
خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی ڕاستییه درۆزنه‌كان
توانایه‌كی مه‌عریفی…نموونه‌یه‌ك له داهێنان
“ڕۆمانی ڕاستییه درۆزنه‌كان” وه‌ك دیارخه‌ر
دانا كه‌مال
ڕۆمان ئه‌و ژانره ئه‌ده‌بیه گرنگه‌یه كه‌ته‌واوكه‌ری ئاست و لایه‌نه‌كانی تری بابه‌تی ئه‌ده‌بییه، ده‌كرێت بگوترێت بێ ڕۆمان مهئویسه لقه‌كانی دیكه‌ی ئه‌ده‌ب، وه‌ك”په‌خشان و هه‌ڵبه‌ست و قه‌سیده،…هتد”، ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێبكه‌م نووسین و توانا ناوازه‌كانی ڕۆماننووسهكانه كه‌چۆن ده‌توانن ڕووبه‌ڕووی گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریه‌كانی ناو ڕۆمانه‌كان ببنه‌وه.
كه‌سایه‌تی ڕۆماننووس مه‌رج نیه لاو یاخود بهتهمهنبێت، ڕاسته هه‌تا ته‌مه‌نی زیاتر بێت كۆمه‌ڵێ ڕێچكه‌ی ئه‌زموونی ئه‌ده‌بی باشی له‌لا گهڵادهبێت و ده‌یزانێت، ده‌كرێت بڵێین خۆ ئه‌وه‌ی لاویش بێت ده‌توانێت ببێته ئه‌دیبێكی دیار، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ئاستی ڕووناكبیری و توانای خۆڕسكی و شاره‌زای له دونیا نهێنی و شاراوه‌كانی ئه‌ده‌بدا هه‌بێت، ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت بیڵێم و باسی لێوهبكهم، نمونه‌یه‌كی نوێی دونیای ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی كوردییه، كه‌ئه‌ویش ڕۆماننووسی لاو (گۆران ڕه‌ئوف)-ه، ئه‌و لاوه‌ی له كاتێكی كه‌مدا توانیویه‌تی په‌یامه جیهانی و ئه‌ده‌بیه‌كانی بگه‌یه‌نێته خوێنه‌رانی، ئه‌و لاوه شه‌ماڵێكی نه‌رمه و له‌نێو گرفتاری و نه‌هامه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگا و به‌ها تایبه‌ته‌كانی مرۆڤه‌وه هاتووه، ئه‌و له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه وه‌ك مێرمنداڵێكی ئه‌ده‌بدۆست توانی به كه‌سایه‌تیه‌كی كارێزمی و به ویقاره‌وه بێته نێو كیڵگه‌كانی ئه‌ده‌بیاتی كوردی.
لێره‌وه ده‌مه‌وێت به‌م پێنووسه ڕه‌نگ ڕه‌شه‌مه‌وه چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی كورت بده‌مه توانای ئه‌و لاوه، وه‌دواتر نموونه دواین ڕۆمانی بهێنمه‌وه، گۆران ڕه‌ئوف له ڕۆمانی (ڕاستییه درۆزنهكا)-دا شێوه‌كارێكی ئاماژه‌یی و گێڕانه‌وه‌یه‌كی پاڵه‌وانانه‌ی هێناوه‌ته نێو سه‌راپای ده‌قه‌كه‌وه، یان گه‌ر ڕوونتربڵێین به‌شێوه‌یكی گشتی باسی كردووه له نه‌هامه‌تی و ئازاره‌كانی نیشتیمان و دواتر له‌و نێوه‌نده‌دا په‌لكێشی بابه‌تێكی گرنگ و تایبه‌تمان ده‌كات كه‌ئه‌ویش وێناكردنی عه‌شقێكی تایبه‌ت و دانسقه‌یه، یان ژیانی كه‌سایه‌تیه‌كان شێوه‌یه‌ك بووه كه وون بوون له‌نێو عه‌شقه شازهكهیاندا، وه‌ك چۆن له گوفتاری كه‌سایه‌تیه‌كی ڕۆمانه‌كه‌وه ده‌ڵێت:”هه‌ندێكات ده‌مویست ناوی عه‌شقه‌كه بنێم، وه‌ك عه‌شقێكی تایبه‌ت و عه‌شقێكی دانسقه و عه‌شقێكی نه‌ناسراو…”، كه ڕۆماننووس توانیویه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی تێر و پڕ وێنه‌ی ئه‌ده‌بی و گرێی چاوهڕوهننهكراو پیشان خوێنه‌ران بدات، كه له‌كاتی خوێندنه‌وه‌یدا ده‌مانبات به‌ره‌و چه‌ندان بیابانی گوماناوی و چه‌ندان هه‌ستی سۆزئامێز و هاوڕێیانه‌مان لادرووست ده‌كات، كه‌واده‌كات دوای ته‌واوكردنی ڕۆمانه‌كه سۆراغی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه بكه‌ین و هه‌وڵبه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌یان و ئاشنابوونیان به‌سه‌رجه‌می ژیانیان، كه‌ئه‌مه خۆی بۆخۆی توانا و بلیمه‌تی ڕۆماننووس ده‌رده‌خات.
ئه‌وه‌ی كه پێویست بێت بۆ ڕه‌گه‌زه گرنگه‌كانی ڕۆمان، هه‌ر لهكهسایهتییهوه ده‌ستپێك بووه تاده‌گاته زمان و كات و شوێنی ڕووداوه‌كان، كه‌ئه‌مه‌ش به‌ده‌رنه‌بووه له‌و ڕێبازه‌دا، هه‌روه‌ها سوود و مه‌عریفه‌یه‌كی باشی به‌خشیوه به‌وه‌ی كه بهشارهزاییهكهوه باسی ڕووه فیكری و ده‌روونیه‌كه كردووه، یان درووستكردنی چه‌ندان ناو و وشه و ده‌سته‌واژه‌ی ئه‌ده‌بی ئیستاتیكی، هه‌روه‌ك چۆن له ڕۆمانی ڕاستییه درۆزنه‌كاندا چه‌ند ناوێكی نوێی هاوردۆته كایه‌وه وه‌ك”هه‌ناسه‌ی سپی و ئازار و ئه‌ندێشه و یه‌ڵدا و خه‌زان و به‌هه‌ست،…”، لێره‌شه‌وه تێده‌گه‌ین په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانی ناوه‌كانی ناو ڕۆمانه‌كه‌ی پێكه‌وه گرێداوه، له‌گه‌ڵ باسكردن و زیندووكردنه‌وه‌ی ده‌قه ئه‌ده‌بیه خنكاوه‌كان.
به‌ده‌ر له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسمكردن هاتووه جیهانبینی خۆی خستۆته ڕوو كه له‌نێو ڕۆمانه‌كه‌دا جیهان له‌لای ئه‌و دابه‌ش بووه به‌سه‌ر دوو ئایدیادا، ئه‌ویش:(جیهانی ساده‌یی و جیهانی ئاڵۆزی)-یه، كه توانیویه‌تی له‌و ڕێگه‌یه‌وه وه‌ك وه‌سیله‌یه‌ك به‌كاری بهێنێت و زۆرێك له دونیابینیهكانی خۆی بخاته پێش چاوی خوێنه‌ر، وه دواتر وه‌ك په‌یامی سه‌ره‌كی ڕۆمانه‌كه هاتووه وێكچوونی به‌كارهێناوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌هریمه‌ن و فریشته‌دا، یان تۆوی شه‌ڕ و خێر، كه شوبهاندوونی به (ڕه‌نگی سپی و ڕه‌نگی ڕه‌ش)، له ڕۆمانه‌كه‌دا، له پاشاندا له زاری پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه‌وه كه (هه‌ناسه‌ی سپی)-یه باسی سه‌ركه‌وتن و دۆڕان ده‌كات یان ده‌كرێت بڵێین له‌و مابه‌ینه‌دا ڕۆمانه‌كه زیاتر له گوتارێكی فیكری ده‌چێت چونكه قاڵبوونهوهیهكی ئه‌قڵانی و لۆژیكیانه‌ی تیادا دیاره، كه ده‌ڵێت:”سه‌روه‌ری مرۆڤه‌كان له‌وه‌دا نیه له‌م ژیانه ناڕاستهدا به‌سه‌ركه‌وتوو ده‌ربكه‌ون، به‌ڵكو سه‌روه‌ری له‌وه‌دایه له‌م ژیانه ناڕاست و درۆیه‌دا نه‌ژین، به‌ڵكو بگه‌نه ئه‌و ژیانه‌ی كه‌سه‌رجه‌م شته‌كان ڕاسته‌قینه‌ن، له‌كاتێكدا دۆڕاندن له‌م ژیانه درۆیه‌دا، خۆی بۆخۆی سه‌روه‌ریه، چونكه ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كان له ژیانی درۆدا دۆڕابن ئه‌وا سه‌ركه‌وتوون له باخه‌كانی حه‌قیقه‌تدا،.لا34″، له‌م ده‌ربڕینه‌وه تێده‌گه‌ین ئه‌وه جیهانبینی نووسه‌ر نیه له‌نێو ئه‌و تێكسته‌دا به‌ڵكو ده‌رخستنی باره سایكۆلۆژی و ئهقڵانیهكانی كهسایهتیهكهیه، كه‌له كۆتایدا تێده‌گه‌ین ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی ڕۆمانه‌كه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه تووشی نه‌خۆشییه‌كی ترسناك بووه، ئه‌ویش نه‌خۆشی (كه‌رتبوونی كه‌سێتی)-ه، كه‌ئه‌م نه‌خۆشیه وایكردووه قورسبێژی له‌خودی ده‌ربڕینه‌كه‌دا هه‌بێت و كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر خوڕه‌وشت و كرداره‌كانی كهسایهتیكه هه‌بێت كه له‌ماوه‌یه‌كی كاتیدا هه‌وڵی گۆڕانكاری كه‌سایه‌تی ده‌دات و ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه نێو باوه‌شی ژیانی كۆن واته (ساده‌یی)، له‌به‌ر تێنه‌گه‌یشتنی له ڕاستیه‌كان و به‌دگومانی له‌به‌رامبه‌ر درۆ و ڕاستیدا، بۆیه ناهێڵێت ساتێك گوێگربێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و یاداشتانه‌دا كه ته‌مه‌نێكی دورو درێژی له پێناویدا به‌سه‌ر بردووه.
دواجار ئه‌م ڕۆمانه سه‌باره‌ت به ڕاستییه‌كان و پێكهاته‌ی ئه‌زموونی ئه‌م ڕۆماننووسه‌یه، كه‌چۆن توانا و زاڵبوونی به‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی واقیع و تێڕامانه پرسیارئامێز و ئه‌و ململانێیه‌ی كه‌له‌نێوان كه‌سایه‌تیه گه‌وره‌كاندا هه‌یه به‌رامبه‌ر به كه‌سایه‌تیه بچكۆله‌كان، هاوكات هه‌وڵدانێكه بۆ ده‌رخستنی نازناوی تایبه‌تی خۆی، ئاشكرایه لای هه‌مووان له ڕۆماندا مه‌رجی پێكه‌وه به‌ستنی ڕه‌گه‌زه‌كانی بوونی كه‌سایه‌تی و ڕووداوه‌كانه، چونكه كه‌سه‌كان ئه‌وه‌نده گرنگن مه‌رجی درووستبوونی بنچینه‌ی هه‌یكه‌لی ڕۆمانه‌كه‌ن، بۆیه نه‌مانی كه‌سه‌كان یان ون بوونیان له‌نێو چوارچێوه‌ی حیكایه‌ته‌كاندا كۆتایی به ئه‌دگار و سه‌رجه‌می سیفه‌ته جه‌وهه‌ریه‌كانی بابه‌ته‌كه دێنێت.
گۆران ڕه‌ئوف له‌م تێكستهیدا كۆتایی سه‌رجه‌م ڕووداوه‌كانی به مه‌رگی كه‌سایه‌تیه‌كی گرنگ هێناوه كه‌ئه‌ویش (ئازار)-ه، و له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵبوونی ئه‌و هاوڕێیه‌تییه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ناسه دا هه‌یبووه دواجار نامه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی و پڕ یه‌قین و سهرڕێژكراو له گوزارشتی ڕاسته‌قینه جێدێلێت بۆ پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه، كه‌له‌به‌شێكی نامه‌كه‌دا هاتووه و تیایدا ده‌ڵێت:”هه‌ستم له هه‌ستی گێله ڕاوچییهك ده‌چێت كه بۆ نیچیرهكهی ده‌گریه‌ت، به‌رله‌وه‌ی ئاوێدهی مه‌رگی بكات،لا201″، وه‌دواتر له‌هه‌مان نامه‌دا هاتووه و ده‌ڵێت”سه‌رسام مه‌به گه‌ر بڵێم له‌م كاته‌دا كه‌ئه‌م نامه مهرگهسانیهت بۆده‌نووسم، دڵته‌نگ نیم، بگره ئاسووده‌م، چونكه په‌یم به یه‌قین بردووه، ئیدی دڵنیام له‌بۆ چوونم، (ئازار)،لا202″.
له‌كۆتایدا هه‌ناسه‌ی سپی به وێنه‌یه‌كی پڕ له ئازار و دڵته‌نگییه‌وه وه‌ك حیكایه‌تخوانێك باسی بارودۆخی خۆی ده‌كات، كه تیایدا وێنای دۆخه‌كه‌ی ده‌كات و هه‌ست به سه‌ركه‌وتنێكی ناوه‌كی ده‌كات كه ده‌كه‌وێته باسكردنی خۆی و وه‌هایه كه خۆی له‌نێو ئه‌و ژیانه‌ی ڕابردووه‌دا ده‌ژی و كهبهردهوام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕێچكه‌ی كه‌پێشتر گرتبووی له‌گه‌ڵ ئازاری هاوڕێیدا، هاوكات له‌نێو ئه‌و ژیانیدا تاكۆتایی ڕۆمانه‌كه نازانێت كه ئایا ژیانێكی حه‌قیقه‌ته یان نا.
له ڕاستیدا كهدهگهینه كۆتایی ئه‌و ڕۆمانه هه‌ستێكی پڕاوپڕ گوماناوی و قاڵبوونهوهیهكی فیكری له‌لامان درووست ده‌بێت، كه به تێڕوانینی من ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بلیمه‌تی گۆران، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ئه‌ندێشه فراوان و پڕ له نهێنیه‌ی، كه خوێنه‌ر ده‌بات به‌ره‌و چه‌ندان سه‌فه‌ری خه‌یاڵی و ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی سهراب و دڵنیایی و كوچه‌كانی عه‌شق و بێ وێنه‌یی یان ده‌كات، بۆیه ده‌كرێت بڵێین گۆران ڕه‌ئوف له‌كاتێكی كه‌م و ته‌مه‌نێكی پڕ داهێناندا توانی سه‌رنجی خوێنه‌ران ڕابكێشێت بۆ به‌رهه‌مه‌كانی و چاوه‌ڕوانی شتی دیكه‌ی بكه‌ین.
بۆ ئه‌م نووسینه ته‌نها سودم له ڕۆمانی (ڕاستییه درۆزنه‌كان) وه‌رگرتووه.
تێبینی: سه‌رجه‌م ئه‌و ڕستانه‌ی خراونه‌ته نێو كه‌وانه‌وه تایبه‌تن به خودی ڕۆمانه‌كه‌وه.