ماڵێك له رۆخی خه‌یاڵدا…. عوسمان شێخ
ئای، هاوڕێم..
رۆحی ماندووم، هێنده بێ ده‌سه‌ڵاته
وه‌ك هێڵی ئاسنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان
وه‌ك كه‌ناری وپاسارییی نێو شووڵی،
قه‌فه‌سه‌كان
وه‌ك ئه‌و چه‌قۆیه‌ی تاوانی پێ ده‌كرێت
وه‌ك ئه‌و به‌رخه‌ی ده‌یكه‌ن به قوربانی ،
بۆ چله‌ی جه‌لادێك
وه‌ك ئه‌و فایله‌ی خۆفرۆشێك ده‌كات به جه‌نه‌ڕاڵ و
نیشتمان په‌روه‌رێك به كه‌م ئه‌ندام
بێ ده‌سه‌ڵات وه‌ك ئه‌و به‌رائه‌تانه‌ی زینایان له‌گه‌ڵ دا ده‌كرێت
وه‌ك ئه‌و دروشمانه‌ی قات وقڕیان له‌سایه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت
وه‌ك ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ی گه‌ردنه‌كان بۆ قه‌ناره ده‌سپێرێت و
روباره‌كانیش پڕ ده‌كات له خۆێن
* * *
خۆت بشاره‌وه ئه‌ی رۆح..
وێڵی كام مه‌نزڵگه‌ی عیشقیت
لێگه‌ڕێ له كچ وماچ ، لێگه‌ڕێ له درۆی ئه‌فسوناوی
به‌ردت خۆش بوێ به‌رد ، بۆنی قژی شۆڕه‌بی بكه‌و
پوونگه ونه‌عنا هه‌ڵمژه
سه‌مای په‌پووله بپه‌رسته
ده‌می كانی بمژه
لێگه‌ڕێ با ئه‌م خوێناوه پیست نه‌كات
* * *
ئه‌ی رۆح
تۆ له نێو هه‌موو خیابانه شڵۆقه‌كانی دونیادا
توله رێیه‌كت به‌سه
له نێو هه‌موو كۆشكه‌كانی عه‌ده‌م دا
سێبه‌ری شه‌كرۆكێكت به‌سه
ده‌ست هه‌ڵبڕه وخۆت ڕاده‌ست بكه،
ڕاده‌ستی جوانییه نه‌بینرواه‌كان و
ئاوازه نه‌خوێنرواه‌كانی شنه‌ی با
لێگه‌ڕێ ئه‌م عه‌شقه بتسوتینێ
ئه‌م دۆزه‌خه پێت پێكه‌نێ
ئه‌م ژانه هه‌ڵتكۆڵێ و
هه‌ناسه‌ت بسێنێ
لێگه‌ڕێ چی ئه‌وێ با بیبا
ئه‌و هه‌ر جه‌سته‌یه‌كی رووت و
دڵێكی پاك و
روحێكی ئارام ده‌با …
عوسمان . شێخ
******