توانای زمان له ئافراندنی وێنه‌دا….
توانای زمان له ئافراندنی وێنه‌دا له دیوانی (ئه‌سپێك له په‌ڕه‌ی گووڵاڵه)ی شێركۆ بێكه‌س
سۆران ئازاد
لای من خاڵی سه‌ره‌كی له ناسینه‌وه‌ی شیعره‌كانی (شێركۆ بێكه‌س) گهمهكردنه به زمان، كه ئه‌مه‌یش له ئه‌نجامی تێڕامان و بیركردنه‌وه‌ی پڕ ئازاریانهی خوده‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. به شێوه‌یه‌كی گشتی تێكست له كاتێكدا به ته‌واوه‌تی ده‌توانێت ئاڕاسته‌ی خۆی وه‌ربگرێت، كه له قووڵاییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت، هه‌ر چه‌ند ئه‌و تێكسته‌ش قووڵتر بێت، مانا و دیدگای جیاوازتر ده‌ئافرێنێت. ئه‌م هاوكێشه‌یه بۆ ئافراندنی وێنه‌یش هه‌ر گونجاوه، له كاتێكدا وێنه‌ی شیعری له ڕێگه‌ی زمانه‌وه كۆنتاك له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر دروست ده‌كات. ئه‌گه‌رچی بابه‌تی زمان و وێنه له ئه‌زموونی (شێركۆ)دا باسێكی به‌رفراوانه و له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی درێژ هه‌وڵی شیكردنه‌وه‌ی ده‌ده‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه خوێندنه‌وه‌یه‌كی خێرایه بۆ دیوانه نوێیه‌كه‌ی شاعیر.
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زه‌مه‌ن و به‌ربه‌سته گه‌وره‌كانی له به‌رده‌م ژیانكردندا یه‌كێكه له‌و پرۆبلیماتیكانهی كه ئه‌و تێكسته له خۆیدا هه‌ڵیگرتووه، ئه‌مه‌یش له رێگه‌ی مێتافۆره‌وه هه‌وڵی وێناكردن و تێكشێكاندنی دراوه. ویستی شاعیر دۆزینه‌وه‌ی نهێنییه ئاڵۆز و پهرشوبڵاوهكانه. هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی دنیای شته نادیاره‌كان له رێگه‌ی شته دیاره‌كانه‌وه، كه ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ كێشه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی گه‌وره له نێوان دنیای دیار و نادیار، به‌ڵام (شێركۆ) له رێگه‌ی دیاره‌كانه‌وه هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی نادیاره‌كاندا ده‌دات، كه ئه‌م پرۆسێسه‌یش به وێناكردنی خوده‌وه تێده‌په‌ڕێت. كێشه‌ی دیار و نادیار هه‌ر له ئاینی (زه‌رده‌شت) و (بوودا) تا فه‌یله‌سووفه‌كانی پێش زایین له پێشگهنترینیان (پارمه‌ندیس) و (هێراكلیتۆس) له‌وێشه‌وه نادیار لای (ئه‌فلاتون) ده‌بێته سیسته‌مێكی مێتافیزیكی، كه شته‌كانی ئه‌م جیهانه فۆرمێكی هه‌ره بچووكی جیهانی ئایدیاڵن، درێژ ده‌بێته‌وه. هه‌رچی لای (ئه‌ریستۆ)یه ئه‌وا دیاره‌كانی ئه‌م جیهانه‌ی رێگه‌یه‌كن بۆ دۆزینه‌وه‌ی نادیار. (شێركۆ بێكه‌س) له چه‌ند وێنه‌یه‌كدا خۆی له‌م كێشه فه‌لسه‌فییه داوه، له وێنه‌یه‌كدا هاتووه:
(تۆ شاعیری/ شته هه‌ره بچووكه‌كان/ شته هه‌ره نادیاره‌كان/ بێنه قسه/ بچۆره لای په‌راوێز/ له شتی پشتگوێخراودا/ غه‌دری زۆر ئه‌دۆزیته‌وه !/ بچۆره لای په‌راوێز/ له ناویاندا مه‌تنی تازه‌ی/ نه‌بینراو ئه‌دۆزیته‌وه !.)
لای شێركۆ هێنده‌ی شته گه‌روه‌كان، شته بچووكه‌كان جێگه‌ی تێڕامانن، ئه‌گه‌ر به دیدی (ئه‌فلاتون) هه‌وڵی شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌به‌سته بده‌ین، ئه‌وا ده‌توانین بڵێین شته گه‌وره و بچووكه‌كان به‌شێكن له فۆرمی شته ئایدیاڵه ڕه‌سه‌نه‌كه، كه له جیهانی نموونه‌ییدا هه‌ن. كه‌واته هێنده‌ی شته گه‌وره‌كان، شته بچووكه‌كانیش جێگه‌ی سه‌رنجدان و لێوردبوونهوهن، مادام هه‌میشه شته دیاره‌كان پردێكن بۆ دۆزینه‌وه‌ی شته نادیاره‌كان.
ئه‌گه‌ر ده‌بینین به‌رده‌وام له رێگه‌ی شته سرووشتییه بێگیانهكانهوه هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی نادیاره‌كان ده‌درێت، ئه‌وا پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه، كه شته سروشتییه‌كان وه‌ك فۆرمی راسته‌قینه هه‌ن، به‌ڵام لێره‌دا رووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی دیكه ده‌بینه‌وه، ئه‌ویش شێواندنی فۆرمی راسته‌قینه‌ی شته سرووشتیهكانه، واته له دۆخی سرووشتییانهوه بۆ دۆخێكی دیكه. بۆ نموونه كاتێ شاعیر ده‌ڵێت: (له جێگه‌ی كه‌و .. قه‌فه‌زه‌كه‌ی/ قه‌فه‌ز ئه‌ڵێ:/ ئاخر بۆچی بوومه زیندان ؟! / من له جه‌سته و من له شوڵكی/ داربییهكی شه‌نگ دروست بووم/ كه سه‌ری خستبوه كۆشی/ گۆمێكه‌وه و به‌رده‌وامیش/ به‌سته و گۆرانی بۆ ئه‌وت/ به‌ڵام ڕۆژێ / تهورداسێ هاته سه‌ری و / مرۆڤێكی لێ په‌یدابوو/ له ته‌ورداس دڵی ڕه‌قتر! ) له وێنه‌یه‌دا مرۆڤ وه‌ك بكه‌رێك راسته‌قینه‌ی دارێكی گۆڕیوه بۆ قه‌فه‌زێك، كه هه‌م مایه‌ی ئازاره و هه‌م هه‌وڵی داگیركردنی سرووشت و شێواندنیه‌تی، كه (داربڕین) لای (زه‌رده‌شت)ی په‌یامبه‌ر به (ئامۆژگاری خراپی ئه‌هریمه‌ن) گوزارشتی لێكراوه. ئه‌و شێواندنه به‌ربه‌ستێكه بۆ زانینی فۆڕمی ڕاسته‌قینه‌ی شته‌كان، چونكه دروستكراو ڕه‌سه‌نیه‌تی شت ده‌شێوێنێت. كه‌واته مرۆڤ تاكه گیاندارێكه ده‌توانێت ده‌ستكاری ئه‌و فۆڕمانه بكات، ئه‌مه‌یش مانای وایه مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكه له سرووشت لاده‌دات.
خاڵێكی دیكه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ بیره‌وه‌یی شته دیاره‌كان، (دار، تاڵه‌موو، پاڵتۆ، كراس، چاكه‌ت، چاویلكه، كڵاو، پێڵاو، سنۆبه‌ر….. هتد) وه‌كو شتی خاوه‌ن بیره‌وه‌یی و زمان ده‌رده‌كه‌ون. بێگومان ئه‌وه له سه‌رتاپای ئه‌زموونی شیعریی (شێركۆ)دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر جاره‌ی بۆ مه‌به‌ست و ته‌كنیكی جیاواز، له كه ئه‌نجامی رێڕه‌وی كێشه فه‌لسه‌فییه‌كان ئاڕاسته‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن و وه‌كو شتی خاوه‌ن ئاگایی ده‌ناسرێن. ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتی دروست كردنی (یه‌كێتیی بوون)ه له نێوان بوونی شته‌كان، كه له رێگه‌ی (زمان)ه‌وه نه‌وه‌ك (بیركردنه‌وه) ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن، كه هه‌ن. ئه‌گه‌ر له (پلاتۆ)وه تاكو (دێكارت) مرۆڤ به هۆی (بیركردنه‌وه) له بوونه‌وه‌ره‌كانی دیكه جیا ده‌كرێته‌وه، ئه‌وا لای (مارتین هایدیگه‌ر) خاسڵه‌تی سه‌ره‌كی ناسینه‌وه و جیاكردنه‌وه‌ی مرۆڤ (زمان)ه. واته چیتر جیاوازیی مرۆڤ له بوونه‌وه‌رانی دیكه له بیركردنه‌وه‌دا نییه، به‌ڵكو ئه‌وه زمانه وایكردووه ببێته بوونه‌وه‌رێكی داهێنه‌ر و بوونی خۆی بخاته ژێر رۆشنایی بیركردنه‌وه. ئه‌و شێوازه‌ی (شێركۆ بێكه‌س) له دیوانه شیعری (كورسی) ده‌گاته ترۆپك، هه‌رچی له‌م دیوانه‌یه ئه‌وا به هونه‌ركارییه‌كی دیكه‌وه به‌رده‌وامی پێداراوه. یه‌كێك له‌و نموونانه كڵاوێكی پۆڵه‌ندییه، كه سه‌ربورده‌ی ژیانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه، سه‌فه‌رێك بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوین، له‌وێدا (شێركۆ) وێنای پێكدادانی كه‌لتور و شێوه‌ژیانی خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵات ده‌كات، كه هه‌مووشیان له زمانی (كڵاو)ه‌وه بۆمان ده‌گێڕێته‌وه. سه‌ربورده‌ی شته بێگیانه‌كان خاسڵه‌ت و شێوه‌ژیانی جیاوازی مرۆڤه‌كان ده‌رده‌خات، (پێڵاو) سه‌ربورده‌ی ژیانی خۆی له‌گه‌ڵ كۆڵان و (كڵاو)یش له‌سه‌ری مرۆڤه جیاوازه‌كان و (چاویلكه)ش له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه و بیننی شته‌كان. ئه‌گه‌رچی ئه‌وه به شێوه‌ی مێتافۆڕ وێنا كراوه، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا وێنای مێژوو، كه‌لتور، زمان، نه‌ته‌وه و …هتد خۆرهه‌ڵاتی ناوین ده‌كات. جگه له‌وه‌ی وێناكردنی زه‌مه‌نی دوای ڕاپه‌ڕین، كه من له نووسنێكی دیكه‌یش ئاماژه‌م به‌و خاڵه داوه، كه راپه‌ڕین زه‌مه‌نێكی نوێی له‌به‌رده‌م شێوه‌ژیانی تاكه‌كان كرده‌وه، بۆیه ئه‌مه یه‌كێكه له پرسه هزرییه‌كان. ئه‌و ڕووداوه له‌گه‌ڵ خۆیدا گۆڕانێكی گه‌وره‌ی له سیسته‌م و بڕیاردانی خۆیبوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێنا كایه‌وه، كه ده‌توانین بڵێین یه‌كه‌م پڕۆسه‌ی راسته‌قینه‌ی دیموكراسییه له خۆرهه‌ڵاتی ناویندا. (شێركۆ بێكه‌س) ئه‌و زه‌مه‌نه جیاوازه‌ی به شێوه‌یه‌كی گشتگیر وێنا كردووه، كه ئه‌و وێناكردنه پێویستی به هۆشیارییه‌كی به‌رفراوانیی رۆشنبیریی هه‌یه، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌و خاڵه‌مان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه شیعر توانای وێناكردنی كێشه گهورهكانیی هه‌یه. به‌ڵام هیچ شاعیرێك ناتوانێت ئه‌وه بكات، ئه‌گه‌ر به‌وپه‌ڕی هۆشیارییه‌وه نه‌نووسێت.
شته بێگیانه‌كان وه‌كو كاره‌كته‌ری سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن زمانی تایبه‌ت ده‌دوێن، زۆرجاریش خۆیان له كێشه‌ی گه‌وره‌ی فه‌لسه‌فیی ده‌ده‌ن. له شوێنێكدا (كڵاو، چاكه‌ت، چاویلكه…هتد)ی (مامۆستا ف) له‌گه‌ڵ یه‌كتر دیالۆگ ده‌كه‌ن له‌باره‌ی شپرزه‌یی و نیگه‌رانیی خاوه‌نه‌كه‌یان، چاویلكه‌كه له باره‌ی (ڕووناكبیر)ه‌وه ده‌ڵێت: (به‌لای منه‌وه. هه‌ر ئه‌وه نییه. كتێبی زۆری خوێندبێته‌وه. یان بڕوانامه‌ی دكتۆرای به ده‌ست هێنابێ. به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه هۆشیاره‌یه. كه له‌گه‌ڵ هه‌موو شته‌كاندا ناكۆكه و پێش هه‌موویانیش له‌گه‌ڵ خۆیدا!.) پرسی رووناكبیر تاكو ئێستا له نێوه‌ندی كوریدا پرسێكی ئاڵۆز و نه‌ناسراوه، تا وایلێهاتووه بۆ ناسینه‌وه رووناكبیر پشت به زانكۆ و میدیا و حیزبه‌كان ببه‌سترێت، كه زۆرجار ئه‌وانه كه‌سانی پاسیڤ و بێ پڕۆژه‌ن. (شێركۆ) هزریانه بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ی ڕوانیوه، چونكه رووناكبیر له ئه‌نجامی بینینی واقیعێكی تاڵ و شێوهژیانێكی نامۆ، ده‌كه‌وێته ناو پرۆسێسی نامۆیی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه، له كاتێكدا زۆرینه‌ی (ئه‌وانی دیكه- The others) بوونیان داگیر كراوه و له بڕیارداندا سه‌ربه‌ست نین. به‌و مانایه‌ی به هۆی نه‌بوونی هۆشیاریی و ئیراده‌ی خۆیبوون، به‌و شێوه ژیانه رازی ده‌به‌ن و بگره به‌رگریشی لێ ده‌كه‌ن. مه‌به‌ستی من له باسكردنی ئه‌و كێشه هزرییه نییه، به‌ڵكو چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی (شێركۆ)یه له‌گه‌ڵ پرسه گرنگه‌كان له‌گه‌ڵ ئافراندنی زمانێكی سه‌ربه‌خۆی دیالۆگی بۆ شته بێگیانه‌كان.
هێزی زمان له ئافراندنی وێنه‌ی شیعری له‌و دیوانه‌دا له ئاستێكی بێوێنه دایه، چونكه هه‌م گه‌مه‌كردن به زمان هه‌یه و هه‌م خه‌یاڵیش له‌پاڵ پرۆسێسێكی گشتگیر و ئابڵۆقهدهر دایه له ئاست زماندا. بۆ نموونه له وێنه‌یه‌كدا هاتووه: (من نمه‌نمه‌ی بارانم/ كرد به هێمای خۆشه‌ویستی/ نێوان زه‌مین و ئاسمانم.) پرۆسێسی بارینی باران له‌نێوان زه‌وی و ئاسمان هه‌میشه‌ییه و به‌رده‌وام له زیندووبوونه‌وه دایه، به‌ڵام شاعیر ئه‌و هه‌میشه‌ییه وێنا ده‌كات و مێتافۆریانه پێوه‌ندیی نێوانیان ئاشكرا ده‌كات. ئه‌گه‌ر باران نه‌بێت، پرۆسێسی ژیانكرنی مرۆڤ و سرووشت كۆتایی دێت، لێره‌وه (شێركۆ) پێمان ده‌ڵێت ئه‌و ویسته‌ی، كه له نێوان هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی سرووشتدا هه‌یه بۆ به‌رده‌وامی ژیان، خۆشه‌ویستییه.
ئه‌وه‌ی له وێنه شیعرییه‌كاندا ده‌بیندرێت، دروستكردنی گومانه له هه‌موو شته‌كاندا، تا ئاستێك شاعیر فۆرمی راسته‌قینه‌ی شته‌كان هه‌ڵده‌گه‌ڕێنێته‌وه. له وێنه‌یه‌كدا هاتووه: (من به‌رده‌وام/نه ته‌با و ڕێكم له‌گه‌ڵ خۆم/ نه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكی تر/ ئاخر ته‌بایی هه‌تا سه‌ر/ بینینی گومان له چاوتا ناهێڵێت و / ((نهْ)) له‌ناو ڕۆحما ئه‌كوژێ و ئه‌مداته ده‌ست ڕۆژمێرێ/ نه ڕه‌شه‌بای گومانێكی تیا هه‌ڵئه‌كا و / نه گه‌رده‌لوولی پرسیارێ!) ئه‌و وێنه‌یه هزریانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ (گومان) و (پرسیار)دا كردووه، به‌وه‌ی دوو پرۆسێسی له یه‌كتر دانه‌بڕاون. گومانكردن سه‌ره‌تایه‌كه بۆ هۆشیاربوونه‌وه، كه له ئه‌نجامی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له وێنه‌ی باوی شته‌كانه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات و له‌گه‌ڵ خۆیدا پرسیار ده‌ئافرێنێت. پرۆسێسی پرسیاركردنیش له پاڵ هۆشیاریی خوده‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. بۆ نموونه تێڕوانینه به‌ناوبانگه‌كه‌ی (دێكارت)، كه ده‌ڵێت (چۆن هه‌ست بكه‌م ژیان خه‌ونێك نییه؟) له یه‌ككاتدا دوو پرۆسێسی جیاوازی له خۆوه گرتووه، یه‌كه‌میان گومانكردنه له بوونی خۆی و دووه‌میشیان پرۆسێسی پرسیاركردنه. به‌ڵام (شێركۆ بێكه‌س) سه‌رچاوه‌ی گومان و پرسیار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناته‌بایی له‌گه‌ڵ خۆدا. ئه‌گه‌ر به تێڕوانینی (هایدیگه‌ر) بۆ ئه‌و كێشه‌یه بڕوانین، ئه‌وا ناته‌بایی له ئه‌نجامی ناته‌واویی بوونی ئێمه له‌نێو جیهاندا سه‌رچاوه‌ی گرتووه، به‌وه‌ی كاتێ بوونی ئێمه به‌ره‌و كۆتایی و پله‌ی تهواوكۆیی ده‌ڕوات، كه مه‌رگه، ئه‌وا هه‌میشه له نیگه‌رانییه‌كی وجودیدا ده‌ژێین و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه جیاوازه ده‌كه‌ین. (شێركۆ بێكه‌س) هه‌موو شتێك به گومان و پرسیار ئابڵۆقه ده‌دات، چونكه به‌هۆیه‌وه دیوه نادیار و ونبووی شته‌كانمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. جگه له‌وه‌ی له چه‌ند وێنه‌یه‌كی جیاوازدا گوزارشت له هه‌ڵچوون و خه‌یاڵه سه‌ركه‌شه‌كانی خۆی ده‌كات، بۆ نموونه له وێنه‌یه‌كدا هاتووه: (من ئێستا بارانێكم/ له هه‌وری یه‌كه‌م ماچه‌وه دامكردوه و / ته‌واو نابم/ هه‌ر ئه‌نووسم و ئه‌نووسم/ هه‌ر ئه‌بارێم و ئه‌بارێم/ تا لافاوی دێڕ هه‌ڵئه‌سێ و / تا زه‌ریای شیعر ئه‌مبات و / تیا ئهخنكێم !). لێره‌دا هه‌ست به گه‌مه‌كردنی زمان ده‌كه‌ین له گوزارشتكردنی هه‌ڵچوون و سه‌رگه‌رمییه ناوه‌كییه‌كان، به‌وه‌ی ئه‌و پرۆسێسه جیاوازانه له‌نێو خه‌یاڵدا جارێكی دیكه وێنا ده‌كرێن.
ئه‌و ده‌قه واڵایه، كه تێكه‌ڵێكه له شیعر و چیرۆك و شانۆنامه و بیره‌وه‌ری و سه‌ربورده‌ی ده‌یان چیرۆكی جیاواز، به‌ڵام هه‌موویان له چوارچێوه‌ی زمانی شیعری نووسراونه‌ته‌وه. كورته چیرۆكی (پشیله) یه‌كێكه له سه‌رنجڕاكێشترین به‌شه‌كانی ئه‌و دیوانه، چونكه له كۆتاییی چیرۆكه‌كه‌دا، شاعیر رۆحی نه‌نكی كاره‌كته‌ر ده‌خاته جه‌سته‌ی پشیله‌یه‌كی ڕه‌شه‌وه و له مه‌ترسیی ئاگاداری ده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه‌یش پێی ده‌ڵێن (دۆناودۆن – reincarnation ) ، كه شوێنكه‌وتوانی بوودا و فیساگۆرس باوه‌ڕیان به‌وه هه‌بوو و پێیان وابوو رۆح پاش مه‌رگ له جه‌سته‌یه‌كی دیكه‌دا دێته‌وه ناو ژیان. ته‌نانه‌ت (فیساگۆرس) پێی وابووه رۆحی هاوڕێكه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو جه‌سته‌ی سه‌گێك و داوا له خاوه‌ن سه‌گه‌كه ده‌كات ئازاری نه‌دات، چونكه ئه‌وه هاوڕێكه‌یه‌تی. كه‌واته دۆناودۆن سوڕی به‌رده‌وامی گه‌ڕانه‌وه‌ی رۆحی ئێمه‌یه له دوای مه‌رگه‌وه بۆ ژیان.
ئه‌گه‌ر له‌و دیوانه‌دا هه‌ست به گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆ بیره‌وه‌ری ده‌كه‌ین، ئه‌وا مه‌به‌ست له ئاخهه‌ڵكێشان و گه‌ڕانه‌وه نییه بۆ ڕابردوو، به‌ڵكو وێناكردنییهتی، كه ئه‌وه‌ش توانای نووسه‌ر له دروستكردنی رابردوویه‌كی دیكه ده‌رده‌خات. هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وه‌ره‌یه پێمان وابێت نووسه‌ر به‌بێ بیره‌وه‌ری و ڕابردوو ده‌توانێت بنووسێت، چونكه ئه‌وانه بونیادی سه‌ره‌كی بوونی مرۆڤن. به واتایه‌كی تر مادام ڕابردوو ئێستایه‌كی تێپه‌ڕیووه، ئه‌وا ئه‌زموونی ژیانكردنی ئێمه‌ی له خۆوه گرتووه و به‌شێكی دانه‌بڕاوه له بوونمان. ئه‌گه‌رچی (هایدیگه‌ر) گۆته‌نی كات به‌سه‌ر ڕابردوو، ئێستا، داهاتوو دابه‌ش نابێت، به‌ڵكو كات بوونه و بوونیش كاته و به‌شێكی دانهبڕاویهتی. جگه له‌وه (شێركۆ) له وێنه شیعرییه‌كاندا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ویستی ئازادی له‌نێو ناخی كاره‌كته‌ره‌كاندا بۆ ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه. ویستی ئه‌و وێناكردنی شۆڕش و هه‌وڵدانی به‌رده‌وامی مرۆڤه بۆ ده‌ستخستنی ئازادی، كه لای (ژان پۆل سارته‌ر) ئامانجی سهرهركیی مرۆڤه له بوونیدا، چونكه به‌بێ ئازادیی ئه‌ستمه ئێمه بتوانین وه‌ك خۆمان بژین. له هه‌مانكاتدا ئازادیی كه‌ره‌سته‌یه‌كه بۆ شێوهژیانكردنێك به ویستی خۆمان. به‌ڵام به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا پێویسی به قوربانیدانێكی گه‌وره هه‌یه، وه‌كو ئه‌و دنیایه‌ی (شێركۆ بێكه‌س) له دیوانه‌كه‌یدا وێنای كردووه، كه (چاویلكه) شه‌هید ده‌بێت و (پاڵتۆ) و (چاكه‌ت) و (پێڵاو) و شته‌كانی دیكه‌یش هه‌ر یه‌كه و به جیا، به شێوه‌یه‌كی تراجیدی كۆتاییان پێ دێت. پارادۆكس ئه‌وه‌یه (شێركۆ) قوربانیدان به چه‌ندین شێوه‌ی جیا جیا وێنا ده‌كات، ئه‌مه‌یش پرۆسێسێكی به‌رده‌وامه له‌نێو ژیاندا، مادام بوونمان هه‌میشه له‌ژێر مه‌ترسیی دایه. وه‌كو له وێنه‌یه‌كدا هاتووه: (ئه‌مه چاره‌نووسی تۆیه/ هه‌موو جارێ كۆتایی تۆ سه‌ره‌تایه)، به‌ڵام مردنیش وه‌كو كۆتاییی هه‌موو شته‌كان وێنا كراوه، مادام هه‌ر هه‌وڵدانێكی ئێمه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه، خۆفریودانێكی تره بۆ خۆدزینه‌وه له مردن، به‌وه‌ی پرسیاری مردن له ده‌ره‌وه‌ی بوونمانه و كه‌سمان به‌بێ هه‌بوونی دیارده‌یه‌ك هه‌ست به‌و كۆتاییه ناكه‌ین.
له‌و دیوانهیشدا (شێركۆ بێكه‌س) به هه‌مان نه‌فسی هونه‌ركاری هه‌وڵی داوه بنووسێت، كه ئه‌وه یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندی ئه‌زموونی شیعریی شێركۆ. هێرمۆنیتیكا و هونه‌ركاری ئه‌و تێكسته له فره‌ده‌نگی و ره‌هه‌ندی چێژه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه هه‌م لایه‌نی وێناكردن و هه‌م نه‌شونماكردنی یاده‌روه‌ری و كێشه هزرییه‌كان به یه‌كه‌وه كۆنتاكی راسته‌وخۆیان به لایه‌نی هونه‌ریی تێكسته‌كه‌وه هه‌یه. چێژی تێكست له نووسه‌ره‌وه بۆ خوێنه‌ر درێژ ده‌بێته‌وه. (داڤنشی) له شوێنێكدا زۆر هونه‌رمه‌ندانه په‌ی به‌و نهێنییه بردووه و ده‌ڵێت: (هه‌ر كارێك ده‌ستی رۆحی له‌پاڵه‌وه نه‌بێت، هونه‌ر نییه) واته ماهیه‌تی هونه‌ر له‌وه دایه، كه له قووڵاییه‌وه سه‌رچاوه بگرێت، به‌مه‌ش ده‌توانێت راده‌ی كاریگه‌ری خۆی ده‌ربخات. ئه‌م هاوكێشه‌یه بۆ لایه‌نی هونه‌ركاریی تێكستی شیعریش هه‌ر گونجاوه، مادام هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ گوزارشتكردن له‌نێو زماندان.