاوی له‌خۆبگرێت وه‌ك له بڵاوكردنه‌وه‌ی شیعره‌كانی خۆی، ئه‌م پانتاییه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
ئیسماعیل ساڵح: ئه‌وه زۆر ڕاسته، شاعیر به زۆری نووسین و كتێبی دیوانه‌كانی ناناسرێت، پێش ئه‌وه ڕه‌نگه به شیعرێك ناوبانگێكی جوانی ده‌ركردبێ، نمونه‌ی مامۆستا ئه‌حمه‌د هه‌ردی، گه‌رچی وه‌ك قه‌باره و زۆری به‌رهه‌مه‌كانی له‌چاو ته‌مه‌نی شاعیریی خۆی به‌رهه‌می كه‌مه، به‌ڵام (ست فاتمه) له یاده‌وه‌ریی هه‌مووماندا جێی خۆی هه‌یه، هاورێم كاك ئه‌حمه‌د محه‌مه‌دی شاعیر هه‌رچه‌ند نووسین و دیوانی شیعری هه‌یه، به‌ڵام ده‌توانی بڵێی شیعری ( ته‌مه‌ن ) كه مامۆستا كه‌ریم كابان به جوانی وتویه‌تی، ئێستا ناونیشان و ناسنامه‌ی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌دی شاعیره، به‌ڕای من زۆر یان كه‌میی نووسین نابێته هۆی ده‌ركه‌وتن و ناوبانگ، ئه‌وه‌ی ناو و ناوبانگ ده‌رده‌كات، ره‌نگه شیعرێك بێ له هزری گوێگردا بمێنێ و ده‌ستاوده‌ست بڕواته ناو ناخ و بیری نه‌وه‌كانه‌وه.
نێوه‌ند: وه‌ختێ شاعیرێك به مه‌به‌ستی (شیعری گۆرانی) ده‌نووسێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه دروست بێت، باشتروایه گۆرانیبێژێكی دیاریكراو ده‌ستنیشان بكات یان ئه‌و ئه‌ركه بسپێرێت به نێوه‌نده هونه‌ریه‌كه؟
ئیسماعیل ساڵح: ئه‌و پرسیاره زۆر له‌جێی خۆیه‌تی و لای زۆرێك له خه‌ڵكی جێی باسه، ده‌توانم بڵێم هه‌ردوو شێوازه‌كه ته‌واوه، یه‌كه‌م: ده‌كرێ شیعر بنووسی و بكرێته ئاواز و گۆرانی، جا هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك بێ له ئاوازدانه‌ر و گۆرانیبێژه‌كان ئه‌مه سروشتییه. به‌گشتی تا ئێستا ئه‌و كارانه‌ی كه كراون له‌م شێوه‌یه بووه. دووه‌م: ده‌كرێ ئاوازدانه‌رێك ئاوازێكی جوان و كاریگه‌ری هه‌بێت و داوا بكات شاعیرێك شیعرێكی بۆ بنووسێ، ئه‌وه من و كاك (عه‌تا ئه‌حمه‌د)ی هاورێم له جارێك زیاتر ئه‌وه‌مان كردووه، له‌گه‌ڵ برای به‌ڕێزم كاك (كه‌مال محه‌مه‌د) له‌و گۆرانییانه (بڵێن به‌یار)، (برۆ ونبه) توانیومانه هه‌رسێكمان دانیشین و هاوكاری یه‌كتر بین بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی باش و جوان، بۆ گوێگر و بینه‌ری ئازیز، بۆیه ڕام وایه هه‌ردوو شێوه‌كه گونجاوه و دروسته.
نێوه‌ند: پێشنیازتان چییه ده‌رباره‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی هاتنه به‌ر باس، چ شتێك لای ئێوه بوونی هه‌یه و ده‌تانه‌وێ ده‌ریبڕن؟
ئیسماعیل ساڵح: ده‌مه‌وێ سوپاسی ستافی گۆڤارهكی ئێوه بكه‌م (گۆڤاری نێوه‌ند) بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته، هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم، هه‌روه‌ها هیوادارم هه‌موو هونه‌رمه‌نده‌كان له گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ر و موزیكژه‌ن و هاوڕێیانی تۆماری ده‌نگ، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری یه‌كتر بن بۆئه‌وه‌ی كاری باش و جوان بكرێت به هیمه‌ت و ماندووبونی هه‌موو لایه‌ك، دووباره سوپاس.
نێوه‌ند: سوپاس بۆ ئێوه و حه‌زمان كرد چه‌ند نمونه‌یه‌ك له شیعره‌كانیشت به خوێنه‌ران ئاشنا بكه‌ین.
كاتێ مردم
سه‌یری جانتاكه‌ی ده‌ستم كه
بزانه چی تیا ئه‌بینی
له‌گه‌ڵ هه‌موو
له چاوی هه‌ر وشه‌یه‌كدا
هه‌ست ئه‌كه‌ی به
خه‌م و ئازار و برینی
***
گیانه ئه‌وانه‌ی به‌رده‌ست
ڕازی من بوو
هه‌موویم بۆ تۆ ئه‌نووسی
ئه‌زانم و دڵنیاشم
كه ون ئه‌بێ
پاشه‌ڕۆژ و چاره‌نووسی
***
خۆزگه هه‌تاو
پرچی شه‌وی دائه‌هێنا و
كه‌مێ دڵی ئه‌دایه‌وه
خۆزگه فرمێسك
ته‌نیا جارێ بۆ هاتنی
له ناو چاوما ئه‌مایه‌وه
***
بڕیارتدا وه‌كو سێبه‌ر نه‌ڕۆیت و لێم نه‌بیته‌وه
به خه‌یاڵیش ته‌نیا ساتێ له من دوورنهكهویتهوه
هه‌موو ڕۆژێ دڵی خۆمم ئه‌كرد به‌قوربانی چاوت
هه‌روه‌كو مۆم ئه‌توامه‌وه له‌گه‌ڵ بانگ كردنی ناوت
***
هێنده ئازاری دڵت دام ئێستا بووم به هاوڕێی گریان
خۆشه‌ویستی چۆن وا ئه‌بێ بمكا بێلانه و سه‌رگه‌ردان
ئێستا هاتووی په‌شیمانی بۆ ئه‌و عه‌شقه‌ی تێپه‌ڕی، ڕۆی
دڵم هێنده بێزاره لێت ناتوانێ تۆ بگرێته خۆی