شۆڕشی هونه‌ری شێوه‌كاریی
بێگومان ئه‌م باسه له‌و قۆناغانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه هونه‌ر به‌گشتی و هونه‌ریی شێوه‌كاریی به‌تایبه‌تی به‌خۆیه‌وه بینیووه و به‌پێی سه‌رده‌مه‌كان گۆڕانی ڕیشه‌یی كه‌وتۆته شێوه‌ی كاركردن و به‌خششه‌كانیه‌وه، سه‌باره‌ت به‌و شۆڕشه هونه‌رییه، یاخود ده‌سپێكی گۆڕانی دیدگاكان بۆ جیهان و سروشت هه‌ڵبه‌ته له ڕێبازی زانستیانه‌ی ئیمپریشێنیزمهوه ده‌ستی پێكردووه و هه‌م له فۆرم و هه‌م له ناوه‌رۆك و بابه‌تدا قۆناغێكی نوێی دیاریكردووه كه به قۆناغی مۆدێرنیته ناوزه‌د ده‌كرێت، سنوور و كێشانی ئه‌و هێڵانه‌یه كه چیتر نیگاركێشان له ئه‌تمۆسفیری كلاسیكی و ڕۆمانسیزم و سروشتی و ڕیالیزمیدا بنه‌ماكانی نیگاركێشان ته‌نها له ستۆدیۆ و ئاتهلێرییهكاندا نه‌هێڵێته‌وه و دوو چاوی نوێی پێ ببه‌خشێ كه جیاواز بێت له ڕوانینه‌كانی پێشوو.. هونه‌ر و سه‌رجه‌م ژانره‌كانی له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕانه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان، پێ به‌پێی هاتنه‌ئارای سه‌رمایه‌داری و پیشه‌سازییه‌كی گه‌شه‌سه‌ندوو، هه‌موویان له‌و گۆڕان و نوێبوونه‌وه‌یه به‌ده‌ر نه‌بوون، وه‌لێ شۆڕشی به‌رچاوی شێوه‌كانی نیگاركێشان پشكێكی ڕاسته‌وخۆی وه‌به‌ر كه‌وتووه و ئه‌و دابڕان و جوێبوونه‌وه‌یه له سروشت باشتر ڕه‌نگ پێده‌داته‌وه، هه‌ربۆیه ده‌سپێكی شۆڕشه هونه‌رییه‌كان لكاوه به شێوه‌كارییه‌وه ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌رك و به‌های هونه‌ره‌كانی تر نه‌گه‌یه‌نێت.
زۆربه‌ی ئه‌و فه‌یله‌سوفانه‌ی كه ده‌ڵێن هونه‌ر مه‌عریفه‌یه‌كه زاده‌ی هه‌سته‌كان و له هه‌سته‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت، له سه‌رده‌می ئه‌رستۆوه تاوه‌كو ڕۆسكین، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه جوانیی ڕه‌ها له سروشتدایه و له‌وێوه ده‌ستگیر ده‌كرێت، پێیان وایه هونه‌ری باڵا و چێژبه‌خش و خاوه‌ن توانست ئه‌و هونه‌ره‌یه كه له‌سه‌ر جوانیی سروشت خۆی بونیاد ناوه.. ئاخاوتن ده‌رباره‌ی لاساییكردنه‌وه‌ی سروشت تا ئه‌م دواییانه‌ش بوونی هه‌یه له شێوه‌كاریدا، به‌ڵام سه‌باره‌ت به موزیك و شانۆ شتێكه هه‌رگیز قبوڵ ناكرێت، له موزیكدا نه كلاسیكی و ڕۆمانسیه‌ت و ده‌ربڕینخوازیی و وێنه‌یی ملكه‌چی سروشت نه‌بوون چونكه ستاتیكای ئاواز و میلۆدییه‌كان له سروشتدا نه‌ماون، ده‌نگه‌كانی خوڕه‌ی ئاو و ورشه‌ی گه‌ڵای دره‌خته‌كان و په‌له‌وه‌ران چ نه‌بوون ده‌نگه‌ژێی یه‌كه‌مینن بۆ ده‌نگی موزیكی، یاخود كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌سته‌كان و ئاوێته‌كردنیان نه‌بوونه‌ته كرۆكی موزیك و ستاتیكا و پێوه‌ر و، بنه‌ماكانی خۆی سه‌رچاوه‌ی داهێنان و بهخششهكانیهتی، ئه‌وانه‌ی باس له لاساییكردنه‌وه ده‌كه‌ن مه‌به‌ستیان گواستنه‌وه‌ی فۆرمه‌كانی سروشته له‌میانی نیگاركێشانه‌وه.
جوانییه‌كانی سروشت كه دڵڕفێنن و جوانییه‌كن كۆتاییان نایه‌ت، سه‌باره‌ت به‌هونه‌ر هه‌موو پێدانێكی ستاتیكی نییه كه پێویستیه‌تی به‌ڵكو ده‌بێته‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ و شێوه‌ی ستایل و كاركردنه‌كان كه هه‌رده‌م بۆی ده‌گه‌ڕێنه‌وه له‌پێناوی به‌ده‌رخستنی ڕێچكه تازه‌كانیان، واته سروشت له‌وێدا ده‌بێته‌وه سه‌نگی مه‌حه‌ك كه ڕێبازێكی نوێ ده‌ستنیشان ده‌كات، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر بڕوانینه تابلۆكانی ڕێبازی كۆبیزم ئه‌و وه‌خته ده‌توانین دیاریكردنی شێوازه هونه‌رییه‌كان بسه‌لمێنین كه بینراوه ڕاسته‌قینه‌كان به بینراوێكی نوێ ده‌گۆڕن و ڕوانینی نوێیان بۆ ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وه‌ش ئاوێته‌بوونی دیدگای تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندانه به ڕوانینی هونه‌ردۆستان.
سروشت له كاری هونه‌ریدا به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ خۆی نمایش ده‌كاته‌وه، بۆ نمونه هه‌مووان پێیان وایه ئه‌و سروشته‌ی ( داڤینشی ) له باكگراوندی تابلۆی ( مۆنالیزا ) دا وێنای كردووه زیاتر له جیهانی جادوو و ئه‌فسانه‌كان نزیكده‌بێته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌و سروشته شوێنگه‌یه‌كی جوگرافی خاكی ئیتاڵیایه و به‌ڕاسته‌قینه بوونی هه‌یه، داقینشی له كتێبی ( ده‌رباره‌ی نیگاركێشان ) دا وتویه: له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندانه جوانییه‌كانی سروشت و مرۆڤ بپارێزن و چاوه‌دێری ئه‌و چركه‌ساتانه بكه‌ن كه جوانییه‌كانیان ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی، ڤانكوخ سه‌باره‌ت به‌وه ده‌ڵێت: سروشت پارێزگاری له جوانییه‌كانی خۆی ناكات و هه‌میشه له گۆڕاندایه، ئێمه بۆیه نیگار ده‌كێشین تاوه‌كو پارێزگاری له‌و جوانییانه بكه‌ین.
ئه‌و به‌ها ستاتیكییه‌ی سروشت هه‌یه‌تی یاخود هه‌ڵگریه‌تی له بنه‌ڕه‌تدا یه‌كێكه له به‌خششه‌كانی مرۆڤ و به‌پێی ئاستی بینینه‌كان پێی ده‌به‌خشێت و جیاوازی به‌خۆوه ده‌بینێت به جیاوازی مه‌یله‌كانی چێژوه‌رگرتن و ڕۆشنبیریی و هه‌ست و سۆزه‌كان، ئه‌ركی هونه‌رمه‌ندیش ئه‌وه‌یه گوزارشت بكات له ڕوانینه تایبه‌تییه‌كانی، چه‌نده ئه‌و دیدگایه قووڵ و ورد و هه‌ڵكۆڵینه‌كانی به‌رپا بكات ئه‌وه‌نده‌ش كاری هونه‌ریی خوڵقێنه‌ر و ئه‌فرێنه‌ر و ستاتیكی ده‌بێت، كاری هونه‌ریی له‌و ساته‌وه له‌دایك ده‌بێت كه هونه‌رمه‌ند شوێنگه‌یه‌ك له جوانی سروشت ده‌چنێته‌وه، ئه‌و ده‌ستنیشان كردنه‌ش هه‌موو كرده‌كه ناگه‌یه‌نێت به‌ڵكو ده‌سپێك و چاوگێكی پرۆسه‌ی هونه‌رییه، ئامانجی ئه‌و ستاتیكایه و به‌رهه‌مهێنانی خوڵقاندنی جوانییه‌كه كه زۆرتر بێت له‌و جوانییه‌ی هونه‌رمه‌ند له سروشتدا ده‌ستگیری كردووه، لای ڕیالیزمییهكان و ڕیالیزمییه سروشتییه‌كانی وه‌ك ( كۆرۆ ) و ( كۆربێ ) و ( ڕۆسۆ ) و ( میللێ ) و قوتابخانه‌ی باربیزۆن گواستنه‌وه‌ی سروشت له‌میانی یه‌كه‌مین بینگه‌ی هونهرییانهوهیانه و ئه‌و هه‌ڵوێسته سه‌باره‌ت به ( سهرنجخواكان، ئیمپرێشینیزمهكان ) هه‌وڵدانێكه بۆ گواستنه‌وه‌ی سروشت به‌و پێیه‌ی بكه‌وێته نێو بینگه‌ی شیكارییانهوه، شیكردنه‌وه‌ی كارلێكی تیشك و ڕووناكییه‌كان و ڕه‌نگ و لیریكی تابلۆكان، هێنده‌ی گرنگی نه‌دانه به واقیعبوونی سروشت ئه‌وه‌نده‌ش هه‌وڵدانه بۆ سروشهكان و ڕێنماییه‌كانی سروشت نه‌ك ملكه‌چبوون له ئاستیدا.
ئه‌وه‌ی له ئیمپریشێنیزمدا تازه‌یه ده‌خاله‌تی مێشكی مرۆیه به‌هاوشانی هه‌سته‌كانی، ئه‌قڵ پشكنه‌ر و دۆزه‌ره‌وه‌ی جیهان و ڕێسای ڕه‌نگه‌كانه، به پشت به‌ستن به شكانه‌وه‌ی تیشك و گۆڕینی له ئاوێزه‌دا به حه‌وت ڕه‌نگی دوابه‌دوای یه‌ك و لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌رچه‌كرداری ڕووناكی له ستۆدیۆ و نێو سروشتی ڕاسته‌وخۆدا، ئیتر دوای ئه‌وانیش خاڵخاڵییهكان و شێوه ئه‌ندازه‌كانی ( سیزان ) هاتنه كایه‌وه و دیدگای تایبه‌تییان پێبه‌خشی، وه‌ك شیكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كان لای ( داڤینشی ) كه له‌ڕێی هێڵكارییهوه ده‌یویست ئه‌وه بسه‌لمێنێ كه شێوه‌كان له هێڵه‌كان پێكدێن و هه‌رچی ( گۆیا ) ی ڕۆمانسیش بوو له كاره گرافیكییهكانیدا جه‌ختی له بوونی ڕووناكی و سێبه‌ره‌كان ده‌كرده‌وه بۆ هه‌بوونی فۆرمه‌كانی بوون، خاڵخاڵییهكان به په‌ڵه‌ی ڕه‌نگین و خاڵی گه‌ردیله‌یی، ئه‌وه‌ش به‌پێی قه‌باره‌ی تابلۆكه گه‌وره یاخود بچووك ده‌بوونه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد شێوه‌كان له‌و خاڵه ڕهنگیانه پێكهاتوون، واته سروشت سه‌رباری هه‌موو پێكهاته‌كانی لای هونه‌رمه‌ند ده‌بووه سه‌رنجدان و وردبوونه‌وه بۆ كهشفكردنیان.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و قسه‌وباسانه‌ی ده‌رگایان له‌سه‌ر لاسایی سروشت ده‌كرده‌وه ده‌كه‌ونه پێش سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه و شۆڕشه هونه‌رییه هاوچه‌رخه‌كان قۆناغی جۆراوجۆریان بینیووه و هونه‌ردۆستانیان ئاشنا كردووه به دیدگای نوێ، له به‌رایی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا جیهانی ناوه‌كی هونه‌رمه‌ندان زاڵ بوو به‌سه‌ر جیهانه ده‌ره‌كییه‌كاندا، ئیدی فۆرم و شێوه باوه‌كان جێگه‌یان نه‌ده‌بۆوه له هونه‌ری نوێ‌دا، به‌ڵكو گه‌وهه‌ری هه‌سته ناوه‌كییه‌كان شێوه‌یان گرت و ناكۆتا به‌رجه‌سته بوون، له‌وێوه پیكاسۆ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه : ( چ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان سروشت و هونه‌ردا نییه، هه‌ردووكیان دوو سروشتی جیاوازیان هه‌یه ) ئه‌و وته‌یه له‌و سۆنگه‌یه‌وه بوو تاوه‌كو په‌یوه‌ندییه‌كانی هونه‌رمه‌ند به سروشته‌وه نه‌هێڵێت.
لاساییكردنه‌وه‌ی شته‌كان و سروشت له مێژووی هونه‌ردا به‌شێكی سه‌ره‌كی پێك نه‌هێناوه، وێنه‌كانی هونه‌ری میسرییه كۆنه‌كان و میزۆپۆتامیا ئه‌وه‌نده‌ی سیمبۆلی بوون هێنده كۆپیكردنه‌وه نه‌بوون، ئه‌وه توانستی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و سه‌رده‌مانه ده‌رناخات كه له لاساییكردنه‌وه یان كۆپیكردنهوهدا ئاستێكی باشیان نه‌بووه، به‌ڵكو له دیدی بیروباوه‌ڕه‌كانه‌وه ئه‌و ئاراسته‌یه‌یان گرتووه و به‌پێی هه‌لومه‌رجه‌كان گۆڕانیان به‌خۆوه بینیووه، بۆ نمونه له كاتی ئهخناتووندا كه بیروباوه‌ڕه‌كان ده‌گۆڕدرێن ده‌بینین هونه‌ری نیگاركێشان به ئاقاری جۆرێك له كلاسیزمدا ڕه‌تده‌بێ.. ( مالرۆ ) پێی وایه ڕۆژئاوا چه‌مكه‌كانی لاساییكردنه‌وه و لێكچوونی داهێناوه، ئه‌وه‌ی پێی دهڵَێن سروشت بنه‌ماكانی هونه‌ر پێكده‌هێنێ بانگه‌شه‌یه‌كی بێ بنه‌مایه، ( پۆل گۆگان ) ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه گه‌وره‌ترین قۆناغ له دیرۆكی هونه‌ردا ویستوویه‌تی كامڵبوونی سروشت و مه‌زنیی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر هونه‌ردا بۆ هونه‌ری كلاسی گریكی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
جیاكردنه‌وه‌ی سروشت له هونه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی هونه‌ریشه له پیشه‌سازی، چونكه له هه‌موو چاخه‌كاندا وشه‌ی هونه‌ر شتێكی نه‌ده‌گه‌یاند ته‌نها دهستڕهنگینی و كارایی نه‌بێت له پیشه‌سازیدا وه‌ك چۆن گریكییه‌كان جه‌ختیان لێده‌كرده‌وه، له سه‌رده‌می هیلینیدا به‌ربڵاوتر ده‌بێ و ئیدی له كاتی ڕۆمانییهكانیشدا ده‌بێته لاساییكردنه‌وه‌ی لاسایی، هه‌رچه‌نده له سه‌رده‌می ڕێنیسانسدا وه‌ك پیشه‌گه‌ریی نامێنێته‌وه، وه‌لێ هێشتاكه له لاساییكردنه‌وه ده‌رباز نابێت.
لاساییكردنه‌وه‌ی هونه‌ریش هێنده جیاوازی به‌خۆوه نه‌بینیووه له پیشه‌گه‌ریی، وه‌ختێ ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندێكدا كه ڕۆڵی ئاوێنه‌یه‌ك ببینێ یان كامێرایه‌كی فۆتۆگرافی، هیچ جیاوازییه‌كیان نامێنێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و نیگاركێشه‌ی ده‌چێته مۆزه‌كانی جیهانه‌وه و كۆپی شاكاره‌كان ده‌كاته‌وه، یان ئه‌و برۆنز دروستكه‌ره‌ی قاڵبی په‌یكه‌رێك داده‌ڕێژێت، لێره‌وه پێویسته سنوورێك دابنرێت له‌نێوان داهێنانی هونه‌ریی و هونه‌ری پیشه‌سازیدا، ئه‌و كارانه‌ی پشت به هونه‌ر ده‌به‌ستن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی جوانییه‌كی پیشه‌سازی.
په‌لوپۆی هونه‌ری نوێ و پشت به‌ستنی پیشه‌سازی به داهێنان وامان لێده‌كات به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هونه‌ر و پێناسهكانیدا نه‌كه‌ین، هونه‌ری ڕووناكی و ڕازاندنه‌وه و دیزاین و نه‌خشه‌سازی فاشیۆن و پۆشاكه‌كان له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌سازیی شێوه‌ی ئامێر و كه‌لوپه‌له‌كان و سازدانی پێشانگه و ڕێكخستنی ڕۆژنامه و گۆڤار و كتێب و هه‌موو هونه‌رێكی خاوه‌ن جووڵه‌كانیش ده‌چنه‌وه خانه‌ی هونه‌ره‌وه.
جه‌ماوه‌ر و هونه‌ردۆستان سه‌رباری هه‌موو ئه‌و به‌ربڵاوییه له به‌رامبه‌ر هونه‌ری نوێ و هاوچه‌رخدا به گومان و دڕدۆنگییه‌وه ڕاده‌وه‌ستن، ئه‌و هونه‌ره‌ی ته‌واو ڕه‌تیده‌كاته‌وه كه ببێته لاساییكردنه‌وه‌ی سروشت و واقیعی هه‌ستپێكراو، ئه‌وه‌ش وایان لێده‌كات به سه‌رسامییه‌وه ته‌ماشایان بكه‌ن و شته نامه‌ئلوفه‌كان ببینن، هه‌رچۆنێك بێت دیدگایان بۆ ئه‌و هونه‌ره، له‌ڕاستیدا شتێك له ڕه‌سه‌نایه‌تی بنه‌ڕه‌تی هونه‌ره و هونه‌رمه‌ندی داهێنه‌ر ده‌توانێت ئه‌و ڕێیانه بكاته‌وه كه بگاته مه‌یل و خواسته‌كانی بینه‌ران، كاری هونه‌ری و ساخته‌ش لێكتر جودا ده‌كرێنه‌وه، هه‌موو هونه‌رمه‌نده نوێخوازه‌كانی له چه‌شنی پێكاسۆ و پۆل كلی و هنری مۆر و كاندینسكی و چه‌ندانی تر له‌و بینگه باوه‌ی لای هه‌مووان هه‌یه دوور ده‌كه‌ونه‌وه و ئه‌و شتانه به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن كه پێشتر له خه‌یاڵ و هزرماندا وێنه‌یه‌كیان دروست كردووه، لێكدانی وێناكردنی نوێ به وێنه ڕابردووه‌كان وه‌رچه‌رخان و تێگه‌یشتنێكی دیكه‌یه بۆ فۆرمه‌كان و شرۆڤه‌كردنیان، هونه‌ر پێشده‌كه‌وێ و گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، وه‌ك چۆن به‌پێی سه‌رده‌م و زه‌مه‌نه‌كان ڕوانینی مرۆڤیش گۆڕانی به‌سه‌ردا دێ و بینراوه‌كانی پێشوو ئاوێته ده‌بن به بینراوی نوێ و جیاواز، ئه‌مه‌ش چۆنێتی بیركردنه‌وه و هه‌سته‌كان ده‌ستنیشان ده‌كاته‌وه كه چیتر له ژیانی هاوده‌مدا لێكدانه‌وه و ڕوانینه‌كان وه‌ك خۆیان نامێننه‌وه و ڕووبه‌ر و پانتایی ناكۆتا داگیر ده‌كه‌ن.
له‌نێوان داهێنان و واقیعدا
ئاده‌میزاد له یه‌كێتییه‌كی زه‌مانیدا بوونی هه‌یه، واته له ڕابردوو و ئێستا و داهاتوودا ئاماده‌یه و ئه‌و زانیارییانه‌ی پێشتر وه‌ریگرتووه به ڕابردووه‌وه دهلكێنهوه و له ئێستادا ده‌توانین بڵێین خاوه‌ن زانیارییه‌كی مێژووییه، واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی به مانای ئێستا و ئه‌وه‌ی ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ ئاینده و داهاتووه‌كان له ئه‌فسانه و هونه‌ردایه.. پێده‌چێت هونه‌ر زۆر په‌یوه‌ست بێته‌وه به مرۆڤه‌وه وه‌ختێ گوزارشت له مێژوو و واقیع و خه‌یاڵ ده‌كات، به‌های هونه‌ر ئه‌و كاته ڕوونتر ده‌بێته‌وه كه داهاتوو له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی هونه‌ر وابه‌سته‌ی خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌یه ده‌چێته دیوێكی دیكه‌ی واقیعه‌وه و له‌و ئه‌ندێشانه‌ی واقیعی نوێ ده‌خه‌مڵێنێ، ژیانیش خۆ هه‌ر ئه‌ندێشمه‌ندی نییه و پڕێتی له یاده‌وه‌ریی و پاشماوه و پاشخانهكان و هیوا و ئومێده‌كان، مرۆ كه ژیان پیاده ده‌كات ته‌نها به هه‌سته‌كانی ئه‌و كرده‌یه ئه‌نجام نادات، به‌ڵكو هه‌سته‌كان په‌یوه‌ست ده‌بنه‌وه به هه‌نوكه و ئێستا و وه‌ختێ ڕووه‌و ژیانی پێشینه هه‌نگاو بنێته‌وه به یاده‌وه‌ریی و زانست ئه‌وه ده‌كات و داهاتووهكانیش به هیوا و خهونهكان، شرۆڤه‌كردن و پێزانینه‌كان له‌ڕێی ئه‌قڵ و بیركه‌وتنه‌وه یاخود هه‌سته‌كانه‌وه ده‌كرێن و مهزندهكردنیش له‌ڕێی ئه‌ندێشه‌وه ده‌بێت.
واقیع سنوورداره به ڕابردوو و ئێستا به‌بێ داهاتوو، فاكته‌ری گه‌یشتن به ڕابردوو له‌ڕێی ئهقڵهوهیه و پێزانینی ئێستاش له‌میانی ههستكردنهوهیه، ناتوانین پێشبینی داهاتووه‌كان بكه‌ین ته‌نها له‌ڕێی ئه‌ندێشه‌وه نه‌بێت، هونه‌ر شێوازی به‌دیهێنانی خه‌یاڵه و مێژوو ستۆدیۆی زانستیانه‌ی ئاوه‌زه، له‌و نێوه‌نده‌دا جووڵه‌كان شێوازی ده‌ربڕینی بوونن و له‌میانی كرده و جووڵه‌وه ده‌رك به واقیع ده‌كرێت، له‌م بهرهنجامهوه ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی بڵێین هونه‌ر كرده‌یه‌كی ناواقیعییه، هه‌ر لكاندنێك بكرێته‌وه به واقیعبوونی هونه‌ره‌وه ده‌شێت تێكدانی بگه‌یه‌نێت و سروشته‌كه‌ی بگۆڕێت.. هونه‌ر به‌مانای مێژوو نایه‌ت، هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌ش نییه یاخود تێۆرێكی دیاریكراو، به‌ڵكو گۆشه‌یه‌كی كراوه‌یه به‌سه‌ر جیهانێكدا كه پێشتر نه‌بینراوه و نه‌بیستراوه و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش به بابه‌ت و كه‌ره‌سه ده‌كات و مه‌عریفه و فه‌لسه‌فه‌ش به هه‌ست و ئه‌ندێشه‌وه گرێده‌دات.
له مێژووی هونه‌ردا شتێك نابینینه‌وه پڕاوپڕ به واقیعی له‌قه‌ڵه‌می بده‌ین، وه‌ك وته‌كه‌ی ( هێراكلیتس ) كه ده‌ڵێت: ئێمه دوو جار له ڕووبارێكدا مه‌له ناكه‌ین، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی واقیعیش بوون به خه‌یاڵ و هه‌ستی هونه‌رمه‌ندانه‌وه به‌رهه‌م هاتوون و تژین له جیهانه تایبه‌تییه‌كان، له‌و ئاماژه و هێمایانه‌ی تایبه‌تن به هه‌ست و لێكدانه‌وه‌كانه‌وه، ده‌نا واقیعی و سروشتی به‌واتای بهكهرهستهكردنی شته بابهتییهكان دێت كه لای هه‌مووان بینراون به‌ڵام به ئاوێته‌بوونی دیدگایه‌كی داهێنه‌رانه، وه‌ك به‌خشینی چاوی نوێ بۆ بینینی شته‌كان.
له‌نێوان داهێنان و سهركوتكردندا
سه‌رباری جیاوازییه‌كانی نێوان ئه‌قڵ و سروشت سه‌خته سنوورێك بكێشین بۆیان، هیچ كاتێك ئه‌قڵی مرۆڤ پڕاوپڕ ئازادی به‌رقه‌رار نه‌كردووه، چونكه به‌پێی سه‌رده‌مه‌كان و یاسا و ڕێساكان ئه‌قڵ وابه‌سته‌ی لێكدانه‌وه‌كان بووه و پێودانگه‌كان ئاراسته‌یان كردووه، له یاسای فه‌لسه‌فه‌ی میتافیزیكیدا ئه‌قڵ دۆخی گهمارۆانی بینیووه و له سیستمی ئایینه‌كانیشدا به سه‌ركوتكاریدا ڕه‌تبووه، ئێستاش له ڕه‌وشی شارستانیه‌تی هاوچه‌رخدا ملكه‌چی دۆخی به‌رهه‌مهێنان و پیشه‌سازیی و تهكنۆلۆژیاكانه.. سروشتیش مافه‌كانی خۆی ده‌ستگیر نه‌كردووه وه‌ك ئایدیاڵیست و ڕۆمانسییه‌كان خوازیاری بوون ته‌نها به‌شێكی كه‌م نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی لایه‌نگری و گه‌ڕانه‌وه بۆ سروشت به‌مانای وه‌ستانه‌وه‌یه دژ به ئه‌قڵ و هزر، له‌ساتی پراكتیزه‌كردنی بنه‌ما ئایدیاڵی و ڕۆمانسییه‌كان و وه‌ستان دژ به ئه‌قڵ وای له سروشتخوازهكان كردووه له پیاده‌كردنی خۆشه‌ویستی و ئازادی و چێژ وه‌رگرتن و یاخیبوون و سهركێشییهكان لابده‌ن، واته كۆك بوون و هاوسه‌نگكردنی ئه‌قڵ و سروشت سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی كانزای ئه‌قڵ و سروشت قه‌واره‌ی خۆیان چنگ نه‌كه‌وتووه.
له‌ڕاستیشدا مرۆڤ وه‌كو ژیان ته‌واوێ به گه‌مژه هه‌ڵسه‌نگێنراوه له‌لایه‌ن فه‌یله‌سوفانی كۆنه‌وه، مرۆ ته‌نها ئه‌قڵ و ئاوه‌ز نییه وه‌ك ( كانت ) ده‌ڵێت یان ئامێری به‌رهه‌مهێنان وه‌ك ( ماركس ) ته‌ماشای ده‌كات، به‌ڵكو له‌خۆیدا كانزای ژیانه هه‌روه‌ك ( فرۆید ) بانگه‌شه‌ی ده‌كات.
به‌م لێكدانه‌وه‌یه ده‌توانین پێوانه‌ی پێودانگێكی نوێ بكه‌ین بۆ سه‌ربه‌ستییه‌كانی ئه‌م بوونه‌وه‌ره، توانستی ئه‌و كانزایهشه كه هیچ له ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتن و سه‌ركوتكردنێك ڕه‌تده‌كاته‌وه، چونكه مرۆ به پاڵپشته زیندووه‌كانی پێداویستی و چێژه‌كانی فه‌راهه‌م ده‌كات، هه‌ر به‌ربه‌ست و له‌مپه‌رێك له‌به‌رده‌م ئه‌و ئارهزووهشدا ده‌بێته برسێتی و چه‌پاندن كه ئه‌وه‌ش وا ده‌كات مرۆڤ بته‌قێته‌وه، ده‌سه‌ڵاتیش كه ئیتر هه‌ر جۆره ده‌سه‌ڵاتێك بێت له سه‌رۆك و باوك و قه‌شه و مه‌لا هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و ته‌قاندنه‌وانه سه‌ركوت بكه‌ن و تابۆ و نامۆڕاڵییهكانیان بده‌نه پاڵ. كه‌واته شۆڕش ئه‌و شته‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتكاریی و مۆڕاڵه باوه‌كان ناهێڵێت.
هه‌موو جیهانه‌كانی ئهندێشمهندیی و شیعر و هونه‌ر جیهانی زۆره‌ملی نین و هه‌موو چه‌شنه‌كانی سه‌ركوتكردن تێیاندا ده‌پوكێنه‌وه، خه‌یاڵ ڕۆڵێكی ئه‌وتۆ ده‌بینێت له بونیادنانی ئه‌قڵدا و ئه‌وه‌ش له‌میانی هونه‌ره‌وه باشتر دێته دی و قووڵترین چینه‌كانی نه‌ست به باڵاترین به‌رهه‌مه‌كانی هه‌سته‌وه وابه‌سته ده‌كات.. مه‌عریفه هه‌میشه ده‌كه‌وێته پشت وه‌همه‌وه، ڕاسته‌قینه‌بوونی ئه‌ندێشه‌ش ئه‌وده‌مه به‌رجه‌سته ده‌بێت كه شێوه‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت و جیهانی ده‌رككردن و تێگه‌یشتن ده‌خوڵقێنێت، ئه‌و جیهانه‌ش خودییه و له‌هه‌مانكاتدا بابه‌تییه و له هونه‌ردا به‌رقه‌رار ده‌بێت.. شیكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی ئهندێشمهندیی پێ‌زانین به‌ره‌و ئیستاتیكا په‌لكێشمان ده‌كات كه له‌بنه‌ڕه‌تدا چه‌مكی هونه‌ره، ئیدی ئه‌و وه‌خته ده‌توانین جۆرێك له هاوسه‌نگی نێوان هه‌ست و ئه‌قڵ له‌میانی وێنه‌یه‌كی ستاتیكییهوه به‌رجه‌سته بكه‌ین.
هونه‌ر له‌لای ( ماركۆز ) پیاده‌كردنی چهپێنراوهكانه و دژ به سیستمه سه‌ركوتكه‌ره‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه بوونی هه‌ر جۆره لهبازنهدانێك هونه‌ر ئازادی لێ زه‌وت ده‌كرێت و هونه‌رمه‌ند ناتوانێت وێنای سه‌ربه‌ستی بكات، بۆئه‌وه‌ی زهوتكاریش به‌رجه‌سته ببێته‌وه له هونه‌ردا ده‌بێت له ڕواڵه‌تی ئه‌و واقیعه‌وه بكرێت كه تێیده‌په‌ڕێنێ و به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه، ئه‌و كاره‌ش واقیع ملكه‌چ ده‌كاته‌وه به پێودانگه ستاتیكییهكانی وه‌ك شێواز و ڕیتم و سه‌نگی هونه‌ریی كه سیستمی ستاتیكان و سه‌رچاوه‌ی پێدانی چێژهكانن، خه‌سڵه‌تی جوانیی بۆ زاخاودان و چێژوه‌رگرتن هه‌رگیز له گه‌وهه‌ری هونه‌ر جیانابێته‌وه ئه‌گه‌ر كاره هونه‌ریه‌كه‌ش هاوسه‌نگ نه‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ هونه‌ردۆستاندا، واته ڕاده‌ی چێژوه‌رگرتنیان.
هونه‌ر هه‌میشه ده‌ربڕی ده‌ربازبوون بووه له چه‌پاندن، هه‌ربۆیه هونه‌ر وه‌ك به‌رگرییه‌ك ده‌كه‌وێته‌وه، وه‌لێ ئه‌و به‌رگرییه‌ش به‌نده به به‌شدارییه‌كی مرۆیی ڕاسته‌قینه‌وه و دوالیزمی ئهندێشمهندیی و بنه‌ڕه‌تی واقیع له پرۆسێسه‌ی سه‌روو واقیعدا گه‌ڵاڵه ده‌بێت، یاخود نیمچه واقیعدا وه‌ك خه‌ون و زینده‌خه‌و و گه‌مه، واقیعی زێده‌ڕه‌و ئه‌وه‌یه كه واقیع تێده‌په‌ڕێنی، به‌ڵام هه‌رچی ئه‌ندێشه و خه‌یاڵه ڕه‌مه‌كی ژیان سه‌رده‌خات بۆ یه‌كانگیربوونی چێژ و واقیع، فرۆید ده‌ڵێت: شارستانیه‌ت پێكنایه‌ت ته‌نها به خاپووركردنی یه‌كێتی نێوان بنه‌ڕه‌تی چێژ و واقیع نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌یه له ئه‌ندێشه لاده‌دات تاوه‌كو ببێته وههم و گه‌مه و زینده‌خه‌ون.
ماركۆز پێی وایه ئه‌م ڕایه‌ی فرۆید به‌ره‌و ئه‌و بڕوایه‌مان ده‌بات كه مه‌حاڵه شارستانیه‌تێكی نوێ دابمه‌زرێت، له‌ڕاستیدا بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی واقیعێك بێ سه‌ركوتكردن پێویسته به‌ره‌و دواوه بكشێته‌وه بۆئه‌وه‌ی ببێته‌وه به واقیعێكی مێژوویی، به‌وه‌ش پێشبینی و ئهندێشمهندیی ڕووه‌و ئایینده‌یه‌ك پهلدهكوتن كه هێشتا مرۆڤایه‌تی په‌ی پێنه‌بردووه.
( یۆنگ ) وایده‌بینێ كه ئهندێشمهندیی چالاكییه‌كی داهێنه‌رانه‌یه و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و گرفتانه‌یه كه ده‌كرێت چاره‌یان بكه‌ین، خه‌یاڵ پردێكی هه‌میشه‌یی دروست ده‌كات له‌نێوان داخوازییه دژبه‌یه‌كه‌كانی خود و بابه‌تدا، له‌نێوان ده‌ربڕینی ناوه‌كی و ده‌ره‌كیدا، هه‌ربۆیه خه‌سڵه‌تی ئایینده‌یی له‌خۆده‌گرێت، ته‌نها بۆ ڕابردوو ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكو به‌ره‌و داهاتووش ده‌ڕوات، به‌ره‌و ئه‌و توانستانه‌ی هێشتاكه نه‌هاتوونه‌ته دی به‌ڵام شیاوی هاتنه كایه‌ن.. به‌های ڕه‌وابوونی ئه‌ندێشه ته‌نها مه‌به‌ست له ڕابردوو نییه به‌ڵكو ئایینده‌ش ده‌گرێته‌وه، ئه‌ندێشه و خه‌یاڵ وه‌ختێ شێوه‌كانی سه‌ربه‌ستی و ئاسووده‌یی ده‌وروژێنن ڕووه‌و ڕزگاربوونی واقیعی مێژوویی ده‌كشێن، له‌وێشه‌وه ڕۆڵی شۆڕشگێڕانه و ڕه‌خنه‌یی ئه‌ندێشه سه‌رهه‌ڵده‌دات.
سوریالییه‌كان گرنگی ئه‌ندێشه پێده‌زانن و ( ئه‌ندرێ بریتۆن ) له مانیفێستی سوریالیزمدا ده‌ڵێت: ڕه‌نگه ئه‌ندێشه گه‌یشتبێته قۆناغی داواكردنی مافه‌كانی، ده‌پرسێت ئاخۆ ناكرێت ڕێگه‌چاره‌ی ئاسته‌نگ و گرفته بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ژیان له‌میانی خه‌ونه‌وه نه‌بێت؟! سوریالییه‌كان وایده‌بینن كه هونه‌ر هاوشانی شۆڕشه و ئه‌ندێشه‌ی هونه‌ریی ڕووبه‌ڕووی ڕاستییه‌كان ده‌بێته‌وه، به هه‌ڵوێستی ڕه‌تكردنه‌وه ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر به سه‌ركوتكردن، خه‌باته له‌پێناوی هاتنه‌دی شێوه‌ی باڵای سه‌ربه‌ستی و ژیانێكی بێ ڕاڕایی.. ئه‌قڵ ئامرازی ڕه‌وینه‌وه‌ی ڕهمهكهكانه و ده‌سه‌ڵاتێكی سته‌مكارانه پیاده ده‌كات، خه‌یاڵ ئه‌و ڕاستیانه هه‌ڵده‌گرێت كه هه‌رگیز ناگونجێن له‌گه‌ڵ ئاوه‌زدا، ده‌بێته‌وه ئامرازی مه‌عریفه چونكه سه‌ربه‌ستی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پێیه تاوه‌كو كامڵبوونی ته‌واو له‌نێوان مرۆڤ و سروشتدا به‌دی بهێنێ
له‌نێوان داهێنان و پابه‌ندبووندا
ئازادی هونه‌رمه‌ند ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئاره‌زووه‌كانی گوزارشتكردنی واڵا بكات هێنده‌ی پابه‌ندبوونیه‌تی به‌و ئه‌زموونه قووڵه‌وه كه هه‌یه‌تی، له‌به‌رئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی نییه، بوونێكی مرۆییه كه هه‌موو هه‌ست و سۆزه باڵاكان ڕه‌نگ پێده‌داته‌وه و به‌رپرسیارێتی له كۆڵ ده‌نێت، ئه‌و به‌رپرسیارییه‌ی كه كارده‌كات بۆ سه‌رخستنی مرۆڤ له ئاستی پێداویستیه ساكارهكانهوه به‌ره‌و پێداویستیه باڵاكان، پابه‌ندبوونی هونه‌رمه‌ند به‌م لێكدانه‌وه‌یه دژوارترین به‌رپرسیارێتییه، له‌گه‌ڵ زۆرهملیدا ناته‌بایه و دژی ده‌وه‌ستێته‌وه، پابه‌ندبوون پاڵنه‌رێكی ناوه‌كییه بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ بیروبۆچوون و مه‌سه‌له گشتییه‌كاندا و چ شوێنگه‌یه‌ك بۆ سه‌پاندن و زۆرلێكردن ناهێڵێته‌وه.
به ڕای ( سارته‌ر ) هونه‌ر جیاوازه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بدا، ئه‌ده‌ب ئیشكردنه و پابه‌ندبوونه به
سه‌رباری هه‌موو ئه‌م باسانه‌ش هێشتاكه خه‌ڵك به‌گشتی چاوه‌ڕێی تازه‌تر ده‌كه‌ن له هونه‌ر، وه‌ك چۆن چاوه‌ڕوانی زۆرتر ده‌كه‌ن له هزر و زانست، ( دێلاكڕوا ) ئاماژه به‌وه ده‌كات كه داهێنان به‌ها جێگیر و چه‌قبه‌ستووه‌كانی له هه‌ستی گشتیدا تێپه‌ڕاندووه، به‌ڵام نكوڵی له‌وه ده‌كات گه‌ر چه‌شه‌ی ته‌ندروستی تێپه‌ڕاندبێ، ( شارل لالۆ ) به‌درێژی باسی ئه‌وه‌ی كردووه و به پێناسه‌ی هونه‌ر به ( كرده‌یه‌كی داهێنه‌رانه ) دوایی دێنێت، ئه‌گه‌ر كاری هونه‌ریی داهێنان له‌خۆ نه‌گرێت وه‌ك شتێكی نیمچه هونه‌ر ته‌ماشای ده‌كرێت، هه‌رچی ئه‌و هونهرهشه كه له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی بێت وه‌ك ( ئه‌فلاتون ) داوای ده‌كات، له‌ڕاستیدا هونه‌ر نییه، بۆ نمونه نیگاركێشان دوورترین هونه‌رێكه له نمایشكردنی ڕاستی، چونكه به ڕه‌نگ و هێڵ و تیشك گوزارشت ده‌كات و له‌گه‌ڵ بنه‌ما زانستیه‌كاندا یه‌ك ناگرێته‌وه كه پشت ده‌به‌ستێ به بڕوامه‌ندیی و ڕاستی، وه‌ختێ ( زۆڵا ) هه‌وڵده‌دات له‌میانی چیرۆكهكانیهوه پاساو بۆ تیۆری لاسلییكردنهوهی سروشت و واقیع بهێنێته‌وه، ده‌كه‌وێته ناو زانستی بابه‌تیانه‌وه و تا ڕاده‌یه‌كی ئه‌وتۆ له مانای هونه‌ر دوور ده‌كه‌وێته‌وه، كاتێك ( مۆنێ ) هاوه‌ڵه‌كه‌ی خۆی تاوانبار ده‌كات كه هه‌موو بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی هونه‌ری تێكشكاندووه، له‌ڕاستیدا خودی خۆی له كاره‌كانیدا كۆت و پێوه‌ندی هونه‌ریی تێكده‌شكێنێ، ( كۆربێ ) به‌پێچه‌وانه‌وه پێی وایه كه داهێنان و دۆزینه‌وه‌ی جوانیی له سروشته‌وه فه‌راهه‌م ده‌كرێت.
لوتكه‌ی كاری هونه‌ریی خۆی له سه‌رسوڕمان و ڕاته‌كاندنی جه‌ماوه‌ردا ده‌بینێته‌وه، وه‌ختێ هونه‌ردۆستان كاره‌كانی ( فیدیاس ) و ( مایكل ئه‌نجلۆ ) و ( داڤید ) نه‌مر ده‌كه‌ن، لای داهێنه‌ران بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كه‌م: بوونی به‌های بابه‌تی ژیانی گشتی و دووه‌م: لێهاتوویی گوزارشتكردن و كۆپیكردنی سروشت و واقیع كه تا ئه‌و ساته‌وه‌خته له ته‌مومژدا مابۆوه، هونه‌ری ڕیالیزمی چ په‌یامێكی ئاشكرای پێنه‌بوو، كاتێك جه‌ماوه‌ر چاوه‌ڕوانی به‌ها تازه‌كانی ده‌كرد و نیگای ده‌بڕییه‌وه ڕابردوو، ئیدی په‌یامی هونه‌ریی بووه به‌رجه‌سته‌كردنی شتی نوێ، واته گۆڕینی پێودانگه‌كان كه پێشتر ده‌بوونه یاسا و ڕێساكان، بۆ نمونه ( كۆرۆ ) ده‌یوت: ئێمه ناتوانین باشتر به‌رهه‌م بێنین وه‌ك له‌وه‌ی سروشت ده‌یبه‌خشێت، ( دێلاكڕوا ) له وه‌ڵامدانه‌وه‌یدا وتوویه: سروشت وه‌ك فه‌رهه‌نگ وایه و ده‌توانین مانای لێ ده‌ستگیر بكه‌ین، كتێبێك نییه تاوه‌كو هزر و بیروبۆچوون بگوێزێته‌وه، ئه‌وانه كه‌ره‌سته‌ی بنیاتنانن نه‌ك بونیاد.
له سه‌ره‌تای هونه‌ری نیگاركێشانه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ، ڕیالیزمییهكان نیگاری فیگه‌ری مرۆڤ و سروشت و شته‌كان ده‌كێشن كه هه‌ڵگری هه‌مان شێوه و فۆرمن، یاخود هه‌مان واتا ده‌به‌خشن، به‌ڵام ئایا په‌یامی هونه‌ریی ئیتر له نمایشكردنی گرفته ڕۆژانه‌یی و دوپاتكردنه‌وه‌ی ڕێنمایی ئایینه‌كاندا كۆتایی پێدێت؟! ئایا هزر و ستاتیكا بۆ ئه‌و بنه‌ڕه‌تانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه مرۆ هه‌ر له كۆنه‌وه ئاشنایان بووه، یاخود هه‌ردووكیان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پێشكه‌وتنی مرۆڤ و جووڵهكانیهتی؟!
هونه‌ر هه‌نگاو له‌دوای هه‌نگاو شانبه‌شانی مێژووی شارستانییه‌كان هاتووه، وه‌ختێ مرۆ دیلی چه‌مكه هه‌نوكه‌ییه‌كان و پێداویستییه هاوده‌مه‌كانی بووه هونه‌ر هۆیه‌كی ده‌ربڕین بووه له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و پێداویستیانه، كاتێك ویستویه‌تی له چوارچێوه‌ی ژیان ده‌ربازببێ، به‌دوای چێژدا گه‌ڕاوه له هونه‌ردا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی خۆشنودی، كاتێكیش ژیار و شارستانیه‌ت له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌كانی وه‌ستاوه‌ته‌وه ئیدی په‌یامی هونه‌ر له ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی مرۆ ترازاوه و به‌ره‌و ڕێكخستنی بوونی ناوه‌كیی و هزر و هه‌ست و لێكدانه‌وه‌كان چووه، به‌وه‌ش داهێنه‌ران وای نابینن كه به‌و ڕه‌وته له یاسا مۆراڵییه‌كان دووركه‌وتبنه‌وه، چونكه مۆراڵ به‌مانای كۆمه‌ڵه ڕێسا و بنه‌مایه‌ك كه سیستمێك جه‌ختیان لێده‌كاته‌وه، وه‌لێ هونه‌ر هه‌ست و هه‌ڵچوون و چالاكییه‌كه كه داهێنان له‌سه‌ریان ده‌وه‌ستێته‌وه.
ئه‌وه‌ی داهێنه‌ران به‌خشیویانه و ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیشیان به هیچ ئامانجێكه‌وه پابه‌ند نه‌بووبن، گه‌ر مۆراڵیش نه‌بووبن ئه‌وا دوورترن له مۆراڵ و گه‌ر مرۆڤایه‌تیش نه‌بووبن ئه‌وا له‌سه‌روو مرۆڤایهنییهوهن، هه‌رچی ڕیالیستهكانه كه به په‌یام و دروشمه‌كان پڕ چه‌ك بوون هه‌موویان به به‌ها جێگیره‌كانه‌وه ده‌گیرسێنه‌وه و بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كه‌ن، شارستانیه‌تیش له‌سه‌ر تازه و نوێ ده‌وه‌ستێته‌وه نه‌ك شتی كۆن و باو، وه‌ختێ ڕیالیستییهكان پاساوی ڕه‌فتار و بیركردنه‌وه‌یان به ئه‌ركی هونه‌ر ده‌ده‌نه‌وه، وه‌ختێ هه‌وڵه‌كانی داهێنان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه پشتیان له په‌یام كردووه، ئه‌وا ڕاستی ده‌شێوێنن، چونكه مێژووی بزوتنه‌وه هونه‌رییه‌كان سیمایه‌كی ڕاستگۆیانه‌ی ئه‌و قۆناغ و واقیعانه بوون كه شارستانیه‌تی ئه‌مڕۆی مرۆڤایه‌تی پیایدا ڕه‌تده‌بێ.
پێده‌چێت هۆكاری جیاوازی نێوان ڕیالیستی و داهێنهرخوازان یاخود تێنه‌گه‌یشتن له داهێنان و ڕیالیزمی كه ئامانجی سه‌رخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی و مۆراڵێكی دیاریكراوه، په‌یوه‌ستبوونی ئه‌فراندن بێت به ئازادییه‌وه چ له شێوا و ستایلدا یان له ته‌كنیك و شێوه‌ی كاركردندا، هه‌روه‌ها په‌رۆشبوون بۆ چالاكییه‌كی تایبه‌ت به‌بێ ده‌قگرتن به فرمان و ڕێسایه‌كی دیاریكراوه‌وه.. داهێنهرخوازان به‌رگری ده‌كه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن جیاوازی نێوان ئه‌و ئازادییه دروست بكه‌ن كه داوای ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و بێلایهنیهشدا بۆ ڕیالیستیه‌كان كه ده‌ڕواننه ئازادییه‌كه‌یان، چونكه نوێخوازان هه‌میشه بۆ سه‌ربه‌ستییه‌ك ده‌گه‌ڕێن كه هیچ پێوه‌ر و بنه‌مایه‌ك له بازنه‌یان نه‌دات، وه‌ك چۆن ده‌شیانه‌وێت ته‌واو ڕاستگۆبن و كۆك بن له‌گه‌ڵ په‌یامه مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یاندا كه هونه‌ره‌كه‌یان هه‌ڵگریه‌تی.
لێره‌دا به وته‌یه‌كی ( گارودی ) دوایی به‌م نووسینه ده‌هێنین وه‌ختێ ده‌ڵێت: هونه‌رمه‌ند واقیع وه‌ك خۆی نیگار ناكێشێته‌وه سه‌ربه‌خۆ و دوور بێ له به‌شداریبوونی، چونكه ئه‌ركی ئه‌و ته‌نها پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرتێك نییه له‌هه‌مبه‌ر ئه‌نجامی جه‌نگه‌كه‌وه، به‌ڵكو ئه‌و یه‌كێكه له قاره‌مانه‌كان و خه‌بات ده‌كات، پشكی هه‌یه له مێژوو و به‌رپرسیاریدا، ئه‌ویش وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی تر نه‌ك داوای ته‌نها شرۆڤه‌كردن و خوێندنه‌وه‌ی جیهان ده‌كات، به‌ڵكو به‌شداریكردن و گۆڕینیشی ده‌وێت.
ته‌ها ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ
سه‌رچاوه‌كان:
1- الپوره والفن، د. العفیف بهنسی، سلسله الفنیه، بغداد 1973.
2- الفن الحدیپ و المدرسه التجریدیه بین الواقع و الخیال، د. مصگفی محمود 2009.
3- الحرب بین واقع الخیال و خیال الواقع، حمید موقدمین، المغرب 2008.
4- فن ابداعی بین الواقع و الخیال، هیپم منیر حسین، سایتی گوگڵ 2010.
5- پوره الفن المعاصر و الفن المعاصر للپوره، تشارلز رادكلیف، ت: مازن كم الماز، سایتی گوگڵ 2011.