ئه‌و سیناریۆیه‌ی دوا په‌رده‌ی نه‌نوسراوه
ئه‌گه‌رچی هه‌مولایه‌ك ماندوبونێكی زۆریان پێوه دیاره، تا ئه‌مرۆش گوریس كێشیه‌كه‌ی نێوان كوتله سیاسیه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه. له‌م نێوه‌نده‌دا ره‌نگه كه‌سانێكی تێیدا بێت كه ده‌ستی له گوریسه‌كه به‌ردابێت به‌ڵام هێشتا پێی عه‌یب بێت خۆی بكێشێته‌وه و ئاره‌قه‌ی ناوچه‌وانی بسرێت.
رۆژی پێنج شه‌ممه 22 نیسانی رابووردوو، موقته‌دا سه‌در له هه‌ولێر نیشته‌وه و له لایه‌ن مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه پێشوازی لێكرا. رۆژانی دوایی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی لێكه‌وته‌وه كه به كۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆلی هه‌ولێر ناسرا. له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له عه‌لاوی و نوجه‌یفی و سه‌در و بارزانی و تاله‌بانی ئاماده‌بوون. به‌ر له كۆبونه‌وه‌كه سه‌در پێشنیارێكی له 18 خاڵدا پێشكه‌ش كرد، تا له‌و رێگه‌یه‌وه رایبگه‌یه‌نێت كه له نیه‌تیدا نیه بچێته ژێر ركێفی بارزانی و عه‌لاویه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه سه‌در خۆیه‌تی كه ده‌ستپێشكه‌ری ده‌كات و ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌ی خاڵی ژێربه‌ژێری تێدا نیه دژ به هاوپه‌یمانی شیعه‌كان. كۆبونه‌وه‌كه په‌یماننامه‌یه‌كی نوێی له 7 خاڵدا لێ به‌رجه‌سته بوو. 4 له‌و سه‌ركردانه واژۆیان له‌سه‌ر كرد، هه‌ڵبه‌ت ئاشكرایه تاله‌بانی به‌ناوی ئه‌وه‌ی كه له‌یه‌ك خاڵی دوریدا ده‌وه‌ستێت به‌رانبه‌ر به هه‌موو كوتله سیاسیه‌كان، واژۆی له‌سه‌ر په‌یماننامه‌كه نه‌كرد.
په‌یمان نامه‌كه 15 رۆژی دایه مالیكی ئه‌و داوا كاریانه جێبه‌جێبكات كه له رێكه‌وتنه كۆنه‌كه‌ی هه‌ولێر دا هاتبوو ( داواكانی بارزانی و عه‌لاوی) و سه‌رباری ئه‌و داواكاریانه‌ی 18 خاڵه‌كه‌ی سه‌در له‌خۆی گرتبوو. گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا داواكاریه‌كان جێبه‌جێنه‌كران، ئه‌وا متمانه له مالیكی ده‌سه‌ندرێته‌وه.
پرس و گومانه‌كان
مانگی 12 ساڵی رابوردو، سه‌ره‌تای ته‌قینه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان لیستی عێراقییه‌و نوری مالیكی بوو. له‌و كاته‌دا به‌غدا رایگه‌یاند كه تاریق هاشیمی، جێگری سه‌رۆك كۆمار له‌سه‌ر پێكهاته‌ی سوننه و ئه‌ندامی لیستی تێوه‌گلاوه له كاری تیرۆریستانه‌و ده‌بێت دادگایی بكرێت. تاله‌بانی هاشمی هێنایه كوردستان و پاش ماوه‌یه‌ك مانه‌وه‌ی له سلێمانی برایه هه‌ولێر و له‌وێوه هه‌رێم گلا له كێشه‌كه‌وه. به وته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم مالیكی ئاماژه‌ی به هه‌ولێر داوه هاشمی له كوردستان ده‌ربكه‌ن و بینێرنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات. سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش به‌یانێكی ده‌ركرد كه شه‌هامه‌تی كورده‌واری رێگه به ده‌ركردنی میوان نادات( ئه‌و شه‌هامه‌ته‌ی ته‌قه له‌مێرمنداڵی ئاو و خاكه‌كه‌ی خۆی ده‌كات له‌سه‌رای سلێمانیدا). له‌و سه‌روبه‌نده‌دا به‌غدا كێشه‌ی ئاودیوكردن و به‌قاچاخ بردنی نه‌وتی هه‌رێمی وروژاند. ئه‌مه ئه‌وه‌نده‌ی تر سه‌رۆكی هه‌رێمی توره‌كرد.
هه‌رچی لایه‌نی سوننه و لیستی ئه‌لعێراقییه كه‌وتبونه گومانه‌وه كه ئێران له‌رێگه‌ی مالیكیه‌وه له هه‌وڵی لاوازكردنی به‌ره‌كه‌یاندایه. تا به ئێستا مالیكی ملی نه‌داوه به‌دروست كردنی ( ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسه‌ته ستراتیژیه‌كان) كه بریار بو عه‌لاوی سه‌ركردایه‌تی بكات و له‌و رێگه‌یه‌وه پارسه‌نگی سوننه ببێته هێزێك به‌رانبه‌ر شیعه‌كان. دادگایی كردنی سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌ك هاشمیش زه‌نگێكی مه‌ترسیدار بو بۆ لیسته‌كه كه ئیتر سه‌ركرده‌كانیشیان له ئه‌ماندا نین. لیستی عێراقیه بۆ ده‌ربازبوون له ره‌وشی چه‌قبه‌ستویی وڵات و ده‌سه‌ڵاتی ره‌های مالیكی، به‌تایبه‌ت كه هێشتا ده‌ستبه‌رداری خه‌ونی گه‌رانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ سوننه نه‌بوون، زیاتر له سه‌ر 3 خاڵ درێژه به گه‌مه‌كانیان ئه‌ده‌ن:
1- موجامه‌له‌ی كاتیی كورد وه‌ك پارسه‌نگێكی سوننی دژ به شیعه‌كان.
2- چاوه‌روانكردنی به‌لاداهاتنی به‌شار ئه‌سه‌د و ده‌سه‌ڵاتگرتنه ده‌ستی ئیسلامیه‌كان له‌و وڵاته‌دا.
3- درز خستنه ناو هه‌وپه‌یمانی شیعه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌دوای هه‌ڵبژاردنی داهاتوو نه‌توانن به‌ره‌یه‌كی به‌رفراوان پێك بهێنن.
بارزانی و عه‌لاویش ئه‌و راستیه‌یان ده‌زانی كه بۆ له‌سه‌ركارلادانی مالیكی پێویستیان به‌ده‌نگی شیعه هه‌یه‌و له‌و نیوه‌نده‌شدا سه‌دریه‌كان له هه‌موو لایه‌نكانی ناو هاوپه‌یمانی شیعه به‌هێزترن له‌به‌رانبه‌ر مالیكی‌دا، سه‌رباری تموحه‌كانی.
پێشتر سه‌در، زیاتر سیاسه‌تی خۆی له‌سه‌ر 2 رێباز بنیات نابو. یه‌كه‌م گرتنه ده‌ستی وه‌زاره‌ته خزمه‌ت گوزاریه‌كان، و دووه‌م هه‌ره‌شه و گوره‌شه له سه‌رۆك وه‌زیران بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر. دابه‌زینی ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌كان له عێراقدا كه مالیكی سه‌دریه‌كانی پێ تاوانبار ده‌كرد و دواتریش نزیك بونه‌وه‌ی بارزانی و عه‌لاوی دژ به مالیكی، گورێكی دایه سه‌در تا ره‌خنه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كان له مل لیسته‌كه‌ی داماڵێ و له‌بواره سیاسیه‌كه‌شدا ئاستی دواكانی له‌به‌رانبه‌ر مالیكی‌دا به‌رزتر بكاته‌وه. ده‌وترێت له كۆبونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ مالیكی له تارانی پایته‌ختی ئێران، به دوو رۆژ به‌ر له‌وه‌ی بگاته هه‌ولێر، سه‌در داوای وه‌زاره‌تی ناوخۆی له مالیكی كردوه. ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆر له لایه‌نگران و هه‌ڵسوراوانی سه‌دریه‌كان له زیندانه‌كاندان به‌تایبه‌ت ئه‌ندامانی سوپای مه‌هدی، و له‌م روه‌شه‌وه سه‌در چاوه‌روانه حكومه‌ت لێبوردنی گشتیان بۆ ده‌ربكات.
ره‌وتی روداوه‌كان
زۆرێك له سه‌ره‌تاوه له‌و باوه‌ره‌دابون كه سه‌در له هه‌وڵی راكێشانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیدایه، كه تا ئه‌و ساته وه‌خته سه‌ره ڕمی دژ به مالیكی بوه له نێو هاوپه‌یمانی شیعه‌كاندا. تا له‌رێیه‌وه پشتێنه‌یه‌كی شیعی بدات به ده‌ست تێكه‌ڵكردنی له گه‌ڵ بارزانی و عه‌لاویدا دیسانیشه‌وه به تێوه‌گلانی عه‌مار حه‌كیم وه‌ك كاتی دروستكردنی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی، سه‌در خۆی به‌رهه‌مه‌كه‌ی بچنێته‌وه. ئه‌وه‌ی له‌م روداوانه‌دا جێی سه‌رنج بو، عه‌مار حه‌كیم ملی بۆ ئه‌و داوایه نه‌دا، ئه‌گه‌رچی بارزانی چه‌ندین جاریش په‌یوه‌ندی پێوه كرد و له باس كردنی په‌یوه‌ندی كورد و شیعه‌دا ئاماژه‌ی دا به په‌یوه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی كورد له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی حه‌كیمدا.
هه‌ڵه كوشنده‌كه‌ی موقته‌دا له ره‌وتی روداوه‌كاندا ئه‌وه بوو كه 7 خاڵه‌كه‌ی په‌یماننامه‌ی هه‌ولێری نارد بۆ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی شیعه‌كان. تا ئه‌و ساته سه‌در ده‌یتوانی بڵێت به نوێنه‌رایه‌تی شیعه به‌شداریم كردوه و دوا هه‌لوێست ئه‌ده‌مه‌وه ده‌ست هاوپه‌یمانی و كۆی ململانێكان وه‌ك پێشتر له ململانێی شیعه له‌به‌رانبه‌ر كورد و سوننه‌دا خۆی ده‌بینیه‌وه. به‌ڵام كه سه‌در نوێنه‌ره‌كه‌ی ( یه‌عقوبی ) له هه‌ولێره‌وه نارد بۆ به‌غدا و داوای هه‌لوێستی له جه‌عفه‌ری كرد، وه‌ك ئه‌وه وابوو كه ململانێكه‌ی گواستبێته‌وه بۆ ناو هاوپه‌یمانی شیعه‌كان. لێره‌وه گڵۆپی سور له تاران هه‌ڵكرا.
سه‌در زانی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردوه و به كه‌رت بوونی ماڵی شیعه تۆمه‌تبار ده‌كرێت. به‌ڵام له به‌رانبه‌ر په‌شیمانبونه‌وه‌دا رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌ڵبژارد كه بریتیه له هێرش و په‌لامارێكی زیاتر تا له‌و رێگه‌یه‌وه بیسه‌لمێنێت له هه‌موو لایه‌نه‌كانی تری شیعه كار بۆ هاوپه‌یمانی شیعه‌كان ده‌كات. له‌م روانگه‌یه‌وه هه‌وڵی دا گروپی هه‌ولێر بگوێزێته‌وه بۆ نه‌جه‌ف و ئه‌و شاره بكاته پێگه‌ی روخاندنی مالیكی. به‌ڵام هه‌ر زوو ده‌ركه‌وت كه ئه‌و كاره‌ی شكستی هێنا به‌وه‌ی ته‌نها سه‌ركرده پله دوه‌كانی هێزو گروپه‌كانی هه‌ولێر ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی نه‌جه‌ف بوون. له هه‌مان كاتیش‌دا ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ئاماده نه‌بوو بچێته كۆبونه‌وه‌كه‌وه و تا سه‌در بتوانێت وه‌ك شوێنگره‌وه‌یه‌كی ماقووڵی مالیكی كه‌سێك نیشان بدات. ته‌نها خاڵی تازه له كۆبونه‌وه‌كه‌ی نه‌جه‌فدا، دیاریكردنی واده‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی بوو به دوو خولی په‌رله‌مانی، كه له‌راستیدا له‌م كێشمه‌كێشه‌دا زیاتر وه‌ك پاشه‌كشه لێكدرایه‌وه نه‌ك داخوازیه‌كی دیموكراتیانه. هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی نه‌جه‌فدا هوشیار زێباری ده‌ڵێت: با ماوه‌ی سێ مانگ بدرێته مالیكی تا رێكه‌وتنامه كۆنه‌كه‌ی هه‌ولێر و 18 خاڵه‌كه‌ی سه‌در جێبه‌جێ بكات. ئه‌م لێدوانه لای سه‌دریه‌كانه‌وه وا لێكدرایه‌وه كه
1- له دوا ساتدا هاوپه‌یمانی كوردستانی پاشه‌كشه ده‌كات له سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه.
2- سه‌ركرده‌كانی پارتی هه‌موو هاورانین له‌گه‌ڵ بارزانیدا.
هه‌ر له‌و سه‌رو به‌نده‌دا ئێران نوێنه‌رێكی خۆی گه‌یانده ئه‌نقه‌ره تا له جیدیه‌تی توركیا بۆ پشتگیری له ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كانی هه‌ولێر تێبگات. كاتێك داودئۆغڵو ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی له هه‌مو هه‌وڵێك ده‌كات بۆ لابردنی مالیكی، تاران وای لێك دایه‌وه كه مه‌به‌ستی راسته‌قینه له سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی لێدانی سوریایه كه مالیكی پشتیوانی لێده‌كات. ئه‌مه‌ش هێڵێكی سووری تر بو كه ئێران بگه‌یه‌نێته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ده‌بێت مالیكی بمێنێته‌وه.
دوای نه‌جه‌ف جارێكی تر هه‌ولێر بوه‌وه مه‌ركه‌زی به‌ره‌ی دژ به مالیكی و هۆتێل رۆتانا بوه شانه هه‌نگی واژۆ كۆكردنه‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی 164 ئه‌ندام په‌رله‌مان كه تاله‌بانی داوای كرد تا له‌و رێیه‌وه نامه‌ی داواكاری لادانی مالیكی بگه‌ینێته نوجه‌یفی سه‌رۆكی په‌رله‌مان. به‌پێی به‌یانامه‌یه‌كی سه‌رۆك كۆمار هه‌موو ئه‌و جرت وفرتانه ته‌نها 160 ده‌نگی لێسه‌وز بوو كه دواتر سه‌رۆك كۆمار رایگه‌یاند 11 ئه‌ندامیان په‌شیمان بونه‌ته‌وه و 2 ئه‌ندامیش ده‌نگه‌كانی خۆیان هه‌ڵپه‌ساردوه. ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار لایه‌نه‌كانی هه‌ولێری قانیع نه‌كرد و له‌و كه‌سانه نه‌بوون كه كورد ده‌ڵێت : ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌سه ئه‌لفێكی به‌سه. له‌م نێوانه‌دا ره‌نگه 8 كورسیه‌كه‌ی گۆران كێشه‌كه‌ی یه‌كلا بكردایه‌ته‌وه. نێچیره‌وان بارزانی وه‌ك فشارێك بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگه‌كانی گۆران یه‌كێتی نیشتیمانی خسته سه‌ر كه‌ڵكه‌ڵه‌ی نه‌گه‌راندنه‌وه‌ی نانبراوه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران بۆ پۆسته‌كانیان كه پێشتر خۆی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربریبوو. كه فشار سه‌ری نه‌گرت بارزانی راسته‌وخۆ له رێگه‌ی دكتۆر به‌رهه‌مه‌وه به گۆرانی راگه‌یاند كه ده‌نگه‌كانی بخاته پاڵ هاوپه‌یمانیه‌تیه نوێكه‌ی هه‌ولێر. ئه‌مه له كاتێكدایه مالیكی دانی به‌و راستیه‌دا نا كه بارزانی له دروست بوونی حكومه‌ته‌كه‌یدا راسته‌خۆ وتویه‌تی یان من یان گۆران له كاتێكدا ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه مافی هه‌بوو 2 وه‌زاره‌ت و چه‌ند به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی وه‌ربگرێت له ده‌وڵه‌تی عێراقیدا. گۆرانیش به پاساوی ئه‌وه‌ی ده‌ستی نه‌بوه له دانانی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكدا تا ده‌نگی خۆی لێبسێنێته‌وه، ملی نه‌دا بۆ داواكانی پارتی و لێره‌دا بزوتنه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا. چه‌ند رۆژێك پێشتریش بۆ لێدانی گۆران، پارتی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو وه‌ك مه‌سئولیه‌تێكی نیشتیمانی ده‌نگیان داوه به لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی. گه‌رچی پێشتریش ئاشكرا بوو كه ئه‌و دوو پارته ئیسلامیه له خانه‌ی سوننه‌دا ته‌راتێن ده‌كه‌ن، ده‌نگدانیان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی مالیكی به ده‌ست كه‌وت بۆ حساب نه‌كرا ئه‌وه‌نده‌ی به نزیك بوونه‌وه له پارتی بۆیان لێكدرایه‌وه. هه‌ر لێره‌شه‌وه كێشه‌ی نیشتیمانی كوردستان ره‌ونه‌قی له‌م ملاملێنه‌یه‌دا له‌ده‌ست دا و تا ئه‌مرۆش وه‌ك كێشه‌یه‌كی شه‌خسی سه‌رۆكی هه‌رێم دژ به شه‌خسی مالیكی خۆی ده‌نوێنێت. سه‌ر سپاردنی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ به پارتی له‌م كێشه‌یه‌دا به‌و ئاساینیه ئه‌و گومانه دروست ده‌كات كه هێشتا متمانه‌یه‌كیان به‌خۆیان نییه تا هه‌ڵه‌و كه‌م و كورتیه‌كانی پارتی له كێشه ده‌ره‌كیه‌كاندا تێوریزه‌ی سیاسی بكه‌ن، و هێڵی خۆیان دیاری بكه‌ن و وه‌ك چۆن له ناوخۆی كوردستاندا له رێگه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه‌وه توانیان گوژمێك به‌خۆیان بده‌ن و بانگی ئۆپۆزیسیۆن بونیان رابگه‌یه‌نن، پێده‌چێت له ئاستی كێشه ده‌ره‌كیه‌كانی هه‌رێمیشدا پێویستیان به یارمه‌تیده‌رێك بێت تا ببنه ئۆپۆزیسیۆن له ئاسته عێراقی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا. كه ئه‌مه‌ش پێویستیه‌كی گرنگه بۆ گه‌یشتنی ئه‌و حیزبانه به ده‌سه‌ڵات.
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا، سه‌ره‌تای ئه‌م ململانێ دواییه له‌به‌رانبه‌ر مالیكدا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لێدانی هاشمی و تۆمه‌تباركردنی به یارمه‌تی دانی تیرۆر له عێراقدا. گومان له‌وه‌دا نیه كه هه‌موو سه‌ركرده‌كانی ئه‌مرۆی عێراق كه‌م تازۆر ده‌ستیان له تیرۆردا هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌م پێشهاته زیاتر وه‌ك لێدانی خه‌تی سعودیه‌ی ناو سوننه ته‌ماشاكرا. ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له‌و روداوه‌ش سالح موتله‌گ كه شۆڤێنیه‌كی ئاشكرای سوننه و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانه كه‌وته به‌ر غه‌زه‌بی مالیكی، به‌و پێیه‌ی موتله‌گ هێشتا راسته‌وخۆ نه‌كه‌وتۆته دژایه‌تی سوریا، له‌م دوایانه‌دا چه‌ند هه‌نگاوێك له گه‌ڵ مالیكی نزیك بونه‌وه، و ته‌نانه‌ت پێش كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوه‌می هه‌ولێر بریار بوو ده‌ست به‌كاره‌كانی بكاته‌وه. به‌ڵام بۆ نه‌سوتاندنی كارته‌كه‌ی له به‌ره‌ی سووننه‌دا بای دایه‌وه به‌لای عه‌لاوی و بارزانی و سه‌دردا و له كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوه‌می هه‌ولێردا له سه‌ر كورسیه‌كه‌ی تاله‌بانی جێی خۆی گرت. ئه‌گه‌ر ئه‌م كارته نوێیه له ده‌ستیدا سوتا ئه‌وا ره‌نگه سالح موتله‌گ دۆراوترین كه‌سی ناو گه‌مه سیاسیه‌كه بێت و ئه‌ستێره‌ی به‌ختی ئاوا بێت. عێراقیه‌ی سپی كه له لیستی دایك جیابونه‌ته‌وه دژ به لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی وه‌ستانه‌وه. عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوكی سه‌ر به‌لیسته‌كه‌ش عه‌لاوی تاوانبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی سازشی له‌سه‌ر ناوچه دابراوه‌كان كردوه بۆ كورد، بۆیه دژ به لیسته‌كه‌ی خۆیانن. پێده‌چێت له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایشدا مالیكی توانیبێتی چه‌ند كه‌سانێكی ناو لیسته‌كه به پاره‌و ئیمتیازاتی جۆراوجۆر به‌لای خۆیدا راكێشێت و به كورتی لیستی عێراقیه ئه‌و یه‌كریزیه‌ی پێشتری نه‌مابێت. لێره‌وه بوو كه تاله‌بانی سه‌عاتێك به‌ر له كۆبونه‌كه‌ی یه‌كشه‌مه‌ی رابوردوی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ لابردنی مالیكی ژماره‌ی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێناوه و ئاوێكی ساردی كرد به‌سه‌ری سه‌رانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا و كۆتایی به په‌رده‌یه‌كی ئه‌م سیناریۆیه هێنا كه هیشتا بێ بونی ئاسۆیه‌كی رون له ره‌وتدایه. له دوشه‌مه‌وه واته دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر میدیاكانی پارتی به لۆمه و گازه‌نده‌وه له تاله‌بانی ده‌رگایه‌كیان له خۆیان كرده‌وه كه بێنه ناو باسكردنی ململانێكانه‌وه به‌و هیوایه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه ئه‌و گومانه له‌سه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم بسرنه‌وه كه بۆ له دژایه‌تی مالیكی‌دا چۆته ریزی قێزه‌ونترین كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانی ئه‌مرۆی عێراقه‌وه و لێره‌شه‌وه په‌رده‌ی دوه‌می سیناریۆكه له هه‌رێمدا ده‌ست پێده‌كات.
خالیدی حاجی ئه‌حمه‌د
12 / 06 / 2012