کتێبی ئێمەی منداڵانی گوڕەدێ
کتێبێکە پڕ له خۆشه‌ویستی و هاوڕێیه‌تیی ڕاسته‌قینه و ئه‌ڤینی جیهانی بێخه‌وشی مندالآنه. چیرۆکه‌کانی ناو ئه‌م کتێبه جیهانێکی سه‌ربه‌خۆن، جیهانێک که مندالآن تێیدا له خانۆچکه دروستکردن و له‌سه‌ر خه‌رمانه‌پووش خه‌وتن و خۆشه‌ویستی بۆ گیانداران ته‌واو سه‌ربه‌خۆن و له‌م ڕێگایه‌وه چێژ له به‌هاکانی ژیان وه‌رده گرن.
ئێمەی منداڵانی گوڕەدێ کە دەقە سوێدییەکەی لە نووسینی ئاسترید لیندگرێن-ە، سیروان کاروانی لە سوێدییەوە وەریگێڕاوەتەسەر زمانی کوردی.
نیگاری ڕووی به‌گ و نیگاره‌کانی ناوه‌وەی ئەم کتێبە خاتوو ئینگرید ڤانگ نویمان کێشاویه‌تی. ئه‌م کتێبه 108 لاپه‌ڕه‌یه و ده‌قه کوردییه‌که‌ی چاپی یەکەمی ساڵی 2004 له ئێنگلاند چاپ بووه و چاپی دووەمی ساڵی 2012 لە سوێد چاپ بووە 0-0-973358-91 ISBN.
شایانی باسه، ئه‌سترید لیندگرێن باشترین که‌ڵه‌نووسه‌ری ئه‌ده‌بی مندالآنه له سوێد و کتێبه‌کانی تا ئێستا بۆ نزیکه‌ی 75 زمانی جۆراوجۆر وه‌رگێڕدراون. کتێبی ” ئێمەی منداڵانی گوڕەدێ ” کراوه‌ته فیلم و سالآنێکه له سوێد له که‌ناله تێڤییه‌کاندا له به‌شی پڕۆگرامی منداڵاندا پێشکه‌ش ده‌کرێت. ئه‌م نووسه‌ره هه‌ست بڵنده کاریگه‌ریی خۆی له بواری خزمه‌ت به مندالآندا هه‌یه و سوێدییه‌کان زۆر به بایه‌خه‌وه له چیرۆکه هه‌ستبزوێنه‌ره‌کانی ده‌ڕوانن.
له کتێبی ” ئێمەی منداڵانی گوڕەدێ “دا: له “گوڕه‌دێ”دا سێ ماڵی لێیه، ماڵی سه‌روو و ماڵی ناوه‌ڕاست و ماڵی خواروو. شه‌ش منداڵیشی لێیه، “لیسا” و “لاسسێ” و “بوسسێ” و “بریتتا” و “ئاننا”
و “ئوللێ”. ئه‌و مندالآنه زۆر یاری ده‌که‌ن و زۆر کاتیش شتێکی خۆش بۆ خۆیان ده‌بیننه‌وه. جاروبار له‌سه‌ر خه‌رمانه‌پووشه‌که ده‌خه‌ون، جاروبار ئه‌شکه‌وت و خانۆچکه‌ی یاری دروست ده‌که‌ن و جاروباریش جلوبه‌رگی ڕووپۆش له‌به‌ر ده‌که‌ن. هه‌میشه له “گوڕه‌دێ”دا شتێک ڕووده‌دات، هه‌رچه‌نده شتێکی زۆر سه‌رسووڕهێنه‌ریش نه‌بێ.
به‌لآم کاتێ “ئوللێ” سه‌گێک په‌یدا ده‌کات، ئه‌وکات سه‌رسووڕهێنه‌ر و خۆشیشه. “لیسا” ده‌ڵێ: “خۆشه ئاژه‌ڵێکی خۆت هه‌بێ”، “به‌لآم باپیره‌یه‌کیش خراپ نییه.” له “گوڕه‌دێ”شدا باپیره‌یه‌کی لێیه، پیاوێکی زۆر میهره‌بانه.
ئه‌سترید لیندگرێن: ڕۆژی 14ی مانگی 11ی ساڵی 1907 له ده‌ره‌وه‌ی شاری ڤیممێربی-ی سوێد له‌دایک بووه. له ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا، له پێشبڕکێیه‌کی چیرۆکدا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه. ساڵی 2001 و له ته‌مه‌نی 94 ساڵیدا کۆچی دواییی کرد. گه‌وره‌ترین یادێک بۆ ئه‌سترید لیندگرێن له سوێد، کردنه‌وه‌ی پارکێک به ناوی “جیهانی ئه‌سترید لیندگرێن”ه له ده‌ره‌وه‌ی شاری ڤیممێربی که پارکێکی پان و به‌رینه و سالآنه گه‌شتیاران له زۆر لای جیهانه‌وه ڕووی تێ ده‌که‌ن و ده‌مێننه‌وه.