پارتی گروپێك له هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی ڕاده‌ستی ئیران كردهوهتهوه
((ڕادهستكردنهوهو ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی كه‌سێك ئه‌خلاقی كوردایه‌تی نیه)) ئه‌م ((هه‌ڵوێسته)) ماوه‌یه‌ك لهمهوپێش له گه‌رمه‌ی كێشمه‌كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوهندو هه‌رێمی كوردستاندا له‌په‌یوه‌ند به ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی هاشمی به‌حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مسعود به‌رزانی)یه‌وه كرایه ئه‌و له‌مپه‌ره‌ی كه گوایه ئه‌خلاقی كوردایه‌تی ڕێگه نادات كه‌سێك په‌نات بێنێتهبهر ته‌سلیم به‌هیچ لایه‌نێك بكرێته‌وه.
جوامێرانه‌یه ده‌كرێ سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌مه به‌شانازی بۆ خۆی وحزب و بزوتنه‌وه‌كه‌ی له‌قه‌ڵه‌م بدات.به‌لام هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه، جیاواز له‌وه‌ی كه ئه‌خلاقی كوردایه‌تی شتێك نیه دابڕوا لهكارنامهو به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی وچینایه‌تی حزب و بزوتنه‌وه سیاسیه‌كان. هاوكات مێژووی ئه‌م كوردایه‌تیه له‌ڕێگه‌ی حزبه‌كانیانه‌وه لێوالێوه له ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی بهحكومهتهكانی ناوچه‌كه. ئه‌لهه‌ق ئه‌سیره‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ فریای ته‌سلیم كردنه‌وه به‌هیچ كه‌س لایه‌نێك نه‌ده‌كه‌وتن له مه‌یدانی شه‌ڕه‌كاندا هه‌ندێ جار بهپهرمێز ده‌یانسووتاندن.حزب و لایه‌نێك گه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌خلاقی كوردایه‌تی به‌لاوه گرنگ و به‌به‌ها بێت، ئیدی مه‌حاڵه په‌نابردن بۆ دوژمنه سهرسهخهت و فاشیسته‌كانیش به مافی ئاسای خۆی نه‌زانێت وپێشقهرهوڵی هێزه‌كانی ئه‌و حكومه‌ت ولایه‌نانه نه‌كات بۆ له‌شكركێشی كردنه سه‌ر كوردستان. ڕه‌نگه یه‌كێك له ڕۆشن‌ترین ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه له‌مێژووی ئه‌م حزبه‌دا تۆماركرا كاره‌ساتی 31 ئاب بێت كه به شانازیه‌وه چووه ئارشیفی ئه‌م حزبه‌و هیچ خهبهرێكیش له ئه‌خلاقی كوردایه‌تی نه‌بوو. پێده‌چێت سه‌ركرده‌ی ئه‌م حزبانه حافزه‌ی خه‌ڵكی كوردستان زۆر به ته‌مه‌ڵ و فه‌رامۆشكار له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن، ده‌نا مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌م حزبانه نه‌بوون كه بوونه سووره‌ی بهرلهشهكری سوپای پاسدارانی جمهوری ئیسلامی ئیران و كه‌وتنه په‌لاماردانی هێزه‌كانی ئوپۆزیسۆنی ئیران به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵه‌و دیموكرات و ته‌نانه‌ت به‌شێك له شه‌ڕو كوشتاره‌كانی نێوان حزبه هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مڕۆو نه‌یارانی یه‌كتری دوێنێ. كێبێت ئه‌و ڕاستیه ده‌رك َنهكات هێزێك كهلهمبارهوه پشكی شێری به‌ركه‌وێت پارتی دیموكراتی كوردستانه؟!
ڕۆژگارێكی سه‌یره ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی پارتی شانازی به ئه‌خلاقی كوردایه‌تیه‌وه ده‌كات، كه مه‌گه‌ر ته‌نها له‌كاتیكدایه به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی وچینایهتیهكانی ئه‌م حزبانه بهپێشفهرز بگرین، ده‌نا جێگه‌ی خۆیه‌تی ئه‌و پرسیاره بكریت وبڵین ده‌كرێ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ڕوانگه ئه‌جه‌ندای سیاسی ئه‌م حزبه‌وه بدرێت بۆ به‌رز نرخاندنی كارنامه‌ی ئهخلاقیای سیاسی ئه‌م حزبه، تا ئه‌وكاته حالی بوون له داكۆكیكردنی دوێنیان له هاشمی وپێشوازیكردنی ئه‌مڕۆیان له سه‌درو به‌در ئاسان وه‌رگرین.
له ڕاستیدا مۆتیڤی سه‌ره‌كی من خۆشخه‌یاڵی نیه به‌بوون و نه‌بوونی ئه‌خلاقی كوردایه‌تی به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئاوڕدانه‌وه‌یه له كارنامه‌ی سیاسی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌و حزبێك كه‌ده‌یه‌وێت هه‌ر جۆره سوكایه‌تیه‌ك به خه‌لكی كوردستان به نرخی كڕین وفرشتنی ئه‌خلاقیاتی كوردایه‌تی ته‌ڵقین بكات، بۆیه له‌وباره‌وه هه‌وڵ ئه‌ده‌م كه مشتێك بخه‌مه سه‌ر ئه‌و خه‌رمانه پرشنگداره‌و سه‌رنجتان بۆ گۆشه‌یه‌كی تر له ئه‌خلاقیاتی كوردایه‌تی ئه‌م جه‌نابانه ڕاكێشم. به‌ر له‌هه‌رشتێك ئه‌وه بڵێم له‌م ڕۆژانه‌دا نامه‌ی سیامه‌ند موعینی بۆ سه‌رۆكی پارتی وهه‌رێم سه‌باره‌ت به‌كوشتن و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی سوله‌یمانی موعینی باوكی به ساواكی ئیران منی وه‌ك شاهیدحاڵێك گه‌ڕانده‌وه باوه‌شی ڕووداوێكی مێژووی هاوشێوه، كه‌ڕه‌نگه جیاوازیه‌كه‌ی له‌وه‌دا بێت كه به‌هه‌ر ده‌لیلێك بێت ئێمه به‌ر ڕه‌حمه‌تی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی بارزانی نه‌كه‌وتووین یا له‌و ده‌ورانه‌دا له‌نێو بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیدا هیچ پێگه‌یه‌كمان نه‌بووه تا به‌ر ستایشی بالێك و نه‌فره‌تی باڵه‌كه‌ی تریان بكه‌وین. بۆیه جیگه‌ی خۆیه‌تی لیره‌دا به گۆشه‌یه‌كی تر له كارنامه‌ی پارتی ئاشنابین؛ كه‌مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 23 له‌مه‌به‌ر. ئه‌وكات من و چوار هاوڕێ ترم له به‌هاری سالی 1989 له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ڕاده‌ستی جمهوری ئیسلامی ئیران كراینه‌وه. بۆ ئاشنابوونیكی زیاتر به‌م رووداوه به‌كورتی داستانی ڕادهسكردنهوهی ئه‌و پینچ كه‌س به‌جمهوری ئیسلامی ڕوون بكه‌ینه‌وه تا له گۆشه‌یه‌كی تری كارنامه‌ی ئه‌و حزبه ئاشنابین كه ڕاده‌ستكردنه‌وه به‌دوور ده‌زانن له ئه‌خلاقی كوردایه‌تی خۆیان.
له سه‌ره‌تاو ناوه‌ڕاستی ده‌هه‌ی هه‌شتاكاندا كه‌سانێكی چه‌پ وشۆرشگێڕ كه سنوورێكیان له‌نێوان بیڕواری خۆیان وحزبه قهومیهكاندا ده‌بینیه‌وه یه‌كێك له ڕٍێًگهكانیان دریًَژپێًدانی خه‌باتیان بوو لهنێًو ڕیزه‌كانی كۆمهلًَهو حزبی كۆمۆنیستی ئیران‌دا. كۆمه‌ڵه‌ش له‌پاڵ هه‌ر ئاستهنگیهكدا بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ پێشوازی له‌و كه‌سانه دهكردو پاش به‌سه‌بردنی ده‌وره‌ی ئامۆزشی سیاسی و سه‌ربازیان له ڕیزه‌كانی خۆیدا ڕێكیاندهخستن. ئه‌گه‌رچی ئه‌م دۆخه زۆری نه‌بردو دواتر حزبی به‌عس وحكومه‌تی عیراق گوشارێكی زۆری هێنا بۆ كۆمه‌ڵه‌و به‌ره‌سمی پێی راگه‌یاندن كه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ هاولاتیه‌كی كوردزمان وعیراقی وه‌رگرێت و ده‌بێت هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش وهدربنرێن كهتائێسته له ناو كۆمه‌ڵه‌دا ماونه‌ته‌وه.كۆمه‌ڵه‌ش به‌ده‌ر له ویست و ئاره‌زوی خۆی له‌و قۆناغه به‌دوا ناچار بوو كه‌هیچ كه‌سانێكی عیراقی وه‌رنه‌گرێت. به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆ حكومه‌تی عیراق ئاشكرابوو كه‌هێشتا گروپێكی خه‌ڵكانی سیاسی له‌ناو ڕیزه‌كانی كۆمه‌له‌دا ماونه‌ته‌وه ئه‌وه بوو دواتر بهشیًَوهیهكی فه‌رمی داواكرا له كۆمه‌له كه ئه‌و كه‌سانه ته‌سلیم به‌حكومه‌تی عیراق بكاته‌وه. به‌لام كۆمه‌ڵه ئاماده‌ی ئه‌و كاره نه‌بوو بۆیه ناچار بوو به‌وه‌ی كه به‌بریاری مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌وكه‌سانه بنێرنه هه‌نده‌ران. ئه‌وه‌بوو ئه‌و گروپه‌یان نارد بۆ توركیا. به‌لام به‌هۆی نهشارهزایانهوه كه‌وتنه كه‌مینی هیزه سه‌ربازیه‌كانی توركیا‌و پاش چه‌ند ڕۆژ زیندانكردن ئه‌و كه‌سانه دیپۆرتی ئیران كرانه‌وه. ئه‌م گروپه‌ش به‌حكومی جیۆگرافیای ناوچه‌كه‌و باری ئه‌منی ناچار بوون به‌وه‌ی كه‌خۆیان به‌هێزه‌كانی پارتی بناسێنن كهبنكهو مه‌قه‌ری سه‌ره‌كیان له ڕاژان بوو.
پاش زیاتر له سێ هه‌فته به‌دواچوون و لێكوڵینه‌وه له‌كه‌یسی ئه‌و گروپه= پارتی سه‌رئه‌نجام ڕاسته‌خۆ ئێمه‌یان ته‌سلیم به ده‌زگای ئیتلاعیاتی سه‌ر به شاری ورمێ كرده‌وه‌و پاش به‌سه‌ربردنی سێ هه‌فته له زیندان دواتر به‌مه‌به‌ستی چاودێری كردنمان ئێمه‌یان نارد بۆ كه‌مپی ورمێ. به‌لام پاش سێ ڕۆژ له‌وی به‌هۆی كه‌سێكه‌وه كه‌پیشتر پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌له بوو، خۆی تهسلیمكردبوهوهو ببوو به‌جاش و سه‌رئه‌نجام ئاشكرا بووین كه‌ئێمه پێشمه‌رگه‌ی كۆمهڵهبووین، بۆیه ناچار هه‌رهه‌مان ڕۆژ كه ئاشكرا بووین بۆ شه‌وه‌كه‌ی ته‌لبه‌ندی كه‌مپه‌كه بشكێنین و ده‌ربازبین و به‌ره‌و توركیا كه‌وتینه‌ڕێ.
داستانی ژیانی ئه‌و پینچ كه‌سه‌و مه‌ترسیه‌كانی سه‌رڕێی ژیانمان به‌هۆی ئه‌و تهسلیمكردنهوهوه گه‌لێك زۆر‌و پڕ ڕه‌هه‌نده، به‌لام ئه‌وه‌ی كه بۆ ئێمه له‌ئێسته‌دا جیگه‌ی ڕاوه‌ستانه نیشاندانی ئه‌و ڕاستیه‌یه كه پارتی به‌ر لهههرشتیك ناهه‌قی له‌خۆی ده‌كات و میژووی ههلًَسوڕانی سیاسی خۆی دێنێته ژیر پرسیار؛ گه‌ر بێت‌و ادعای ئه‌وه بكات كه ڕادهسكردنهوه له بازنه‌ی ئه‌خلاقی ئه‌واندا نیه. له رستیدا ئه‌مه به‌شێك له داب ونه‌ریت و فه‌رهه‌نگی سیاسی پارتی بووه‌و حاشاكردن له‌و ره‌وشته حاشاكردنه له به‌شیك له كارنامه‌ی سیاسی ئه‌و حزبه خۆی. هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه نه من و نه سیامه‌ند موعینی له ماوه‌ی 23 سال بۆ 44 له‌مه‌وبه‌ر نهێنیه‌كی تایبه‌تی ئه‌م حزبه‌مان ئاشكرانه‌كردوه، جگه له ئاوڕدانه‌وه له گۆشه‌یه‌كی هه‌ر بچكۆله‌ی كارنامه‌ی پارتی كه لێواولێوه له‌و ڕووداوانه.
بۆیه چاوهڕوانهیهكه ئه‌وه‌یه كه پارتی وه‌لام بههۆكارهكانی ئه‌و ڕه‌وشته بداته‌وه؛ نه‌ك به هه‌لبژاردنی بێده‌نگی دان به مسادهقهتی ئه‌و ڕووداوانه بنێت.