ئه‌ركی له مێژینه….وه‌رگێرانی : ڕێبوار ڕه‌شید
سۆسیالدیموكراتیی و سۆسیالیزم…
لێنینیزم….
پارته ئیرۆكۆمۆنیستهكان تا ئێستایش پله‌وپایه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆیان ده‌ده‌ن گوایا هه‌ر ئه‌وان [به ته‌نها خۆیان] لێكده‌ره‌وه‌ی تاقانه‌ی "سۆسیالیزمی زانستیی" ـ ـن. به‌و شێوه‌یه هێشتا هاوده‌مێك بۆ ئه‌و نه‌ریته نوخبهگهرییهی (ئیلیتیستیهی) سه‌رده‌می كۆمئینتهر ماوه، كه تیایدا پێ داده‌گیرا و جه‌خت له‌سه‌ر ڕۆڵی ڕابه‌رایه‌تی پارتی (حیزب) ده‌كرا وه‌ك له‌وه‌ی له‌سه‌ر دۆكترینی دیكتاتۆری پرۆلیتاریا بكردرێت. ڕه‌گی ئه‌و بیره كه پله‌وپایه‌ی تایبه‌ت به نوخبه‌ی پارتی بدرێت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر تێزی لێنین سه‌باره‌ت به له‌لایه‌كه‌وه هه‌بوونی هۆشیاریی كتوپڕانه‌ی سه‌ندیكایی و له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌بوونی هۆشیاریه‌كی سۆسیالیستیی شۆڕشگێڕانه.
به پێی لێنین، چینی كرێكار، به ته‌نها به هێزی خۆی ناتوانێت گه‌شه به هۆشیاریه‌كی شۆڕشگێڕانه بدات. توانایه‌كی وا بۆ گه‌شه‌ی هۆش ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چینه‌وه به چینی كرێكار بدرێت، واته له پارتی كۆمۆنیسته‌وه. شتێكی نێزیك به‌م تیئۆریه و به‌و لێكدانه‌وه "زانستیه" ده‌رباره‌ی مه‌تریالیزمی مێژوویی ئه‌و بیره‌یه كه ده‌ڵێت "هه‌ڵوێستی چینایه‌تی" ئۆبجێكتیڤی پرۆلیتاریایی هه‌یه و [پرسیاره‌كه‌یش ئه‌وه‌یه] كه مه‌گه‌ر چی ماوه لێنینیست و ستالینیسته‌كان به ناوی چینی كرێكاره‌وه نه‌یانكردبێت؟
به ناوی به‌رژه‌وه‌ندی ئۆبجێكتیڤی كرێكارانه‌وه ئه‌وانه ته‌نانه‌ت دژایه‌تی خودی كرێكارانیشیان كردووه! ئه‌م مافی لێكدانه‌وه‌یه كه خۆخواسته، واته كه بێن و به بێ هیچ جۆره مانداتێك (مافێك بۆ هه‌بوون) قسه بكه‌ن و هه‌ندێك جار به ناوی چینی كرێكاره‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، تا ئێستایش هه‌ر له ناو چه‌پی لێنینیستگهراییدا هه‌یه. شتێكی زه‌حمه‌ت نییه مرۆڤ تێبگات كه ئه‌و ئه‌قڵه سهردهستخوازییه (ئاغایه‌تیه) ده‌توانێت له كه‌شوهه‌وایه‌كی ڕۆحانییدا سه‌رهه‌ڵبدات كه له ژێر سێبه‌ری چارهنووسگهریی (دێته‌رمینیزم) و باوهڕێكدایه به توانای خۆ كه پێی وایه ئۆبجێكتیڤانه (بابه‌تیانه) وه‌دووی ئه‌ركێكی مێژوویی كه‌وتووه.
چی زیاتر؛ پارتیه ئیرۆكۆمۆنیستیهكان تا ئێستایش باوه‌ڕیان به "سێنترالیزمی دیموكراتیكه" كه له به‌كارهێنانی كرده‌وانه‌ی خۆیدا نیشانی داوه ئامرازێكه بۆ چهقبهستهكردنی (ناوهندگیركردنی) ده‌سته‌ڵات و بۆ سهركوپكردنی بیرگه‌لی جیاواز له ناو ڕێكخراوی خۆیدا.
سێنترالیزم (ناوه‌ندگیریی) له هه‌ندێك وڵات‌دا كه پارتی كۆمۆنیست ناچاره خه‌باتی ژێرزه‌مینیی ئه‌نجام بدات ده‌شێت قابیلی به‌رگریی لێ‌كردن بێت، به‌ڵام هه‌ر له ناو خودی "سۆسیالیزمی واقیعی حوكمكار" و له ئورووپای خۆرئاوادا سێنترالیزمی دیموكراتیك هه‌میشه له‌و كاتانه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه كه ڕابه‌رایه‌تی پارته‌كان ویستوویانه ده‌رفه‌تی هه‌لومه‌رج له ڕه‌خنه‌گرتن و له ئۆپۆزیسیۆن بگرن. له پێش هه‌ر شتێك‌دا [له ناو سیسته‌می سێنترالیزمی دیموكراتیك‌دا] قه‌ده‌خه له‌سه‌ر هه‌بوونی فراكسوێن هه‌ر زۆر توند ده‌سه‌پێندرێت. سێنترالیزمی دیموكراتیك به دڵنیاییه‌وه، هه‌روه‌كوو كلاودین Claudin، ئاماژه‌ی پێ ده‌كات، هۆیه‌كی سه‌ره‌كیه له پشت ئه‌وه‌وه كه ماركسیزم وه‌ك خوێندنگایه‌كی زانستیی ئاوا له پله‌یه‌كی وا نزمدا پێش ده‌كه‌وێت:
ئه‌و ساختار و شێوازه‌یش كه پارته كۆمۆنیسته‌كان بۆ كاركردن هه‌یانه هه‌روه‌ها هاسان نیین كه له‌گه‌ڵ میتۆدی زانستیانه‌ی ماركسیزم‌دا بگونجێن و بێنه‌وه، كه هه‌ر به سرووشت، هه‌روه‌كوو هه‌موو جۆره‌كانی دیكه‌ی میتۆدی زانستیی، پێویستی به گفتوگۆی ئازاد، قبووڵكردنی هه‌ڵه به ئاوه‌ڵه‌یی و ئازادیی ته‌واو بۆ ڕه‌خنه‌گرتنه".
هۆكان ئارڤیدسۆن Håkan Arvidssonو لێنارت بێرنتسۆن Lennart Berntsonكه یه‌كه‌میان مێژووناسه و دووهه‌میان سیاسهتناسه ئاماژه به سێ هه‌ڵه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی چاره‌نووساز له تێگه‌یشتنی لێنینیستیانهدا بۆ دیموكراتیی ده‌كه‌ن:
یه‌كه‌م خاڵ، بهكهمدانانی مانای ڕابه‌رایه‌تی دیموكراتیكه كه بۆ خه‌باتی چینی كرێكار له ناو چوارچێوه‌ی نه‌زمی سه‌رمایه‌دارییدا هه‌یه‌تی. خاڵی دووهه‌م، بێتهوانایی [ئه‌م بیره‌یه] كه له كاتی خۆیدا به‌ده‌ستوبرد جیاوازیی له نێوان دیموكراتی بورژوازیی و دیكتاتۆری فاشیستی‌دا بكات، و خاڵی سێهه‌م، خاڵێكه كه كه‌متر بیری لێده‌كرێته‌وه، [ئه‌وه‌یه] كه لێنینیزم هه‌روه‌ها ڕێگای له هه‌ستكردن بۆ ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یش گرتووه كه دیموكراتی سیاسیی له دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی سۆسیالیستی‌دا تا چ ڕاده‌یه‌ك بڕیارده‌ره (چاره‌نووسسازه).
لێنینیستهكانی ئورووپای خۆرئاوای ئه‌مڕۆ له هه‌موو بابه‌تێكه‌وه ئه‌و دوو ههڵهههڵسهنگاندنهی یه‌كه‌م و دووهه‌میان له بناخه گرینگه‌كاندا تێپه‌ڕاندووه، به‌ڵام هێشتا هه‌ر نه‌یانتووانیوه له بایه‌خی خاڵی سێ تێبگه‌ن. تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌وانه نه‌توانن تیئۆریه‌كی خۆیان سه‌باره‌ت به سۆسیالیزمی دیموكراتیی پێش بخه‌ن و له‌وێشه‌وه پرسه‌كه به چڕوپڕی بخه‌نه به‌ر باس كه چۆن ڕێگا له ده‌سته‌ڵاتی كه‌مینه بگیردرێت – ئه‌مه ئه‌ركێكه ئه‌گه‌ر بێت و به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌ندرێت بێ هیچ ئهملاولایهك خۆی سه‌باره‌ت به كۆمۆنیزمی خۆرهه‌ڵاتیی ساخ ده‌كاته‌وه – نابێت چاوه‌ڕووان بكردرێت كه زۆرینه‌ی چینی كرێكار هیچ جۆرێك متمانه به كۆمۆنیزم نیشان بده‌ن.
ستالینیزم و لێنینیزم
زۆرێك ماركسیستی ئه‌مڕۆ و ماركسیست لێنینیست پێ داده‌گرن كه ڕه‌گی ستالینیزم به پله‌ی یه‌كه‌م ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر لێنینیزم. نووسه‌ر و فه‌یله‌سوفی ڕووس ڕۆی مێدهدێڤRoy Mededev به ئاماژه‌وه بۆ مێژووناسی ئه‌مه‌ریكایی ستێفن كۆهن Stephen Cohen ده‌ڵێت گرینگ‌ترین هێڵی لێكجووداكردنهوه له نێوان بۆلشه‌ڤیزم- لێنینیزم و ستالینیزمدا جێی خۆیه‌تی ساڵی ١٩٢٩ بكێشرێت. هه‌ردوو مێدادێڤ و كۆهن ده‌ڵێن كه [پاش ١٩٢٩] بیری یه‌كترته‌واوكردن [له‌و دوو خه‌ته‌دا] بناخه‌یه‌كی نییه. [به پێی ئه‌مان] بۆڵشه‌ڤیزم دیاره تۆوێك بووه بۆ سه‌وزبوونی ستالینیزم، به‌ڵام ئه‌مان ئه‌وه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ به‌رده‌وامبوون (بۆ یه‌كترته‌واوكردن) یان وه‌كوو هۆكارێك نابینن. دیاره بۆڵشه‌ڤیزم بێ له‌وانه تۆوی دیكه‌یشی تێدا بووه، ده‌نا ئه‌گه‌ر وا بێت ئه‌وا ڕه‌گی ستالینیزم، به پێی تێگه‌یشتنی مێدهدێڤ، ده‌توانرێت له نه‌ریتی كولتوریی مێژووی ڕووسیدا، له ڕووداوه‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆیی، له دۆخه ئینتهرناسیونالیهكهدا و شتی دیكه‌شدا ببینرێت.
مێدهدێڤ نووسیویه:
زۆر له خه‌سڵه‌ته ئۆكتۆریتارهكان (دهستهڵاتگیرهكان/ دیكتاتۆره‌كان) كه له‌لایه‌ن ستالینه‌وه پێشخران بێگومان له ئه‌سڵدا له زه‌مانی لێنیندا ده‌ركه‌وتبوون، و له هه‌ندێك دۆخدا لێنین ڕۆڵێكی له‌سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌وانه‌دا هه‌بوو. نموونه‌ی زۆر به‌رچاو بۆ ئه‌مه هه‌بوونی سیسته‌می یهكپارتایهتیه، بهرسنووركردنهكانی دیموكراتیه به گشتیی و قهدهخهكردنهكانی به‌كارهێنانی پراكسیسی (ئوسوڵ/ ڕێسا) دیموكراتی و گفتوگۆی ناو پارتیه. به‌ڵام ئه‌مانه به هیچ شێوه‌یه‌ك خه‌سڵه‌تی "زكماكیی" نه‌بوون له لێنینیزم‌دا. له سهرهتایهكدا لێنین ده‌سته‌ڵاتی حوكمی سۆڤیه‌تی وه‌كوو سیسته‌مێكی پلورالی (فره‌لایه‌نی) ده‌بینی كه ده‌یتوانی ڕێگا به هه‌موو پارتێك بدات كه پێوه‌ندیی به كرێكاره‌وه هه‌بێت… كه به ئازادیی له ناو چوارچێوه‌كانی سۆڤیه‌ته‌كاندا كێبڕكێ بكات.
به پێی تێگه‌یشتنی مێدهدێڤ، لێنین هه‌رگیز چاوه‌ڕووان نه‌بوو كه قه‌ده‌خه‌كردن دژ به فراكسیۆن له ناو پارتیدا یان بهرسنوورداركردنی ئازادی ده‌ربڕین به هه‌میشه‌یی (هه‌تاهه‌تایی) بكردرێت. "ئه‌وه ستالین بوو ئه‌و شتانه‌ی به‌رفراوان ده‌كرد و ده‌یگۆڕی كه لێنین كتومت ته‌نها به ههنگاوهچارهی تایبه‌تی دایده‌نان".
بۆ ئه‌و هه‌وڵه‌ی مێدهدێڤ ده‌یدات كه لێنین له هه‌موو به‌رپرسیارێتیه‌كی ستالینیزم خاوێن بكاته‌وه ده‌بێت لانی كه‌م ئه‌وه بگوترێت كه ئه‌وه پرینسیپگه‌لی ڕێكخستنی لێنین بوو ـ هه‌ر به‌رده‌وام له ساڵی ١٩٠٢ و به‌دواشه‌وه ـ كه بۆ ستالینی شیاو كرد كه هێدی هێدی بێت و هه‌موو لایه‌نانی كێبڕكێ بۆ ده‌سته‌ڵات له‌ناو ببات. تیئۆری ڕێكخستنی لێنین هه‌رگیز ڕێگای به دیموكراتیه‌كی پارتیی ڕاسته‌قینه نه‌دا ـ جا ساڵی ١٩٠٣، ١٩١٧ یان ١٩٢٣ بووبێت. گۆڕانكاریه‌كان ده‌یانتوانی ته‌واو جیاواز بن ئه‌گه‌ر بێت و پارتی ڕووسی ساڵی ١٩٠٣ و ١٩١٧ – ١٩١٨ هه‌ڵوێستێكی لایه‌نگرانه‌ی بۆ پرینسیپگه‌لی دیموكراتیانه‌ی ڕێكخستن بنوانایه. ئه‌وه هه‌بوونی ئه‌و سێنترالیزمه په‌ڕگیره و هه‌بوونی دیكتاتۆری ڕابه‌رایه‌تی پارتی بوو كه ڕێگای بۆ ستالین و ئه‌و تێرۆره گه‌وره‌یه خۆش كرد. تا ئێره به‌رده‌وامبوونێكی (یهكترتهواوكردنێكی) ڕوون هه‌یه، له نێوان له‌لایه‌ك بۆلشه‌ڤیزم – لێنینیزم و له‌لایه‌كی دیكه‌وه ستالینیزم و سۆسیالیزمی به واقیع له‌سه‌ر حوكم.
ده‌بێت ئه‌وه‌شی بخرێته سه‌ر كه بیری لێنین سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چینی كرێكار ده‌بێت له ده‌ره‌وه ڕا هۆشیاریه‌كی سۆسیالیستی پێ بدرێت، هه‌روه‌كوو ڤۆسلهمسكی Voslemsky ئاماژه‌ی پێ ده‌كات، دژایه‌تی تێگه‌یشتنی ماركس ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و باسه‌ی كه ده‌ڵێت ئه‌وه هۆشی مرۆڤه‌كان نییه كه بڕیار له‌سه‌ر هه‌بوونیان ده‌دات، به‌ڵكو ئه‌وه دۆخه كۆمهڵگاییهكهیانه كه بڕیار له‌سه‌ر هۆشیان ده‌دات. ماركس مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو ڕزگاریی چینی كرێكار ده‌بێت كاری ده‌ستی خۆی بێت. ئه‌و پارته نوخبهییهی لێنین بانگه‌وازی بۆ ده‌كات له نووسراوه‌كانی ماركسدا پاڵپشتیی نییه. ئه‌و ئاخافتنه به‌ربڵاوانه‌ی ماركس له پرسی ڕێكخستندا كردونی، هه‌روه‌كوو نووسه‌ر و فه‌یله‌سوف سڤێن ئۆڤه هانسۆن Sven Ove Hansson خستوویه‌تیه به‌رده‌ست، ئاماژه به ئاراسته‌یه‌كی پێچه‌وانه، ڕووه‌و ڕووی پارتێكی جه‌ماوه‌ریی ده‌كه‌ن.
ڕێبوار ڕه‌شید له سوێدیه‌وه كردوویه به كوردی
١٣/٤/٢٠٠٨
• خوێنه‌ر له‌م باسانه‌دا تێبینی بكات كه ئه‌م ڕوونكردنه‌وه و قسه‌وباسانه له‌سه‌ر ئه‌و پارتگه‌له كۆمۆنیستی و لێنینیستیانهن كه له ئورووپادا هه‌بوون و هه‌ن. ئه‌مانه به هه‌رحاڵ له سه‌ر ئاستێكی جیددی‌تر له كار و خه‌بات مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كێشه‌كاندا كردووه. وێنه‌ی ده‌سته‌خوشكانی ئه‌م پارتانه له كوردستان و خاوه‌رمیانه و جیهانی سێ‌دا هه‌ر زۆر ترسناكه. له كوردستان بۆ نموونه شێوه‌كانی ئه‌م پارته كۆمۆنیست و لێنینیستانه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه ڕاسته‌وخۆ ئێرانچی و ئێراقچی بوون، زیانی گه‌وره‌یان له بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی گه‌لی كوردستان داوه كه هه‌موو بوارێكی ئابووریی، سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و ڕه‌ووشتیی و هتاد گرتووه‌ته‌وه. له كوردستان هه‌روه‌ها ڕێكخراوگه‌لی لێنینیستی هه‌ن كه سه‌ر به ئاغا و ده‌ره‌به‌گ و شێغ و مه‌لان و له ساختاری خێڵه‌كایه‌تی خزموخزمگهرییدا سیاسه‌تێكی شهڕلاتی و سه‌رجاده‌یی له ئۆردوگا و بنكهكانیاندا پێڕه‌و ده‌كه‌ن. لێره‌دا پرسه‌كه سه‌باره‌ت به هه‌ڵه‌ی ئایدیۆلۆژیی و سیاسیی نییه. ئه‌وه هیچ كه ئه‌وانه له بێده‌ربه‌ستیی و نه‌زانین و بێوه‌فایی ئایدیۆلۆژییدا ده‌ژین، به‌ڵكو خهراباتێكی سیاسی‌یان هێناوه‌ته گۆڕێ كه دژایه‌تی چینی كرێكار و ڕۆشنبیر و خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆكان كردووه و ده‌كه‌ن و زیانی گه‌وره‌یان به گه‌لی كوردستان گه‌یاندووه. یه‌كێك له ڕووه‌كانی بازرگانی ئه‌م لایه‌نانه په‌یداكردنی وێنه‌ی "شه‌هیدی نوێیه".
Det gamla uppdraget. Socialdemokratin och socialismen. Per Kågeson, Tidens förlag, Stockholm 1999.
لاپه‌ڕه (٤١)