سیما كولتوریه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی كوردی له‌نێوان دكتۆر هۆرجۆن وهیرۆخان
سیما كولتوریه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی كوردی له‌نێوان دكتۆر هۆرجۆن وهیرۆخان خانمی یه‌كه‌می كۆریا
. نیهاد جامی
ئه‌م ووتاره له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌ره‌نجامی كاره‌كته‌رێكی زنجیره ته‌له‌فزیۆنیه‌كی كۆریه كه له كه‌ناڵی كوردسات په‌خشده‌كرێت و كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی زنجیره‌كه داوه‌تی كوردستان بكرێت وخاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كه ئه‌ركی داوه‌تكردنه‌كه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆی خۆی هێنده به و ئه‌كته‌ره‌و زنجیره‌كه سه‌رسام بووه تا كار ده‌گاته ئه‌وه‌ی پۆشاكی ئه‌وان ده‌پۆشێت، ئه‌م ووتاره هه‌وڵێكه بۆ قسه‌كردن له‌سیماكانی ته‌له‌فزیۆنی كوردی و دواتریش گریمانه‌یه‌كه بۆ گوتاری ته‌له‌فزیۆن وهه‌روه‌ها سه‌رسامبوون به كولتوری ئه‌ویتر.
پێناسێكی ساده بۆ میوانێكی ماڵ
ته‌له‌فزیۆن ئه‌و چوار چێوه‌یه‌ی به شاشه‌یه‌ك داپۆشراوه وه‌ك په‌یوه‌ندیی مرۆڤ به دنیاوه سه‌یر كراوه ئه‌و ئامێره كه دێته ناو كۆمه‌ڵگای ئێمه به شاشه‌یه‌كی ڕه‌ش و سپی و له‌هه‌فته‌ی چه‌ند سه‌عاتێك په‌خشی گۆرانی ده‌كات به‌واتای هه‌ر له‌گه‌ڵ مێژووی ده‌سپێكی ئێمه وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی شادی خۆی ده‌خاته ناو ژیانمانه‌وه دواتر له‌هشه‌تاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ئێمه به ته‌له‌فزیۆنی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و به‌دوو كه‌ونالی عه‌ربی و كوردی ئاشنا ئه‌بین، رۆژه‌كان تیئه‌په‌ڕن و ئه‌و دامه‌زراوه وه‌زیفه‌ی زیارت ئه‌گرێته خۆی ئه‌بێته كه‌سێكی ئه‌كتیڤی ناو خێزان وهاورێیه‌كی شیرینی چایخانه‌كان هه‌ر بۆیه كاتێ ئه‌ندامێكی خێزان ده‌مرێت یه‌كه‌م كارێكه كه ئێمه بیكه‌ین كوژانه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنه چونكه ئه‌وه هه‌ستكردنه به شادی وكۆبوونه‌وه به‌ده‌وری موحیبه‌تی ماڵه‌وه.
ڕۆژه‌كان تێئه‌په‌ڕن وته‌له‌فزیۆن وه‌زیفه‌كه‌ی ئه‌گۆڕێت له عیراقی هه‌شتاكاندا ئه‌و ئامێره له شادی گۆرانیه‌كانه‌وه ئه‌بێتته سه‌كۆیه‌ك بۆ جه‌نگ وئه‌مجاره بۆ ئاشناببون به تراژیدیاكانی جهه‌نه‌می عیراقی شه‌ڕ به‌عس ته‌واوی ده‌زگا ئایدیۆلۆژیاكانی به‌بێ ویستی خۆمان فڕێ ئه‌داته ماڵه‌كانمانه‌وه.. ئیدی بمانه‌وێت یا نه‌مانه‌وێت سه‌ددام وكوشتارگه‌كانی له‌ماڵه‌كانماندان سرووده قێزه‌ونه‌كانی جه‌نگ ئه‌بنه به‌شێك له رۆحی ئێمه رۆحی ئێمه‌ی پێ گۆشئه‌كرێت.
لێره‌دا ئه‌و ووته‌یه‌ی بۆدریارد دێته‌وه بیرمان كه ئه‌لێت “بینه‌ری ته‌له‌فزیۆن مرۆڤێكی مۆنۆپۆلكراوه” ئێمه‌ش له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئامێره‌وه كۆنترۆڵ ئه‌كرێین ژیان له‌ناخمان ئه‌بێت به جه‌نگ چونكه ئه‌وه ته‌له‌فزیۆنه ئاراسته‌ی عه‌قڵ وهه‌ستی ئێمه بۆ كوێ ئه‌بات، ئێمه كۆنتڕۆڵكراو ده‌بێت له‌و سیستمی بێئاگایه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌زگایه بێینه ده‌ره‌وه وڕووبه‌رووی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی بۆردیۆ ببینه‌وه كه وه‌زیفه‌ی ته‌له‌فزیۆن بۆ دوو ڕه‌هه‌ند ده‌ست ینشان ده‌كات ئه‌وانیش (كولتوری وتوندوتیژییه) كه لێره‌دا له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی توندوتیژیی و كولتوری ته‌له‌فزیۆن له‌ناو ژیانی كوردی ده‌وه‌ستین.
ته‌له‌فزیۆن وه‌ك ده‌زگایه‌كی توندوتیژ
ئه‌زموونی ئێمه له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆن ئه‌زموونێكه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوێكی توندوتیژ به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی له عیراقدا هه‌موو ڕووه كولتوریه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ستداوه‌و ڕوویه‌كی توندوتیژیی نمایش كردووه، وێنه‌كانی جه‌نگی عیراق له‌گه‌ڵ ئێران وكوێت ونیشاندانی ئه‌و ده‌نگه‌ی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه له كۆمه‌ڵگا ئه‌كات له‌ڕێی ووتاره‌كان ودیمه‌نی باوكه‌كان كه كوڕه‌كانی ناچنه‌وه جه‌نگ به‌ده‌ستی خۆیان ئه‌یانكوژن كامێرا‌كان ئه‌چنه مه‌یدانی جه‌نگه‌وه ئه‌و هه‌موو لاشه‌ی كوژراوه ئه‌بینین وسه‌ربازه‌كان وچه‌كداره كورده‌كانی لایه‌نگیری ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر ته‌رمی مردووه‌كان هه‌ڵئه‌په‌ڕن.
ته‌له‌فزیۆن ئه‌و دامه‌زراوه‌یه كه ته‌نیا سیماكانی توندوتیژی نمایش ده‌كات، ئه‌و ده‌مه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێمه له‌ده‌ست به‌عس ڕزگاری ده‌بێت وشاره‌كان كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ناوخۆییان ئه‌بێت له‌ڕێگه‌ی حزبه‌كانه‌وه به‌داخه‌وه ئه‌و تێگه‌یشتنه بۆ ته‌له‌فزیۆن حزبی كوردی نه‌یتوانی بیگۆڕێت به‌واتای له دامه‌زراوێكی توندوتیژه‌وه نه‌توانرا بیكات به دامه‌زراوێكی كولتوریی چ له‌وێنه ئه‌رشیفیه‌كانی یاده‌وه‌ری شۆڕش و چ له ئاستی شكاندنی ئه‌ویتر وگه‌ڕانه‌وه بۆ مێژوو له ده‌ورانی شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌و دامه‌زراوه هه‌مان وێنه‌ی توندوتیژی به‌رهه‌م هێنایه‌وه.
ئه‌و ده‌مه‌ی ئێمه به كه‌ناڵه ئاسمانیه كوردیه‌كان ئاشنا بووین چیتر ته‌له‌فزیۆنه‌كانی ئێمه تایبه‌ت نین به‌و شارانه‌ی ئێمه تیایدا ده‌ژین سه‌ر له‌نوێ به‌دنیامان وته‌وه ئێمه ڕوویه‌كی كولتوری له‌ته‌له‌فزیۆن ناخه‌ینه ڕوو به‌ڵكو كارێكی زۆرمان به ڕووه توند‌و تیژیه‌كه‌ی هه‌یه نیشاندانی تراژیدیای خێڵی حه‌مه له كوردسات وچیرۆكه مافیاكه‌ی شێخ زانا له‌سه‌ته‌لایتی كوردستان ترسناكترین دوو چیرۆكی توندوتیژیی ناو ته‌له‌فزیۆنی كوردین.
هه‌موو ئه‌مانه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌خه‌نه ڕوو كه ته‌له‌فزیۆنی كوردی توندوتیژیی به‌رهه‌م هێناوه ده‌روونی مرۆڤه‌كانی له‌سه‌ر ڕق وتۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و شه‌ڕ وبوغزاندنی ئه‌ویتر په‌روه‌رده كردووه، ئێستاش كه ئه‌و دامه‌زراوه ده‌یه‌وێت ڕوویه‌كی كولتوری به‌خۆی ببه‌خشێت وله‌و سیما توندوتیژیه پاكی بكاته‌وه ده‌بێ بزانین ڕووه كولتوریه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی كوردی چین؟
كه‌ناڵی چوار‌و كوردسات له‌به‌رامبه‌ر شێواندنی سیما كولتوریه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی كوردی
به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیما كولتوریه‌كان له ته‌له‌فزیۆنی كوردی وون بووه بۆیه په‌خشكردنی زنجیره ته‌له‌فزیۆنیه مه‌كسیكیه‌كان له كه‌ناڵه ئاسمانیه عه‌ره‌بیه‌كان ڕه‌وتێكیتری هێنایه ناو زنجیره ته‌له‌فزیۆنیه‌كانی خۆرهه‌ڵات به‌تایبه‌ت بۆ زنجیره‌ی ووڵاتانی توركی وسوری و كۆری كه ئه‌و سێ ووڵاته به‌تایبه‌ت توانیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی نێوه‌ندی ژیانی كوردی دابنێن، ئه‌وه ته‌له‌فزیۆنه مرۆڤه‌كان كۆنتڕۆڵ ده‌كات وبه‌لای خۆیاندا ڕایانده‌كێشیت، هه‌لبه‌ت غیابی زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی كوردی هۆكارێكی گرنگی باوه‌شكردنه‌وه‌ی بینه‌رانه بۆ ئه‌و زنجیره بیانیانه.
كه‌ناڵی چوار هه‌ر زوو كه‌وته دۆبلاژكردنی زنجیره توركیه‌كان وپه‌خشی كرد به‌بێ گوێدانه په‌رینه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و سیما كولتوریانه‌ی كۆمه‌ڵگای تنوركی به‌تایبه‌ت ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی ئه‌تاتورك بۆ ده‌وڵه‌تی عه‌لمانی توركی پیاده‌ی كرد كه وه‌ك نه‌ر‌یتێك ئه‌و كه‌ناڵه گواستیه‌وه ناو ژیانی ئێمه ئه‌وه جگه له‌وه‌ی مانا فاشیزمیه‌كان ڕاسته‌وخۆ له‌وێنه‌ی ئه‌تاتورك وئاڵای توركیا بانگه‌شه‌یه‌كی ئایدیۆلۆژی رووت بوو كه ئه‌و كه‌ناڵه بێئاگایانه خۆی خسته ناویه‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌بێت بڵێین بێئاگایانه ده‌نا گه‌ر به ۆهشیاریه‌وه‌ئ ه‌وه كرابێت ئه‌وه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه.
ئه‌گه‌ر له‌ڕووه ئایدیۆلۆژیه‌كه‌یه‌وه ماناكانی سڕینه‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌ر بوونی ئه‌ویتر پابه‌ندكرابێت وه‌ك ده‌بینین هه‌موو ئه‌و سیما كولتوریانه‌ی له‌لای ئێمه به‌هۆی ئه‌و گروپه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی پێ ده‌لێین توركمان كه زیاتر له‌هه‌ولێروكه‌ركوك وپردێ و هه‌ندێك شوێنی تر لێی داده‌نیشن كه سیما كولترویه‌كانی ئه‌وان كه وورده كو‌لتور پێك دێنێت به‌لام به‌هۆی ئه‌و زنجیرانه‌وه ده‌كرێن به كولتوری سه‌ره‌كی.
هه‌ڵبه‌ت بۆ كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه كوردیه‌كان ئه‌وه گرنگ نیه كه ئاستی هونه‌ری ئه‌و زنجیرانه تاچه‌ند له‌ئاستێكی هونه‌ری به‌رزدایه‌و گوتاری ڕه‌خنه یی له‌و اكرانه چۆن توانای شڕۆڤه‌كردنی هه‌یه ئاخۆ ئه‌و به‌رهه‌مه شایسته‌ی ئه‌وه‌یه نیشانی بینه‌ری كوردی بده‌یت، بۆ نمونه زنجیره‌یه‌ك هه‌یه به‌ناوی (چیرۆكی ززستان) كه له‌بنه‌ره‌تدا چیرۆكێكی رووسیه به‌ناوی مامۆستای یه‌كه‌م له نووسیینی جه‌نگیز ئیتمانۆف به‌ڵام به به‌رهه‌می توركی نیشانمان ئه‌درێته‌وه كه له ئاستی هونه‌ری شتێكی ئه‌وتۆمان پێ ناڵێت جگه له ده‌سخه‌رۆدانبه‌س یما ڕووكه‌شه‌كان و چه‌ندین چیرۆكی دڵداری تاوه‌كو سه‌رنجمان ڕابكیشێت كه ده‌شێت ئه‌م ده‌رفه‌تی بواری ئه‌وه‌ی تیا نه‌بێت تاوه‌كو باس له لاوازی ئه‌و به‌رهه‌مانه وناوه‌رۆكه‌كه‌ی بكرێت.
سیما كولتوریه‌كانی درامای توركی كه هره له فیلمه به‌راییه‌كانیاندا ده‌یبینین به‌هۆی جۆرێك له كه‌شی سه‌ماو لاقه‌كردنی ئافره‌ت وزوڵم وزۆرداری و هه‌موو ئه‌مانه‌ش هه‌ڕه‌شه له ژیانی شاری ده‌كه‌ن و گوندیه‌كان ماناكانی ژیان ده‌شیوێنن كه ئه‌وه‌ش ئاماژه بۆ درنده‌یی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كات له‌م ووڵاته‌دا به‌ڵام ئێمه سه‌ربه‌رزانه په‌خشیان ده‌كه‌ین بێگوێدانه هیچ پێودانگێكی ئه‌خلاقی و كولتوریی.
ئه‌وه سیما كولتوریه‌كانی كولتوری توركیه واده‌كات كاره‌كته‌ره‌كانی وه‌كو نارین و مامۆستا عه‌لی وچیچك ببنه كاره‌كته‌ری باڵا كه كۆمه‌ڵگا خه‌ونیان پێوه ببینێت.
وه‌ك چۆن كه‌ناڵی كوردسات له‌رێگه‌ی زنجیره‌یه‌كی میژوویی به‌ناوی دۆنگی كۆمه‌ڵگا سه‌رقاڵ ده‌كات كه ده‌شێت ئه‌وه‌یان له ئاستی هونه‌ریه‌وه باشتر بێت به‌ڵام كاتێ زنجیره‌كانی دواتر ده‌بینیت هره له‌ناو هه‌مان ته‌وه‌ر ده‌سورێته‌وه ته‌نیا پیشه‌ی كه‌سه‌كان گۆڕاوه‌و مێژووی كۆڕیای تیا نمایش ده‌كرێت.
ئێمه خه‌ونبینینمان به‌هۆی ته‌له‌فزیۆنه ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كاره‌كته‌رانه چونكه وه‌ك نمونه‌ی باڵای ناو ژیلان سه‌یریان ده‌كه‌ین ئه‌وه ته‌له‌فزیۆنه نه‌ك كۆمه‌ڵگا ئه‌وه ته‌له‌فزیۆنی كوردیه ڕاپۆرت وبه‌رنامه‌ی تایبه‌تی بۆ تره‌خان ده‌كات تا كاریگه‌ریه‌كانی له قووڵی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا به‌جی بێلێت ئه‌وساته ئه‌بینینجبس و پسكیتی مناڵان و پۆشاكه‌كانیان ده‌بێته لاسایی ئه‌و كاره‌كته‌رو زنجیرانه كه ئه‌وشه هه‌ولێكی تۆكمه‌یه بۆ سڕینه‌وه‌ی سیما كولتوریه‌كانی كوردی وڕاكیشانی كولتوری ئه‌ویتر بۆ ناو كولتوری كوردی، هه‌لبه‌ت ئه‌وه ده‌رگا داخستن نیه له كولتوۆره‌كان به‌ڵكگو سیما ڕووكه‌شه‌كانه بۆ شێواندنی كولتوری كوردی كه پۆشاك ئاماژه‌یه‌كی دیاری شوناسی كولتوریه.
سه‌سامبوونی به‌رپرسی باڵای كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه له‌سه‌ر چێژ وویستی بینه‌ران ئه‌وان حوكم به‌سه‌ر ماڵه‌كانمان ئه‌كه‌ن كه‌ناڵی چوار‌و كوردسات بۆیان هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌یانه‌وی ئاوا بێنه ماڵه‌كانمان كه خۆمان ئه‌بینینه‌وه له‌ناو هه‌وڵێكداین بۆ وونبوونی شوناسی كوردبوون، ئه‌و سه‌رسام بوونه وا ده‌كات یه‌كێك له‌ئه‌كته‌ره‌كانی ئه‌م زنجیره له‌سه‌ر داوای هێرۆ خان خانمی یه‌كه‌می عیراق وسه‌رپه‌رشتیاری كه‌نالی كوردسات بانگهێشتی سلێمانی بكرێت.
ئه‌كته‌رێك له‌لامان میوانه
هۆرجۆن وه‌ك ئه‌وه‌ی باسی ده‌كرێت ناوی خۆی نیه به‌ڵكو ناوی كه‌سایه‌تی ناو زنجیره ته‌له‌فزیۆنیه كۆریه‌كه‌یه ئیستا له‌لامان میوانه وه‌ك چۆن شه‌وانه له امله‌كانمان به‌هۆی ته‌له‌فزیۆنه‌وه میوانه.. ئه‌و میوانه‌ی ئێمه ساده‌ترین هه‌ست كه ئێستا له‌لای درووست بێت كوردی مرۆڤگه‌لێكه كه ئاستی رۆشنبیریی هێنده فراوانه ئه‌كته‌رێك له كۆریاوه بانگ بكات ئه‌ی ئه‌بێت چی بۆ ئه‌كته‌ره‌كانی خۆی ئه‌وانه‌ی ناوه‌وه‌ی ووڵات و ئه‌وانه‌ش كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن چ رێزوستایشێكیان بكات بۆیه لێره‌دا هه‌قی خۆمانه پرسیارێك بیر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌و خانمی یه‌كه‌می وڵاته‌كه‌مان هبرۆ خان بێنینه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئاخۆ كاتێ گه‌زیزه‌و ڕووبار ئه‌حمه‌د له سلێمانی تا هۆڵێكی شانۆییان پێ ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆڤه بكه‌ن ئه‌گه‌ر به یه‌ك له شانزه‌ی ئه‌و داوه‌ته‌ی بۆ هۆر جۆن كراوه بیده‌ین به ڕووبار ئاخۆ نابین به خاوه‌نی په‌یمانگایه‌كی باڵێ به‌هه‌موو ته‌كنیك وبه‌رهه‌مگه‌لێك كه مایه‌ی شانازی ته‌واوی كۆمه‌ڵگای كوردی بێت؟ ئه‌گه‌ر ئێمه ۆكمه‌ڵگایه‌كین هاتووین ڕێز له ئكته‌ره‌كانی كۆریا بگرین ئه‌ی باشه ئێمه چیمان كردووه‌بۆ كامه‌ران ره‌ئوف و ئازاد جه‌لال و سه‌عدون یونس و ناوه‌كانیتر؟ ده‌ی باشه كه ئه‌كته‌ره دره‌وشاوه‌كانی ئێمه دێنه‌وه كوردستان وكه‌ستان نه‌ك نایانبینن به‌ڵكو پلیتی فرۆكه‌كه‌یان تا بۆ دابین ئه‌كرێت له‌ته‌واوی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانتان به‌سه‌روه‌ری به‌سه‌ریان ئه‌فرۆشرێته‌وه ده‌ی ئێمه له ئاستی میدیا ره‌ئوف و نیگار حه‌سیب وشه‌ماڵی عه‌به ڕه‌ش ودانا ڕه‌ئوف وئیسماعیل هه‌روامی و باكۆ سۆرانی وئه‌وانیتر چیمان بۆ كردوون تا بتوانن بێن پرۆژه‌كانیان له كوردستان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن نه‌ك وه‌ك میوانه كۆریه‌كه‌مان كه ته‌نیا بۆ گه‌شتو گوزار هینابمان؟
هیرۆخان خانمی یه‌كه‌می كۆریا
هێرۆ خان خانمی یه‌كه‌می عیراق له‌ساته‌وه‌ختێكدا له‌ناو وێنه‌كان لێمان ئه‌بێت به خانمی یه‌كه‌می كۆریا ئه‌وه خوانه‌خواسته هیچ سوكایه‌تیه‌كی تیا نیه به‌و خانمه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌مه‌ی پۆشاكی شاژنی كۆریی ئه‌پۆشێت خانمه‌كه‌مان له عیراقیه‌وه ئه‌بێت به كۆری ئێمه ئه‌و ده‌مه‌ی له‌به‌رده‌م شوناسی عیراقی بوون ده‌مانه‌وی ئه‌و شوناسه بكه‌ین به كوردی نه‌وه‌ك سیما كولتوریه‌كانی كولتورێكیتر به‌و شێوه بچه‌سپێنینه سه‌ر خۆمان ئه‌گه‌ر قسه‌كه له‌وه بێت خانمه‌كه‌ی ئێمه قاتێك جلی كوردی داوه‌ته ئه‌و كاك دكتۆر هۆرجۆنه كوریه ئه‌ی باشه بۆچی ئه‌ویش ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی نه‌كرد كه جله كوردیه‌كه‌ی ئێمه بپۆشێت یا هه‌میشه هه‌ستی به په‌راویزبینینی كوردی ئه‌بێت له‌لای ئێمه بێت ئه‌گه‌ر هه‌ستكردن به په‌راوێزی كوردی له‌به‌رامبه‌ر عه‌ره‌بدا نه‌ك له رابردوو له ئێستاشدا به‌هۆی كه‌مبینینی زمانه‌كه‌مان و پۆشاك و خه‌سڵه‌ته كوردیه‌كانمانه‌وه خۆمان پێ په‌راوێز بێت ئه‌ی ئه‌بێت ئه‌وه‌چی بێت له‌به‌رامبه‌ر كولتوری كۆری خانمه‌كه‌ی ئێمه پۆشاكی شاژنی كۆری بپۆشێت؟
من له‌بڕی ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه ته‌نیا شتێك بیری خانمه‌كه‌مان دێنمه‌وه من یه‌كه‌مجار مناڵ بووم كه تۆم بینی ئه‌و ده‌مه‌ی مفاوه‌زاتی یه‌كێتی هه‌بوو له‌گه‌ل حكومه‌تی عیراق تۆ له‌گه‌ل مام جه‌لال سه‌ردانی تیپی هه‌شتاو پێنجی به‌رانه‌تی وكۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانتان كرد ئه‌وسا له به‌حركه باره‌گای شۆرشگێران له‌ناو قوتابخانه‌یه‌ك بوو كۆمه‌ڵه‌ش له مزگه‌وتێك بوو تۆ كه‌له‌گه‌ڵ پۆلێك پێشمه‌رگه خۆت كرد به‌ژووردا من بیرمه تۆم یه‌كه‌مجار وابینی به جلێكی پیشمه‌رگانه‌ی خه نه‌یی و كلاشینكۆفێكی بێ قۆنداغت له‌شاندا بوو ئه‌میستا پۆشاكی كۆرییت پۆشیی بۆ ئه‌بێت سیما كولتوریه‌كانی ئێمه ڕۆژێك به زنجیره ته‌له‌فزیۆنیه‌كان و رۆژێكیتر ئێوه پۆشاكی ئه‌وان بپۆشن