
چیرۆكی خۆشه‌ویستی … محه‌مه‌د كوردۆ
له ژیانی هه‌ر كه‌سێك له ئێمه‌دا به‌لای كه‌مه‌وه چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی هه‌یه. ته‌نانه‌ت، وه‌ك له ئایینه ئاسمانییه‌كانیشدا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، یه‌كه‌مین چیرۆكی مرۆڤ، دوای چیرۆكی درووستبوون، كه چیرۆكی ئاده‌م و حه‌وایه چیرۆكی خۆشه‌ویستییه. ده‌شێت ئه‌و چیرۆكی خۆشه‌ویستییانه‌ی كه له ژیانی مرۆڤدا هه‌ن چیرۆكی سه‌ركه‌وتن، یان شكست، یان هه‌ردووكیان بن پێكه‌وه. هه‌روه‌ك ده‌شێت هه‌ندێجار خه‌یاڵ بن و له ڕاستییه‌وه نزیك بن. یان به پێچه‌وانه‌وه ڕاستی بن و له خه‌یاڵه‌وه نزیك بن. مێژووی مرۆڤایه‌تی لێوانلێوه له چیرۆكی جۆراوجۆر، زۆرێك له‌و چیرۆكانه چ به‌شێوه‌ی زاره‌كی و چ له ڕێی نووسین و چ له‌ڕێی فیلم و ته‌نانه‌ت هه‌ندێجار له ڕێی نیگاركێشانیشهوه، تۆمار ده‌كرێن و ده‌خرێنه به‌رچاو و گوێی خه‌ڵك. ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه هه‌میشه‌یی، چیرۆكی خۆشه‌ویستی زۆرترین خه‌ڵك له‌خۆی كۆده‌كاته‌وه. له‌ناو هه‌موو جۆره چیرۆكه‌كاندا، ئه‌وه‌ی هه‌میشه و زیاتر له چیرۆكه‌كانی دیكه ئه‌فسوونی خۆی ده‌پارێزێت چیرۆكی خۆشه‌ویستییه. نهێنی ئه‌مه له كوێدایه؟ به تێگه‌یشتنی من: هۆكاری ئه‌وه‌ی كه له ناو دڵ و خه‌یاڵی زۆرێك له خوێنهرهكاندا حه‌زێكی قووڵ بۆ بینین و خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكی خۆشه‌ویستی هه‌یه، ئه‌وه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌و ڕێیه‌وه چیرۆكه ته‌واونه‌كراوه‌كانی خۆیان ته‌واو بكه‌ن. ئه‌و به‌شانه‌ی چیرۆكه‌كانی خۆیان ببینن كه نه‌یان بینییوه. نوسینیش له‌یه‌كێك له ره‌هه‌نده قووڵهكانییدا هه‌وڵدانه بۆ ته‌واوكردنی چیرۆكه ته‌واو نه‌كراوه‌كان. ئاخۆ ئه‌ده‌بیاتی ئێمه بۆچی له‌به‌رهه‌مهێنانی چیرۆكی خۆشه‌ویستییدا ئه‌ده‌بیاتێكی لاوازه؟ بۆچی شاكارهكانمان له‌م بواره‌دا كه‌م و ده‌گمه‌نن؟ ئاخۆ وڵاتی ئێمه سه‌رزه‌مینێكی باش نییه بۆ خۆشه‌ویستی گه‌وره؟ یان ئه‌دیب و نوسه‌رانی ئێمه له‌گواستنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانی خۆشه‌ویستییدا كه‌مده‌ست و ناتوانان؟ یان هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه لای ئێمه بوونیان هه‌یه؟ به تێگه‌یشتنی من هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه لای ئێمه بوونیان هه‌یه، نه وڵاتی ئێمه سه‌رزه‌مینێكی زۆر باش و له باره بۆ خۆشه‌ویستی گه‌وره، نه ئه‌دیب و نووسه‌رانیشمان، زۆر باش توانیویانه وه‌ك ئه‌دیب و نوسه‌رانی خه‌ڵك له‌وه‌ی كه له‌و بواره‌دا ڕووی داوه، شاكاری مه‌زن به‌رهه‌م بێنن. بێگومان من ناڵێم شاكارمان نییه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی هه‌مانه كه‌مه، زۆر نییه. خۆزگه ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه‌یش ده‌بوو به سه‌رزه‌مینی سه‌رهه‌ڵدانی خۆشه‌ویستییه مه‌زنه‌كان و چیرۆكی ئه‌و خۆشهویستییانهش بوێرانه‌تر و دهستڕهنگینانهتر تۆمار ده‌كران و شاكاری گه‌وره‌تریان لێ به‌رهه‌م ده‌هات.
***************************
*گۆشه‌ی ڕاز و نیاز، كوردستانی نوێ، ژماره (5823) 6 / 7 / 2012