دەستم لێنەدەی ها! سەبارەت بە دایكی ماكسیم گوركی
ئەمرۆ رۆژێكی خۆش بوو كە خوێندنەوەی ڕۆمانی “دایك”ی ماكسیم گۆركی، بە وەرگێرانی جوان و سەرنجڕاكێشی محەمەد قازییم تەواو كرد. ڕۆمانێكە وەك رێگایەك بەناو تەپكە و دەشتەكاندا بەرە و سەر رۆشتووە، ئەوەندە پڕ لە ڕووداوی پێشبینی نەكراو نییە، وە ئەوەندە چەق بەستوو و پڕ لە بۆچوونگەلی فەلسەفی و كۆمەڵایەتی نییە. بە ڕوونی لە قسە و وتاربێژی دووری كراوە ، تا ئەو جێگایەی كە ڕووداوە ڕوودراوەكان لە دادگایەكی ناوەندی چیرۆك دا بە شێوەیەكی گشتی سانسۆر كراوە و لەڕاستی دا بە بێ كەڵك زانراون و تەنیا بە شیكردنەوەی رۆتینی سەر شانۆ و هەڵبەتە بە قسەكانی قارەمانی چیرۆك بەسەندەی كردووە.
بەم شێوە نووسینە بە هیچ شوێنێك ناگەم.
“دایك” لە ساڵی 1902 بناغەی بۆ دارێژراو لە ساڵی 1906 هاتە سەر كاغەز و ئەوە ئەو كاتە بوو كە بزوتنەوەی كرێكاری، لەسەر پانتایی ئەندێشەكانی كارل ماركس و بە پشت بەستن بە بۆچوونەكانی لێنین، تازە خەریك بوو گەشەی دەكرد و پوختە دەبوو. چیرۆك لە شارێكی بچكۆلە، لە تەنیشت كارگایەكەوە دەستی پێكرد و باسی ژیانی ئاسای خەڵكی ئەوێی دەكرد. یەكەمین كارێكتەری چیرۆك، هاوسەری “دایك”ە، پیاوێك كە جگە لە سەرخۆشی و لێدانی بنەماڵەكەی، بە دژواری بە كارێكی دیكەوە خەریك دەبوو، مردنی ئەم كاراكتەرە، كۆتای یەكەم وەرزی كتێبەكەیە و لەم نێوەندەدا، دروست لە ناو بنەماڵەیەكی كرێكار و تەواو ئاسایی دا، جێمان خۆش كرد. تەنیا كوڕی ئەم بنەماڵەیە، بە ڕوولە باوكی كردن و وتنی تەنیا ڕستەی”دەستم لێنەدەی ها!” بە ئێمە دەناسێندرێ.
لە بەشێكی تر دا، كوڕ كە ماوەیەك لە مردنی باوكی تێپەریوە، مەست و سەر خۆش دەگەرێتەوە بۆ ماڵەوە و وەك و عادەتی دێرینەی باوكی بەسەر دایكی دا هاوار دەكا بەڵام لەگەڵ هێمنی و میهرەبانی “دایك” برەو ڕوو دەبێ و هەر ئەوە و تەنیا ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی كە كوڕ دوای ماوەیەكی زۆر دەست لە خواردنەوە هەڵگرێ و لەگەڵ كۆمەڵیكی تر كات بەسەربەرێ و كتێب گەلی جۆراو جۆر دەخوێنێتەوە و دەچێتە ریزی حیزبی تازە پێگرتوو وە “هێشتا” پێشكەوتوخوازی سۆسیالیزم. هەر لە سەرەتاوە پرسیاری دایك بێ وڵام ناهێلێتەوە و پێی دەلێ كە خەریكی چ كارێكە. تەنیا بەوە بەسەندە ناكا و كۆبوونەوەی كۆمەڵەكەیان لە ناو ماڵێ و لەبەر چاوی دایكی رێك دەخا. دایك بۆ هەموویان هەستی دایكێتی هەیە، تا ئەو جێگایەی كە یەكێكیان بە ئەندامی ڕەسمی بنەماڵەكەی دەردێنێ.
وردە وردە كارەكە بەردەوام دەبێ و گرتن دەست پێدەكا و كوڕ، بە تۆمەتی تێك دانی نەزمی گشتی ، بەرەو زیندان ئەچێ. دایك خۆی دەست بە بڵاو كردنەوەی شەو نامەكان دەكا و كورەكەی تەبرەئە دەبێ. دواتر كە كوڕەكەی دوبارە دەكەوێتەوە زیندان، دایك ماڵەكەی دەگوێزێتەوە بۆ شار و لە كاری بڵاو كردنەوەی شەو نامەكان دا ئەوەندە پێش دەكەوێ كە دەبێتە خاوەن ئەزمون و رێگا و شێوەی تایبەت بە خۆی دەبێی و ناوبانگێك بۆ خۆی بەدەست دێنێ و لە كۆتایی دا كاتێك شەو نامەكانی دەقی دیفاعیەیەی كوڕكەی ئاڵوگۆڕ دەكا، ئاشكرا دەبێ و یاریەكە نادۆرێنێ و لەگەڵ ئەو ترسەی كە لە سەرانسەری كتێبەكەدا لە لێدان هەیەتی، لە ژێر شەق و جنێو و سوكایەتیەكاندا، لەگەڵ كۆمەڵانی خەڵك قسە دەكا و لە حاڵێك دا كە گەرویان توند گرتووە، هاوار دەكا كە “ناتوانن ڕاستیەكان بە دەریایەك خوێن بكوژێننەوە.”
دەی ئێستا ئەو “دایك”ە كێیە؟ ئەو بەردەوام كەسانی تر كە لە هەر تەمەنێك دان، بە منداڵی خۆی و لاو و خاو و شایستەی خۆشەویستی دەزانێ. دڵی بۆ هەموو كەس دەسووتێ و ئەوەی كە خوێندەوارەكان و كتێبخوێنەكان لە جەبری مێژوو و مانیفێستە كرێكاریەكان و پرۆلیتاریایەكان دەیلێن، تێناگا و لە موزاكیراتی دادگا هیچ حاڵی نابێ و بە تێروانینە گشتیەكەی خۆی هەوڵ دەدا كە هەلومەرجەكە تێبگا و بە باشی ئەم كارە جێبەجێ دەكا بە باشترین شێوە دەركی دەكا كە “ئیتر هیچ زەجر و عەزابێك لەوە خرابتر نیە كە بە درێژایی تەمەنمان كێشاومانە”. لە سەرەتا دا لە بۆچوونە كافراویەكانی ڵاوەكان دڵهێشاو بووە و لەسەر ئەم باوەڕە بووە كە ” پیرێژنێكی وەك ئەو، ئەگەر خوداشی لێ بستێنن، لە كاتی ئێش و ئازار و غەم دا هانا بۆ كێ بەرێ”. بەڵام وردە وردە حیسابی خوداكەی خۆی و مەسیحەكەی خۆی، لەگەڵ خودایەك كە وەك گۆپاڵ ڕاگیراوە بەسەریانەوە جیا ئەكاتەوە و تا كۆتای لەسەر ئەم بۆچوونەی خۆی ئەمێنێتەوە.
“دایك” لە تەواوی سەحنەكاندا هەیە و بینەرە. لە یەكەمین تێكهەڵچوونی ناو كارگەكەدا بە زۆر خۆی لە ناو ئەو هەموو خەڵكەوە بەرە و پێش دەبا. پاڵەوانی تێكهەڵچوونەكە كوڕەكەیەتی. جارێكی تر ئاڵای سور كە لە دەست كوڕەكەی بەردەبێتەوە دەشەكێنێتەوە و بە كەلەڕەقیەكی پێرێژنانەوە بەرز ڕای دەگرێ. لە زیندان، دەچووە دیداری زیندانیەكان و میوانداری كۆبوونەوەكانی خستبووە ئەستۆی خۆی.
دبێتە نامە بەری كۆمەڵەكە. لەسەر جێگای تەواوی نەخۆشەكانی كۆمەڵەكە ئامادەیە و غەمی تەواویان وەك غەمی كوڕەكەی خۆی هەست پێ دەكات.
ئەم “دایك”ە كێیە؟ ڕوسیە؟
لە تایبەتمەندیە گرنگەكانی ئەم كتێبە، هەروەك وەرگێر دەلێ، ئەوەیەكە لە گەرماو گەرمی خەبات دا نوسراوە و لایەنی خەیاڵات لەودا زۆر كزە و ڕووداو و كەسایەتیەكان، لە نمونە گەڵی ڕاستەقینە وەرگیراون و بە ئەوینی شاراوە و هەستە جوان و نەرم و نیان “كە بە هیچ شێوەیەك دەست و پێ گیرنیە” دەوڵەمەند و پڕ بار بووە و وەها كاری لە لێنین كردووە كە دوای بە سەركەوتن گەیشتن چەندینجار تاریفی كتێبەكەی كردووە.
و: هیوا ئەمانی
سەرچاوە: ئینتێرنێت