Skip to Content

Wednesday, May 29th, 2024
پەیکەرێک بۆ حاجی لەقلەقە تیرۆرکراوەکەی سەر مینارەی مزگەوتی خانەقا

پەیکەرێک بۆ حاجی لەقلەقە تیرۆرکراوەکەی سەر مینارەی مزگەوتی خانەقا

Closed
by June 17, 2012 گشتی

                          

رێزدار کاک (قادر نادر) ی هێژا و سەرجەم ماندوونەناسانی  کەمپینی ( پەیکەرێک بۆ حاجی لەقلەقە تیرۆرکراوەکەی سەر مینارەی مزگەوتی خانەقا)  ……

دەستەکانتان دەگوشم وهیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازم  ، بەرێزان بەباشم  زانی  کە زۆر بەکورتی ئەم روونکردنەوەیەتان ئاراستەبکەم کە پەیوەستە بە پێشنیارەکەم بۆ دروستکردنی  پەیکەرێک بۆ حاجی لەقلەقە تیرۆرکراوەکەی شەری خۆکوژی  :
 
بۆچی ئەم تابلۆیەم پێشنیار کرد ؟
بەرێزان ……لەبەرئەم هۆیەی خوارەوە من ئەم تابلۆیەم پێشنیارکرد کە ببێتە  سیمبولی  حاجی لەقلەقە تیرۆرکراوەکە شاری هەولێر خۆشەویست ، :
دەبانجە لولە گرێدراوەکە ، یەکێکە لە کارە دیاروگرنگەکانی هونەرمەندی شێوەکارو پەیکەرتاشی بەناوبانگی سویدی ( Carl Fredrik Reuterswärd)  ( کارل فریدریک لەدایکبووی ستۆکهۆلم ، ١٩٣٤ ).
 پەیکەری(     Violence No to  ، نابۆتوندوتیژی ، لا للعنف )  لەسەرتاسەری جیهان وەک کارێکی هونەری دژبە (توندووتیژی) ناسراوە وپەسەندکراوە بەتایبەتی لەلایەن رێکخراوی نەتەویەکگرتوەکان ، جێگای ئاماژە پێدانە ،(کارل فریدریک) ی بلیمەت بیرۆکەی ئەم پەیکەرەی لە کاتی بیستنی هەواڵی  شەهدبوونی هاورێیەکی خۆشەویستی  بەنێوی ( جۆن لیۆن )  لا بەرجەستە بووە .
 هەروەک خۆی دەڵێ : لەدەست دانی ئەوهاورێیەم زۆر دڵتەنگ و خەمبار و بێزاری کردم ، لەگەڵ بیستنی هەوالی کوژرانی ( جۆن لیۆن)ی هاوڕێم ، یەکسەر  چومە شوێنی کارکردنم و دەستم بە وێنەکێشان ئەوبیرۆکانە دەکرد کەلەلام دروست دەبوون   ….. کە دواتر ئەو پەیکەرەی لێ کەوتەوە و ناویم نا  پەیکەری ( نا بۆ توندوتیژی ) وپێشکەشی هاورێیە خۆشەویستەکەمم کرد …..
جێگای ئاماژە پێدانە ئەم پەیکەرە بە (برونز )دروست کراوەو لە زۆرێک لەوڵاتانی جیهان دانراوەو لەوانە : بەرلین ، ستوکهۆڵم ، مالمۆ ، شاری کاینی فرەنسا ، لیفەرپولی بەریتانیا ، مەیامی ئەمریکا ، لۆزانی فەرەنسا ، لەبەردەم بارەگای رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە نیویۆرک ……
 منیش بەباشی دەزانم کە ئێمەش لەهەولێر دروستی بکەین بۆ لەقلەقە تیرۆرکراوەکە،  وک سیمبۆلی  ( نابۆ توندووتیژی و دژەشەر ) ….. بەئیزافەکردنی لەقلەقەتیرۆرکراوەکە وەک ئەم تابلۆیەی کە خستومەتە خزمەتتان ……

            هەربژین و سەرکەوتووبن
              شه ماڵ عادل سەلیم      
              نووسەرو شێوەکار
                  وڵاتی دانمارک
                 2012-06-15

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.