
بازاڕی شێواو، کرێ ده‌ستی من
بازاڕ،وه‌ک کارکردن و کڕین و فرۆشتن و ،ئاڵوگۆڕکردنی، پاره‌وپوڵ، وه‌ک ئه‌وه وایه خۆی یاسایه ک بۆخۆی دابنێ و،دوایش نرخه‌کان ،دیاری بکا ،ئه‌وه به ئاگاییی خاوه‌ن داراکانه له نائاگاهی زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که ئه‌م بازاڕه به نێو شێواوهیان دروست کردووه ،ته‌نها به خاتری قازانج ،دوایش قازانج.
با له کاڵاکانی زۆربه‌ی بازاڕبگهڕێین ،جوونکه له هه‌موو پیرۆزتر،که‌وه‌ک ئافره‌تێک دووگیان بکرێ ،سکی کاڵاکان ،پڕده‌کات ئه‌وه هێزی کار‌و ئاوه‌زه‌ی ئێمه‌یه .به‌ڵام بزانین ده‌بێ له ڕۆژیکدا بۆ هێنانه‌وه‌ی تووانهکانمان وه‌ک کرێ ی چه‌ند ده‌بێ وه‌رگرین ؟
زۆر به ئاسانی ،بیهێنه پێش چاوی خۆتان کۆمه‌ڵێ هۆکاری کارکردن هه‌یه، به دڵنیاییه‌وه ،گه‌ر شکا یان له کار که‌وت ده‌بێ یان چاکی بکه‌ینه‌وه یان دانه‌یه‌کی تری بۆ بکڕین .ده‌ی ئه‌وه‌ی کاره‌که ش ده‌کا له پاڵ ئه‌و هۆکارانه‌وه ئه‌وا ئێمه‌ین .گه‌ر له کار که‌وتین دیاره به وێنه‌ی هۆکاره‌کانی کار ده‌بێ نه‌وه‌کانمان جێ‌مان بگرنه‌وه .یان نه خۆش که‌وتین ده‌بێ چاک بکرێینه‌وه ،
له م تێفکرینه ئاسانه‌وه .ده‌گه‌ینه ئه‌وێ:با وادابنێین ئێمه کاڵایهکین ، وه‌ک هۆکاره‌کانی به‌رده‌ستی وه‌ستایه‌ک باپێکه‌وه .لێکی بده‌ینه‌وه ،گه‌ر( داخووراین ).نه خۆش که وتین .جێگرهوهکانمان بار بهێنین.به‌لانی که مه‌وه 4تا 5 سه رخێزان ده‌بێ .
هه ڵئاوسانی ڕۆژانه‌ی شتومه کانیش له چاوبگرین که وابێ بۆ ئه‌م هه‌موو به ڕێوه چوونه ده‌بێ هه‌قده‌سته کانمان چه‌ند بێ؟؟
گه‌ر به هێزی ستانده‌ری (ئه‌سپێک )که هه‌شت کاتژمێره کارتان بۆ بکه‌ین ده‌بێ چه‌ند وه‌رگرین .
وادابنێن له ڕۆژێکدا 100 هه‌زار مه‌سره‌فی یه‌کێک له ماڵه‌کانی ئێمه‌یه .به گۆێره‌ی ئه‌م هاوکێشه‌یه ،
مه‌سره‌فی ڕۆژێک+مه‌سره‌فی هه‌فته‌یه‌ک +مه‌سره‌فی مانگێک \365ڕۆژ
100+600+2400000/365=84930یانی ڕێکتر 85هه‌زار .به‌ڵام له م بازاڕه شێواهوی ئێوه گهرکرێکارهکه( کارمه‌ندێک) بێ.ئه‌وا به‌رامبه‌ر 6سه‌عات نزیک 10هه‌زاری ده‌ده‌نێ ،وه گه‌ر کرێکارێکی بازاڕیش بێ که نزیکی 10سه‌عات کارتان بۆده‌کا،25 هه‌زاری ده‌ده‌نێ…
له دنیا ی ڕۆشن دا ده‌بێ هه‌قده‌ستی دروستی ئێمه به‌پێ ی ئهوهاوکێشهیه ده‌بێ نزیک به 84هه‌زار دینار بێ ،به‌ڵام به هۆی بڕو بیانوی ناجۆره‌وه .وبه‌هۆی هه‌ندێ خورافه‌و،بوختیانی مێژووی بهشهریتهوه.ێمه بۆ،وه‌ده‌ست هێنانی پاروه نانێک ..له‌و دونیایه ی ئێوه بوینه‌ته کۆیله‌یه‌کی به زاهیر ئازاد.بازاڕهکهتان بۆ شێواوه تابکرێ ئاوها به ئاسانی ،ئێمه تاڵان بکه‌ن و کۆمه‌ڵگاش بڕوتێنه‌وه.
نه 10 ههزارهکهتان دهمانژێنێ نه 25 ههزارهکهتان دروست ده‌بێ 84 هه‌زار دینار بێ ئه‌ویش به به‌رزکردنه‌وه‌ی به پێ ی هه‌ڵئاوسانی بازار..به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه چۆن بازاره ڕوناک ده‌کرێ و، ،چۆن ئه‌م بازاره ده‌پێچرێته‌وه؟
نووسینی \ برزان بابه شێ
11.2.2012که‌رکووک
سه‌رچاوه/،سه‌رمایه (مارکس)