
گۆرانییه‌كی شین …. غه‌مگین بۆڵی
نووسه‌ر: غه‌مگین بۆڵی
بابه‌ت: ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی
دیزاینی ناوه‌وه‌و به‌رگ: هێمن خدر
چاپخانه: رۆژهه‌ڵات – هه‌ولێر
له‌بڵاوكراوه‌كانی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد/ لقی هه‌ولێر
زنجیره ( 15).
گۆرانییه‌كی شین
ئه‌مه ناونیشانی دوا كتێبمه له‌م نزیكانه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد، لقی هه‌ولێر بڵاوده‌بێته‌وه.
ئه‌م كتێبه له كۆمه‌ڵێك وتار و لكۆڵێنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی پێك هاتووه، به شێكی بڵاوبۆته‌وه‌و به‌شێكی وتار و لێكۆڵینه‌وه‌كان تا ئێستا بڵاونه‌بوونه‌ته‌وه. ته‌واوی وتار و لكۆڵێنه‌وه‌كان له‌باره‌ی شیعر و شاعیر و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مانه‌یه، واته وه‌ك چێشتی مزێَور نییه، له لێكۆڵینه‌وه‌ی شیعره‌وه ببێته لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی چیرۆكه‌وه، له چیرۆكیشه‌وه ببێته ڕانانی رۆمان. به‌هه‌رحاڵا من له‌م به‌رهه‌مه‌دا هه‌وڵی ئه‌وه‌مدا ئه‌و تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵییه له یه‌كتری جیا بكه‌مه‌وه، ئیتر نازانم چه‌نده كارێكی باشم كردووه، ئه‌وه خوێنه‌ره بڕیاری ئه‌وه ده‌دات.
دوای چه‌ند رۆژێكی تریش ورده‌كارییه‌كانی ناو كتێبه‌كه بڵاو ده‌كه‌مه‌وه.