
فه‌ره‌هه‌نگی ئه‌زیزمان، فه‌رهه‌نگێكی ئینسانی بۆ به‌جێ هیشتین !
سه‌ره‌تای ڕۆژانی سه‌رهه‌ڵدان و ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشیه كاره‌سات هێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌و بوو، شه‌و له ته‌نشیت په‌نجه‌ره‌ی باڵكۆنه‌كه‌و له‌پشت كۆمیپوته‌ره‌كه دانیشتبووم؛
به‌ده‌م گوێگرتن له خوڕِه‌ی بارانه‌وه سه‌رێكی فه‌یسبووكمدا. ده‌تگوت له كه‌میندا بۆم دانیشتوون هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنم گه‌رماو گه‌رم پێشره‌و په‌یامێكی بۆ ناردم و بێ ئه‌وه‌ی ڕێگه به‌هه‌وال پرسی بدات دوایكرد كه‌ده‌بێت قسه بكه‌ین پیكَه‌وه….ده‌ستبه‌جی ته‌لفونم بۆكردو له‌گه‌ڵ هه‌واڵ پرسیدا كه گوێ بیستی یه‌كه‌م ووشه‌ی پێشڕه‌و بووم به قوڵی هه‌ستم به نیگه‌رانیه‌كی گه‌وره كرد‌و حالی بووم كه ئه‌مڕۆ پێشره‌و هه‌واڵ و قسه‌وباسێكی ئازارده‌ری له هه‌گبه‌دایه …
ووتم پێشڕه‌و گیان وه‌زعت چۆنه په‌شێوه دیاریت ….قسه‌كه‌ی له‌زمانم قۆسته‌وه‌و ووتی ( ڕێبوار هه‌ر زۆریش بێتاقه‌تم حاڵه‌تی وام كه‌م به‌خۆمه‌وه بینیوه، ده‌لێی به‌سه‌ر دنیایه‌وه نیم…ئاخه‌ر سه‌خته سه‌خت…
له‌گه‌ل درێژه‌دان به‌قسه كردنیدا هه‌ستم به‌هه‌ناسه سواری و خێرابوونی لێدانی دڵم ده‌كرو ووتم چیه پێشره‌و بۆ ناچیته ناو باسه‌كه‌وه چیبووه ؟
بێده‌نگه‌یه‌كی وا باڵی كێشا به‌سه‌ر دۆخی قسه‌وباسه‌كه‌ماندا كه‌وتمه گومانه‌وه، ووتم له‌سه‌ر خه‌ت ماوی بۆ قسه ناكه‌یت ؟
پیشره‌و ته‌نیا دوو ووشه‌ی له‌سه‌ر زمان ده‌رچوو ووتی ( ڕێبوار ، فه‌رهه‌نگ…) هێنده به په‌شۆكاوی و نیگه‌رانیه‌وه ووتی فه‌رهه‌نگ و بێ ده‌نگ بوو هه‌ستم به‌بارگرانیه‌كی زیاتر كرد‌و ووتم فه‌رهه‌نگ چی بۆ قسه ناكه‌یت ؟ وه‌لام نه‌بوو…چه‌ند جاری‌تر پرسیارمكرد ..ئه‌م جاره به‌ده‌ر له‌ویستی خۆم به‌ده‌نگێكی به‌رزتر نه‌ڕاندم ووتم چیه…
بۆ قسه‌ناكه‌ی فه‌رهه‌نگ چی لێهاتووه؟ به‌گه‌ڵویه‌كی گیراوه‌وه، زه‌م زه‌مه‌یه‌كی كرد‌و هاوپێچی هه‌یه‌جانی گریان ووتی، فه‌رهه‌نگ تووشی (شیرپه‌نجه بووه‌و حاڵی خراپه)
ئه‌م جاره بێ ده‌نگیه‌كی متله‌ق منیشی به‌دوای خۆیدا په‌لكێشكردو هه‌ردووكمان بۆ ساتێك به‌زمانی به‌ستراوی گوێ قولاغی یه‌كتربووین.
ئاخه‌ر چركه‌ساتی بیستنی ئه‌م هه‌واڵه تراژیدیایه‌كی گه‌وره‌ی له‌هه‌ناوی خۆیدا حه‌شاردابوو كه وێنه‌كردنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر سه‌خت و سه‌نگینه ….
دواتر ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌نیمكرد به‌هاورێیانی ده‌وره‌به‌ری فه‌رهه‌نگ و له‌گه‌ل كاوه‌ی ئه‌زیزدا كه‌وتمه هه‌واڵپرسی و پاش گۆڕینه‌وه‌ی چه‌ند ووشه‌یه‌ك نیگه‌رانیه‌كه‌م گه‌لێك زیاتر بوو له‌وه‌ی كه‌پێشتر بیستبووم. ئاخه‌ر كه ووتم وه‌زعی فه‌رهه‌نگ چۆنه بێپێشه‌كی كاوه ووتی: بڵێم چی…، ئه‌م ده‌ربڕینه په‌یامێكی ترسناكی به‌گوێمدا چپاند… چاره‌یه‌ك نه‌بوو له‌وه زیاتر كه‌هه‌ردووكمان دڵخۆشی خۆمان بده‌ینه‌وه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بمانه‌وێت تاڵاوی ئه‌م نه‌خۆشیه كوشندیه په‌راوێز بخه‌ین یا هه‌ر نه‌بێت هیوایه‌ك وه‌به‌رخۆمان بده‌ینه‌وه‌و دیوی هیواو ئه‌گه‌ره‌كان پڕ ڕه‌نـــگتـــر بكه‌ینه‌وه …..
دنیایه‌كی سه‌یره شه‌وی دواتر كاتێك له‌گه‌لً فه‌رهه‌نگدا قسه‌م ده‌كرد، تۆنی ده‌نگی ئه‌م ئینسانه له‌هه‌ر ساتێك سه‌رحالترو خۆشده‌نگتر بوو… له‌و دۆخه‌دا ئه‌وه‌م وه‌بیردا نه‌ده‌هات كه به‌و خیراییه ئاویزانی قسه‌ی خۆش و بێ پیچوو په‌ناكانی فه‌رهه‌نگ بم، ئاخه‌ر له‌حالی نه‌خۆشیه‌كی ئاوا كوشنده‌داو له ته‌مه‌نی گه‌نجیه‌تدا تاقه‌ت و توانای ده‌وێت هه‌نگاو به‌سه‌ر هه‌موو شیتكیدا هه‌ڵبهێنیته‌وه‌و دیسان بچیته‌وه سه‌ر معده‌نه ئه‌ساسیه‌كی خۆت كه قسه‌خۆشی و سه‌رحالی كه ئه‌م ئینسانه‌ی پێ ده‌ناسرایه‌وه … به‌لێ تا درێژه‌مان به‌قسه‌كردن ده‌دا له نه‌خۆشیه‌كه‌ی دورتری ده‌خستمه‌وه، ده‌گوتت شتێكی ئه‌و تۆ ڕووی نه‌داوه تازه له‌وه‌ش زیاتر سه‌رزه‌نشتی هه‌ندێ له هاورێیانی ده‌كردو ده‌یگوت ((نازانم بۆ ئه‌ڵی دنیایان به‌سه‌ردا ڕوخاوه بۆ نابێت ئینسان نه‌خۆش كه‌ویت..تازه ڕێبوار گیان نه‌خۆشیه‌كه‌ی خۆم هیچ ده‌بێ دڵ نه‌وایشیان بكه‌مه‌وه ..))
به‌داخه‌وه سه‌رئه‌نجام به‌وپه‌ری وره‌به‌رزی و رواوه‌ستاویه‌وه پاش زیاتر له 6 مانگ ده‌ستوپه‌نجه نه‌رمكردن له‌گه‌ل كوشنده‌ترین نه‌خۆشیدا شه‌وی 5.6.2012 بۆ دواجار مال ئاوی لێكردین وئێسته هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فه‌رهه‌نگ ده‌ناسن له‌پال هه‌ر نیگه‌رانی و دڵ ته‌نگیه‌كیاندا هه‌ست به بۆشایه‌كی گه‌وه‌ره ده‌كه‌ن كه مه‌گه‌ر ته‌نیا بیره‌وری و دلسۆزی وخۆشه‌ویستی ئه‌م ئینسانه خۆی هه‌ندی َ له ئازاره‌كانمان كه‌م بكاته‌وه. فه‌رهه‌نگ هێمای ئینسانێكی ڕاوه‌ستاو شۆشگیرو خۆشه‌ویست بوو كه هاورێ و هاوده‌نگ وهاوخه‌باتی هه‌موو ئینسانیكی شه‌ریف وخه‌باتكاربوو. جێگه‌ی خۆیه‌تی ئاماژه‌یه‌ك به‌وه‌ش بكه‌ین كه فه‌رهه‌نگ یه‌كێك بوو له‌و گه‌نجه شۆرشگیرانه‌ی هه‌له‌بجه كه له‌خۆپیشاندانه‌كانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردو ده‌ورێكی به‌رچاوی هه‌بوو به تایبه‌ت له‌خۆپیشاندانی سالی 1987 كه حزبی به‌عس گه‌ڕه‌كی كانی ئاشقانی تێدا ته‌ختكردو هه‌موو ماڵه‌كانی ڕووخاند. فه‌رهه‌نگ ئه‌و گه‌نجه بوو كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای كاری سیاسیه‌وه له‌گه‌ل بروزتنه‌وه‌ی چه‌پ و كۆمۆنیستیدا ده‌ستوپه‌نجه‌ی نه‌رمكردو تیژی و وشیاری ئه‌م ئینسانه له ته‌مه‌نی خۆیدا ده‌كریًَت بڵین كه‌م وینه‌و ناواز بوو. فه‌رهه‌نگ له‌پاڵ ئه‌وه‌ی كه سنوورێكی زۆر مه‌حكه‌می له‌گه‌ل هه‌ر جۆره خرافه‌و كۆنه‌په‌رسیتیكدا هه‌بوو هاوكات وه‌ك ئینسانێكی چه‌پ و مه‌ده‌نی و شۆرشگیر بوو كه هیوایه‌كی گه‌وره‌ی به‌وه هه‌بوو كه ڕووداوه‌كانی جیهان به ئاراسته‌یه‌كدا ده‌چێت كه ده‌رفه‌تێكی باشتر بۆ ئازادی و به‌رابه‌ری ئینسان ده‌خولقینیت…..
به‌ڵێ مه‌رگی فه‌رهه‌نگ گه‌لێكمانی تا ئاستانه‌ی تاسان و ئازار‌و نیگه‌رانیه‌كی گه‌وره برد، گه‌لێكمانی گه‌ڕانده‌وه به‌رده‌م ئینسانێك لێوالێو له محیبه‌ت و دلسۆزی و لێبورده‌ی بوو.هه‌والی مه‌رگی فه‌رهه‌نگ ته‌قه‌ی له دلی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌دا كه ئه‌گه‌ر ته‌نیا یه‌كجاریش دیبیتیان و له نزیكه‌وه هه‌واڵ پرسیه‌كیان له‌یه‌ك كردبێت.
ئاخه‌ر ئارامی و ڕێز‌و میهره‌بانی ئه‌م ئینسانه به‌شێوه‌یه‌ك بوو بۆ كه‌س سه‌نگین نه‌بوو گه‌ر له یه‌كه‌م جاری بینینیشدابێت هه‌ست به‌ئاسوده‌ی ودلسۆزی ئه‌م ئینسانه بكات.
دواجار جێگه‌ی خۆیه‌تی ئه‌وه‌ش بلێم، كه‌له‌پاڵ ڕێز‌و ستایشم بۆ هاورێیانێك له كه‌ندا له‌وماوه‌دا له نزیكه‌وه به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و لێبورده‌ییه‌وه شه‌ونخویان له‌گه‌ل فه‌رهه‌نگدا كیشاو بۆ ساتیكیش له‌ئامیزی پڕمحیه‌به‌تیان دوریان نه‌كرده‌وه، به‌لام هاوكات ئه‌وه‌ش بڵێم كه‌من به‌وه‌یان ئیره‌یم دێت كه‌ئه‌و هاورێیانه شانسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو تا دواین ڕۆژه‌كان و دواین ساته‌كان له‌گه‌ل ئه‌م ئینسانه‌دا بن و ئه‌وان وه‌ك من و ڕزگارو كامه‌رانی برای وپیشره‌وی هاورێ دیرینی و ده‌یان هاوڕێ و دۆست و ئازیزی تری بێ به‌ش نه‌بووین له‌دواین زه‌رده‌خه‌نه پڕ هیواكانی ئه‌و ئینسانه‌ی كه هه‌موومانی به‌جێهیشت و به‌جه‌سته ڕۆشت‌و له‌نیومان نه‌ما. به‌لام سه‌رماییه‌ك كه له‌پاش خۆی فه‌رهه‌نگ بۆی به‌جێهێشتین فه‌رهه‌نگێكی به‌رزی ئینسانیه كه جه‌وهه‌رو كه‌سایه‌تی ئه‌م ئه‌زیزمان تیدا خۆ ده‌نوونیت. دلنیام ئه‌م سه‌رماییه ده‌توانێت خۆشه‌ویستی و ئینسانگه‌رایمان به‌هێزو به‌هێزتر بكات و ئه‌مه‌ش وه‌فایه‌كه بۆ فه‌رهه‌نگی ئه‌زیزمان !
ریبوار عارف