![دوێنێ ساڵڕۆژی له‌دایك بوونت بوو، به‌لام … دوێنێ ساڵڕۆژی له‌دایك بوونت بوو، به‌لام …](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/gory_Farhang_450716971.jpg)
دوێنێ ساڵڕۆژی له‌دایك بوونت بوو، به‌لام …
ئه‌زیزم دوێنێ پۆلێك له هاورێیانت له ئاپوره‌ی حه‌شاماتێكی زۆری خه‌ڵكی شاردا به‌ده‌ورته‌وه بوون و له‌گه‌ل تیاڕامان و ماته‌م، هه‌نگاو هه‌نگاو كاتێك كه به‌ره‌و دوا مه‌نزلگه‌ی ژیان ده‌چوون، هه‌ریه‌كه‌یان له گۆشه‌ی سهرگوزشتهیهكهوه له‌گه‌ڵت ئه‌دوان و هه‌مووشیان ده‌ستوپه‌نجه‌یان له‌گه‌ڵ بیره‌وه‌ری و بیركردنهوهكانتا نه‌رم ده‌كرد. تۆ كێ بوویت ، تۆ چی بوویت ، بۆ ڕۆیشتی ؟؟
ئێمه‌ش لێره هه‌مان كات له‌گه‌ل كۆمه‌لێك له هاورێ و دۆستانی دورونزیكت لههێلسنكی، مراسیمێكی شایسته به‌تۆدا له‌ده‌وه‌ری یه‌ك كۆبووینه‌وه‌و هه‌ریه‌ك سه‌یری گۆشه‌یه‌ك له ڕۆژمێرهكانی پێكه‌وه بوونیان ده‌كرد له‌گه‌ل تۆداو لاپه‌ره‌ی بیرهوهیهكانیان هه‌ڵدایه‌وه. هه‌ندێ جار شه‌پۆلی گریان قوڕگی ده‌گرتین وهه‌ندێ جار سه‌رسوڕمان و تیارامان لهكاركتهری كه‌سایه‌تی كۆمه‌لایه‌تی وهه‌ستی ئینسان دۆستی تۆ ده‌یبردینه دۆخێكی پڕشانازی و هه‌ندێجاریش زه‌رده‌خه‌نه‌و پێكه‌نین ڕاپێچی جۆریكیتر له سه‌رگوزشته‌و بیره‌وه‌ریه شیرینه‌كانی تۆی ده‌كردین … ئای كه تۆ ئه‌زیز بوویت، ئای كه ئاسته‌مه جێتهێشتین!
• تۆ بۆ هه‌میشه بهئهزیزی له‌نێوماندا ده‌مێنیته‌وه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ین كهحاڵیبین له‌وه‌ی ئاسته‌م نیـــه بهجێتهیشتیـن؛ ئاخه‌ر ئه‌وه ڕه‌وه‌ندی سروشتی ژیانه نههیچیتر… مه‌گه‌ر تۆ له دواین قسه‌وباسی تهلفونیدا پێت نه‌ووتم: ڕێبوار گیان ئێوه ئه‌گه‌ر بهكۆمهلگای بێ چین و
چه‌وسانه‌وه‌ش بگه‌ن ئه‌وا هێشتا تازه ده‌روازه له‌كێشمه‌كێشی نێوان ئینسان و سروشت ده‌كه‌نه‌وه، به‌لام من ئێسته له‌و قۆناغهدام خه‌ریكی شه‌ڕم له‌گه‌ل سروشتدا یا ئه‌مدا به‌زه‌ویدا یا ئه‌یده‌م به‌زه‌ویدا له‌وه زیاتر نیه…!)).
به‌ڵی ئه‌زیزم ده‌بێ ئاسای وه‌ریگرین له‌م شه‌ڕه‌دا سروشت تۆیدا بهزوویداو تۆش شه‌ڕه گه‌وره‌كانی گه‌شتن به‌و قۆناغه‌ت بۆ هه‌موو ئێمه‌ی هاورێیانی دورونزیكت به‌جێهشت، بۆیه پێموایه خۆشه‌ویستانی تۆ له‌حیكمه‌تی په‌یامه‌كه‌ت حاڵیده‌بن و حورمه‌ت بۆ تۆ له‌ڕێگه‌ی درێژه‌پێدان به‌ئامانجه ئینسانیهكهتهوه ده‌كه‌نه ئه‌مری واقیع !
فه‌رهه‌نگ گیان ئه‌مڕۆ كه ئه‌م چه‌ند ووشه‌یه‌ت بۆ ده‌نووسم هه‌ر یه‌كه‌م ڕۆژی گه‌ڕانه‌وه‌ت نیه بۆ باوه‌شی خاك به‌ڵكو ساڵڕۆژی له‌دایك بوونیشته، كه‌سروشت ده‌رفه‌تی نه‌دا هیچ په‌یامێكی پیرۆزبای ساڵڕۆژی له‌دایكبوونت بۆ نێرین، به‌لام جێگه‌ی خۆیه‌تی كه په‌یامی خۆشحال بوون بههاورێیهتیت بۆ بنیرین و هاوكات تۆش شانازی به‌خۆته‌وه بكه‌ی كه‌پاش مه‌رگت شه‌پۆلێكی فراوان له ئینسانت به‌مه‌رگی خۆت هێنایه‌وه سه‌رخه‌ت، ئاخه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان هاورێی ئێنسان و كه‌سایه‌تیه‌ك بوون كه له‌ڕاده‌به‌ده‌ر خاكی وخۆشه‌ویست بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه كارنامه‌و ئامانجی ئینسانی تۆ بۆ هه‌موو هاورێ و دۆستان ئه‌زیزانت جێگه‌ی شانازی بوو. چه‌ند مه‌زنن ئه‌و كه‌سانه‌ی كهمهرگیان ده‌بێته هه‌وێنی لهدهورییهك كۆبوونه‌وه‌و به‌خشینه‌وه‌ی محیبه‌ت و دڵگه‌رمی و بروابوون به ژیان وخه‌باتكردن له‌پێناویدا.
به‌لێ هاوڕێم له سالڕۆژی له‌دایك بوونتا به ئارامیت ده‌سپیرم !
17.06.2012
ڕێبوار عارف ( به‌هادین حاجی به‌كر دارتاش )