!!!ده وام كردن به مامۆستایان له پشووی هاویندا كارێكی نا یاسایی یه
به شی را گه یا ندنی به ریوه به‌رێتی په روه‌رده‌ی مه ڵبه‌ندی سلبَمانی له به‌رواری 6-6ی2012دا به‌نوسراوی زماره 22834 سه‌رجه‌م قوتابخانه بنه‌ره‌تی و خویندنگه‌ئاما ده‌یی وپیشه‌ییه‌كاتی سنوری به‌ریوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلیمانی ئاگاداركردۆته‌وه له به‌رده‌وامی ده‌وامكردنی مامۆستایانی هونه‌رو وه‌رزش و توێزره‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له پشووی هاویندا به تایبه‌تی له و روزانه دا كه به ریوه به‌رو به شه ئیداریه‌كانی تر ده‌وامی تیادا ده‌كه ن ئه مه‌ش گوایه به مه‌ستی گرنگیدانی زیاتربه خوبَنكاران و سه‌رقاڵكردنیان به چالاكیه هه مه چه‌شنه كان وبه‌رزكردنه‌وه ی ئاستی هوشیاری و جه سته یی و په‌روه‌رده‌ییان وه‌ك ما مۆستایه‌كی هونه‌ر به پێویستم زانی چه‌ند سه‌رنج و ره خنه یه‌ك له باره ی ئه‌م بریاره‌ی راگه یاندنی په‌روه‌رده‌ی مه ڵبه‌ندی سلێمانی بخه‌مه رووبۆ مامۆستایان ورای گشتی
سه ره‌تا له وێوه ده‌ست پێده‌كه‌م كه به‌رده‌وامی ده‌وامكردنی مامۆستا له پشووی هاویندا جا ئه‌گه‌رمامۆستای هه‌ربابه‌تێك بێت كارێكی نایاسایی یه و دز به ده‌ستووری په‌روه‌رده‌یی وسیسته‌می قوتابخانه و خوێندنگاكانه چونكه له سیسته‌می قوتابخانه بنه‌ره‌تیه‌كان و خوێندنگه ئاماده‌یه‌كاندا هاتوه كه پشووی مامۆستایان به فه‌رمی له 1-7ده‌ستپیده‌كات تا وه‌كوو31ی8ئه‌مه‌شه به پێ ی به‌ندی 25 ی برگه‌ی دووه‌م ی سیسته‌مه‌كه بۆ قوتابخانه بنه‌ره‌تیه‌كان و به پێ به‌ندی 16ی برگه‌ی 4ی سیسته‌مه‌كه بۆ خوێندنگه ئاماده‌ییه‌كان كه واته ئه‌م بریاره پێچه‌وانه‌ی سیسته‌مه‌كه‌یه دوای ئه‌وه له و نوسراوه‌ی په‌روه‌ده‌دا ئامازه به‌هیچ نوسراو‌و بریارێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده یان هه‌ر لایه‌نێكی تری په‌یوه‌ندی دار نه‌دراوه دوای ئه‌وه هێنده‌ی من ئاگاداربم له و باره‌یه‌وه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه هیچ رێنمایی و بریارو هه‌مواركردنێك له و باره‌یه‌وه ده‌رنه‌چوه جا ئیتر نازانم په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له سه‌ر چ بنه مایه‌ك و له كوێوه ئه‌م بریاری ده‌وام كردنه‌ی مامۆستایانی هێناوه له پشووی هاویندا من پێم وایه ئه‌م بریاره بریارێكی مه زاجی و تاكره‌وانه‌یه وبریارێكی هه‌ڵه و خراب و ناته‌ندروست و نایاساییه نه له خزمه‌ت مامۆستادایه ونه له خزمه‌ت قوتابیاندایه و نه له خزمه‌ت پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌شدایه من نازانم پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له كوردستاندا یه ك پرۆسه‌ی گشتگیریه ئیتر نازانم ئه‌م جیاكردنه‌ویه‌ی په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵبه‌ندی چ مانایه‌ك ده گه‌یه‌نێ باشه ئه‌گه‌ر قه‌راره مامۆستایانی هونه‌رو وه‌رزش و تویزه‌ره‌كان له هاویندا ده‌وام بكه‌ن ئه‌ی بۆ به ته‌نها له سنوری په‌روه‌رده‌ی سلیمانیدا بێت ئه‌ی بۆ سه‌رتاسه‌ری كوردستان نه‌بێ راستیه‌كی تریش هه یه ئه‌وه یه كه قوتابیان و خوێندكارانیش به پێ ی سیسته‌مه‌كه‌به فه‌رمی له پشووی خۆیاندان ئیتر تۆ چۆن ده توانی ئیجباریان بكه یت كه ده‌وام بكه‌ن دوای ئه‌وه ئه‌مه به‌ر پرسیاریه‌كی گه‌وره یه كه تۆ به پشووی هاویندا قوتابیان بهێنیته‌وه بۆ ده‌وام كردن و ئه‌گه‌ر قوتابیه‌ك تووشی كاره‌ساتێك بوو كێ به رپرسیاریه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێ كه له ده‌وامی فه‌رمی دا نه‌بێت و پشووی بێت هه‌روه‌ها تۆ به و هاوینه گه‌رمه قوتابی دێنیته‌وه چۆن وه‌رزشی پێده كه‌یت له كوێدا وه‌رزشی پێده‌كه‌ینت وچۆن چلاكی هونه‌ری پێده‌كه‌یت له‌كوێدا چالاكی هونه‌ری پێده‌كه‌یت ئایا قوتابخانه‌و خوێندگاكانمان له باره یه وه شیاو ئاماده‌ن بۆ ئه و چالاكیانه ئایا شوێن و كه‌ره‌سته‌و فه‌زای ته‌ندروست و پێویست هه‌یه بۆ ئه‌و چالاكیانه به داخه‌وه ئه مه راستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری قوتابخانه‌و خوێندنگاكان له رووی جێگه و ریگه و كه لو په‌ل و پێداویسته هونه‌ری و وه‌رزشیه‌كانه‌وه سفرن و له زیر سفریشه‌وه‌ن به داخه‌وه هه‌ندێك قوتابخانه و خوێندنگا هه‌ر له ئۆردوگای ئاواره كان ده چن نه‌ك له‌قوتابخانه و خوێندنگا كه جێگه یه‌كی تیانیه بۆ یاری كرد ن و هونه‌ر كردن وئاوی تیانیه‌و فێنككه‌ره وه‌ی تیانیه كاره بای تیانیه من نازانم له فه‌زایه‌كی ئاوادا چۆن گرنگی به‌قوتابیان ده‌درێت و چۆن سه‌رقاڵیان ده‌كه‌یت به چالاكیه جۆراوجۆره‌كان وبه چ شێوه‌یه‌ك ئاستی هوشیاری و جه سته‌یی و په‌روه‌رده‌ییان به‌رزده‌كه‌یته‌وه به‌لای منه‌وه به پێچه‌وانه‌وه له‌وه ها فه‌زایه‌كدا ئاستیان نزمده‌كه‌یته‌وه وئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه یه تووشی چه‌ندین جۆری نه‌خۆشی و كێشه‌یان بكه‌یت من نازانم له فه‌زاو جێگایه‌كی ئاوادا چۆن مامۆستایان ئیجبارده‌كه‌یت به ده‌وام كردن له كاتیكدایه كه له پشووی فه‌رمی خۆیاندان تۆ ئه‌گه‌ر مه به‌ستت خزمه‌تكردنه به قوتابیان وبه پرۆسه‌ی فێركردن ده توانیت له كاتی ده‌وامی ئاسایی و فه‌رمی خوێندندا له رووی هونه‌ری و وه‌رزشیه‌وه خزمه‌ت به قوتابیان بكه‌یت و چالاكیه‌كان چربكه‌یته‌وه و جێگه و ریگه‌و كه‌ره‌سته‌و فه‌زای ته‌ندروستیان بۆ ئاماده بكه‌یت و گرنگی زیاتر به وانه‌كانی هونه‌رو وه‌رزش بده‌یت وبه‌شه‌وانه‌ی ئه‌و وانانه زیاد بكه‌یت به‌م جۆره تۆده‌توانی خزمه‌ت بكه‌یت نه‌ك به ده‌وامكردنی مامۆستا له پشووی هاویندا به‌داخه‌وه له كاتی ده‌وامی فه‌رمی و ئاسایی خوێندن دا وه‌ك پێویست گرنگی نادرێت به وانه‌ی هونه‌رو وه‌رزش و له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری قوتابخانه و خوێندنگاكاندا ئه‌م دوو وانه‌یه په‌راوێز وپشتگوێ خراوه و كراوه‌ته پاشكۆی وانه كانی تر‌و وانه‌كانی تری پێ پرده‌كرێته‌وه وله زۆرقوتابخانه‌دا ته‌نها وه‌ك ناو له خشته‌ی وانه‌كاندا ده نوسرێت وبه عه‌مه‌لی وله واقیع دا وانه یه‌كی تری زانستی له بریدا ده خوێنرێت وتا ئیستاش له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری قوتابخانه و خوێندنگاكاندا نمره‌ی تا قیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنه كانی ئه م دوو وانه‌یه له سه‌ر نمره‌ی وانه زانستیه‌كان داده‌نرێت و ده‌پێورێت ئه‌م دوو وانه‌یه تا ئێستا دوو وانه‌ی بێ په‌رتووك و بێ پرۆگرامن به‌كورتی ئه‌م دوووانه‌یه له به‌رچاوی مامۆستایان و قوتابیان و كه‌س و كاریان سووك وبێنرخ كراون وئیداره‌ی زۆرێك له قوتابخانه‌و خوێندنگاكان بچوككترین گرنگی به م دوو وانه‌یه ناده‌ن و فه رامۆشیان كردوه وچلاكی هونه‌ری و وه‌رزشی رێك ناخه‌ن وله وروه‌وه زۆر خه م ساردن ئه‌گه‌ر چی %10یحانوت بۆ ئه‌و چالاكیانه ته‌رخان كراوه به داخه‌وه په‌روه‌رده له‌و باره‌یه‌وه هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌ك له گه‌ڵ ئیداره كاندا ناكات به كورتی وبه كوردی ده‌بێت په روه‌رده له كاتی ده‌وامی ئاسایی خوێندندا گرنگی به م دوو وانه‌یه‌بدات وپه‌رتووك و پرۆگرامی بۆ دابنێت ووه‌ك هه‌روانه‌یه‌كی تری زانستی حسابی بۆ بكات و ئیداره ی قوتابخانه و خوێندنگاكانی لێئاگاداربكاته‌وه نه‌ك له پشووی هاویندا من نازانم په‌روه‌رده‌یه‌ك كه نه یتوانیبێت وه‌ك پێویست گرنگی به و دوو وانه یه بدات له كاتی ده‌وامی ئاسایدا ئێستا چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك ده‌توانی ئه و كاره بكات له پشووی هاویندا به راستی هه وڵێكی ناته‌ندروست و نالۆجیكیه دوای ئه وه تۆ به و هاوین و پشووه مامۆستا دێنیته‌وه به بێ قوتابی و خوێندكاركه ته‌واو كه‌ری یه‌كترن من نازانم ئاخر ما مۆستا چیبكات به‌بێ ئیش ئایا ئیشی ئیداری بكات ئێ كه‌وایه عینوانی كاره كه‌شی بگۆره به ئیداری له گه‌ڵ ریزمدا نازانم مامۆستا له و حاڵه‌ته‌دا پاسه‌وانی بكات یان كارگوزاری یا باخه‌وانی دوای ئه‌وه تۆ له هاویندا به هۆی پشوه‌وه ده ره ماڵه‌ی هاتوچۆی مامۆستایان ده‌بریت ئێ باشه له هاویندا گه رتۆ ده ته‌وێ ده‌وام به مامۆستایان بكه‌یت نابێ ده ره ماڵه‌یه‌ك یان حسابێكیان بۆ سه‌رف بكه‌یت له به‌رامبه‌ر هێنانه‌وه‌یان بۆ ده‌وام له كاتی پشووی فه‌رمیدا بۆیه من پێم وایه ئه‌م بریاره جۆرێكه له بێگاری كردن به‌مامۆستاوجۆرێكه له ئه‌زیه‌ت دانی مامۆستا وهه‌روه‌ها سوكایه‌تی و بێریزیكردنه به به‌هاو به كه سایه‌تی وپیشه ی مامۆستا به گشتی وبه تایبه‌تی مامۆستایانی هونه‌رو وه‌رزش و تویزه‌ره كۆمه‌لایه‌تیه‌كان دوای ئه‌وه له بری ئه‌وه په‌روه‌رده‌ی سلیمانی خولی به هێزكردن ئه و قوتابی و خویندكارانه بكاته‌وه وباشه‌كه له خولی یه‌كه‌می تاقی كردنه‌وه‌كاندا ده‌رنه‌چوون و كه كه‌وتونه‌ته خولی دوه‌مه‌وه بێت ئاستی زانستی ئه‌مان به‌رزبكاته‌وه باشتره و دیارتره‌و خزمه‌ته تره له كۆتایدا ده ڵێم پێویسته له سه‌ر په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵه‌ندی سلیمانی كه به زووترین كات به م بریاره‌یدا بچێته‌وه و هه‌ڵیوه‌شینێته‌وه چونكه ئه م بریاره بریارێكی نا یاساییه و له گه‌ڵ سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا نایه‌ته‌وه‌و ناكۆكه ونا گونجێت پێشیلكردنی یاسای په‌روه‌رده‌یه‌وله و باره یه‌وه به بێ گه رانه‌وه بۆ بریاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه‌س ناتوانێت سه‌ربه خۆ‌و تاكره‌وانه مامۆستایان ئیجباربكات به پاپه‌ندبوون به‌به ده‌وام كردنه وه له پشووی هاویندا هه رله و رووه وه مامۆستایان ده‌توانن داوای یاسای له سه‌ر به رێوه به‌ریتی په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵه‌بندی سلیمانی وبه رێوه به‌رێتی قوتابخانه و خوێندنگاكان تۆمار بكه‌ن له كاتێكدا گه‌ر بیانه‌وێت به‌زۆر مامۆستایان ئیجباربكه‌ن به ده‌وام كردن له پشووی هاوینادا .كه كارێكی نا یاساییه‌دیاره مامۆستیانی كوردستان پابه‌ندن به هه‌موو بریارو رینمایی وپرنسیبه په‌روه‌رده‌یی و یاسایه‌كان وئاماده‌ی هه‌موو خزمه‌ت و قوربانیدانێكن نموونه‌یه‌كی زیندووش ئه‌وه یه مامۆستایا ن له راپه‌رینی 1991دا به‌دریزایی ساڵیك خۆبه خشانه وانه یان گوته‌وه‌و دروشمی سه‌ری به‌رزمان بۆ مووچه نه‌وی ناكه یان به‌رزكرده‌وه به ڵام مامۆستایان ناتوانن پابه‌ندبن به بریارێكی نا یاسایی و مه زاجیه‌وه كه بێریزی به مێزوو وبه پیشه وبه كه سایه‌تیانه‌وه بكات.
نه جم محه‌مه‌د