
برنج …. تاداشی ئامانۆ
وه‌ره برنج گردكه‌ره‌وه
كه به درێژایی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه رژاوه
ته‌ڕ
له‌ژێر نمنمهی باراندا
ناوی (بۆمب)ه
كیسه برنجی بازاڕی ره‌ش
به‌ر له گه‌یشتن به وێستگه‌كه
له په‌نجه‌ره‌كه‌وه فڕێده‌درێته ده‌رێ
ئێستا پڕژوبلاوه
برنج
له ئاسنهڕێكه
له ته‌نیشت ئه‌وانه‌وه
وه‌ره برنج گردكه‌ره‌وه
كه ئێستا پهڕاگهندهیهو
له‌ژێر باراندا پلیشاوه‌ته‌وه
بیگێڕه‌وه
ژنێك كه
پۆلیس له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه ده‌ری كردووه
لێی بپرسه
بۆچی مێرده‌كه‌یان گرت
بردیان بۆ شه‌ڕ و كوشتیان؟
بپرسه لێی
چۆن مناڵه‌كانی گه‌وره ده‌كات
له حاڵێكدا گه‌نجینه‌كه‌ی به‌تاڵ و حه‌تاڵه
پرسیاری لێبكه
چۆن ده‌توانێ زیندوو بێت و
له برسان نه‌مرێ
لێی بپرسه
ئایا مناڵه‌كانی به برنج تێر ده‌بن؟
به برنجی سپی
به ئه‌سپایی لێی بپرسه و په‌له‌مه‌كه!
خۆر
له‌ژێر باران و قوڕدا ئارام ده‌دره‌وشێته‌وه
لێره
گۆلی مه‌ره‌زه بێ به‌زه‌ییانه هه‌ڵوه‌شاوه
مهرهزهیهك كه وه‌رزێڕه خۆڕاگره‌كان
خاكه‌ڕاییانه چاندوویانه
ئه‌م برنجه جوانه
بۆ ئه‌وان گردكه‌ره‌وه!
هیچ مه‌ڵێ و گردكه‌ره‌وه
ده‌نك، ده‌نك!
شاعیری گومناو
پرسه‌نامه بۆ پیری
1
كه زستان بارگه‌وبنه تێك بنێ
به‌هار دێ
ساڵ نوێ ده‌بێته‌وه
مانگ نوێ ده‌بێته‌وه
به‌ڵام به‌شه‌ر پیر ده‌بێ
2
هه‌موو شتێ چاكه
كاتێ جلی تازه له‌به‌ر ده‌كه‌ن
به‌ڵام به‌شه‌ر
ته‌نها وه‌ختێك چاكه
كه پیر ده‌بێ.
شیعری شاعیرانی گومناوی ژاپۆنی
1
ئایا ئه‌م جیهانه
له كۆنه‌وه ئامها غه‌مگین بووه؟
یان ته‌نها بۆ من
به‌مجۆره غه‌مگینه؟
2
ئه‌م شه‌و په‌له‌ی دیداری تۆم
تا خه‌وت پێوه ببینم
كه‌س نامبینێ و
پرسیارم لێناكات
بیرت نه‌چێ
ده‌رگاكه دانه‌خه‌ی!
3
هه‌رچه‌نده دڵنیام
ئه‌و نایه‌ت
له‌به‌ر تیشكی رووناكی ئێواران
كاتێ نیلۆفهرهكان ده‌قیژێنن
ده‌چمه ته‌نیشت ده‌رگاكه‌و
چاوه‌ڕێ ده‌بم.
ئۆنۆ كۆماچی
Ono No Komachi
هێنده‌م بیر له‌و كرده‌وه
خه‌وم لێكه‌وت
تا ئه‌و ببینم
گه‌ر ده‌مزانی
ئه‌مه خه‌ونێكه
هه‌رگیز به خه‌به‌ر نه‌ده‌هاتم.
ئۆشیكۆچی نۆمیتسونه
Oshikochi no mitsune
ئه‌وینی من
ناشوێنهو
بێ ئامانج
ته‌نها ده‌مه‌وێ
كهوشهنهكهی بناسم.
دیمه‌نی شه‌وانه
به سواری به‌له‌مه‌وه
زاشن شین
Zha shenxing
چرای ماسیگره‌كه ده‌ده‌ره‌وشێته‌وه
له شه‌وێكی بێ مانگدا
كز، كز
وه‌ك گوڵه‌ستێره
بایه‌كی ئاسووده
ده‌یدا له شه‌پۆله‌كان و رایان ده‌خا
ئه‌ستێره‌كان به ئاسمانی ده‌ریاكه‌وه
زریوهزریویانه.
شاری ماڵئاوایی
فان یۆن
Fan Yun
له خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای شاری ماڵئاوایی
خه‌ڵكی به رێده‌كه‌ون
له هه‌وراز و نشێو
كاتێك شارم جێهێشت
به‌فر پرووشه‌ی ده‌كرد
وه‌ك گوڵی په‌ڕپه‌ڕ بوو
ئێستا دێم
گوڵه‌كان ده‌شنێنه‌وه
وه‌ك به‌فر.
دیاری ماڵئاوایی
چن زیانگ
Chen ziang
ئه‌م شمشێره
كه ئازیزترین پارچه‌ی بوونمه
ناسپێرمه كه‌سێك
به‌ڵام نهۆ كه تۆ ئێره جێده‌هێڵی
له‌گه‌ڵ خۆت بیبه
داره‌كان چه‌ند شادومانن
رۆژانی به‌هار
كاژ
سه‌رخۆشی هه‌وای زستانه
ئیتر ده‌توانم چی بڵێم
ته‌نها ئه‌مه دهڵِێم
مه‌هێڵه قژت ماش و برنج بێت!
وێنه‌ی گوڵی قۆخ و شۆڕه‌بی
گومی
Gu mei
ئهوینهكهم ئێژێ
روومه‌تم جوانه
وه‌ك گوڵی هه‌ڵووژه
منیش ئێژم
جله‌كانی سه‌وز
چه‌شنی شۆڕه‌بی
كه‌ی ده‌بینه جووتێ باڵنده
كه‌ی؟
تا بده‌ین له شه‌ققه‌ی باڵ
ئازاد و ئازا
له نێو گه‌ڵای بی و
گوڵی قۆخ.
خاتوونی به‌رد*
سادۆلا (1300-1355)
ته‌نیا وه‌ستاوه
سه‌رقاڵ له ته‌نیشت چه‌مه‌كه
كه‌س نییه
جگه له گۆرانییه‌كانی ئاو
پرچی په‌رێشانی هه‌زار ساڵه
شانه‌ی به‌رنه‌كه‌وتووه
سه‌ربای ئه‌و به‌هارانه‌ی تێپه‌ڕی
چه‌ند نه‌مرانه جوانه!
نه‌سیم
كلووه به‌فره‌كانی بڵاودهكاتهوهو
رووخساری سپیی پۆش ده‌كات
هه‌تاو ده‌دره‌وشێته‌وه
له‌سه‌ر روومه‌ته‌كانی
چه‌ند سوور
شه‌ونم ده‌توێته‌وه
مه‌ڵێ ئاوێنه‌یه‌ك نییه
تا جوانییه‌كه‌ی په‌رچ كاته‌وه
به درێژایی شه‌و
مانگ ده‌دره‌وشایه‌وه
له‌سه‌ر په‌یكه‌ری خاتوونی شه‌و
* له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌فسانه‌یه‌كی چینیی، ژنێك له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا ئه‌وه‌نده له‌كه‌ناری رووباره‌كه وه‌ستا، تا گۆڕا بۆ په‌یكه‌رێكی به‌ردین و ناوی نرا خاتوونی به‌ردین.
شیعری من
یان لی
Yan li
ئه‌ی خۆزگه شیعری من
شیعری تۆی ماچ ده‌كرد
خۆزگه شیعرهكانمان
پێكه‌وه سه‌ما بكه‌ن
ئه‌ی خۆزگه شێعره‌كانی من و تۆ
له لاپهرَِهیهكدا بكه‌ونه ته‌نیشت یه‌كه‌وه
ئه‌ی خۆزگه شێعره‌كانی من و تۆ لێك نه‌چن
رێك وه‌ك ژن و مێرد
ئه‌ی خۆزگه له ته‌نیشتییه‌وه شیعرێكی كورت ده‌بوو
كه خۆی بێت.
گوڵی نارنج
شاعیری گومناو
ئه‌وه‌ی كه ئیتر خۆشت ناوێم
قه‌ینا، به‌ڵام
ته‌نانه‌ت ناشته‌وێ
بێیته سه‌ردانی دار نارنجهكه
كه له حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌مدا
گوڵی كردووه.
سه‌رچاوه:
الاچیق چلچلهها
گزیده شیعر چین و ژاپن
برگردان
ابوقاسم اسماعیل پور
چاپ اول، پاییز 1384
چه‌ند تانكایهكی ژاپۆنی
تانكا جۆرێك شیعری ژاپۆنییهو پێش هایكۆ شیعر له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه نووسراوه. ئه‌مجۆره شیعره پێنج دێڕییه به‌م پێكهاته‌یه (5-7-5-7-7) و به گشتی سیی بڕگه‌یه.
ئۆتۆمۆ تابیتۆ
لهكهنداوی تاما
مرواری ئۆقیانووس ده‌چنمه‌وه
به‌ڵام دووباره فڕێیان ده‌ده‌مه‌وه ده‌ریا
چونكه ئهوینێكم نییه
تا پێشكه‌شی كه‌م.
شاعیری گومناو
1
ئه‌وسا كه ته‌رزه ده‌بارێ
به‌سه‌ر دهشتهكهدا
له‌وێ كه موسافیر په‌نا ده‌گرێ،
ئهوینهكهم به باڵهكانتان داپۆشن
ئه‌ی رهوه قورینگه‌كان له ئاسمان.
2
گه‌ر ده‌مزانی
پیری دێته دووم
ده‌رگاكه‌م داده‌خست و
جاڕم ده‌دا (له ماڵ نییه!) و
خۆی له دیداری
ده‌بوارد.
ئیمپراتۆر سۆنۆكۆ
هه‌موو گه‌ڕاونه‌ته‌وه:
گۆڵهكان بۆ ره‌گ و
باڵنده‌كان بۆ كۆنه لانه.
به‌ڵام كه‌س نازانێ
به هار بۆ كوێ چووه.
ئۆتۆمۆ یاكامۆچی
دیسان سووتام له خه‌می ئه‌وینتا
خۆزگه ده‌بوومه دارێك
یا به‌ردێ
تا ئیتر نه‌ی چێژم
ئازاری عه‌شق.
كاكینۆمۆتۆ هیتۆمارۆ
ئه‌م گۆی زه‌وییه گه‌وره‌یه
خاڵی ده‌بێته‌وه له هه‌ڵكه‌ندن
ته‌نها عه‌شقه
كۆتایی نایه‌ت
له‌م جیهانه.
2
خه‌و زڕاو
له ئاره‌زووی خۆشه‌ویسته‌كه‌م
گزنگ ده‌دا
مراوییه‌كان ده‌فڕن
پێده‌چێ پهیكهكانی عه‌شقی من بن!
سه‌رچاوه:
در جنگل ستارهها
برگزیده تانكاو هایكۆ
از كلاسیك تامدرن
برگردان: ابو القاسم اسماعیل پور
نشر استوره
چاپن اول، تهران پاییز 1385
Tadashi amano