منی هیچ …. پێشەوا کاکەیی
هيچێكم.. وه‌ك باڵێكى وه‌ريوى مێروو
هيچتريشم.. وه‌ك پاسه‌وانێك به‌ديار مه‌رگه‌وه
بۆ بينينى شته هیچه‌كان..
منى هیچ..
لێره‌كانێ..
منێكم هيچ،
له توێکڵى توورى فساوى.
بۆگه‌نێکم، له قوتووه ڕووبێكى ترشاو و
قرپى پارووه پهنيرێكى موواوى.
هيچێكم،
له باڵه فڕێی مێرووه سووره‌كانه‌وه
سه‌يرى سرووشت ده‌كه‌م.
له تۆزى خۆڵه‌مێشى به”با”دا چوودا
بۆنى مه‌رگ ده‌كه‌م.
له گه‌ڵا وهريوهكانى پايزهوه
ته‌فسيرى ڕۆح ده‌كه‌م.
*
مرۆڤێكم هيچتر له هه‌موو شتێک، كه: هيچه.
گه‌مژه‌تر له هه‌ڵوه‌رينى سێوێك:
بۆ دانانى هێزێكى ياسايى هه‌تايى.
كهڕتر بۆ بيستنى هاوارى به‌رده‌كان.
كوێرتر بۆ ديدهنى مهزارگاى پياوچاكهكان.
منى هيچ، نهزادگام هه‌يه ــ
تا نوورى “تهباڕهكهڵڵا”لێمبدا.
نة داوى جاڵجاڵۆكه‌ش.. شكدهبهم ــ
تا خۆمى تێدا حه‌شارده‌م و،
دوژمن به دوامدا ڕانهكا.
*
منى هيچ.. كوا ڕهشبينم؟
ــ له كن مزگه‌وت.. مهيفرۆش ده‌بينم، ده‌له‌رزێت.
ــ له كن ده‌ريا.. سه‌گ هه‌ڵتووتاوه و دهقورسكێنێت.
ــ له كن گوڵ.. له‌شفڕۆش ده‌بينم، پێده‌كه‌نێت.
ــ له‌سه‌ر جاده.. خوێنى منداڵ ده‌بينم، ده‌ڕژێت.
ــ له چاوى مامۆستاشدا..تۆزى تهباشير ده‌بينم،
ده‌تكێت.
*
منى هيچ.. هه‌ستم له‌نێو هه‌ستى مستێكدايه.
رِقم له‌نێو ڕقى شيعرێكدايه.
خوێنم له‌نێو خوێنى مێشكدايه
فرمێسكيشم به سه‌ر تاڵى شانه‌ى خۆردا
دێته خوارێ و، پنديش له ژێر ته‌ڕبوونى
فرمێسكدايه.
*
منى هيچ .. به‌قه‌د قه‌ڵافه‌تى چنگه پشيله،
خۆم به ناو تيكهتهلێنى ديواره‌كاندا ههڵدهڕووسكێنم.
تاوه‌ك بزانم ــ له‌وديوى ديوارهكانهوه “هيچ” هه‌يه ؟
منى هيچ ..ته‌ماشاى وه‌ستانى قاچى قازێك و،
فڕينى كلكه سهنگينهيهك و،
پێكه‌نينى قهڵهڕهشهيهك ده‌كه‌م.
تاوه‌ك بزانم ــ دابه‌شبوونى”ئه‌ندازه” هه‌یه؟
منى هيچ ..به‌شدارى ده‌كه‌م له كوشتنى مۆريانه،
له تۆڵه‌ى خورانى گۆچانى پياوه پيره‌كان و،
كونكردنى ديواره سپييه‌كان.
تاوه‌ك بزانم ــ فه‌رمانى دادوه‌ر بۆ “ڕۆحى بچووك” چييه؟
*
منى هيچ، پێكهنينم به هه‌ندێ شاعير دێت ــ
جياوازى له نێوان ئاسمان و ده‌ريادا ده‌كه‌ن.
ئةستێرهيهك كه به بۆشايی ئاسماندا ڕادهخزێت ــ
ئه‌وا ته‌فسيرى مه‌رگى مرۆڤ ده‌كات.
ماسييهكيش كه به تيژى له ده‌رياوه به‌ره‌و كه‌نار ره‌تده‌بێت ــ
ئه‌وا ته‌فسيرى خۆشه‌ويستى لهبارجوو ده‌كات.
ــ ده‌ى كهوايه منم.. تهنياترين كوڕى سه‌ڕاب ــ هاوڕێی
كه‌نده‌سمه و كه‌ڵه‌باب.
منم.. خاوه‌ن خهياڵترين وهحييهتى شيعرى ئهوينييهت !.
*
منى هيچ.. به دواى هه‌موو شته‌كاندا ده‌گه‌ڕێم. له گومناوى تاريكى شه‌ودا ــ
به دواى لووره‌لووری گورگى ناو دارستانه‌كان و،
مياواندنى پشيله‌ى سه‌ر ديواره‌كان و،
زهڕاندنى جاشهكهرى ناو تهويلهكاندا ده‌گه‌ڕێم.
دواجاريش.. به دواى تكه خوێنى
باڵنده شكهستهكان و،
قوڕسكه قوڕسكى سه‌گى،
به‌رده‌م ماڵى لهشفڕۆشهكاندا ده‌گه‌ڕێم.
*
ده‌زانن منى هيچ.. چيم و كێم ؟
منم، سه‌ر به وه‌چه‌ى بزمار/لاشهيهكى ته‌ڕى بيمار
گڵوانهی وشكى سنه‌وبه‌ر/ تا زستانێكم برده سه‌ر
گوڵه گه‌نمى پوچ/ له ژێر دهڕاسهيهكى حوچ
منم سه‌ر بهڕیخى مانگا و گامێش/ ده‌وڵه‌مه‌نترين وه‌چه..
وهچهیهكى مێژووى سه‌رئێش!.
*
منى هيچ.. گوێ له ئه‌داى هه‌موو وه‌رزێك ده‌گرم.
گوێ له خشه‌ى گه‌ڵاى پايز ده‌گرم
كه چۆن له ژێر پێی ئافره‌تدا ده‌بێت به خاشاك .
گوێ له كرپهى به‌فرى زستان ده‌گرم
كه چۆن وڵاخدار ڕێی ده‌شكێنێت.
گوێ له سيكهى گياى به‌هار ده‌گرم
كه چۆن باخه‌وانه‌كان دهيڕنێنن.
گوێ له چڕقهى گه‌رماى هاوين ده‌گرم
كه چۆن قه‌ڵه‌م و شاعير پێكه‌وه هه‌ڵده‌چن
گوێ له وه‌رزى پێنجه‌م ده‌گرم ــ وه‌رزى به‌هه‌شت،
“كه چۆن شه‌راب به ناو جۆگه‌دا چۆڕه‌ی دێت و.. مهزهش له ته‌نيشت.”(1)
گوێ له وه‌رزى شه‌شه‌م ده‌گرم ــ وه‌رزى جه‌هه‌ننه‌م،
“كه چۆن جاوهڕێى خرتهى شه‌ش به شهشێكى مۆرى تاوڵه ده‌كه‌م.”(2)
*
منى هيچ.. كهڵهشێرێكى پۆپڕهدارى سوورم بينى ــ
دهيقوقاند و، هه‌ڕه‌شه‌ى له هيچ پهلهوهرێكى دى قه‌بووڵ نه‌ده‌كرد.
سهرمازهڵهيهكم بينى.. سه‌ر به ئهشڕافزادهكان.
كۆتریكى سپيم بينى.. سه‌ر به ڕه‌نگه‌كان.
چه‌كوشى دادوه‌رم بينى.. به‌ده‌ست پياوه سه‌ركرده‌كان.
*
منى هيچ.. عهجايبم له هه‌ندێ شت دێ
ــ كه عه‌شقى خودا ده‌بم، ده‌سه‌ڵات سه‌رم لیدهشێوینێ
ــ كه عه‌شقى ئافره‌ت ده‌بم، ناوى خودام له بيردهچێ
ــ كه ده‌چمه ناوده‌سه‌ڵات، خه‌ڵك جوێنم پێده‌ڵێ
ــ كه بێلايه‌ن داده‌نيشم، حكومه‌ت راومدهنێ
ــ كه له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌نووسم، گشت عه‌شقێکم له‌ده‌ست ده‌چێ
وهى عه‌شقم ڕۆ.. وهى قه‌ڵه‌مم ڕۆ ..
ئاى له‌و شيعرانهى كهدهينووسم و لێم به‌گومانه
چۆن جارێكى ديكه ئيلهام خۆ به باوهشي شيعرمدا ده‌كات ؟!
كه ده‌ڵێم: من له نووسه‌رانى ئه‌مڕۆوه خوێندنه‌وه ده‌كه‌م
بۆيه شيعرم كه‌له‌پچه ده‌بێ.
*
منى هيچ.. ئه‌مشه‌و،
شيعرێكم پاسه‌وانى دزه‌كانه ــ
كه چۆن له نێو دێڕه‌كاندا خۆدهنووسنهوه.
شيعرێكم دروشمى ناڕه‌زايى گه‌نجه‌كانه ــ
كه چۆن مانده‌گرن و، له نێو چادره‌كاندا ده‌مێننه‌وه.
شيعرێكم له‌سه‌ر سواڵكهرهكانى سهرشةقام و،
شێته‌كانى به‌رده‌م دوكانهكانه ــ
كه چۆن قهرهباڵغيان له نێو كۆمه‌ڵگادا دروست كردووه.
ئاى له‌م مه‌رگه‌ساتانه/ كه له نێو ده‌سه‌ڵاتى كاريزماكاندايه و،
قه‌د كاڵنابنهوه.
وهى په‌نجه‌كانم ڕۆ.. وهى شيعرم ڕۆ..
ئاى ده‌بێ ياساى دادوه‌ر له‌سه‌ر من چي بێت؟!
كه ده‌ڵێم: من له گه‌نجه‌كانى ئه‌مڕۆوه فێربووم
بۆيه شيعرم ياخى ده‌بێ.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(1) ئيقاعێكى ئه‌م دێڕه شيعره، هى شاعير “خيام”ه.
(2) ئه‌م دێڕه شيعره، ده‌ستكارى و داڕشتنه‌وه‌ى دێڕه شيعرێكى “به‌ختيار عه‌لى” يه
تشرينى يه‌كه‌م و دووه‌مى2007 له کتێبی ” پاشماوه‌ی هه‌ناسه‌کان”