دانای کۆیخا شه‌وکه‌وت یان به دۆنکشۆیه‌ت کردنی (مارکسیه‌کان)
دانای کۆێخا شه‌وکه‌ت –نووسینی موعته‌سه‌م ساڵه‌ی
ساڵی 2011 که‌رکووک-ڕۆمان
1
فس فس پاڵاوان
مارکسیه‌ت بوون بۆ هه‌ر که‌سێک دوو ته‌وه‌ره یه‌ک وه‌ک ئیده و ئه‌فکار –مارکسیزنه دوو- وه‌ک پراکتیک پێشڕه‌وی خه‌باتی خۆبه‌خۆی کرێکاران و زه‌حمه‌ت کێشانه،و داکۆکی که‌ری هه‌موو ئازایدیه‌که دانای کۆێخا شه‌وکه‌ت له کاتی ده‌رکردنی ئافره‌تێک که خزمی خۆیه‌تی له ماڵه مێردی له بری ئه‌وه‌ی به تئوره‌کانی مارکسیزم وه ئاگای بێنێ هه‌ره‌شه‌ی هه‌ڵکوتانه سه‌ر مێرده‌که‌ی ده‌کا ،ئه‌مه له لایه‌ک له لایه‌کی تره‌وه گه‌ر ئه‌م مارکسی بایه دزی و له‌ش فرۆشی و درۆ ته‌ماعکاری و …به ئفرازاتی دوونیای سه‌رمایه‌ی ده‌زانی و درکێکی تری ده‌دا به دزه‌کان و به قازانجی برواکه‌ی ته‌یارو رێکی ده‌خست، یان له پای لیدانی مه‌لا و خۆیه‌وه له لایه‌ن به‌عسیه‌کانه‌وه له مافی چاره‌نووسی گه‌لان و کورده‌وه قسه‌یه‌کی ده‌بوو.
ته‌واو ی هونه‌ری مارکس‌یش گرد کردنه‌وه‌ی ته‌واوی خه‌ڵکه ساده‌که و به‌ش مه‌ینه‌تانه ،
گه‌ر بریاریش بێ ئه‌و ئه‌م کاره‌ی کردبێ ئه‌ویش (سامه)یه به مژده‌ی پێدانی ئازادی دێ که‌یان گووایه پارچه زه‌وی یه‌کی ده‌داتێ ،یانی که‌مه‌ند کێش کردنی ئه‌م یه‌نها (به‌رتیله) و هیچی تر نا .ئه‌ویش ئازاد کردنی دێیه‌که‌یان نه‌ک ئازادی کورد . دوواتر بۆ هه‌ر مارکسیه‌ک له‌و ده‌مه‌ی ڕووداوه‌کانی (ڕۆمانه‌که‌ی )تێدا
گوزه‌راوه په‌یوه‌ست بوون به ڕێکخراوێکی مارکسستی یه‌وه یانی ئه‌وپه‌ری (ئینتیما) بۆ چیینه‌که‌ی .
ئه‌و نه‌ک ئه‌مه‌ی نه‌کردووه ،به‌ڵکو ده‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی مامه شدا کاتێ به‌ڕێکه‌وت پێشمه‌رگه‌کانی بینیوه ،داوای ڕێکخستنی لێ نه‌کردووه ، پێشمه‌رگه‌کانیش هه‌روه‌ها له هه‌ردوو باره‌که‌دا ئه‌مه نه بۆ مارکسییه‌ک جێگای قه‌بووڵه نه بۆ پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و ده‌ورانه.
یان وه‌ک پراکتیک ده‌کرا له بێ- پێڵاوی مناڵاکه- باوکی له مانای بێ به‌رگ و چه‌وساندنه‌وه‌و نه‌داری و، سه‌رچاوه‌وه‌ی ئه‌مانه‌و شه‌رو شۆره‌کانی سه‌دام .به ئاگا هێناباو په‌یوه‌ستی ناڕه‌زاییه‌کانی کردبا ، و دوایش ڕێکخستن .
به‌ڵام جووانترین پێهه‌ڵدان بۆ (دانا)و (سامه) هه‌ر ئه‌وه‌یه له کاتی ووتنی (بڕوخێ ئیمپریالیزم، بڕوخێ فاشیزم ) که‌وه‌ڵامه‌که‌ی له ده‌ره‌وه‌ی حه‌وشه‌ی خۆیان ده‌ست به‌جێ وه‌رگرتۆته‌وه (فس فس پاڵاوان)
به‌ڵام پاڵاوانه‌که داوته‌ڵه‌بی ئه‌وه‌یه به کۆێخایه‌تی وه‌مێنێ ؟کۆێخایه‌تی و مارکسیه‌ت بوون کوجا مه‌رحه‌با ،،
2
شاعیرێتی
شاعیر بوون ڕێک بۆ خۆی ئاشتبوونه‌وه‌ی ئینسان ده‌گه‌ڵ (ئینسان) و دواتریش سروشته وێڕای هه‌ستێکی ناسک و دڵێکی پڕ له خورپه . دانای کۆێخا وا ده‌نۆێنی شاعیر بێ ،له‌ده‌م خری خاسه دا تێڵاکه‌ی ده‌ست ده‌داتێ و په‌ڕو باڵی قازه‌کانی ناو ئاوه‌که ده‌کا، چۆن دڵێکی شاعیرانه پێ ی ده‌کرێ ئه‌م تێیکه‌ڵیه له شروشت ئاوها جودا بکاته‌وه
وێڕای بانگه‌شه‌ی شاعیرێتی کاک موعته‌سه‌م دێڕێکی دانای کۆێخای، یاداشت نه‌کردووه
3
ته‌کنیک
گێڕانه‌وه‌ی ڕۆمانه‌که ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم هه‌ر ڕۆمان نوسێک چه‌ند گرێیه‌ک یان تاقه گرێیه‌ک هه‌ڵداته ناو پانتای فه‌زای ن‌و سینه کانیه‌وه ،وورده وورده وا له خۆێنه‌ر بکا به دیار بابه‌ته که‌وه دابنێشێ و گرێ کانی بۆ بکرێته‌وه
که‌چی دانا پێ ی ده‌وترێ (تازییه‌ک ) هه‌یه ئه م پاسکیله‌که‌ی ده‌رده‌کاو ،پێش ئه‌وه‌ی خۆێنه‌ر ئیتر به‌دواییدا بڕوا ده‌زانێ ڕۆیشتنه‌که‌ی بۆ (تازێیه ) و هیچی تر نا وێڕای ئه‌مه‌ش ئه‌م چوونه ده به‌ر ئاشکرا کردنی نهنیه‌ک ، بابڵێن| دروسته وارده به‌ڵام ڕۆتینێکی زۆر ساده و ساکاره ، له هه‌ندێ شۆێنش به‌دووا چونی گرێکانی بیر ده‌چێته‌وه وه‌ک شه‌هید بوونی سه‌ربازێکی سوپای سدام ، بریاره بۆ هه‌ڵکه‌ندنی قه‌بر بڕوا ، که‌چی فس فس پاڵه‌وان ڕوو ده‌کاته ناو کۆڕی ژنانه‌وه ،و دواتر له‌یادی ده‌چی به‌لام دیاره ئه‌م له‌یاد چوونه‌و ، چوونی دانای مارکسی بۆ کۆری ژنان بۆ موعته‌سه‌م بێ مه‌رام نییه؟؟
ئه‌مه له لایه‌ک له لایه‌کی تره‌وه زۆربه‌ی،شیکردنه‌وه و ده‌ربڕینه‌کانی به حیوارێکی ته‌قلیدی له‌بری په‌نا بردن بۆ زانستی ده‌روون شیکاری و گێڕانه‌وه‌ی ناوه‌وه‌ی ناخی که‌سه‌که . به‌یان کراوه.
که ئتر ئه‌م جۆره حیوارانه نه‌که‌ڵکی گۆی گرتنی ماوه ، نه که‌ڵکی نوسینش.
4
خۆشه‌ویستی
(خوێ) ی ژیانی به‌شه‌ر ده‌کرێ بڵێن (عێشقه) ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی ئاینه‌کان له( خۆشه‌ویسته‌وه)، به‌نی ئاده‌م به‌سه‌ر خۆیدا کردۆیه‌تی به سایه و ڕۆژگارو ژیانی پێ ده‌کاته‌وه ،ئه‌م ڕوکنه گه‌وره‌یه له پانتایی ڕۆمانه‌که گۆشه‌یه‌کی چکۆڵه‌ی بۆ کراوه‌ته‌وه ئه‌ویش به تێکه‌ڵکردنی ئه‌فسانه‌یه‌ک له (خه‌وێک) دا ، که‌نه‌ک گێڕانه‌وه‌ی له ڕۆمانێکدا به هۆی دوباره‌وه بونه‌وه‌ی له نێو کورده‌واریدا ،درو‌ست نییه به‌ڵکو زۆر جارس که‌ریشه .له بری ئه‌مه ده‌بووا ئه‌فسانه‌کی هێنابا ،له حکومی ئه م ده‌وره‌یه‌دا ،نۆی بایه ، هه ر گێڕانه‌وه‌ک شتی تازه‌ی تێدا نه‌بێ ،به پێی سروشتی ئینسان له‌دۆزینه‌وه‌ی (نهێنی )دا ، دڵکێشی گێڕانه‌وه‌که نابێ .
دڵسێنه ی گراوی داناش دوو جار یان سێ جار ناوی ده‌هێنرێ . نه وه‌سفێکی تازه‌ی تێدایه ،نه نرخێکی مانه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نها( شۆخ و شه‌نگه ) ، یانی ته‌نها له مه‌نزوری داناوه (که‌ڵکی کوتاڵی) پێدراوه ، له کاتێکدا بنه‌ره‌تی کوتاڵی بۆ مارکسیه‌کان پێش سه‌ده‌ها ساڵه له‌مه‌ر ئه‌م (بابه‌ته‌وه) د‌رکی پێ کراوه که زه‌واج له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ره‌ته چ وێران که‌ریکه .به م هه‌موو به‌دحاڵیه‌وه ،ته‌نانه‌ت وه‌ک – خوێ- یه‌کش درێژه‌ی به‌م لایه‌نه نه‌داوه تا به ناو (ڕۆمانه که‌ی ) به‌تام تر ، کا .
5
نا مه‌نتقی
دانا خه‌ڵک پرسی پێ ده‌کاو ،خۆی به کۆیخا ی گه‌ره‌که که‌یان ده‌زانێ و دڵی بۆ پێشمه‌رگه لێ ده‌داو ڕۆژانه ده‌ست و په‌نجه‌ی ده‌گه‌ڵ (به‌عسدا ) گوایه نه‌رم ده‌کا ، و دوایه‌ش قوتابییه .ئه‌وه له‌وه بگه‌رێ ، باسی وانه خۆێندن و مامۆستاکانی ناکا .و ته‌نانه‌ت کابرای مارکسی له شه ویش ده‌خۆێنی .که ده‌لاله‌تێکی دڵخۆشکه‌ره‌ی بۆ نوسه‌ر دیاره هه‌یه .
له نه‌بردنه‌وه‌ی چه‌که که‌ی باوکی پێشمه‌رگه‌یه ک به ئاگای ده‌هێنێته‌وه ،گه‌ر شۆڕشگێڕ ش نه‌بێ ،گوایه شۆرشگێره بۆ کۆیخایه ک و مارکسیه‌ک ئه‌م درک پێ نه‌کردنه‌ی جێگای قه‌بوڵ نیه و داناش بدوێنی ده‌ڵی فیعله‌ن نا مه‌نتقییه.
له‌لایه‌کی تره‌وه ره‌فیق حیزبییه‌ک ،سێ که‌س ده‌گرێ تا ماوه‌یه‌کی باش به پیاده ده‌یانبات ،که بۆ هه‌موو که‌س گه‌ر له‌و ده‌ورانه ژیا بێ گرتن و بردنی به‌عسیه‌کان ده‌ماو ده‌م بوو نه‌ک به پیاسه چونکه هه‌ر که سێک له‌وانه حکوومه‌تێک بوو بۆ خۆی .دوایش ره‌فیق حیزبییه‌ک چ کاتێک وابووه به‌ده‌م ڕێگاوه وه‌لامی داکۆ کی که‌رانی ، نه‌ک له دادگا به‌ڵکو به‌ده‌م ڕێگاوه بداته‌وه،
یه‌که‌م ده‌ڵێ بۆیه گرتوومه -گه‌واده
دووهه‌م –نا مه‌زه‌ب و گومڕایه
سێ هه‌م –شه‌لاتی و شه‌قاوه‌یه
له کاتێکدا زۆرێک له به‌عسیه کان خۆی له وانه پێک هاتبوو ، ئه‌م رووداوه هه‌م به‌عسیه‌کان روو سوور ده‌کا ، هه‌م زۆرێش کۆمیدییه.دواترش به‌رابه‌ر ئه‌م دڵ گه‌وره‌ییه‌ی به‌عسیه‌کان ،هاوکێشه‌کی زۆر نامه‌نتقی دێته ئاراوه ئه‌م گیراوانه دوواتر وێڕای ئه‌وه‌ی که بوواری هه‌ڵهاتن نییه ،ده‌که‌ونه گیانی فریاد ڕه‌س و ده‌م سپییه‌که‌یان دانا‌و سامه‌ی گه‌مژه .
هه‌لیکۆ پته‌رێکش به‌قه‌ولی دانی کۆێخا له (باکوری) ووڵاته‌وه دێ ،له کاتێکدا نه‌ک شۆڕشگێڕ‌و کۆێخای ئه‌و سه‌رده‌مانه هه‌ر کوردیکی خاکیت دیبا ده‌یووت له کوردستانه‌وه هاتوون ،
به‌دوای هه‌ڵهاتنی هه‌ر سێ تاوانباره‌کانه‌وه دانا نه بای دیبێ و نه باران ده‌چێ له ماڵی خۆیان خۆی ده‌شارێته‌وه ، ته‌نات فس فس پاڵه‌وانێکی ئه‌و ده‌ورانه‌ش ده‌یزانی چ نرخێک ده‌بووا بدا ، له پای کارێک واده یانی ده‌کرێ بڵین دانا هه‌م گه‌مژه‌یه‌و هه‌میش فس فس پاڵاوان
6
هه‌ندێ ده‌لاله‌ت
له ڕۆمانه‌که‌دا دانای کۆێخا ،به مارکسیه‌ت ناو زه‌ند ده‌کات ،که سه‌یری به‌رگی ڕۆمانه‌که‌ش ده‌که‌یت ڕێک ئه‌و هێڵکاری یه‌ی گۆاستۆته‌وه که بۆ ڕۆمانی دۆنکشۆیه‌تی عه‌ره‌بی کێشراوه ،له کاتێکدا دانا وه‌ک به دیار ده‌که‌وێ ئاکاره‌کانی نه ک مارکسیانه نی یه به‌ڵکو شۆڕشگێڕانه‌ش نی یه ،.وه‌ک خۆی ناڕاسته‌و خۆ ئاماژه‌ی بۆ ده‌کا (به‌ڵکو فس ،فس )پاڵاوانه ده‌ی گه‌ر (وایه ) ناو هێنانی (مارکسی ) بۆ؟؟ ،
هه‌ڵبه‌ت ده‌یهه‌وێ کراسێک که خۆی بۆ مارکسیه‌کان نیازێتی ، بدورێ.
ئه‌مه لاله‌یه‌ک له لایه‌کی تره‌وه ،هه‌ردوو پاڵاوانه‌که به‌رده‌وام یان پاسکیل لێ ده‌خڕن یان ڕایده‌گرن و به دوای کاری خێره‌وه‌ن ،نه خۆیندن جێ ی باسه ، نه ڕێکخستن و دوایه‌ش دووباره کردنه وه‌ی ئه (کاره) بۆخۆی زۆر بی له زه‌ت له خشتی ڕۆمانه‌که دا دانراوه ،وێڕای وه‌ک وتمان بۆ کاری ده‌ڕۆن ،یان ئاگر کوژانه‌وه‌یه ،یان ڕادونانی دز. که ئه‌مه له کاری پۆلیس و یاساوڵی ناو شه‌قام و گه‌ڕه‌که‌کان ده‌چن ،که دواتر ده‌کرێ هه‌ر به نۆکه‌ری پۆلیسێکی به‌عسی ئه‌و ده‌مه ی چاو لێ بکه‌ن ،به‌ڵام به‌رێز کاک موعته‌سه‌م دیاره دڵی پییان خۆشه .ئاخر مارکسین ،ده‌ورانی خۆشی ئاخر گیڤارا و هاوڕێکه‌ی به ماتۆڕ ته‌واوی ئه‌مریکای لاتینیان په‌ی کردوو ،هه‌رچی جه‌ورو سته‌م و نابه‌رابه‌ری و چه‌وساندنه‌وه‌یه ئه‌و ده‌ڤه‌ره هه‌بوو وه‌ک گه‌لایه‌کی پاییزه به دیارییه‌وه دانیشتن و له تێفکریینیدا ،بڕیاریان دا ،ئه م دوونیایه ده‌بێ بگۆڕدری ،چوونکه شایسته به ژیان نی یه ئه‌و جانتای دکتۆریه‌که‌ی فڕی دایه ده‌ریاوه ، چه‌کی شۆڕشگێریه‌تی له بری هه‌ڵگرت . و بو به پێشڕه‌وی خه‌باتی سته‌م لێکراوان و چه‌وسه‌وه‌کانی ئه مریکای لاتین ،
ئێستاش وێنه‌که‌ی (ڕه‌مزی )خه‌باتکارانه‌ی مارکسییه‌کانه و له ته‌واوی دونیا ته‌نانه‌ت (شۆفینیترین)که‌س بۆ گۆڕینی ده‌ورانێک ناتووانی وێنه‌که‌ی گیڤارا نه کاته په‌رچه‌م و به‌رز ڕاینه‌گرێ ، ئه و ده‌یووت( سته‌م و چه‌وساندنه‌وه له کۆێ دابێ ئه‌وێ ،نیشتیمانی منه)
پاسکیلی نۆکه‌ره‌کانی پۆلیس و ماتۆڕه‌که‌ی گیڤاره دانانی بۆ نوسه‌ری ڕۆمانه‌که له هه‌مبه‌ر یه‌کدا ، ڕه‌نگه بی مه‌رامه‌ت و بی مه‌به‌ست نه‌بێ به‌لام له وه‌ڵام به م دانانه کابرایه‌کی سه‌رمایه گوزاری بریتانی که له یه‌کێک له‌بانقه زه‌به‌لاحه‌کاندا کار ده‌کا و لای ئابووری ناسانێک وانه‌ی خۆێندووه که هه‌رگیز دووژمانه‌یه‌تی خۆیان له حاست تئورییه‌کانی مارکس نه‌شادۆته‌وه ده‌ڵی (چه‌ندێک له هۆڵ ستریت بمێنه‌وه ،قه ناعه‌تم زیاتر ده‌بێ به‌وه‌ی مارکس به‌ڕاستی له‌سه‌ر حه‌ق بووه)
فس فس پاڵا وانێک و گه‌مژه‌یه‌ک و گیڤارا ومارکس له یه‌ک تای ته‌رازوودا و به‌راووردکردنێکی وا جیا له‌کردنی خاوه‌ن ئه‌م ئیده‌و ئه‌فکاره به دۆنکشیۆت هیچی تر نییه.
دووا ووته
بۆ خۆی هه‌ر نووسه‌رێک به‌تایبه‌ت (ئه‌ده‌بی) به خاتری ته‌شویق کردنی خۆێنه‌ره‌که‌ی ناچاره و ده‌بێ زمانێکی هونه‌ریانه‌و ،رۆمانسیانه ، و هه‌ندێ جاریس شاعیرانه ، ده‌کار بهینێ وێرای ئه‌وه‌ی پاڵاوانه‌که‌ی شاعیرش بێ که نووسه‌ری ڕۆمانی ناوبراو دیاره له بێ ده‌سه‌ڵاتیدا پێ ی نه‌کراوه ،هه‌ندێ جاریش ،ڕه‌نگه به ئانقه‌ست ئه‌مه‌ی کردبێ ،ئاخر مارکسیه کان وا بیر ده‌که‌نه‌وه ئاوهاش ده‌دۆێن
ئه‌و ده‌ورانه‌ی ڕووداوه‌کانی ئه‌م ڕۆمانه‌ی تێدا گوزه‌راوه ،وه‌ک خۆی به‌یانی ده‌کا سه‌ره‌تای شه‌ری ئێران-عێراقه دانا له شیکردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌را نه‌دا جارێکی تر وه‌ک گه‌مژه‌یه‌ک ،هیچ قسه‌یه‌ک و شیکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ براده‌ره که‌ی باس ناک ، چ جای بۆ خه‌ڵکی( قه‌ڵه‌مره‌وی ) خۆی، سه‌رباری هه‌رهه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌م ده‌ورانه ،ده‌وری ڕێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی –لینینی و ، شۆڕشگێڕان و حیزبی شیوعی و پارتی و ئاڵای شۆرش و شۆسیالیست ، دوواتر ڕه‌وتی کۆمۆنیست و به‌رزه‌و هه‌ندێ ڕێکخراوی چه‌پی تر ،و ئاسه‌واری کۆمیه‌تی ئاگر و هه‌ڵۆی سوور و هه ندێکی تر وه‌ک ته‌ونی جالجاڵۆکه له‌ته‌واوی گه‌ره‌که کانی که‌رکووک دا بوونیان هه‌بوو ، که‌چی دانای شۆڕشگێر نه‌ک هه‌ر (ئیتیما) به‌ڵکوو خه‌به‌ری لێشیان نه‌بووه ،
،له‌کاتێدا له‌دێ که‌ی خۆیان پێشمه‌رگه‌کان ده‌بینێ (که به‌یه‌کتر ده‌ڵێن هه‌ڤاڵ)
لێان ده‌پرسێ (ئه‌رێ کام لایه‌نن ؟) له کاتێکدا گه‌مژه‌ترین که‌سی که‌رکووک ده‌یزانی ،( هاوڕی )کێ یه‌و (هه‌ڤاڵ )کێ یه‌و ناوچه‌ی شوانیش کێ کۆێخایه‌تی؟
جا ئیتر چیرۆک‌نووس یان هه‌ر به‌ڕاستی هاوه‌ڵی دانای کۆێخا و سامه بووه ، وه‌ک له‌سه‌ردانێدا ئه‌ویان بینیوه(له ئاماژه‌یه)کدا به‌دیار ده‌که‌وێ ،یان به ئانقه‌ست خۆی له و ڕایه‌ڵه ڕێکخراوه ی یه که وه‌ک ته‌ونی جاڵجا ڵۆکه ،گه‌ڕه‌که کانی که‌رکووکی ته‌نی بوو ، لێ نه‌بان ده‌کا
دووایه‌ش دانا به قه‌ولی خۆی کتابی سیاسی ده‌خۆێنده‌وه یان سامه‌ی هان ده‌دا شه‌وانه بییان خۆێنێته‌وه ، ئه‌و کتابانه وه‌ک سامه نه خۆێندوته‌وه ، دانا و زاناشی ده‌گه‌ڵ دابێ دیاره هه‌ر واتر نه ئاراسته کردنێک و نه باس کردنێک و نه گێڕانه‌وه‌یه ک‌ش
ته‌واو
.برزان بابه‌شێخ
3.4.2011که‌رکووک