
كێن میراتگره‌وه‌كانی هۆمیرۆس؟
كێن میراتگره‌وه‌كانی شاعیری یۆنانی مه‌زن هۆمیرۆس كه‌له چه‌رخی نۆی پێش زایین ژیاوه و خاوه‌نی هه‌ردوو شاكاری ئۆدیسه‌و ئهلیادهیه ؟ دیاره میراتگرهوهكان زۆرن به‌ڵام كه‌میان ناو بانگێكی جیهانی گه‌وره‌یان هه‌یه . ئه‌وه‌ش شتێكی سه‌یر نی یه چونكه ئه‌و دوو شاكاره سه‌رجه‌م بواره‌كانی شیعر‌و په‌خشان و شانۆ‌و گشت هونه‌ره‌كانی تریان ده‌وڵه‌مه‌ند كردوه . نووسه‌ری فه‌ره‌نسی گه‌وره (گۆستاف فلۆ بێر) 1821-1880 له‌سه‌ر هه‌ق بووه كاتێك ساڵی 1854 له نامه‌یه‌كیدا كه بۆ لویزا كۆ لیهی هاوڕێی نووسیوه ده‌ڵێ : هه‌ندێك كتێب هه‌ن كه هه‌موو ئه‌ده بیاتی جیهان له‌وانه‌وه له‌دایك بووه . وه‌كو كتێبه‌كانی هۆ میرۆس چونكه ئینسكلۆ بیدیای ئه‌و سه‌رده‌مه‌ن كه تیایدا ده‌ركه‌وتوون . له شاكاره ته‌واو نهكراوهكهشیدا به‌ناوی – بۆفارۆ رۆبیكۆشیه- چونكه مه‌رگ رێگای ته‌واو كردنی پێ نه‌دا – كاریگه‌ریه روونه‌كانی هۆمیرۆس له‌سه‌ر فلۆ بیر به‌روونی به‌دی ده‌كرێ . هه‌رچه‌نده شاعیری هه‌ڵكه‌وتوو ئه‌زرا باوه‌ند 1880-1972 ده‌ڵێ خاوه‌نی مدام بۆفاری- نه‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستی بوو . به‌ڕای ئه‌ویش ئه‌وه‌ی جێمس جۆیس-ی ئایرله‌ندی به‌ناو بانك 1882-1941 توانیویه‌تی ببێته میراتگره‌وه‌ی شه‌ڕعی هۆمیرۆس ئه‌ویش به‌هۆی به‌رهه‌مه به‌ناو بانگه‌كه‌ی یۆلیسیس –ه‌وه له‌به‌رچی؟ چونكه هه‌روه‌ك ئه‌زرا پاوه‌ند ئاماژه‌ی پێكردوه جۆیس هه‌وڵی داوه شێوه‌یه‌كی تر به جیهان ببه‌خشێ ته‌واو هه‌روه‌ك خاوه‌نی ئه‌لیاده‌و ئۆدیسه .
خوێنه‌ری یۆ لیسیس ی جۆیس خۆی له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌كی گه‌لێك زۆری رووداو . كه‌سایه‌تیه‌كان , بۆ چوون و هزره‌كاندا ده دۆزێته‌وه كه ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار وا هه‌ست ده‌كا له ناویاندا نغرۆ بووه . وه ناتوانێ كۆنترۆڵیان بكا هه‌روه‌ك چۆن له رۆمانه كلاسیكیه‌كاندا وایه . به‌ڵام ئایا كلیلی چونه نێو ئه‌و قه‌ڵا سه‌خته چی یه كه به یۆلیسیس ناسراوه له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا نووسه‌رو شاعیری فه‌ره‌نسی ڤالێری لاربۆ 1881-1957 كه به هاوكاری نووسه‌ر خۆی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی كردۆته فه‌ره‌نسی ده‌ڵێ كلیله‌كه كه‌سایه‌تی یۆلیسیسه له رۆمانی هۆمیرۆسدا . چونكه ئه‌و رۆژه‌ی كه لبر بۆلد كه‌سایه‌تیه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی رۆمانی جۆیس . به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ساڵه سه‌خته‌كانی كه ئۆ لیسیس – هۆ میرۆس له نێو ده‌ریادا بردبوو یه‌سه‌ر بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌كی زۆره ملیهكان . به‌ڵام ئۆلیسیس ململانێكهری ئازا لای هۆمیرۆس له‌لای جۆیس ده بێته جوله‌كه‌یه‌ك كه ژنه‌كه‌ی ناپاكی لهگهڵَدا دهكاو ئه‌ویش ناپاكی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا ده‌كا . هه‌ر كاتێك بۆی بشێ و ده‌ستی پێ رابگا . وینلۆب كه‌له ئۆدیسه بۆ ژنه‌كه‌ی دڵسۆز بووه تا گه‌ڕاوه‌ته‌وه. له‌لای جێمس جۆیس ده‌بێته مولی بلۆم خێزانی لیۆ بۆلد بلۆم كه‌له‌و مۆنۆلۆژه دوور‌و درێژه‌دا خه‌ون ده بینێ كه رۆمانه‌كه به‌وه كۆتایه دێت . واته بهدۆستهكهی نه‌وه‌ك مێرده‌كه‌ی كه‌له دوا دواییهكانی شه‌ودا له‌وپه‌ڕی سه‌ر خۆشی‌دا بووه . میراتگری شه‌رعی دووه‌می هۆمیرۆس . نووسه‌ری ئه‌رژه‌نتینی به‌ناو بانگ خورخێ لویس بۆرخیسه 1889-1985 كه یه‌كێك له‌باره‌یه‌وه نووسیویه و ده‌ڵێ له‌ساڵانی دوایی ته‌مه‌نیدا كه په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وم له‌گه‌ڵیدا هه‌بوو بۆر خێس زۆر اه هۆمیرۆس ده‌چوو . ههررررروهك چۆن له ئه‌فسانه كۆنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و به‌هه‌ردوو ده‌ستی ته‌ند گۆ چانهكهی گرتووه‌و زۆر به ئاگاییه‌وه گوێ له‌هه‌موو وشه‌یه‌ك ده‌گرێ كه قسه‌كه‌ره‌كه ده‌ری ده‌بڕی . به‌ڵام چاوه كوێره‌كانی روویان له جێگایه‌كی تره كانستین زانایه‌كی ئه‌ده‌بی زۆر ورد له مێشكی‌دا كه ناوه ناوه له‌كاتی گفت و گۆدا چه‌ندین دێرهشیعری یه‌كێك له‌و شاعیرانه‌ی تێ ده‌خا كه خۆشی ده‌وێن و هه‌ندێك له‌ت هۆنراوه‌كانی لهبهركردوون . هۆمیرۆس له زۆربه‌ی كاره‌كانی بۆرخێسدا ئاماده‌یی هه‌یه به‌ڵام ئه‌و ئاماده‌ییه له چیرۆكی نه‌مردا زۆر به هێزتر ده‌بێ . ئه‌و چیڕۆكه‌ی كه‌له ساڵی 1929دا ده‌ركه‌وتووه . له‌و چیرۆكه ره‌نگینه‌دا كه جۆزیف كارتا فیلۆس – كه‌زانایه‌كی شوێنه‌وار ناسه له شاری سمێرن- ی یۆنانی چاپێكی ئه‌لیاده به دیاری ده‌داته خاتوو شازاده لوسینگ . له‌و چاپهشدا دهستنووشێك ده‌دۆزێته‌وه كهزۆرانبازیهكی سه‌ر سوڕ هێنه‌ری پارێزه‌رێكی رۆمانی تیابووه به‌ناوی فلامینۆس رۆفرس به دوای رووبارێكدا ده‌گه‌ڕێ كه ده‌كه‌وێته سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی دوور . له‌وێ كه جیهان كۆتایی دێت . ئاوی ئه‌و رووباره ژیانی تا هه‌تایه ده‌داته هه‌موو كه‌سێك كه مه‌له‌ی تیا بكات . له‌سه‌ر كه‌ناره‌كانی تریشیدا – شاری نه‌مره‌كان – قیت بۆته‌وه . كاتێك كه پارێزه‌ره رۆمانیهكهش ده‌گاته شاری ناوبراو ده‌بینێ چۆله‌وانیه سه‌یری بینا سازیه‌كه‌ی ده‌كا بێ راده وێرانه . ئه‌و كاته راده‌كا تا له نزیكه‌وه شارێك له ئه‌شكه‌وته‌كان ده‌دۆزێته‌وه سه‌رجه‌م دا نیشتوانهكهی لاڵن . شێوه‌یان له ئلژهڵ ده‌چێ . یه‌كێك له‌وانه خۆی به پارێزه‌ره رۆمانیهكهه دهبهستێتێتهوه كه دواتر فێره دركاندنی وشه‌كانی ده‌كا . له كۆتاییشدا نهێنیه‌كه ده‌رده‌كه‌وێ و روون ده بێته‌وه پیره مێرده ڵا ڵه‌كه هۆمیرۆسه خاوه‌نی ئۆدیسه‌و ئه‌لیاده خۆیه‌تی . بۆر خێس نوو سیویهو ده‌ڵێ كاتێك كۆتایی نزیك ده بێته‌وه وێنه‌كان بۆ یاده‌وه‌ری نامێنن . ته‌نها وشه‌كان ده مێننه‌وه هیچ سه‌یریش نی یه زه‌مه‌ن ئه‌و كه‌سانه ئاوێته‌ی یه‌كتری بكا . كه‌به‌وه ناویان بردبوونببووم ببمه هێمایه‌ك بۆ مرۆڤایه‌تی ئه‌و هێمایه‌ی بۆ ماوه‌ی چیندین سه‌ده هاوه‌ڵی ده‌كردم . من هۆ میرۆس بووم له ئاینده‌شدا نابمه هیچ كه‌س چونكه وه‌كو ئۆلیسیس ده‌مرم .
له رۆمانه‌كه‌یدا به‌ناوی رق لێ بوونه‌وه – ئه‌لبرتۆ مۆراڤیا – 1907- 1990 ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر داستانه‌كانی هۆمیرۆس بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی زیندووی ژیانی هاو چهرخمان به هه‌موو ئاڵۆزی و دژه كاریهكانیهوه به تاڵی و كاره‌ساته‌كانیه‌وه بۆ وێنه بكێشێ . پاڵه‌وانی رۆمانی ناوبراو كه ساڵی 1954 بڵاو كراوه‌ته‌وه‌و ده‌رهێنه‌ری فه‌ره‌نسی پێشه‌نگ جۆن لوك گۆدار كردی به فیلمێك كه‌ناو بانگێكی جیهانی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا . سیناریۆ نوسێك به‌ناوی ریكاردۆ مۆلتینی رازی ده‌بێ سیناریۆكه‌ی بنووسێ به‌سه‌رچاوه گرتن له ئۆدیسه‌وه . له كاتێكدا كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی خه‌ریك بوو سه‌ختی و ته‌نگژه‌ی تێبكه‌وێ , كه تا ئه‌و كاته پێی نه‌زانیبوو . كاتێك هه‌وڵیش ده‌دا ئه‌و په‌یوه‌ندیانه چاك بكاته‌وه خێزانه‌كه‌ی زیاتر لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه و زۆرتر رقی لێی ده بێته‌وه . دیاره ئه‌وه بینلۆبی ناو ئۆدیسه نی یه كه هه‌میشه به‌دڵسۆزی ده مێنێته‌وه بۆ ئۆلیسیس . هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌كی گه‌لێك زۆری پیاوان خوازیاری بوون . به‌ڵكو ئافره‌تێكی نیگه‌رانی سه‌رده‌می تازه‌یه كه چیتر به‌رگه‌ی سانسۆری ژیانی خێزانی و مێرده په‌ككه‌وته‌كه‌ی ناگرێ كه‌له توانایدا نه‌ماوه هیچ ئاسۆیه‌كی تازه‌ی لهبردهمدا بكاته‌وه به‌مجۆره ئیلبیرتۆ مۆراڤیا داستانی ئۆدیسه كه باس له پاڵهوانیهتهكانی ئۆلیسیس ده‌كا له ده‌ریای سپی ناوه‌راست له رۆڤاره سه‌ره‌تاییه‌كانی مێژوودا , بۆ چیڕۆكێكی كاره‌سات ئامێزی سه‌رده‌می تازه ده‌گۆڕێ كه هه‌وڵده‌دا خۆشه ویستیهك ببو ژێنێته‌وه كه‌بووه‌ته خۆڵه مێش .
له رۆمانێكیش به ناو نیشانی نه‌زانی نووسه‌ری چیكی میلان كۆندێرا كه‌هه‌ر له ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له پاریس نیشته جێیه . ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هۆنیرۆس و به‌دیاریكراوی لای رۆمانی ئۆدیسه . بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین بابه‌ت چاره‌سه‌ر بكا كه په‌یوه‌ستن به تاراوگه‌و سۆز بۆ نیشتیمان . له‌به‌رچی؟ نووسه‌ری فه‌ره‌نسی فلۆریان زیله‌ر له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌ڵێ ئۆدیسه ئه‌و داستانه‌یه كه ئۆستالیژیایهكی له‌مجۆره‌ی دروست كردوه واته وێنه‌ی سه‌رگه‌ردانی پاڵه‌وانێكی كێشاوه كه ئاره‌زووی نی یه بگه‌ڕێته‌وه نیشتیمانه ئه‌سڵیه‌كه‌ی له‌م رووه‌شه‌وه ده‌كرێ بگوترێ كه‌وا ئۆلیسیس گه‌وره‌ترین زۆرانبازی كه‌ر بووه له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا . هه‌روه‌ها هه‌روه‌ك كۆندیرا ده‌ڵێ گهیورهترین ئۆستالیژی بووه . بۆیه شتێكی كت و پڕ نه‌بووه ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی ئهفسانههئامێزی هه‌موو ئه‌و نووسه‌رانه‌ی كه له تاراوگه‌دا ژیاون و ده‌ژین . له‌وانه‌ی له‌به‌ر هۆكاری له خۆیان گه‌وره‌تر له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری وڵاتی خۆیان له‌سه‌ر نووسین به‌رده‌وام بوونه . له رۆمانی نه‌زانین –دا كۆندێرائاچاژه به بابه‌تی تاراوگه ده‌كا له رێگای ژن و پیاوێك كه بڕ یاردهدهن دوای هه‌ره‌س هێنانی رژێمی شیوعی له‌وێ , بگه‌ڕێنه‌وه تشیكیای وڵاتی خۆیان .هه‌رچه‌نده ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه ئه‌و به‌خته‌وه‌ریه چاوه‌ڕ وانكراوهیان بۆ نا هێنێته دی به‌ڵكو نغرۆی واقیعێكی تاڵیان ده‌كا و ناچاریان ده‌كا به بیره‌وه‌ریه‌كانی خۆیان سه‌فه‌ر بۆ رابیردوویهكی دوور بكه‌ن تا جارێكی تر له كاره‌سات و ژانه‌كانیاندا بژین . هه‌ردوو كیان هه‌وڵده‌ده‌ن له رێگای بیره وه‌ریه كۆنهكانیانهوه خۆشه‌ویستیان بۆ وڵاته‌كه‌یان بگێڕنه‌وه له به‌هاری 1968 دوای داگیر كردنی براگی پایته‌خت له‌لایه‌ن سوپای سۆ ڤیهتیهوه رایان كردبوو به‌ڵام له‌مه‌دا رووزبهرووی نوشوستیهكی گه‌وره ده‌بنه‌وه له كۆتاییشدا له نووه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌و وڵاته‌ی كه له‌ماوه‌ی ساڵانی تاراوگه‌ییدا ئامێزی بۆ كردبوونه‌وه.
سه‌رچاوه: سایتی العرب اون لاین نووسینی حسونه المصباحی
و: تاهیر عوسمان