
روانگه … ستار ئەحمەد
له دونیای جه‌نجاڵی رهنگوبۆدا
رێگاكان جوودان
به رهنجامهكان نامانگه‌یه‌ننه یه‌ك
بۆیه ماندوو
به‌سه‌ر پردی خۆزگهكاندا
رۆژانه چه‌ندین جار سه‌نگه‌ر ده‌به‌ستین
ده‌مانه‌وێ به هێشوهرازی مهرازهكانمان بگه‌ین
خه‌مێك شه‌وانه خۆی ده‌كات به رۆحماناو
بارخانه‌ی لێده‌خات
شیرینه وه‌ك قاقای مناڵ‌و
تاڵه وه‌ك ئه‌و رۆژانه‌ی راپێچیان كردین
له نێوانی تاڵی‌و شیرینیدا
بوون‌و نه‌بووندا… هه‌میشه هه‌ڵدێین
ناگه‌ین به‌و نیازه‌ی
ئارامگه‌یه‌ك بێت
بۆ دڵنه‌وایی دوا هه‌نگاومان
كه تاریكی ده‌كشێ
ئیتر به‌سه‌ر عومری خۆماندا باز ئه‌ده‌ین
باڵێك نییه بمانفڕێنێ
ئاسمانێك نامانگه‌یه‌نێته خۆی
ته‌نها خاكی شیرین
وه‌ك دایكێكی باڵا
وه‌كو ئاڵایه‌كی نیان
ده‌بێته نسێی پشوودانمان
له حه‌سره‌تی ئاڵوواڵایی ژیاندا
له ره‌نگه‌كان ورد ده‌بینه‌وه
نه په‌لكه‌زێڕینه‌یه‌ك له نیگامانا روانگه‌كان جوان ده‌كا
نه هاوارێك نركهمان به گوێی ئه‌واندا ده‌دات
ئه‌وانی دیوی تاریكی ئێمه
ئێمه‌ی پرشنگی رچهڕێی شه‌وه‌كانیان
له كێ بدوێن..؟
ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی دووی كه‌وتین
جێیان هێڵان
ئه‌و كهنارانهی كهسكیان پێبه‌خشین
مشتێك ژیله‌مۆو
خه‌رمانێك ته‌نی داگیرساوو
خاكێكی جه‌رگ سووتاویان پێرهوانهبینین
چی هه‌ڵبژێرین
له نێوانی خوێن‌و ئاسۆدا
چهكو قه‌ڵه‌مدا
شه‌و و رووناكیا
زه‌حمه‌ته راپرسی ترپه‌ی دڵه‌كان بكه‌ین
له خۆمان وردنه‌بینه‌وه
ئاخر كه‌ی…؟
پروسكی جه‌سته‌مان ئه‌دۆزینه‌وه
هه‌تا بتوانین گیانی به‌به‌ردا بكه‌ین
اوێك بۆ خۆمان هه‌ڵبژێرین
ئاسمانێك به به‌ری دایكمان بدوورین