دڵی (به‌ره‌و مێژوو)یان به‌ره‌و نه‌شته‌رگه‌ری برد
په‌یڤی ده‌نگه‌کان بۆ شاعیر و ڕووناکبیر ڕه‌فیق سابیر….
ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌یه‌یه‌کی مێژووی ئێمه چه‌ند ده‌نگێکی گرینگی پێ ناساندبێتین، ئه‌وه ده‌یه‌ی حه‌فتاکان به‌ده‌م (ڕێژنه)ه‌وه شاعیرێکی گه‌وره‌ی وه‌کو ڕه‌فیق سابیری پێ به‌خشیوین. ڕه‌فیق سابیر، که ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی نه‌شته‌رگه‌ریی دڵی بۆ کراوه، شاعیرێکه دوور له هه‌موو ئه‌و پێناسانه‌ی، که به‌رده‌وام بۆ شیعر ده‌کرێن. مێژوونووسێکه، دوور له هه‌موو ئه‌و میتۆدانه‌ی، که مێژوویان پێ ده‌خوێندرێته‌وه. نووسینی مێژوو لای ڕه‌فیق سابیر له گوتنی شیعر جیاواز نییه. به مانایه‌کی دیکه نه مێژوو و نه شیعر لای ئه‌و نووسه‌ره کڵێشه نیین، به‌ڵکو هه‌موو گوتنێک له‌لایه‌ک گومانه له‌سه‌ر گوتنی پێشوودا و له‌لایه‌کی دیکه ڕزگارکردنی ئه‌و گوتاره‌یه له‌ژێر ده‌سه‌لآتی مێژوودا. ڕه‌فیق سابیر، که ئیستا نه‌شته‌رگه‌ریی دڵی بۆ کراوه، له هه‌ر کاتێکی دیکه له‌و مرۆڤه برینداره‌ی ناخی نزیکتره. ئه‌و مرۆڤه‌ی له‌ناو گه‌رمه‌ی ڕووداوه‌کانی حه‌فتا خوڵقا و توانی له‌ناو ئه‌و ئاپۆره و تێکقژقژانهدا خۆی جیا بکاته‌وه. ئه‌و مرۆڤه‌ی پرسیاری راگوێزان و ته‌عریب و کیمیاباران و زامی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالی هه‌ڵگرتووه.