ته وه‌ری خوێندنه‌وه‌و نوسینم خوێنده‌وه.من نوسه‌ر نیم .نوسه‌ر بومایه هیچم نهدهوتوو نه‌ده‌نوسی له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره.به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوێنه‌رم ،هه ستیشئهکهم وه‌ک خوێنه‌رێک ده‌ست درێژی ته‌واوم کراوه‌ته سه‌ر بۆیه دیمه جواب. دیباچه‌که‌ی کاک توانا به‌م شێوه‌یه‌یه
ئه‌مڕۆ نێوه‌ندى روناكبیرى كوردى له‌كۆمیدیایه‌كدا ژیان ده‌كات، به‌ده‌ست ده‌ردێكه‌وه دهنالَێنێت كه‌ده‌توانین به‌په‌تاى نه‌خوێندنه‌وه ناوزه‌دى بكه‌ین! ده‌یان روژنامهى زه‌رد و سه‌دان كتێبى هیچ له‌بازاڕدا به‌رچاوده‌كه‌ون، ده‌زگاگه‌لێكى چاپ و په‌خش له‌م هه‌رێمه بچوكه‌ى ئێمه‌دا ده‌بینرێن كه‌به‌زه‌حمه‌ت له بیۆگرافیاكانیاندا كتێبێك، ته‌نها یه‌ك كتێبى چاك ده‌دۆزیته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ختت هه‌بێت. رۆژنامه‌ى هه‌رزان، نووسه‌رانى ساده‌گۆ و پیشه‌یى، روشنبیرى موزه‌یه‌ف و به‌ناو روناكبیرى بێ‌ئاگا له‌دونیا، دهسهلاَتێكى سیاسى بێخه‌م و بێخهبهر، له زه‌مینه سازیه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ن… ئه‌مڕۆ له‌لاى ئێمه تاڕاده‌یه‌ك هاوكێشه‌ى نووسه‌رو خوێنه‌ر له‌پێچه‌وانه‌بونه‌وه‌دان، خوێنه‌رانێكمان له ئاستێكدا هه‌ن كه‌لێناگه‌ڕێن هه‌موو شتێك به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕێت، لهحالَێكى وادا ده‌بێت نووسه‌رى ئێمه حسابێكى جدى تر له‌ده‌یه‌كانى پێشوو بۆ خوێنه‌ر بكات. ئێمه لێره‌دا له‌باره‌ى گرنگى خوێندنه‌وه و ئاشنابوون به كتێب و كلتور، وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ى پێگه‌ى خۆمان جارێك وه‌ك مرۆڤ و جارێك وه‌ك نه‌ته‌وه، له‌مه‌ڕ به‌هه‌ند وه‌رگرتنى مه‌عریفه وه‌ك مه‌رجى یه‌كه‌م له‌پرۆسه‌ى نووسیندا، ئیشى ئیلهام و رۆلَى مه‌عریفه له‌به‌رهه‌مهێنانى ده‌قدا، له‌مه‌ڕ ئه‌و پاشا گه‌ردانیه‌ى رۆژنامه‌وانى و رۆشنبیرى كوردى، ده‌سته‌یه‌ك روناكبیر و نووسه‌رى جدیمان له‌م ته‌وه‌ره‌دا كۆكرده‌وه و له‌م پرسیاره‌دا په‌یامى خۆمان كورتكرده‌وه: له‌كاتێكدا تێكسته گه‌وره‌كانى دونیا زاده‌ى مه‌عریفه‌ن نه‌ك ئیلهام، كه‌چى نووسه‌رى ئێمه كه‌م ده‌خوێنێته‌وه‌و زۆر ده‌نووسێت! نووسینى دواى ئه‌م هه‌موو نه‌خوێندنه‌وه‌یه رۆشنبیریى كوردى و به‌تایبه‌تیش ئه‌ده‌بیات به‌ره‌و ساده‌گۆیى و هیچ نه‌وتن نابات؟ کوڕینه ئه‌گه‌ر سه‌رئێشه‌تان نیه با رسته به رسته‌ی ئه‌م دیباجه‌یه وه‌ربگرین.بزانین چیمان لێ ده‌ست ده‌که‌وێت؟ ئهمرۆنێوهندی ڕوناکبیری کوردی له‌کۆمیدیایه‌کدا ژیان ده‌کات،به‌ده‌ست ده‌ردێکه‌وه ده‌ناڵێنێت که‌ده‌توانین به‌په‌تای نه‌خوێندنه‌وه ناوزه‌دی بکه‌ین…..باشه ئه‌مه به‌ناچاری قبوڵ ئه‌که‌ین.ده‌یان ڕووژنامهی زه‌ردو…..هتد. ده‌یان ڕووژنامهو سه‌دان کتێب پاره‌ی ئه‌وێ.چ ئه‌حمه‌قێک ئاماده‌یه پاره له کارێک دا سه‌رف بکات ره‌واجی نه‌بێت؟له هه‌رێمێکی بچوکی وه‌ک هه‌رێمه‌که‌ی ئیمه ئه‌وهه‌موو ده‌زگای چاپه چۆن واکهوته بڕهووله کاتێکدا نهخویندنهوه سه‌رده‌سته؟ئه‌مه‌یان ئه‌بی عه‌جایبی هه‌شته‌م بێت.نه‌ک هه‌ر ئه‌مه به‌ڵکو سه‌دان کتێبی هیچ-من نازانم کتێبی هیچ مانای چیه؟به‌ڵام باسی به‌خت ئه‌کات به به‌خت بێت من له سه‌ران سه‌ری دونیا یه‌ک حه‌رف نادۆزمه‌وه. ئینجا ئه‌ڵێت..ڕۆژنامه‌ی هه‌رزان..تۆبڵێی نرخی رۆژنامه‌کان به‌رز که‌ینه‌وه بڕێک له کیشهکهمان که‌مبێته‌وه؟نوسه‌رانی سادهگۆو پیشه‌یی…ساده‌گۆییه‌که قوت ئه‌ده‌ین به‌ڵام ناشێ کاک توانا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بێت ڕۆژنامه‌نووسان ئه‌بی هاوی بن….ڕوشنبیری موزه‌ییه‌ف وبه‌ناو ڕوناکبیری بێ‌ئاگا له دونیا..من ده‌مێکه نه‌گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ کوردستان تۆبڵێی ئیستا له‌کوردستان خه‌ڵکانێک په‌یدا بووبن له بری زولف و ملوانکه‌ی حه‌رف کتیبی بچووک له مل که‌ن ؟ئه‌گینا ڕۆشنبیری موزه‌یه‌ف چیه ؟ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی بێخه‌م و خه‌به‌ر.نا به‌ته‌ڵاقم من قه‌ت ته‌فسیری ئه‌م بێخه‌مییه‌ی ده‌سه‌ڵات وا ناکه‌م ،که له مه‌و دوا ئه‌بێ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له دوای هه‌ژده ساڵانه‌وه یه‌ک به یه‌کمان ئیمتیحان بکات ئه‌وه‌ی نه‌زان بوو له به‌ندی باوێت… هێشتا دیباجه‌که به‌رده‌وامه ئه‌مڕۆ له لای ئێمه تاڕده‌یه‌ک هاوکێشه‌ی نووسه‌رو خوێنه‌ر له پێچهوانهبونهوهدان،خوێنه‌رانێکمان له ئاستێک‌دا هه‌ن که‌لێناگه‌ڕێن هه‌موو شتێک به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕێت،…ئه‌مه‌یان گه‌وره‌ترین هانده‌رم بوو بۆنوسین. هه‌ستم کرد ئه‌گه‌ر نه‌نووسم برای هێژام کاک توانا ڕه‌نگه نه‌توانێت بۆچونه‌که‌ی به‌ئاسانی ئیسپاتکات.. دیباجه‌که له دوا په‌ره‌گرافیدا باس له ئیلهامو مه‌عریفه‌ت ده‌کات وپرسیارێک ده‌وروژێنێت.. له‌کاتێکدا تیکسته گه‌وره‌کانی دونیا زاده‌ی مه‌عریفه‌ن نه‌ک ئیلهام ،که‌چی نووسه‌ری ئیمه که‌م دهخوێنێتهوهوزۆر ده‌نوسێت.دوای ئه‌م هه‌موو نه‌خوێندنه‌وه‌یه ڕۆشنیریی کوردی و به‌تایبه‌تییش ئه‌ده‌بیات به‌ره‌و ساده‌گۆیی و هیچ نه‌وتن نابات؟ براینه براده‌رینه پێش ئه‌وه‌ی بیمه سه‌ر کڕۆکی پرسیاره‌که ،تکایه‌کم هه‌یه من شتێک هه‌یه هه‌ر چه‌ند ئه‌که‌م لێی تێناگه‌م مهعز بۆ ره‌زای خوا تێمگه‌یه‌نن…کاک توانا ئه‌ڵێت دوای ئه‌م هه‌موو نه‌خوێندنه‌وه‌یه….من له‌مه تێناگه‌م..ئایه ڕێک وه‌ک ئه‌وه‌یه بڵێی دوای ئه‌م هه‌موو نهخۆشنهکهوتنه..دوای ئه‌م هه‌موو قه‌رزار نه‌بوونه…من له نه‌خوێندنه‌وه تێئه‌گه‌م به‌ڵام له هه‌موو نه‌خوێندنه‌وه تێناگه‌م هه‌ڵبه‌ت عهیبهکهش له منه چوونکه وه‌ک من ئاگاداربم 5 نووسه‌ری جیددی وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌یان داوه‌ته‌وه به‌بێ ئیعتیراز تۆ بڵێی من له‌وان شاره‌زاتر بم؟ به‌هه‌ر حاڵ ده‌گه‌ڕیینه‌وه سه‌ر پرسیاره‌که…..من یه‌ک بست له بابه‌ته‌که ده‌ر ده‌چم له‌به‌ر هیچنا هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی منیش بۆخۆم وه‌ڵامێک به‌و پرسیاره بده‌مه‌وه… ده‌یان جار باوکم لێی پرسیوم کوڕم ئه‌گه‌ر نهخوینی ناجح ئه‌بیت؟..هیچ جاریک له وه‌ڵام دانهوهکانم نه‌موتوه، بابه وه‌ک ئیبراهیمۆف باڵدارۆف ئه‌ڵێت،ئه‌وه‌ی نه‌خوێنێت ئه‌بیته ماسی فرۆش…هه‌موو جارێک له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی باوکما یه‌ک وه‌ڵامی ئاماده‌م هه‌بووه به هه‌موو< نه‌خویندنه‌وه‌ی> خۆمه‌وه ..نا ناجیح نابێت ..ته‌واو باوکم بێ ده‌نگ و منیش سه‌ر سه‌لامه‌ت به‌ته‌مبه‌ڵی خۆمه‌وه…ئه‌و پرسیاره‌ی کاک توانا چی له پرسیاره‌که‌ی باوکم زیاتره.. وه‌ڵام به‌ڵێ به‌ره‌و ساده‌گۆیی و ساده‌ی ده‌بات…ئه‌شێ من هه‌ڵه‌بم.تۆی هاوخێنهرم بڵێی.نه‌خێر به‌ره‌و ساده‌گۆیی و هیچ نه‌وتنی نابات….کورینه تووسه‌ری عه‌زیزترین که‌س له لاتان به‌یه‌کێک له‌و دوو رسته‌یه وه‌ڵامی ته‌واوم نه‌داوه‌ته‌وه؟ پرسیارێک دوای ئه‌و دیباجه سه‌قه‌ته به‌م ساده‌ییه کرابێت له کێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێ …… شیرکۆ بێکه‌س….فاروق هۆمه‌ر….شیرین کاف………….ره‌وف بێگه‌رد ………….سه‌ردار عه‌زیز ………. منی شڕه خوینه‌ر زۆر به‌ڕاستیشمه ….ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم به‌ساڵ ئه‌ڵێم جار هه‌یه به مانگیش چوار دێڕ ناخوێنمه‌وه…..ئا به‌و شێوه‌یه ئه‌ڕوانمه دیباجهو پرسیاره‌که ئه‌ی ئه‌و 5 نوسه‌ره جیددیه چیان وه‌ڵام داوه‌ته‌وه؟ ئه‌م خوێنه‌ره واقیعیانه چۆن چونه‌ته ژێرباری ئه‌م پرسیاره؟ لێره‌دا ئه‌مه‌وێ یه‌ک شت بڵێم ..له‌راستیدا من زۆر ئاگاداری نوسینه‌کانی کاک فاروق وسه‌ردار نیم..به‌ڵام له حه‌فتاکانه‌وه ره‌ووف بێگه‌رد و شیرین کاف وه‌ک نووسه‌ر شتیانم که‌م تازۆر خوێندوه‌ته‌وه..هه‌رچی شێرکۆیشه که‌م که‌س هه‌یه خۆی به‌خویندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی کوردیه‌وه خه‌ریک کردبێت و شیعره‌کانی کاک شێرکۆی نه‌خوێندبێته‌وه،ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم هه‌ر که‌س نیه.زۆرم پێ سه‌یر بوو ئه‌م نووسه‌رانه ئه‌و دیباجهیهو ئه‌و پرسیاره‌یان چووه‌ته به‌ر ده‌ست و که‌چی هیچیان لێ راستنهکردوهتهوه..نا بۆ با نه‌خۆم و نه ئیوه‌ش به هه‌ڵدا نه‌به‌م..کاک شێرکۆ یه‌ک شتی زۆر گرینگی راست کردوه‌ته‌وه..کاک شێرکۆ ئه‌ڵێت ..به‌ڵام ئه‌گه‌ر من پرسیاره‌که‌م بکردایه .ئه‌مگووت به‌ره‌و ساکاری ئه‌یبات. چونکه جیاوازییه‌کی زۆر له نیوان ساده‌و ساکار هه‌یه…توخوا به‌راسته کاک شێرکۆ..؟کاک شێرکۆ به‌هه‌موو دیوانه کانت قهسهمت ئه‌ده‌م ئه‌گه‌ر گله‌یی ترت هه‌یه بیڵێ ؟ من لێره‌دا ناچمه پای ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و که‌ڵه ئه‌دیبانه بکه‌م هه‌رچه‌نده به‌ڕاستیش هه‌ڵگری قسه‌ی زۆرن ..رێک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه به وه‌ڵام نازانم بۆ ئه‌و پرسیاره..خوینه‌ران بۆخۆیان سه‌رپشکن له خوێندنه‌وه‌و نهخویندنهوهیان..به‌ڵام کۆپڵه‌یه‌کی کاک فاروق زۆر سه‌ر سامی کردم به مه‌جبوری وه‌ک نمونه ئه‌یهێنمه‌وه کا فاروق ئه‌ڵێت… که‌م نین ئه‌و نمونانه‌ی کهکتێبێک ژیانی مرۆڤێکی گۆڕیوه،ساده‌ترین نمونهژان ژینیه‌ی فهرهنسیهکهلهدزێکهوهدهبێتهپیاوێک کهکۆمهڵگهناچار ده‌کات بهجورێکی دی لێی بڕوانێت . موحه‌مه‌د شوکریش ئه‌و پیاوهنهخوێندهوارهبوو که‌کۆمه‌ڵگای مه‌غریبی و دونیای خسته‌به‌رده‌م بومه‌له‌رزه‌یه‌کی روشنبیرییهوه…کورێنه واللاهی من زۆریش نه‌فام نیم..ئاخر وه‌ڵامه‌که‌ی کاک فاروق پڕه له وشه‌ی مه‌عریفه‌و پیویستی خۆیندنه‌وه یه. برواش ناکه‌یت،نه‌ک هه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌و به‌ڵکو هه‌موو وه‌ڵامه‌کان ،له ماڵێک له ئاسماندا ماونه‌ته‌وه.. له دوا دواییدا ئه‌ڵێت دزێک بوه به‌و نمونه‌یه‌ی کۆمه‌ڵگا به‌چاوێکی تر سه‌یریبکات…ئه‌مه‌شیان قوت ئه‌ده‌ین به‌ڵام ئه‌سڵی پرسیاره‌که نه‌خوێندنه‌وه‌و کاری گه‌ری خوێندنه‌وه‌یه کاک فارووق ئه‌ڵێت نه‌خوێنه‌وارێک کۆمه‌ڵگای شلهقاندوه..قورم به‌سه‌ر کاک فارووق ئه‌مه‌ت چۆن بۆ پینهکهم؟ به‌هه‌ر حاڵ چه‌مکی پرسیاره‌که له ئا یا نا زیاتر هه‌ڵ ناگرێت بۆیه من ئه‌و هه‌موو نووسینه‌ی ئه‌وان ئه‌گه‌ر چی له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌کانیان بم یا نا به وه‌ڵام دانانێم .هه‌روه‌ک چۆن مامۆستا ڕۆسته‌م له کتێبی ژیاندا ئه‌ڵێ <کوڕی شیرینم ئه‌ل زاید که‌ل ناقس>،،، ئه‌سڵی بابه‌ته‌که خویندنه‌وه‌یه .ئایه هیچ که‌سیان پرسیاره‌که‌یان خوێنده‌وه؟ به‌هه‌ر حاڵ نه‌کاک تواناونه ئه‌و نوسه‌ره به‌رێزانه مه‌به‌ستیان له خوێندنه‌وه‌ی ئاسایی نیه ئه‌گینا ئه‌و قوتابییه‌ی له کاتی ئیمتیحاندا ڕێچکه‌ێک بۆ خۆی دروست ده‌کات باشترین خوێنه‌ره،ئه‌رزوحاڵ نوسیش باشترین نوسه‌ره. پرسیاره‌که ئه‌گه‌ر ئه‌وه بوایه . که‌ی و چۆن ڕۆشنبیرو نوسه‌رانی کورد ئه‌توانن یان بۆ نه یان توانیوه ڕهوتو گه‌شه‌ی سه‌رده‌م بخوێننه‌وه؟ئا ئه‌م پرسیاره ئه‌کری ده‌یان ده‌یان کتێبی له‌سه‌ر بنوسرێ…… هه‌ر پسپۆرێک له بواری خۆیدا بۆی هه‌یه چاکی زانینی بۆ هه‌ڵ کات… له کۆتایدا ئه‌ڵێم من خۆشبه‌ختم به‌وه‌ی سه‌وادی خه‌ڵکی وه‌ک من ده‌ست بده‌نه نوسین. هه‌موو که‌سیش سه‌ر پشکه له‌وه‌ی کامیان ئه‌خوێنێته‌وه
|