ترس له نێوان سێ فه‌زای عه‌قڵی جیاوازدا
ترس له بنه‌ڕه‌تدا پێدراوێكی سروشتیه وه‌كو قۆناغی یه‌كه‌مدا . چونكه خه‌سڵه‌تێكه له‌ناو كۆنه‌ستی مرۆڤدا ئاماده‌یی هه‌یه به‌ڵام ناچێته چوارچێوه‌ی غه‌ریزه‌وه به‌ڵكو وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر غه‌ریزه مرۆییه‌كاندا ده‌چه‌سپێنێت. گه‌ر منداڵێك به نموونه وه‌ربگرین ده‌بینین غه‌ریزه‌كه‌ی ده‌یبزوێنێت بۆ دیارده‌یه‌ك بۆ نموونه ده‌ستی خۆی ده‌دات له شتێكی گه‌رم به‌ڵام كه ئازاری پێده‌گات ده‌ستی خۆی ده‌كشێنێته‌وه بۆجاری دووه‌م كه ده‌یه‌وێت كاره‌كه ئه‌نجام بدات ترس ده‌یبزوێنێت و له كاره‌كه‌ی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه، ئه‌وه بۆ منداڵێك كه گه‌یشتبێته قۆناغی فامكردن.
واته ترس له قۆناغی یه‌كه‌مدا: خه‌سڵه‌تێكی سروشتیه ده‌چێته چوارچێوه‌ی بونیاد و پێكهاته‌ی خوده‌وه. به‌ڵام ئه‌م خه‌سڵه‌ته خه‌سڵه‌تێكی نێگه‌تیڤه ده‌توانین بڵێین خه‌سڵه‌تێكه له سه‌ره‌تای به‌رهه‌مهێنانی مرۆڤه‌كه‌وه ده‌كه‌وێته ململانێیه‌كی دژ بوونیاده‌كه‌شی به شێوازێكی راهیندراو له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی مرۆڤه‌كه‌دا ترسیش له‌گه‌ڵیدا گه‌وره ده‌بێت ، به‌ڵام شێواز و فۆڕمی جیاواز به‌خۆوه ده‌گرێت. له‌م قۆناغه‌ی منداڵی‌دا ترس له‌نێوان دوو كۆنێسته‌وه یاری ده‌كات یه‌كه‌میان له‌ناو خودی زهنیه‌تی مرۆڤه‌كه خۆیه‌تی دووه‌میشیان ده‌چێته ناو ده‌قێك چ نووسراو بێت یاخود گووتراو ، به‌ڵام به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیاتر گووتراوه‌كان كاریگه‌ریان ده‌بێت كه منداڵه‌كه له‌ئه‌نجامی زۆر ووتنه‌وه‌یدا ده‌قی پێوه‌ده‌گرێت كه ئه‌م گوتراوانه‌ش ڕتووش و ناوه‌ڕۆكی ئه‌فسانه‌كانه. وه‌ك شه‌یتان، جنۆكه، دێ‌و، كابوس، شه‌وله‌بان. جا به‌پێی بوونی ئه‌فسانه‌كان گۆڕانی به‌سه‌ردادێت وه له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی ترجیاوازی هه‌یه ، ترس له‌م قۆناغه‌دا ترسێكی ئایدۆلۆژی سیاسی تۆكمه یاخود ده‌قێك نیه زیاتر گووتراوه سه‌ر پێیه‌كانن له‌م قۆناغه‌دا ترس له ناو دوو فه‌زای جیاوازدا یاری ده‌كات شه‌راكه‌تێك هه‌یه له‌نێوان سروشت و مرۆڤدا واتا پێدراوی سروشتی و مرۆیین به‌ر له‌دروستبوونی ئاینه‌كان ئه‌م ئه‌فسانانه ئاماده‌ییان هه‌بووه به‌ڵام هه‌یمه‌نه‌ی پێدراوی سروشتی ته‌واو باڵی به‌سه‌ر پێدراوه مرۆییه‌كان داكێشاوه.
قۆناغی دووه‌میان: ترس له‌وێدا وه‌زیفه‌یه‌كی تر وه‌رده‌گرێت ده‌كه‌وێته قۆناغێكی باڵاتر و تازه‌تر به‌ڵام له‌ژێر كارگه‌ری سروشتدا ئه‌م جاره‌یان یاری كردنێكی تازه‌تر بوونیاد ده‌نرێت له كۆخه‌یاڵی مرۆڤدا به پشت به‌ستن به كۆمه‌ڵێك پێدراو له جیهان و سروشت و كات و شوێن راده‌هێندرێت و له‌ناو كۆخه‌یاڵی مرۆڤ دونیا وێنا ده‌كرێت و پۆل به‌ندی ده‌كرێت. به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا له ژێر كاریگه‌ریه‌كی زۆری ترس‌دا په‌له ده‌كات له‌وه‌ی كه كێ له پشت دروست كردنی دونیا و مرۆڤ و ژیان و مردن دایه. ته‌قسیم به‌ندیه‌كه‌ش به كۆمه‌ڵێك سه‌پێندراو له ژێر كاریگه‌ری ترس‌دا له كۆنه‌ستی مرۆڤه‌كه‌دا بوونیاد ده‌نرێت به كۆمه‌ڵێك زاراوه‌ی وه‌ك دونیایی ئه‌زه‌لی، هه‌میشه‌یی، میتافیزیكی و …هتد هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌پێی قۆناغه‌كانن به پێدراوی ناوچه‌یی له هه‌وڵی داتاشینی كۆمه‌ڵێك ئه‌فسانه به‌رده‌وام بووه. هه‌موو ئه‌و زاراوانه له جه‌وهه‌ری مرۆڤدا چرۆی كردووه. چونكه له‌وكاته‌دا مرۆڤ خاڵیه له زانست بۆشاییه‌كی زۆر له‌ناو كۆنه‌ستدا ئاماده‌یی ده‌بێت كه پێویست به پڕكردنه‌وه‌یه‌تی یاخود ده‌بێت به زانست و گه‌ڕان به دوای شته نه‌زانراوه‌كاندا بگه‌ڕێین یا ئه‌وه‌تا به كه‌ماڵی سه‌ڵته‌نه‌ت لێی پاڵ ده‌كه‌وێت و خۆی به‌وه رازی ده‌كات كه ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یزانێت دوا شته‌یه كه نه‌زانراوه له‌دوای ئه‌وه‌وه زیاتر شتێكی تر نیه كه زانرابێت ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ گرێدراوی بیركردنه‌وه. چونكه سێ جۆر بیر هه‌یه. یه‌كه‌میان ئه‌وه‌ی بیری لێكراوه‌ته‌وه. دووه‌میان ئه‌وه‌ی بیری لێده‌كرێته‌وه، سێیه‌میان ئه‌وه‌ی بیری لێنه‌كراوه‌ته‌وه.
واته مرۆڤ له ئه‌نجامی ئه‌م بۆشاییه‌ی كه هه‌یه‌تی زۆر به‌په‌له ده‌كه‌وێته هه‌وڵی خۆ ده‌رباز بوون و سه‌رسام بوونی به بونیادنانی دونیایی ئه‌زه‌لی. له ئه‌نجامی كۆخه‌یاڵی دا دیارده‌كان به گه‌وره‌یی و نه‌مری وێنا ده‌كات. واته مرۆڤ خۆی خاوه‌نی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته له نێوان خۆیی و سروشت له كاتی دابه‌ش كردنیشدا خۆی ده‌چێته پله‌ی عیباده‌ت و سروشیش ده‌ئافرێنێت.
واته مرۆڤ له‌وێدا سنورێك بۆ ژیان ده‌كێشێت و وێنای ده‌كات ناشێه‌وێت و خۆی خاوه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆسیسی ژیانه‌كه بێت به‌ڵكو له ئه‌نجامی كۆخه‌یاڵیدا ئه‌و چوار چێوه و سنوره‌ی كه مرۆڤ خۆی بونیادی ناوه ده‌بێته هه‌ره‌می مرۆڤه‌كه و وه‌زیفه‌ی مانا به‌خشین ده‌بێت واته رێگایه‌ك ده‌بێت مه‌عقولیه‌ت یاخود مانا دروست ده‌كرێت له هه‌مان كاتدا وێنا كردنێكدا ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی دروست كردنی مانا. له‌م قۆناغه‌شدا ئه‌فسانه‌كه له‌سه‌ر كۆڵه‌كه‌ی فه‌نتازیا پشت به پێدراوی فه‌نتازیاوه ده‌به‌ستێت كه مرۆڤ له رێگایه‌وه شێوه به جیهان و دیارده‌كان ببه‌خشێت. هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته بنه‌مای په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. واته جیهان و دیارده‌كان له ناو زهلیه‌تی مرۆڤه‌وه وێنا ده‌كرێت و هه‌ر له‌ناو سنوری كۆمه‌ڵگاش ترس ده‌بێته تاكه شه‌ریعه‌ت و ده‌سه‌ڵات ترس له‌وێدا وه‌زیفه‌ی ده‌گۆڕێت ئه‌گه‌ر له جیهانی پێش د‌رك كردن ترس له هێزی بازو بوبێت وه‌ك په‌لامار دان و كوشتن. واته له‌وێدا ترس له دیارده گه‌لێكی به‌رجه‌سته یان هه‌ست پێكراو دیار و زانراو بوو,
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی رووبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه. به‌ڵام ترس له‌م قۆنه‌غه‌دا واته قۆناغی خواكان و قاره‌مانه‌كان، چونكه سێ سه‌رده‌م له دیدی (ڤیكو) هه‌یه له دیدی ڤیكو دا مێژووی مرۆڤایه‌تی پێكدێت له سه‌رده‌می خواكان- سه‌رده‌می قاره‌مانه‌كان- سه‌رده‌می مرۆڤه‌كان، به‌ڵام سه‌رده‌می سێیه‌م له‌كۆی مه‌عقولیه‌ت پێكدێت كه خاسیه‌تی سه‌رده‌می سێیه‌مه.
به‌پێی چه‌مك و لۆژیكی ئه‌رستۆیی سه‌رده‌می خواكان سه‌رده‌مێك بووه تییادا مۆڤ جیهانی، به‌پێی خواكان له زهنیه‌تی خۆیدا وێنا كردووه، سه‌رده‌می قاره‌مانه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه… هتد واتا خودا مرۆڤی دروست نه‌كردووه به‌ڵكو ئه‌وه مرۆڤه له ئه‌نجامی كۆخه‌یاڵیدا ده‌كه‌وێته داتاشینی دیارده‌یه‌كی نادیار واته ناگیراو روونتر بڵێین ئه‌و دیاردانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی عه‌قل ئاماده‌گیان هه‌یه واته زه‌ینی به‌رجه‌سته نینه گه‌ر پرسیارێك بكه‌ین كه ئایا بۆچی خودا له‌وێنه‌ی هه‌ر مرۆڤێكدا به‌شێوه‌یه له شێوه‌كان وێنا ده‌كرێت؟ نموونه‌یه‌ك ده‌هێنینه‌وه گه‌ر دارتاشێك به‌ر له‌وه‌ی كورسیه‌ك دروست بكات له خه‌یاڵیدا وێنایی ده‌كات و دوایی دروستی ده‌كات و سه‌ركه‌وتووش ده‌بێت بۆ؟
چونكه دارتاشه‌كه كورسیه‌كه بۆ مرۆڤ دروست ده‌كات مرۆڤیشی بینیوه و شتێكی به‌رجه‌سته‌یه و ئاماده‌یه له‌سه‌ر زه‌وی وه ئه‌و كه‌رسته‌ی كورسیه‌كه‌ی پێدروست ده‌كات بینراوه ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه به‌رجه‌سته‌یه هه‌ر بۆیه گه‌ر چوار دارتاش خه‌یاڵ بكه‌ین هه‌ر چوار دارتاش یه‌ك شێوه خه‌یاڵ ده‌كه‌ن گه‌ر مه‌به‌ستیان بێت شتێكی له‌مجۆره دروست بكه‌ن. ئه‌م نموونه‌یه‌مان بۆ ئه‌وه هێناوه كه ئه‌و شته‌ی كه نه‌بینراوه له ده‌ره‌وه‌ی عه‌قڵی مرۆڤه كاریگه‌ری یه‌كجار زۆر ده‌كاته سه‌ر مرۆڤه‌كان واته له قۆناغی ئاینی (ترس له جیهانی خه‌یاڵ و فه‌نتازیادایه له غیابی زانست و ته‌كنه‌ڵۆجی له‌وێدا ترس به‌رهه‌مهێنه‌ری خودی مرۆڤه به‌ڵام گواستراوه‌ته‌وه بۆ كائینێكی باڵاتر و هه‌ڵچنراوه بنه‌مایه‌كی بڵند گه‌رایی. (ترانسێندیتاڵ) دواتر ده‌كرێت به بیر و باوه‌ڕێكی ئاینی و هزری به توند و تیژی بونیاد ده‌نێت، به‌وه‌ی كه ده‌بێته مه‌شروعێك له رێگای كۆمه‌ڵێك فه‌ره‌زیاته‌وه مرۆڤه‌كه ده‌كرێته بكه‌رێك واته ده‌خزێندرێته قۆناغی تۆ ده‌بێت ئه‌و بڕیار و راپرسیانه‌ش له ئاسمانه‌وه له رێگای خه‌لیفه‌وه به ئیمانداران راده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه‌یش كاره‌كه ئه‌نجام ده‌دات ده‌چێته دۆزه‌خ واته ( ترس ده‌چێته قۆناغی دوای ته‌واو بوونی دنیا ئه‌و دنیایه‌ی ده‌بێته كه مرۆڤ نه‌یتوانیوه له‌گه‌وهه‌ری زاتی كرداره‌كه بگات. ته‌نها توانیویه‌تی له‌رێگای هه‌سته‌كانیه‌وه كه هه‌سته‌كانیشی یاری به كۆنه‌ویستی مرۆڤه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌و شتانه‌ی كه نه‌ناسراون واته( نم و من) ه‌كان وێنای فه‌نتازێك ده‌كات به‌ڵام ئه‌و یاریانه‌ی هه‌موو له‌ده‌ره‌وه‌ی عه‌قڵی مرۆڤه‌كه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن واته به عه‌قڵی نه‌كراوه. ناچێته چوارچێوه‌ی شته نه‌ناسراوه‌كان و زانراوه‌كان واته (فن و من) لێره‌دا ترس و ئاین بریتیه له بڕوای ملكه‌چانه به‌و هێزانه‌ی سه‌رووی سروشته‌وه یاخود خوداكان له دیوێكی تردا ئاین و ترس بریتی ده‌بێت له ره‌نگدانه‌وه‌ی بێ ڕه‌نگ و فه‌نتازیا یاخود خه‌یاڵ ئامێزی هێزه‌كانی سروشت دیارده و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی زاڵ بۆ سه‌ر زه‌ینی مرۆڤ له زه‌هنی ئه‌ودا ئه‌و شێَواز و كاره‌كته‌رانه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر زه‌وی بنه‌مای ئاین شێوازێكی خوداییانه و ئه‌و به‌ری سروشتی په‌یدا ده‌كه‌ن واته له‌وێدا هه‌موو پێدراوێك له‌سه‌ر زه‌وی ده‌گواسترێته‌وه بۆ ئاسمان ئه‌و په‌یوه‌ندیه شاقوڵیه هه‌ڕه‌میه بنیاد ده‌نرێت، هه‌مووی له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵێك ئه‌نگێزیه‌وه فكری به‌ترس گه‌مارۆ ده‌درێت چونكه ئاینن ده‌بێته سیسته‌مێكی وه‌به‌رگر (جامع) له بیر و رایی جۆراو جۆردا له‌كه‌ڕ جیهان و سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤ و ئه‌ركه‌كانی دا، هه‌ر ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌ش واده‌كات ببێته خاوه‌نی مه‌شروعیه‌تی جیهان بینینی له چوارچێوه‌یه‌كی خه‌یاڵاویدا، به‌دیوێكی تردا ئاین به‌شێوه‌ی تیۆریه‌وه رووته‌كان (ئه‌بستراكت) وه خۆی ده‌نوێنێ وه‌ك ئه‌و لێكۆلینه‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به خوداناسی ده‌كرێت ئیلاهیات (هه‌روه‌ها به‌شێوه‌ی ئه‌و سونه‌ت و داب و نه‌ریتانه‌ی كه له سیاقی زه‌مه‌نیدا ده‌كرێت و خۆپارێزی ده‌كه‌ن به‌رده‌وام وه‌ك ئامرازێك له‌ناو هه‌ست و سۆزی مرۆڤدا وه‌به‌ر ده‌گیرێته‌وه، شوێن داده‌نێین و رۆژانه ته‌ئویل ده‌كرێنه‌وه وه‌ك خوێندنی قورئان و هه‌ینی كردن و مه‌ولوود كۆمه‌ڵێك رێوڕه‌سم و سروودی ئاینی و …هتد خۆی ده‌نوێنێ ئه‌وه هه‌ر ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌شن كه له ئامرازی جۆراوجۆری شوێندا كه‌ڵك وه‌رده‌گرن واته لێره‌دا ترس ده‌چێته چوارچێوه‌یكی زۆر ناجورو ته‌ماوی چونكه له‌نێوان دوو فه‌زادا گه‌مه ده‌كات. یه‌كه‌میان (ن‌و من) ئه‌و شته نه‌ناسراوانه و نه‌زانراوان دووه‌میان (فن و من) ئه‌و شته ناسراو و زانراوانه.
واته له قۆناغه‌دا مرۆڤ له‌به‌ر پڕ نه‌بوونی ژیان و ئه‌و بۆشایه زۆره‌ی له زهنیه‌تی دایه سنورێك ده‌كێشێت له كاره‌كته‌ره‌كانی (نم و من) واته ئه‌و شتانه‌ی نه‌ناسراون و نه‌بینراون كێشه سه‌ره‌كیه‌كه له‌وه‌دایه سێ شتی ناجور تێكه‌ڵ به یه‌كتری ده‌كرێت.
یه‌كه‌میان ئه‌و شتانه‌ی نه‌ناسراون و نه‌بینراون.
دووه‌میان ئه‌و شتانه‌ی ناسراون و بینراون .
ئه‌و شته‌ی بیری لێده‌كرێته‌وه واته ئاوێته بوونی ئه‌م سێ چه‌مكه ئه‌وه‌ی كه نه‌ناسراوه و بیری لێنه‌كراوه‌ته‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ی عه‌قڵی مرۆڤه‌كه‌یه واته میتافیزیقایه. ئه‌و شته‌ی زانراو و ناسراوه مرۆڤ و سروشته وه‌ك ئاو، هه‌وا، رۆژ، زه‌وی… هتد وه ئه‌و شته‌ی كه بیری لێنه‌كراوه‌ته‌وه وه‌زیفه به‌خشیه یاخود دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته له نێوان مرۆڤ و سروشت و سه‌روو سروشت. له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و ته‌خمه‌ی وه‌زیفه ده‌به‌خشێت به هێزترین و دیارترین و ستاندارترین توخمه كه مرۆڤه له هه‌مووشی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌شێوازێكی زۆر نا عادیلانه دابه‌ش ده‌كات له ساته وه‌ختی دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵات خۆی ملكه‌چ ده‌كات و ده‌چێته ژێر كۆمه‌ڵێك قه‌یدی سه‌پێندراو له‌وێدا عه‌قڵی خۆی قوفڵ ده‌كات و كودوتایه‌ك له‌سه‌ر عه‌قڵی خۆی ده‌كات وه‌ك (نیتشه) ده‌ڵێت ( ناتوانێت له ناخی خۆیدا له‌سه‌ر مه‌یلی حه‌ز به‌دڵنیایی و ترسنۆكی و به‌خشنده‌یدا زاڵ بێت) هه‌روه‌ها نیتشه له شوێنی تردا ده‌ڵت ئه‌گه‌ر مرۆڤ پڕنه‌بێت له ژیان ناتوانرێت سنوره‌كانی ژیان تێبپه‌ڕێنێت واته مرۆڤ به ئاوێته كردنی ئه‌م سێ توخمه پرۆسه و به‌ڕێوه‌به‌ردنی كاره‌كته‌رانه‌ی ژیانی رۆژانه‌ی له‌سه‌ر زه‌ویه‌وه گواسته‌وه بۆ ئاسمان له ئاسمانیشه‌وه هه‌ر له رێگای مرۆڤه‌وه به‌خۆی ده‌فرۆشێته‌وه له ژێر هه‌ڕه‌شه و ترسی جۆراوجۆر وه‌ك دۆزه‌خ، هه‌ق و حساب…هتد واته لێره‌دا ترس به‌رهه‌مهێنه‌ری مرۆڤه به‌ڵام ده‌یبه‌خشێته‌وه به شتێكی نادیار و ناگیر واته (ملموس) نیه.
ترس له قۆناغی سێیه‌مدا
دیاره ترس له‌و قۆناغه‌دا به‌شێواز و كاره‌كته‌ری جیاوازتر له فۆرمێكی تازه‌دا ته‌ئویل لاده‌كرێته‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له رێگه‌ی هۆشمه‌ندیه‌وه به‌ڵام دیسان به‌رهه‌مهێنه‌ری مرۆڤه ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای (فنومن) شته ناسراوه‌كان و زاراوه‌كان لێره‌دا مرۆڤ جۆرێك له كوده‌تا و له‌سه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی یاخود ناوی بنێین ده‌ستوور ده‌كات ئه‌مه‌ش به ئاڵوگۆڕكردنی چه‌مكێك وتمان پێشتر عه‌قڵ نفی كرابوو هه‌روه‌ها مه‌حكوم كرابوو به سروش و ئاین و تێكست و سروشت، به‌ڵام لێره‌دا ئاین مه‌حكومه به عه‌قڵ ئه‌و رێبازه‌ی كه موعته‌زیلیه‌كان هه‌یان بوو جوانترین شعریشیان ئه‌م مه‌قوله‌یه بوو كه ( ده‌قه‌كه مه‌حكومه به عه‌قڵ) واته مه‌ساری ترس گۆڕانی به‌سه‌ر دادێت ئه‌م جاره‌یان.
مرۆڤ گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی بزانێت بونیاد و نه‌ریت كه‌له‌پوور و ئاین و میتافیزیقا و …هتد هه‌موویان له جیهانی خه‌یاڵاوی مرۆڤه‌وه وێنا‌و رسم كراوه، كه‌واته ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌گوازرێته‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی وه‌ك ئه‌وه‌ی له رێنسانسه‌وه ده‌ست پێده‌كات تاكو ده‌گاته قۆناغی مۆدێرنێته. لێره‌وه له رێگای هۆشمه‌ندی رۆشه‌نكردنه‌وه‌ی فكری مرۆڤ ده‌سه‌ڵات چه‌مكو مه‌فهومی جۆراوجۆر له‌م قۆناغه‌دا وه‌ك مۆدێل ئاڵ‌وگۆڕیان له‌سه‌ر داهاتوو به‌ڵام به‌و مانایه‌نه ئیتر سه‌روه‌ری سروشت به‌سه‌ر چوبێت. هه‌موو ئه‌و چه‌مكانه ئاماده‌ییان هه‌بوو به‌ڵام به شێوازی جیاواز لانیكه‌م ده‌توانێن بڵێین له رێگای تیۆری رێژه‌ییه‌وه ئه‌گه‌ر پێشتر به شێوازێكی گێلانه پشتنه‌به‌ستن به زانست له جیهان و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕوانرابێت ، ئه‌وه ئێستا به شێوازێكی پێرفێكت و به پشت به‌ستن به زانستێكی قووڵه‌وه ئاڕكۆلۆژیای زه‌مه‌نكراوه و كۆمه‌ڵگا له زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه. واته ئه‌گه‌ر پێشتر مرۆڤ له‌ژێر قه‌یدی تیۆڵژیدا بوبێت ئێستا به‌پێچه‌وانه‌وه له‌رێگای سوسیۆلۆژی و فینۆمینۆلۆجی و میتۆلۆجیاوه گشت زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و سروشت بۆ جیهانی ئه‌و دویوو راڤه‌یه‌كی قوولی بۆ كراوه له رێگای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه (التفكیك)تاكو قۆناغی مۆدێرنێته.
كه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی بنه‌ماكانی ناسیۆنالیزم تیۆری ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر شێوه‌ی تازه و مۆدیلی تازه له‌به‌رامبه‌ردا به شێوازێكی دڕندانه‌ش ته‌كنه‌لۆژیا له بواره‌كانی چه‌كی كۆكوژ و بۆمب و ئه‌و چه‌كانه‌ی دژ به مرۆڤایه‌تی به‌رهه‌مهێندراون له‌وێدا ترس مه‌ساری خۆی ده‌گۆڕێت. ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر كێبڕكێ جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه كه مرۆڤ له میتافیزیقای وه‌ركرتۆته‌وه واته كێبڕكێ له‌سه‌ر بوون. دوای بوونیش بڵندگه‌رایی شانبه‌شانی به‌رهه‌مهێنان و پێشكه‌ووتنی ته‌كنه‌لۆجیا سه‌ربازیه‌كان زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش له په‌ره‌سه‌ندنێكی بێوێنه‌دا بیوینه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر كارێكی خراپ و دڕندانه بزوتنه‌وه‌یه‌ك یاخود گروپێك یاخود زانستێك یا تیۆرێك، چه‌مكێك سه‌ری هه‌ڵداوه. بۆ نموونه هیومانیزمی رۆژئاوایی دژی چه‌وساندنه‌وه یاخود بزوتنه‌وه‌ی فمێنستی له دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان. یاخود جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤی جیهانی ئه‌مانه هه‌مووی ده‌چێته چوارچێوه‌ی خۆ پاراستن له هێزێك واته له‌وێدا ترس شێوازی و فۆڕمی خۆی له گروپێك به كۆمه‌ڵێك پێدراوی سه‌رده‌می بونیاد ده‌نێت و دواتر ناوی رێكخراوێكی لێده‌نێت واته به عه‌قڵی كردنی خۆ پاراستن. له شێواز و فۆڕمی تازه‌دا واته له‌م قۆناغه‌دا مرۆڤ تا ئاستێك به‌سه‌ر ناخی خۆیدا زاڵ بوو كه خۆی ده‌رباز بكات له حه‌ز كردن و به دڵنیایی و ترسنۆكی و به‌خشنده‌یی.
به‌ڵكو به شێوازێكی عه‌قڵانی و هه‌ڵوێستێك بۆ ئازاد كردنی رۆح وه‌رده‌گیرێت به‌رامبه‌ر به گرفتی مه‌عریفه له شێواز و رووبه‌ڕو بوونه‌وه‌شدا ره‌هه‌ندێك له‌سه‌ر حیسابی هه‌ندێكی تر فۆڕمه‌له ناكات بۆ نموونه له كاتێكدا رۆژئاوا له ژێر خه‌ته‌ری ئیرهابی و تیرۆردایه له‌كاتی روبه‌ڕو بوونه‌وه‌دا هیچ كام له بواره‌كانی تری ژیان ناكاته قوربانی ئه‌م ترسه له‌سه‌ر هه‌مان رێوڕه‌سمی دیموكراسیانه‌ی خۆی هه‌نگاوی رۆژانه ده‌نێت. واته ترس له هه‌موو بواره‌كان له چوارچێوه‌یه‌كی مه‌شروع و عه‌قڵانی دایه واته ترس لێره‌دا بوو به ترسێك گه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی لێگاڵ كراوه وه‌ربگرێن ده‌بینین ئه‌و ترسه‌ی كه له‌وێدا هه‌یه جیاوازه له‌و ترسه‌ی كه له وڵاتێكی دواكه‌وتوودا هه‌یه بۆ نموونه ترسی فه‌ره‌نسیه‌كان جیاوازیه‌كی زۆری هه‌یه له ترسی ئه‌فغانیه‌كانی سه‌رده‌می تاڵیبان ئه‌گه‌ر فه‌نده‌مه‌نتالیزمی تاڵیبان له دۆزه‌خ و جه‌ڵد و كۆمه‌ڵێك چه‌مكی ئه‌ودیوی سروشت بترسێت.
له فه‌ره‌نسا ترس له له‌ده‌ست دانی ئازادیه. ترس له خیانه‌تی نیشتیمانه ترس له ده‌ستدانی غه‌ریزه‌كانه چی له بواری سێكس ئۆڕگانه مه‌ده‌نیه‌كانه، هۆمۆسێكسوالێتی …هتد واته ترس بونیادێكه هاوجوته له‌گه‌ڵ ره‌وتی ژیان تاكوو ژیان مابێت ترسیش وه‌ك چه‌مكێك ئاماده‌یی هه‌یه له هه‌موو بواره‌كاندا.